تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

8

ده‌ست خۆش هه‌ربژیت

7

[size=16]دةستةكانت خؤش بة سوودة[/size]

6

لێکچوونی زۆر لە نێوان ئیوە و پەیکەری داود هەیە ، ئیوەش شاکارێکن لەناو دڵی پارچە بەردێك ، بەڵام ئەو پارچە بەردەی ئێوە و زۆربەی کەسانی تری داپۆشیوە ، بیر کورتی و خۆ بەکەم زانینە.

دەست خۆش بەردەوامبە:)

5

زۆر بەسوودە دەست خۆش بەردەوامبە لەم بابەتە بەنرخانە

4

K O S R A T نووسی:

خوايي كةورة باداشتت بداتةوة برا

3

خوايي كةورة باداشتت بداتةوة بر

2

ده‌ست خۆش به‌سووده‌

1

[size=20]
با کێشەکان بکەین بە نوقڵ ( مسعود لعلی )

ئێوە شاکارێکن

چەند سالێك لەمەوبەر لەگەل خانەوادەکەم بۆ بەسەر بردنی پشووی ساڵانە چووین بۆ ئیتاڵیا، لە فلۆرانس مۆزەخانەیەکی تایبەت هەیە کە پەیکەری " داود " بەرهەمی " میکل ئانژ " یان لەوێ داناوە ئەمە پێدەچێت جوانترین پەیکەر بێت لە جیهاندا
چیرۆکی بەدیهێنانی پەیکەری داود زۆر سەرنج راکێشە و بۆ هەریەك لە ئێمە پەند و ئامۆژگاری تێدایە ، میکل ئانژ لەلایەن " مەدیسیس"ەوە ئەرکدار کرابوو تاکو بۆ گۆرەپانی سەرەکی شاری فلۆرانس پەیکەرێك دروست بکات، مەدیسیس ، کۆنترین و دەوڵەمەنترین خانەوادەی ئیتاڵیابوو لەو سەردەمەدا .. وەرگرتنی راسپاردەی مەدیسیس نەك تەنها شانازییەکی گەورە بوو بەڵکو ئەرك وکارێك بوو کە کەس نەیدەتوانی رەتی بکاتەوە کە کەس نەیدەتوانی رەتی بکاتەوە، میکل ئانژ بۆ ماوەی ٢ ساڵ بەدوایی بەردێکدا گەڕا تاکو خواستی مەدیسیس بەجێ بێنێت سەرئەنجام لەیەکێك لە شەقامە لاوەکییەکانی فلۆرانس کە بە گژوگیای هەرزە داپۆشرابوو ، میکل ئانژ بەردێکی مەڕمەری گەورەی دۆزیەوە ئەم بەردە چەند سالێك بوو کە لەبەر قەدی شاخێك کەوتبووە خوارەوە و هەرگیز کەس بەکاری نەهێنابوو ئەو چەندین جار بەو شەقامە تێپەریبوو بەلام ئەمجارەیان وەستا و باشتر سەیری کرد لە ئاکامدا لەوێ چاوی بە پارچە بەردی مەڕمەڕی پەیکەری داود کەوت .
هەوالێ کارکردنی میکل ئانژ لەسەر راسپاردەی خانەوادەی مەدیسیس لە هەموو ئیتالیا بڵاوبۆوە کاتێك رۆژی پەردە هەڵگرتن لەسەر پەیکەرەکە داهات هەزاران کەس لەسەرتاسەری ئیتالیاوە هاتن و لە گۆرەپانی سەرەکی شار کۆبوونەوە ،کاتێك پەردەهەڵگرتن ئەنجام درا ، هەزاران کەس واق مان خەڵك بەهۆی جوانی ئەم پەیکەرەوە پەنجەیان خستبووە دەمی خۆیان .
دوایی کەمێك لە میکل ئانژیان پرسی کە چۆن توانی پەیکەرێك لەم ئاستی جوانییە دروست بکات ئەو وەلامی دایەوە " تەنها کارێك کەکردم ئەمە بوو کە ئەوەی پەیکەری داود نەبوو تاشیم و لە پارچە بەردەکە جیام کردەوە "

لێکچوونی زۆر لە نێوان ئیوە و پەیکەری داود هەیە ، ئیوەش شاکارێکن لەناو دڵی پارچە بەردێك ، بەڵام ئەو پارچە بەردەی ئێوە و زۆربەی کەسانی تری داپۆشیوە ، بیر کورتی و خۆ بەکەم زانینە.

بۆ بەهرەمەند بوون لە هەموو تواناکانی خۆتان دەبێ مەودایەك بخەنە بەینی خۆتان و ئەندێشە سنوردارەکان دەبێ هەڵە بێ سنورەکان بقۆزنەوە دەبێ هەموو باوەڕە نەرێنییەکان لەسەر رێی خۆتان نەهێلن .
بەلام لەبیرتان بێت ، کاتێك پەیکەری داود ئامادەبوو ، دوو ساڵی پێچوو تاکو بریقەدار بێت و ببێت بە شاکارێك ، ئێوەش بەهەمان شێوە دەبێ لەسەر خۆتان کاربکەن ، دەبێ خۆتان بریقەدار بکەن ، دەبێ بەرۆژ ، بەهەفتە ، بە مانگ ،تەنانەت بە ساڵان فێربن و راهێنان بکەن تاکو بە تواناگەرییەکانی ناخی خۆتان بگەن.[/size]