[size=24]ده سته كانت خۆش ماندونهبی برام بابهتێكی زۆر به سووده زۆر راستیشه مرۆڤ ههرچیهك بكات ناتوانێ خۆی له خوای گهوره بشارێتهوه ههرگیز[/size]
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » براى لاوم ئایا دەتوانیت لە كاتی تاوانكردندا خۆت لە خوای گەورە بشاریتەوە؟ » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
[size=24]ده سته كانت خۆش ماندونهبی برام بابهتێكی زۆر به سووده زۆر راستیشه مرۆڤ ههرچیهك بكات ناتوانێ خۆی له خوای گهوره بشارێتهوه ههرگیز[/size]
ئم دهست خۆش كاك توحید زۆر راسته:/
برام تۆ كاتێك دەرگا لە سەر خۆت دادەخەیت، بەشێوەیەك كە كەس ناتبینێت، لەو كاتەشدا پاڵنەرە شاراوەكانی ئارەزوو دێنەچالاكی و جووڵان و بەدوای دەروازەیەكدا دەگەڕێن كە لە ڕێگەیەوە بڕونە دەرەوە، ئا لەو كاتەدا و پێش ئەوەی ئەندامەكانت بخەیتەگەڕ بۆ ئەنجامدانی هەر تاوانێك، بیر لەوە بكەرەوە كە خوای گەورە دەتبینێ و دەزانێ چی لە ناختدا هەیە، خوای گەورە دەفەرمووێت: [ عَالِمُ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ الْكَبِيرُ الْمُتَعَالِي (9) سَوَاءٌ مِنْكُمْ مَنْ أَسَرَّ الْقَوْلَ وَمَنْ جَهَرَ بِهِ وَمَنْ هُوَ مُسْتَخْفٍ بِاللَّيْلِ وَسَارِبٌ بِالنَّهَارِ] (الرعد).
واتە: خوای گەورە زانایە بە هەموو بینرا و و پەنهانییەك و لە هەموو شتێك گەورەترە و بڵند و باڵادەستە بە سەر هەموو شتێكدا، یەكسانە بە لای ئەوەوە ئەگەر ئێوە ووتەی ئاشكرا بكەن یان بیشارنەوە، یان لە تاریكی شەودا تاوان بكەن یان بە ئاشكرا و لە ڕۆژی ڕووناكدا ئەنجامی بدەن.
بۆیە برام خۆم تۆ ئەگەر لەو كاتەدا ئەم ڕاستیە بێنیتە یاد و پێش چاوی خۆت ئەوا هەرگـیز ناوێری تاوانەكە بكەی، شاعیر دەڵێت:
وإذا خلـوت بريبـة في خلـوة والنفس داعية إلى العصيان
فاستحيي من نظر الإله وقل لهـا إن الذي خلق الظلام يراني
واتە: ئەگەر لە كاتی خەڵوەت و تەنیاییدا تووشی دڵە ڕاوكێیەك بووی و نەفست بۆ لای تاوان ڕای دەكێشایت، ئەوا شەرم بكە لە وەی كە خوای پەروەردگار دەتبینێت و بە نەفست بڵێ: ئەی نەفسی بەدكارم ئەوەی كە تاریكی درووست كردووە دەمبینێت.
لة بةهةشت وةركيراوة.[size=16][/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » براى لاوم ئایا دەتوانیت لە كاتی تاوانكردندا خۆت لە خوای گەورە بشاریتەوە؟ » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]