دهست خۆش ههربژیت
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » پۆشاكی ئافرەتان لە ناو نوێژدا . » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
دهست خۆش ههربژیت
dasta kant xosh xwa pashte ba xert bdatawa
الحمد لله وحده، و الصلاة والسلام على من لا نبي بعده.و بعد:
هەندێك لە ئافرەتان وا دەزانن نوێژكردن تەنها بریتیە لە ڕوو كردن لە قیبلە و ئەنجامدانی چەند جوڵەیەك و خوێندنەوەی چەند ئایەت و زیكرێك، دەبینین ئەم بیركردنەوەیە وایان لێدەكات گرنگی نادەن بەوەی كە پێویستە چ جۆرە پۆشاكێك لەبەر بكەن بۆیە گوێ نادەنێ تەسك بێت یان تەنك بێت یان بەشێك لە پرچیان یان قاچیان یان قۆڵیان بەدەرەوە بێت، لەكاتێكدا ئافرەت هەموو جەستەی عەورەتە.
[جا بابزانین پۆشاكی ئافرەتان دەبێت چۆن بێت لە ناو نوێژدا]
1 ـ پێویستە ئافرەت لە نوێژدا پۆشاكێك لەبەر بكات هەموو جەستەی داپۆشێ جگە لە ڕومەت و هەردوو دەستی لەسەر ڕای دروست و پەسەندی زانایان.
ئەمەش بەبەڵگەی فەرمودەی پەیامبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) كە فەرموویەتی: " يا أسماء إن المرأة إذا بلغت المحيض لم يصلح أن يرى منها شيء إلا هذا وهذا - وأشار إلى وجهه وكفيه " حسنه الألباني في صحيح الجامع، برقم: (7874).
واتە: ئەی ئەسماو ئەگەر ئافرەتی موسڵمان گەشتە تەمەنی باڵغ بوون نابێت جگە لە دەستەكان و ڕوومەتی زیاتر دەركەوێت
الخطابي له معالم السنن (ج2 ص343) ئەفەرموێت: خەڵكی ڕاجیاوازن لەوەی كە ئافرەتی ئازادی باڵغ بوو چەن لە جەستەی داپۆشێ كە نوێژی كرد، شافعی و أوزاعی فەرمویانە: هەموو جەستەی داپۆشێ جگە لە ڕومەت و هەردوو لەپی دەستی
وه البغوی ئەفەرموێت: (أما المرأة الحرة، فعليها أن تُغطيَ جميعَ بدنها في الصلاة إلا الوجهَ واليدين إلى الكُوعين). اهـ شرح السنة (ج2 ص436).. واتە: بەڵام ئافرەتی ئازادی باڵغ بوو پێویستە لەسەری هەموو جەستەی داپۆشێ لە كاتی نوێژكردن جگە لە ڕومەتی و هەردوو دەستی تا مەچەكی.
2 ـ پێویستە سەرپۆشێكی باش بدات بەسەریا كە تەنك نەبێت وە هێندە گەورە بێت هەموو سەری داپۆشێ بە شێوەیەك هیچ لە پرچی
بە دەرەوە نەبێت، بەڵگەی ئەمەش ئەو فەرمودەیەی دایكە عائیشە گێڕاویەتەوە كە پەیامبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرمویەتی: (لا يقبلُ الله صلاةَ حائض إلا بخمار) صحيح أبي داود - (3 / 206)
واتە: خوا نوێژی ئافرەتی باڵغ بوو وەرناگرێت ئیللا بە سەرپۆشەوە نەبێت.
ابن المنذر له الإجماع (ص45): ئەفەرموێت: زانایان كۆڕان لەسەر ئەوەی كەوا ئافرەتی باڵغ بوو پێویستە لەسەری بە سەرپۆشەوە نوێژ بكات.
3 ـ نابێت بە پۆشاكی تەنكەوە نوێژ بكەن ئەگەر چی فراوانیش بوو چونكە وەكو ڕووت وایە بەڵگەشمان وتەی پەیامبەری خوایە (صلى الله عليه وسلم) كە فەرمویەتی:(سيكون في آخر أمتي نساء كاسيات عاريات …) رواه الطبراني في المعجم الصغير بسند صحيح. واتە: لە ئاخری ئوممەتەكەم هەندێك ئافرەت هەن بەناو داپۆشراون بەڵام لە ڕاستیدا ڕووتن.
