[center]ئیعجازی زانستی (توڕه‌بوون)
خه‌باب پێنجوێنی
كابرایهكله پێغه‌مبه‌رى(صلی الله علیه وسلم) پرسى ئاموَژگاریم بكه ئه‌ویش پێى فه‌رموو ( تورِه مه‌به )سێ‌جار ئه‌مه‌ى لىَ پرسى كه‌چى هه‌ر فه‌رمووى تورِه مه‌به ، هه‌ڵچوونى ده‌روونى كار ده‌كاته سه‌ر دڵى ئه‌و كه‌سه‌ى تورِه ده‌بێت كاریگه‌رییه‌كى دوژمنانه ،زانستیانه سه‌لمێنراوه كه هه‌ڵچون و تورِه بوون ژماره‌ى لێدانى دڵ له ده‌قیقه‌یه‌كدا زیاد ده‌كات به‌مه‌ش برِى ئه‌و خوێنه‌ى كه له‌لایه‌ن دڵه‌وه پاڵ پێوه ده‌نری بوَ ناو مولوله‌كانى خوێن دوو هێنده ده‌بێت ، ئه‌مه‌ش وا له دڵدهكات كه برِێكى زیاتر له خوێن پاڵ پێوه بنێت به هوَى فراوان بوونى دڵه‌وه له‌به‌ر ئه‌و برِه خوێنه زوَرهى كه تێیدایه ، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هوَى شه‌كه‌ت بوون و رِهق بوونى ماسولكه‌كانى دیوارى دڵ و پاشان به‌رزبوونه‌وه‌ى په‌ستانى خوێن وه بیستنى ده‌نگى تێپهرِ بوونى خوێن به‌ناو مولوله‌كانى خوێندا كه ئه‌مه‌ش بارێكى نا ئاساییه ، تورِه بوون به هه‌ردوو باره‌كه‌یه‌وه كه بریتین له 1- تورِهبوونى شاراوه 2- ئه‌و تورِهبوونهى كه دهردهبرِرێت و ئاشكرایه ، كاریگه‌رى زه‌ره‌ر مه‌ندیان هه‌یه له‌سه‌ر دڵ وه ته‌ندرووستى به گشتى ، له‌كاتى تورِهى دهرنهبرِاودا به زیاتر دووباره بوونه‌وه‌ى ئه‌م حاڵته له كه‌سێكدا ده‌بێته هوَى به‌رز بوونه‌وه‌ى زه‌ره‌ره ته‌ندرووستییه‌كان له‌و كه‌سه‌دا ، بهلاَم له حاڵه‌تى تورِهى دهربرِاودا و دووباره بوونه‌وه‌ى دهربرِینى ئه‌م تورِییه ده‌بێته هوَى به‌رزبوونه‌وه‌ى په‌ستانى خوێن و ئه‌گه‌رى توش بوون به نهخوَشى كوشنده‌ى دڵ له كه‌سى تورِهدا ، وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بلاَو بوونه‌وه‌ى شهپوَلهكانى تورِهى زه‌ره‌ره‌كان زیاد ده‌كات و له كه‌سه‌كه جیا نابێته‌وه واى لێ ده‌كات تواناى كوَنتروَڵ كردنى بارى ده‌روونى خوَى نامێنێت و له ئه‌نجامدا ئه‌و هه‌موو حاڵه‌ته ناخوَشهى لىَ ده‌كه‌وێته‌وه كه رِوَژانه ده‌یبیستین .
چاره‌سه‌رى تورِهبوون:
1- یادكردنى خواى گه‌وره .
2- بیركردنه‌وه له‌و ههوالاَنهى هاتووه ده‌رباره‌ى خواردنه‌وه‌ى تورِهیى و لىَ بوردن و له سهرحوَیى .
3- ترساندن له سزاى خواى گه‌وره ، ئه‌وه‌ش به ووتنى : دهسهلاَتى خواى گه‌وره به‌سه‌ر منه‌وه زیاتره له دهسهلاَتى من له‌سه‌ر ئه‌م مروَڤه ، ئه‌گه‌ر تورِهیى خوَم دهرببرِم ئه‌وا خواى گه‌وره تورِهیى خوَى ئهرِێژىَ به‌سه‌ر مندا له رِوَژى دوایدا .
4- بیر له خراپى وێنه‌ى خوَى بكاته‌وه له كاتى تورِهیدا ، كه ئه‌مه‌ش له كرده‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ران و زانایان دووره .
5- بیر بكاته‌وه كه تورِهیى به‌ره‌و په‌شیمانى و توَڵه سه‌ندنه‌وه‌ى ئه‌بات .
6- له‌سه‌ر ئه‌و شێوازه‌ى كه تیایدایه بگوَرِىَ ، ئه‌گه‌ر وهستابىَ دابنیشىَ ، وه‌ئه‌گه‌ر دانیشتبىَ پاڵ بكهوىَ ، وه ده‌ست نوێژ گرىَ .
7- په‌نا به خواى گه‌وره بگرىَ له شه‌یتان .
8- بیر له پاداشتى لىَ خوَشبون له خه‌ڵكى و سنگ فراوانى بكاته‌وه .
له زیانه‌كانى تورِه بوون :
1-خواى گه‌وره تورِه ئهبىَو شهتانیش رِازى ئهبىَ.
2- خوَگرتنهوه له تورِه بوون قورسه‌و گرانتره له به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ى دوژمن .
3- سه‌ر ئهكێشىَ بوَ دابرِن و خراپ كردنى په‌یوه‌ندى نێوان خه‌ڵكى .
4- رِق و كینه‌و ئیره‌یى دروست ده‌كات كه ئه‌مه‌ش كه‌مى هوَشمهندى و تێگه‌یشتنى دینه .
5- زوَربهى جار په‌شیمانى و داواى لىَ بوردنى له دوایه ، كه له‌وانه‌یه كاتى به‌سه‌ر چوبىَ ( واته كه‌سى به‌رامبه‌ر لىَ بوردنه‌كه وهرنهگرىَ ) .
6- وا له كه‌سى تورِه بوو ئه‌كات كه سود له په‌ندو وه‌ر نهگرىَ .
7- له‌وانه‌یه كار بكاته سه‌ر له‌ش ، ته‌نانه‌ت چاو كوێر ئه‌كات و گوىَ كهرِ ئه‌كات ، زمان لاڵ ئه‌كات وه مروَڤ بىَ هێز ئه‌كات ، له‌وانه‌شه ببێته هوَى مردنى مروَڤهكان به ته‌واوه‌تى .
8- دوور كه‌وتنه‌وه‌ى خه‌ڵك و ترسان له نزیك بوونه‌وه له‌كه‌سى تورِه بوو
regay rasty[/center]