گۆرستانی ئهستێرهكانه ریاڵ
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » وهرزش » ڕیاڵ مەدریدبۆهەندێك یاریزان گۆڕستانە و بۆ هەندێكیش شانۆی نماییشی بەهرەكانە » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
گۆرستانی ئهستێرهكانه ریاڵ
[size=24]ده ست خۆش كاكه كۆسره ت هه ربژی [/size]
[size=24]دهستهكانت خۆش برا كاك كۆسرهت زۆر راسته ریال مهدرید ههركاتی خۆیشی وابوه زۆر یاریزانی چاكی بردوهو یاری پێ نهكردوه بۆماوهیهكی زۆر ئهم یاریزانهش له ئاستی كهم ئهبێتهوه بۆیه زۆر یاریزانی ئیفلیج كردوه ریال مهدرید[/size]
سوباس ماموستا كيان
SAWSAN
دهست خۆشsmile
هههههههههههههههههههه:D تولة بةتولة قازانجي زؤرة
دهست خۆش:)
[size=24]دهستهكانت خۆش برا كاك كۆسرهت زۆر راسته ریال مهدرید ههركاتی خۆیشی وابوه زۆر یاریزانی چاكی بردوهو یاری پێ نهكردوه بۆماوهیهكی زۆر ئهم یاریزانهش له ئاستی كهم ئهبێتهوه بۆیه زۆر یاریزانی ئیفلیج كردوه ریال مهدرید[/size]
ڕیاڵ مەدرید بۆ هەندێك یاریزان گۆڕستانە و بۆ هەندێكیش شانۆی نماییشی بەهرەكانە
مامەیارە ئەحمەد
[email protected]
یانەی ڕیاڵ مەدرید، هەرچەندە شوێنی یاریكردنی ئەستێرە و بەهرەدارانی تۆپی پێیە و هەمیشە زۆرترین یاریزانانی، لە ئاستباڵاترین یاریزانانی تۆپی پێی جیهانن، لەگەڵ ئەوەیشدا ئەو یانەیە بووەتە مەكۆی كوژانەوەی ئەستێرەی بەهرەی چەندان یاریزانی تۆپی پێ و هەندێكیش تێیدا پەرەیان بە هرە و تواناكانیان داوە.
یانەی ڕیاڵ مەدرید لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، زۆر یاریزانی تازەدرەوشاوە و گەشاوە و زۆر یاریزانی ئەستێرەی بردووەتە ڕیزەكانییەوە، ڕیاڵ مەدرید هەرچەندە سوودی لە بەشێكی ئەو یاریزانانە بینیوە، بەڵام بۆ بەشێكی ئەو یاریزانانە، ڕیاڵ وەك گۆڕستانی بەهرە و تواناكانیان لێك دراوەتەوە، بۆ نموونە مایكل ئۆوین كە لە ئاستێكی بەرزی هونەری و خاوەن یەكێك لە جوانترین 10 گۆڵەكانی مۆندیال بوو، كاتێك چووە ڕیاڵ مەدرید، بە ماوەیەكی كەم ئاستی دابەزی و ببڕای ببڕا ئاستی نەگەییشتەوە باری ڕاستەقینە و نیچمەڕووخانێكی لە ڕیاڵدا تووش بوو.
هاوكات یاریزان داڤید بێكهام لە مانچستەر یونایتد لە لوتكەی ئاستیدا بوو، بەڵام كاتێك چووە یانەی ڕیاڵ مەدرید، تووشی نەخۆشیی كەمئاستی هات و تەنیا ناووبانگەكەی وای كرد یانەی لۆس ئەنجلێس گالاكسیی ئەمەریكی بیباتە ڕیزەكانییەوە.
پاش ئەوە، سەرەی هەردوو یاریزان ڕۆبن و سنایدەر هات، ئەو دوو یاریزانە لە ڕیاڵ مەدرید هەرچەندە ئاستێكی باشیان پێشكەش دەكرد، بەڵام سووك سەرنجدانی ڕیاڵ بۆ ئەو دوو یاریزانە، وای كرد لە یەكێك لە بەهێزترین یانەكانی جیهان و خولەكانی جیهان كۆچ بكەن و بارگەیان بۆ بۆندس لیگای لاچەپ بگوازنەوە.
حاڵی یاریزانی بەڕازیلی “ڕۆبینهۆ” لە حاڵی دوو یاریزانە هۆڵەندییەكە باشتر نەبوو و لە ڕیاڵ مەدرید، ئەو یاریزانە بە تەواوەتی تەپی و دوای ئەو چەپاندنەی، ئیدی نەكەوتەوە سەر پێی خۆی و وەك یاریزانێكی سادە و ساكار دەركەوت، لە كاتێكدا پێش ئەوەی بچێتە ڕیاڵ، خاوەن ئاستێكی بەرز و تەكنیكێكی باڵا بوو.