ابن عبد البر ئەفەرموێت: مەبەستی پەیامبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) ئەو ئافرەتانەیە كە پۆشاكی تەنك و ناسك دەكەنە بەر ئەو جۆرە پۆشاكە لە ڕاستیدا لەش دەردەخات، نەك ئەوەی كە دای بپۆشێت، ئەو جۆرە ئافرەتانە بە ناو داپۆشراون،
السفارینی له ((غذاء الألباب)) ئەفەرموێت: ئەگەر پۆشاك و تەنك بوو ، بەهۆی تەنكیەوە عەورەتی لەبەركەرەكەی نەپۆشی پیاو بێت یان ئافرەت ئەوە قەدەغەیە و حەرامە لەسەر ئەو كەسەی لەبەری دەكات لەبەر ئەوەی ئەو عەورەتەی دانەپۆشیوە كە شەرع فەرمانی كردوە بە داپۆشینی، ئەم وتەیەش خیلافی تیا نیە.
وە پێشەوا شوكانی له (نيل الأوطار) (2/115) ئەفەرموێت: پێویستە لەسەر ئافرەت جەستەی بە پۆشاكێك داپۆشێت لەشی دەرنەخات وە ئەمەش مەرجی داپۆشەری عەورەتە.
4 ـ نابێت بە پۆشاكی تەسكەوە نوێژ بكەن وەك (فانیلە و پانتۆڵ و تراكسۆت و هاوشێوەكانیان) چونكە قەبارەی جەستەیان دەردەخات ، هەروەك لە هشام بن عروە ئەفەرموێت: كاتێك كە (منذر) ی كوڕی (زبیر) لە عێراق گەڕایەوە پۆشاك و بەرگێكی لە جۆری (مرويَّة و ، و قوهية) ی نارد بۆ (أسماء) ی كچی (أبو بكر) ئەوەش لە كاتێكدا بوو كە (أسماء) چاوەكانی لە دەست دابوو، واتە: نابینا بوو: ڕاوی دەڵێت: كە (أسماء) دەستی دا لە پۆشاكەكە، فەرمووی: ئۆف بۆ ئەم پۆشاكە، پۆشاكەكەی بۆ بگەڕێننەوە، (منذر) یش ئەوەی زۆر لەلا گەورەو گران بوو، بۆیە فەرمووی: ئەی دایكی بەڕێزم ئەوە تەنك نییە بۆ ئەوەی لەش دەربخات، ئەویش لە وەڵامدا فەرمووی: ئەگەر لەشی تێدا دەرنەكەوێت، خۆ قەبارەی لەش دەردەخات.
وە زۆرێك لە زانایان كۆڕان لەسەر ئەوەی ئەو پۆشاكەی كە واجبە ئافرەتان لە نوێژدا لەبەری بكەن بریتیە لە (درع وخمار)
واتە: ئەو پۆشاكەی مەرجی حیجابی شەرعی تێدا بێت لەوانەش: فراوان بێت و تەسك و تەنك نەبێ و هاوشێوەی جلی بێ باوەڕان و پیاوان نەبێ.
لەگەڵ سەرپۆشدا.دەبینیت یەكێكیان دەچێتە نوێژەوە و پرچی یان بەشێك لە پرچی یان لە قۆڵی یان قاچی بەدەرەوەیە لەم كاتەدا لەسەریەتی ـ لای زۆربەی زانایان ـ نوێژەكەی دوبارە بكاتەوە
5 ـ سەبارەت بە پێكانی ئافرەت بەهەمان شێوە بە عەورەت دەژمێردرێن، و پێویستە دابپۆشرێن، داپۆشینیشیان بە گۆرەوەی بەس نیە، با گۆرەویەكانیش ئەستور بن، چونكە قەبارەی پێكان دەردەخەن، بەڵگەش خوای پەروەردگار ئەفەرموێت: [ وَلَا يَضْرِبْنَ بِأَرْثؤشاكهِنَّ لِيُعْلَمَ مَا يُخْفِينَ مِن زِينَتِهِنَّ ] .
