زور راستن قسةكاني
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » گەنجان ئەمڕۆ ئێوە بچوكی ئەو گەلەن بەڵام سبەی ئێوە دەبن بە گەورەی ئەو گەلە. » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
زور راستن قسةكاني
قسهكانت راستن دهست خۆش
ئەو وڵاتە دەكەوێتە ژێر دەستی ئێوە، جا كە گەنجانمان لەسەر ڕێبازی قورئان و فەرموودە بن، لەسەر ئەساسی بیڕوباوەڕێكی ڕاستەقینەو پاك لەسەر ئەساسی ڕەوشتی جوان پەروەردە بن،ئەوا داهاتو و دواڕۆژی كۆمەڵگاكەمان بەختەوەر دەبێت ان شاء الله، كەسەیری ڕۆژگاری گەنجانمان بكەین كە سەیری ناو ماڵەكانمان و گەنجەكانمان بكەین لە دەرەوە، واللە ی شتێك دەبیستین، واللە ی جۆرە شتێك دەبینین ئەگەر تۆزێك ئیمان و هەست و بەرپرسیاریەتی لە دڵەكاندا بێت، خەریكە سەری ڕەش سپی بێت لەخەفەتی ئەو هەموو شتانەی كە دەبینرێت، گەنجی ئەمڕۆی ئێمە بە چیەوە سەرقاڵە؟ بەوەوە سەرقاڵ نییە فێری زانستی شەرعی بێت، بەوەوە سەرقاڵ نییە خەریكی كەسابەتێكی بەسوود بێت بۆ خۆی و بۆ كۆمەڵگاكەی، خەریكی ئەوە نییە فێری تەكنەلۆژیایەك و فێری پێشكەوتنێك بێت، خەریكی ئەوە نییە ئیصلاح لە نێوان خەڵك بكات، نەخێر خەریكی ئەوەیە كە لەسەر ئەنتەرنێت دابنیشێت، بە دیار سەتەلایتێكەوە شەوەكەی بەرێتە سەر،لەگەڵ هاوڕێی خراپ خەریكی مەشروب خواردنەوە بێت. بەدوای ناموس و كچی خەڵكیدا ڕابكات، خەریكی قوماركردن بێت، خەریكی فڵانە شتە بێت، خەریكی حەشیشە خواردن بێت، گەنجی ئێمە لەدەوری ئەو جۆرە شتانە كە میكڕۆبن و زۆنگاون لە دەوری ئەوەوە دەسوڕێتەوە ئیلا مەگەر كەسێك خوای پەروەردگار ڕەحمی پێكردبێت، ناڵێم هەر هەمووی بەڵام زۆربەی گەنجەكان ئەوە ئیشیانە پەنا بەخوای پەروەردگار، ئەی چ دواڕۆژێك لەوە چاوەڕێ بكەین كە ئەوە سیفەت و ئیمانی بێت، خوای پەروەردگار بمان پارێزێت، بۆیە پێغەمبەری خوا (صلى الله علیه وسلم) گرینگیەكی زۆری بە تەمەنی گەنجیەتی داوە، پێمان دەفەرمووێت: (ااغْتَنِمْ خَمْساً قَبْلَ خَمْسٍ : شَبابَكَ قَبْلَ هَرَمِكَ وَصِحَّتَكَ قَبْلَ سَقَمِكَ وغِنَاكَ قَبْلَ فَقْرِكَ وَفَرَاغَكَ قَبْلَ شُغْلِكَ وَحَيَاتَكَ قَبْلَ مَوْتِكَ) (رواه الحاكم وقال صحيح على شرطهما).كردەوەی چاكە بكەن پێش ئەوەی پێنج شت ڕووتان تێبكات یەكەم شتیان ئەوەیە سوود لە گەنجیەتیت وەربگرە پێش ئەوەی پیریەتیت تووش بێت.
لةسايتى الو عبدالق وةركيراوة.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » گەنجان ئەمڕۆ ئێوە بچوكی ئەو گەلەن بەڵام سبەی ئێوە دەبن بە گەورەی ئەو گەلە. » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]