بە دوای ئەودا، یاریزانی هۆڵەندی هۆنتیلار لە ڕیاڵدا بەهرەكەی كپ كرا، پێش ئەوەی بچێتە ڕیاڵ، بە زۆرترین ڕێژەی گۆڵ، بووە گۆڵكەری خولی وڵاتەكەی خۆی، بەڵام كە چووە ڕیاڵ، گڵۆڵەی كەوتە لێژی و دوای ئەوە خۆی نەگرتەوە.
ئینجا سەرەی ئەستێرەی تۆپی پێ و باشترین یاریزانی جیهان لە ساڵی 2007 (ڕیكاردۆ كاكا) هات و كاتێك چووە ڕیاڵ، بە هۆكاری جیاوازەوە، كە پێكان بەشێك بوو لەو هۆكارانە، ئاستی لە كورتی دا و بەهرەكەی داكشا و ناوی لە ناواندا كەم بووەوە، لە وەرزی دواتریشدا هەمان حاڵی هەبوو و ئێستەیش هەر وایە و مۆرینهۆی ڕاهێنەر داوای لێ كردووە یانەیەك بۆ خۆی بدۆزێتەوە، چونكە ئەو بە شێوەی سەرەكی یاری پێ ناكات. نووری شاهینیشن یەكێك بوو لەو بەهرە تازەگەشاوانەی كە لە ڕیاڵدا تووشی زیانێكی زۆر بووەوە، كە پێكانە سەختەكەی ئەژنۆی، بە هۆكاری سەرەكی ئەو بارە دادەندرێت.
بە پێچەوانەی ئەو یاریزانانەوە، ڕیاڵ مەدرید بۆ هەندێك یاریزان بووەتە شوێنی گەشاوەی زیاتری بەهرە و درەوشانەوەی زیاتری ئەستێرەییان.
لەوانە كەریم بنزیما، هەرچەندە پێش ئەوەی بچێتە ڕیاڵ مەدرید لە یانەی لیۆن لە ئاستێكی باڵا و جێگیردا بوو، دوای چوونە ڕیاڵی لە وەرزی یەكەمدا ئەو ئاستەی نەبوو، لێ لە وەرزی دووەمدا مۆرینهۆ دەستی گرت و خستییە سەر پێ و وای كرد هیگواینی هێرشبەری سەرەكی، قایل بێت بە یاریكردن بۆ چەند خولەكێك بە یەدەگی كەریم.
هاوكات ئەربیلووایش لە یانەی ڕیاڵ مەدریددا زیاتر بەهرەكەی بە دەركەوت و ئاستی بەرەو بەرزی هەڵكشا. ئەم بارە بۆ چابی ئەلۆنزۆیش ڕاستە و لە ئاستە باشەكەی لیڤەرپوولی بەردەوامە.
یاریزان سامی خزێرەیش بە چوونی بۆ ڕیاڵ، نەك بەهرەكەی لە دەست نەدا، بەڵكوو ئاستی بە ڕاددەیەك هەڵكشا، مۆرینهۆ لە هەموو یارییەكاندا بە تەواوەتی پشتی پێی دەبەست.
یاریزانی ڕەسەن كورد و خاوەن ڕەگەزنامەی ئەڵمانی “مەسعوود ئۆزیل” بە چوونی بۆ ڕیاڵ مەدرید، ئاستی زیاتر دەركەوت و ڕیاڵی كردە شانۆی نماییشكردنی بەهرە جوان و ئاستە سەرنجڕاكێشەكەی، تەنانەت وای لێ هاتبوو باوكی وتی: ئۆزیل لە مێسی باشترە، بەڵام یاریزانانی ڕیاڵ تۆپی نادەنێ، وەك ئەوەی یاریزانانی بەرشلۆنە دەیدەن بە مێسی.
دی ماریای ئەرژەنتینیش یەكێك بوو لەو یاریزانانەی چوونی بۆ ڕیاڵ خێردار و بەختن بوو، چونكە نەك لەسەر ئاستی خۆی بەردەوام بوو، بەڵكوو بەرەو لوتكە هەڵكشا و بووە یەكێكە لە پایە هەرە گەورەكانی ڕیاڵ مەدرید.
لە سەرووی هەموو ئەو یاریزانانەوە، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆیش لەو ساتەوەی چووەتە ڕیاڵ، كەمێكیش لە ئاستی نەهاتووەتە خوارەوە و هەر لە هەڵكشاندا بووە و هونەرە جوانەكانی، بوونەتە جێگەی سەرنجی هەودارانی تۆپی پێ.
بە شێوەیەكی گشتی، مەدرید عەقڵی ئەڵمانیایان نییە بۆ بنیاتنانی بەهرەدارەكان و چاوی ئیتاڵیایان نییە لە دۆزینەوەیان، دڵی ئینگلتەرایشیان بۆ هاندانیان نییە لە پێدانی هەلی زۆرتر بە بچووكترینی بچووكەكان، تا لە گەورەترین خولەكان یاری بكەن.
یانەی سەرهەنگ موحسین » وهرزش » ڕیاڵ مەدریدبۆهەندێك یاریزان گۆڕستانە و بۆ هەندێكیش شانۆی نماییشی بەهرەكانە » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]