ِوی هەڵێنجاندنی ئایەتەكە ئەوەیە: كە ئافرەتان پێویستە لەسەریان پێكانیان داپۆشن. وە لەم بارەیەوە ابن حزم ئەفەرموێت: ئەمە دەقێكە سەبارەت بە قاچ و لاقەكان كە پێویستە دابپۆشرێ و دەرخستنیان حەڵاڵ نیە
وە بەڵگە لە سوننەت بۆ ئەمە فەرمودەكەی (ابن عمر)ە كە ئەفەرموێت : پەیامبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرمویەتی: ((مَنْ جرّ ثوْبه خيلاء، لم ينظر الله إليه يوم القيامة)). فقالت أم سلمة: فكيف يصنع النّساءُ بذيولهنّ ؟ قال: يرخين شبراً. فقالت: إذن تنكشف أقدامهن ! قال: فيرخينه ذراعاً، لا يزدن عليه
واتە: هەركەس بۆ فیز و تەكەبور پۆشاكەكەی شۆڕ بكاتەوە خوای پەروەردگار لە قیامەتدا تەماشای ناكات. (أم سلمة) فەرموی: ئەی پەیامبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) ئافرەتان چی بكەن بە دامێنەی كراسەكانیان ؟ فەرمووی: با بستێك شۆڕی بكەنەوە، (أم سلمة) ـ ڕەزای خوای لێ بێت ـ فەرمووی: كەواتە پێكانیان دەر دەكەوێت ؟! ئەویش فەرمووی: با باڵێك شۆڕی بكەنەوە، و لەوەش زیاتر شۆڕی نەكەنەوە. سلسلة الأحاديث الصحيحة: 1864
البیهقی ئەفەرموێت: بەڵگەی ئەوەی تیایە كە داپۆشینی قاچەكان بۆ ئافرەت واجبە.
وە پرسیار كرا لە ئیمامی أحمد: ئافرەت لە چەند پۆشاكدا نوێژ بكات ؟ فەرموی: بەلای كەمەوە: كراسێك و سەرپۆشێك، وە قاچەكانی داپۆشێت وە كراسەكە ئەوەندە درێژ بێ پێكانی داپۆشی
وە ئیمامی شافعی ئەفەرموێت: پێویستە لەسەر ئافرەت كە هەموو جەستەی لە نوێژدا داپۆشێت جگە لە هەردوو لەپ و ڕومەتی. هەروەها ئەفەرموێت: وە هەموو شتێك لە جەستەی ئافرەت عەورەتە جگە لە هەردوو لەپ و ڕومەتی. وە پشتی پێكانی عەورەتن، بۆیە ئەگەر شتێك لە نێوان ناوك بۆ ئەژنۆی پیاو لە نوێژدا دەركەوت یان شتێك لە پرچی ئافرەت لە نوێژدا دەركەوت زۆربێ یان كەم وە لە جەستەی جگە لە ڕومەت و هەردوو لەپی و مەچەكی لەوە زیاتر دەرناخات بزانن یان نەزانن ـ هەردوكیان نوێژەكەیان دوبارە دەكەنەوە، مەگەر بەهۆی هەڵكردنی با ئەو شوێنانە بەدەر بكەون یان بەهۆی كەوتنە خوارەوەی پۆشاكەكە.
هەروەها لەم بارەیەوە زانای پایە بەرز شێخ ابن باز ئەفەرموێت: دەرخستنی قاچەكان لە نوێژدا بۆ ئافرەتان لای زۆربەی زانایان جائز نیە و نوێژەكەی پوچەڵ دەكاتەوە. بۆیە ئەگەر ئافرەت نوێژی كرد و قاچەكانی بە دەرەوە بوون واجبە لە سەری نوێژەكەی دوبارە بكاتەوە لای زۆربەی زانایان
كەواتە پێویستە لەسەر ئافرەتان لە نوێژدا پۆشاكێكی فراوانی ئەستور لەبەر بكەن هێندە شۆڕ بێت قاچەكانیشیان داپۆشێت، وە سەرپۆشێكی باش بدەن بە سەریاندا. ئەمە پۆشاكی شەرعی ئافرەتانە لە ناو نوێژدا.
ماوەتەوە بڵێم: خوشكی ئیماندار ئەوەت بیر نەچێت لە نوێژكردنت دا تۆ گفتوگۆ لەگەڵ پەروەردگارت دەكەیت، پۆشاكێك لەبەر مەكە ببێتە هۆی توڕەبونی پەروەردگار لێت،بەڵكو پۆشاكێك لەبەر بكە شایستە بێت بەو كاتەی تۆ تیایدای كە نوێژكردنە، مەرجەكانی پۆشاكی شەرعیشمان بە كورەتی لەم نوسراوەدا باس كرد تۆیش تەنها ئەوەت لەسەرە جێبەجێی بكەی.
وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ.
لة سايتى بةهةشت وةركيراوة.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » پۆشاكی ئافرەتان لە ناو نوێژدا . » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]