دهست خۆش براکهم بابهتێکی جوان بوو بهو هیوای خوێندکارهکان سودی لێ وهربگرن
خوای گهوره پاداشتی خێر و چاکهی تۆش بداتهوه
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » لەپێشوازى ساڵى نوێی خوێندن دا ؟ » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
دهست خۆش براکهم بابهتێکی جوان بوو بهو هیوای خوێندکارهکان سودی لێ وهربگرن
خوای گهوره پاداشتی خێر و چاکهی تۆش بداتهوه
دهست خۆش براکهم بابهتێکی جوان بوو بهو هیوای خوێندکارهکان سودی لێ وهربگرن
خوای گهوره پاداشتی خێر و چاکهی تۆش بداتهوه
الحمد لله والصلاة السلام على رسول الله. أما بعد:
ووتەیەكى دووبارە هەیە كه لە هەموو ساڵێكى نوێ خۆێندندا لەزارى زۆرێك خۆێندكارەكانمانەوە دەیبیستین ئەویش ئەوەیە: (بەداخەوە ماوەى پشووى هاوین كۆتایى هات و پاشان نۆرەى قۆناغى دڵتەنگى و سەغڵەتیە-مەبەست ساڵى تازەى خوێندنە) وەهەروەها لەزارى باوكەكانەوە دەبیستین (سوپاس بۆخوا دەرگاى قوتابخانەكان كرایەوە بەڕاستى هەلێكى باشە بۆ حەوانەوەو ڕزگاربوونمان لەكێشه وگرفتى منداڵەكانمان !!!)
منیش دەڵێم سوپاس بۆپەروەردگار كەشادى كردنەوە بەساڵێكى نوێ خوێندن خواى گەورە لەو كۆمەڵە ئەژمارمان بكات كە شوێن كەوتەى ڕێبازە ڕوونەكەى پێشەوا محمدن (صلى الله علیە وسلم)
ئەودوو ووتەیەى سەرەوە كەئاماژەمان پێكرد هیچیان دروست نى یە، پێویستە لەسەر شانمان كەمافى هەموو كارەكان بدەین، بەڕاستى پشووى هاوین باشترین هەلە بۆحەوانەوە و ڕزگاربوون لەكۆت و زنجیرى قوتابخانەو تاقى كردنەوەكان، بەڕاستى پشووى هاوین بوژانەوەیە بۆلاوان تاوەكو بەگەرم وگوڕییەكى تازەوە لەساڵى نوێى خوێندن دا بەشدارى بكەن وەدەبێت باوكەكان ئاگاداربن كەپەروەردەكردنى وەچەكانیان ئەركى سەرشانیانە لەكاتى خوێندن و پشوودا وەبەهاتنى پشووش ئەركى سەرشانیان ڕاناوەستێ بۆیە پێویستە لەكاتى پشوودا چاودێرى وەچەكانیان بكەن سەرەڕاى هاوبەشى كردنیان لەیارى وسەیران وخۆێندنەوەدا.............هتد كەدەبێتە مایەى سوودمەندى خۆێندكارە ئازیزەكانمان پاشان لەماوەى خۆێندنیشدا پێویستە باوكان هاوكاریان بكەن بۆدابەش كردنى كاتەكانیان لەنێوان خۆێندن و پەرستش و یارى و حەوانەوەو سەردان و...........كەدەرئەنجام خۆێندكار بتوانێت لەكۆتایى ساڵدا بەرزترین نمرە بەدەست بهێنێت
لێرەدا پرسیارێك دێتە پێشەوە لەزارى خۆێندكارەكانەوە كەدەپرسن:
باشە چۆن بتوانین خشتەكانى ڕۆژانە یان هەفتانە یان مانگانەى وەرزى خۆێندنمان دابەش بكەین بەشێوەیەك كەسەركەوتووبین
لەوەڵامدا دەڵێن: دەبێت خۆێندكار ڕەچاوى ئەم (5) خاڵەى لاى خوارەوە بكات بەپشتیوانى خوا دەبێتە مایەى سەركەوتنى
1- چەند جوانە خۆێندكار بزانێت كەخۆێندن پەرستشە وەپیویستە ناخى خۆى لەسەر ئەم بنچینەیە پەروەردە بكات تاوەكو ناخى گەشە بكات و پێش هەموو شتێك تێڕوانینێكى ئیجیبیانەى بۆ پرۆسەى خۆێندن لادروست بێت، وەدڵسۆزى خۆى بەردەوام تازەبكاتەوە بەپاراستنى سنوورە قەدەغەكراوەكان وڕەنگدانەوەى كردەوە جوانەكان لەكاتى خۆێندن دا وەكو دووركەوتنەوە لەتێكەلاوى ناشەرعى و قۆپى و درۆو ساختەكردنى بڕوانامەو....هتد دەبێت لاوان ئاگاداربن كە ئەم خۆێندنە قۆناغى پەڕینەوەیە بۆ پەرستشى پەروەردگار و پاشان خزمەت كردنە بەخێزان ونیشتمان
2- پیویستە خۆێندكار لایەنى (نوسین و خۆێندنەوەى) بەهێز بكات چونكە دوو دەروازەى سەرەكین بۆفێربوون وەپەروەردگاریش بنچینەى بانگەوازى بەووشەى (اقرڕ-بخۆێنە) دەست پێ كردووەلەیەكەم چركە ساتى وەحى دا
3- ڕێك خستنەوەى كاتەكانى خۆێندن وحەوانەوەویارى كردن....بەڕاوێژكردن لەگەڵ ئەندامانى خێزان دا تاوەكو خشتەیەكى چوون یەك دابنێن بەهاوكارى هەموو لایەكیان،وە بۆئەوەى هەر ئەندامێكیان بتوانێت یارمەتى ئەوى تریان بدات بۆنموونە لەكاتى نان خواردن دا هەموویان بەیەكەوە دابنیشن یان لەكاتى نۆێژكردن دا بەكۆمەڵ ئەنجامى بدەن بۆئەوەى پەیوەندیان بەیەكەوەبەهێزبكەن ولەیەكتر تێبگەن
4- سووربوون لەسەرهەڵبژاردنى هاوڕێ چاك ودروست وەئەمەش لەوەوە لەمپەر دەگرێت كە پێویستە خۆێندكار بگەڕێت بەدواى (لاوى بەرهەمهێن،خۆێندكارى زیرەك،سەركردەى داهێنەر)تاوەكو بتوانێت ژیانى پاڵفتەبكات بەچاكەوچاكەكارى چونكە بەڕاستى هاوڕێ لەسەر دینى هاوڕێكەیەتى بۆیە خۆێندكاران بابزانن كێ دەكەن بەهاوڕیان وەپیویستە لەسەر باوكان ودایكان ڕیگەیەكى مام ناوەند بگرنە بەر لەنێوان ئازادى وەچەكانیان وئامۆژگاریان بۆهەڵبژاردنى هاوڕێ چاك و بەئەمەك وەهەركاتێك هەستیان بەمەترسى كرد پێویستە ڕێگریان لێبكەن لەهاوڕیەتى كەسى ناپاك وخراپ پاش ڕوون كردنەوەى ئەو هۆكارانەى كەدەبنە مایەى زیان بۆ سەر ژیانیان
5- دووركەوتنەوە لەو هەست و تێڕوانینە كە (قوتابخانەو خۆێندن) وەكو (سەربازگیەك) دەبینێت. بەڵكو ژیانى خوێندن ژیانێكى ئاساییە بەڵام پێویستە ووردبینەوە وكۆشش بكەین لەبوارى خۆێندن وبەرهەمهێنهینانى زانستى لەگەڵ ئاوڕدانەوە وپاراستنى بوارەكانى ترى ژیان وەكو (سەردان و پەیوەندى كۆمەڵایەتى وبەشدارى چالاكى ڕۆشنبیرى....) كەلێرەدا خۆێندكار زۆر هەست بەو جیاوازیە ناكات لەنێوان ماوەى خۆێندن و پشووى هاوین دا بەڵكو هەموو ساتەكان بۆ ئەم دەبێتە خۆشى و داهێنان
لەكۆتایی دا
ئەم ئامۆژگاریانە بۆكوڕان و كچانە بەبێ جیاوازى وەپیویستە باوكان ودایكان پێویستى منداڵەكانیان بەپێ توانا جێ بەجێ بكەن لەگەڵ ئەو خاڵانەى كە ئاماژەمان پێكرد بە هیواى سەركەوتن و دواڕۆژێكى گەش بۆ خۆێندكارە ئازیزەكانمان.
لةسايتى بةهةشت وةركيراوة.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » لەپێشوازى ساڵى نوێی خوێندن دا ؟ » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]