DAEK U BAWK LA GRYANI MNAL TEDAGAN DAST XOSH
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » زانیاری » ئه‌و زمانه‌ی ته‌نیا له شه‌ش ووشه پێکهاتووه » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
DAEK U BAWK LA GRYANI MNAL TEDAGAN DAST XOSH
[size=24]ههههههههههههه والله ووشه كان زۆر سه‌یر بوون من ئافره‌ت نیم به‌ڵام وه‌كو باوكی مناڵ كه مناڵه بچووكه‌كه‌مان ئه‌گریێت ئه‌زانم نه‌خۆشه یان شوێنێكی ئازاری هه‌یه یان خه‌وی دێت یان برسیه‌تی [/size]
Hiwadarm Aw Kasana Ka Dabna Dayk W Bawak Baw Nzykana Swdi Le Wargrn
زمان به یه‌کێک له ئامێره هه‌ره گرنگه‌کانی په‌یوه‌ندیی نێوان مرۆڤه‌کان داده‌نرێت. ته‌نانه‌ت ئاژه‌ڵه‌کانیش زمانی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه که ئێمه‌ی مرۆڤ تا ئێستا نه‌مان توانیوه به ئاسانیی لێیان تێ بگه‌ین. هه‌ندێک له زمانه‌کان ئێستا نه‌ماون و کاریان پێ ناکرێت. گه‌لێکیشیان زیندوون و بوونه هۆی له یه‌کتر نزیکبوونه‌وه و له یه‌کتر تێگه‌یشتنی گه‌لانی دونیا. زۆر جار ده‌گوترێت که منداڵ بێ زمانه و ناتوانێت مه‌به‌ست و داخوازیه‌کانی خۆی بگه‌یه‌نێته که‌س و شوێنی مه‌به‌ست.
به‌ڵام له‌م دواییانه‌دا له ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئامریکا لێکۆڵینه‌وه زانستی یه‌کان ده‌ریان خست که منداڵی ساوا (کۆرپه‌له) له ماوه‌ی (3) مانگی یه‌که‌می ته‌مه‌نی دا زمانی تایبه‌تی خۆی هه‌یه. ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه که ئه‌م زمانه ته‌نیا له شه‌ش ووشه پێک هاتووه و تایبه‌تی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیاریکراو نیه و هه‌ر منداڵێک سه‌ر به هه‌ر نه‌ته‌وه و ره‌گه‌زێک بێت هه‌مان زمان به‌کار ده‌هێنێت.
کۆرپه‌له ئه‌م زمانه به‌کار ده‌هێنێت بۆ ده‌بڕینی برسیه‌تیی و خه‌و و ناڕه‌حه‌تیی جه‌سته‌یی و هتد.
سه‌ره‌تا ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه له سه‌ر ( دایک و منداڵه‌کانیان تاقی کرایه‌وه و سه‌رکه‌وتنی باشی به‌ده‌ست هێنا. هه‌رچه‌نده ئه‌م زمانه ته‌نیا له شه‌ش ووشه پێکهاتووه به‌ڵام کاتێکی تا راده‌یه‌ک زۆر ده‌خایه‌نێت تا دایکه‌که فێری ده‌بێت. ووشه‌کان له شێوه‌ی ده‌ربڕیندا زۆر له یه‌کتر ده‌چن هه‌ر بۆیه سه‌رنجێکی تایبه‌تی ده‌وێت تا له مه‌به‌ستی کۆرپه‌له‌که تێ بگه‌ی. به‌ڵام به‌دڵنیایی یه‌وه ئه‌گه‌ر دایک به‌رده‌وام بێت له سه‌ری ئه‌وا سه‌رکه‌وتنێکی باش به‌ده‌ست ده‌هێنێت و ده‌بێته یاریده‌ده‌رێکی باش هه‌م بۆ کۆرپه‌له هه‌م بۆ دایکه‌که.
ووشه‌کان بریتین له: neeh, neeeeh, owh, heh, eier, eh
1. neeh : نێهـ: ئه‌م ووشه‌یه کورته و به مانای ئه‌وه دێت که کۆرپه‌له برسییه‌تی.
2. neeeeeh نێێێێێهـ: ئه‌م ووشه‌یه تا راده‌یه‌ک درێژه و مانای ئه‌وه‌یه که کۆرپه‌له زۆری برسییه.
3. owh : ئۆوهـ: ئه‌م ووشه‌یه نه زۆر کورته نه زۆر درێژ، وه مانای ئه‌وه‌یه که کۆرپه‌له خه‌وی دێت.
4. heh هێهـ: ئه‌م ووشه‌یه زۆر کورته و مانای ئه‌وه‌یه که کۆرپه‌له گه‌رمایه‌تی، یان سه‌رمایه‌تی یان ئه‌وه‌تا له‌شی ته‌ڕه و پێویستیی به گۆڕین هه‌یه.
5. :eierئێیه‌ر: ئه‌م ووشه‌یه درێژه و مانای ئه‌وه‌یه که کۆرپه‌له شوێنێکی جه‌سته‌ی ئازاری هه‌یه.
6. eh: ئێهـ: ئه‌مه‌ش به شێوه‌یه‌کی کورت کۆرپه‌له ده‌ریده‌بڕێت و مانای ئه‌وه‌یه که کۆرپه‌له ده‌یه‌وێت قرپ بداته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه که کۆرپه‌له هه‌ر شه‌ش ووشه‌که له شێوه‌ی گریان ده‌رده‌بڕێت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه که فێربوون و جوداکرنهوهیان کات و له‌سه‌ره‌خۆیی ده‌وێت تا دایکان فێری ده‌بن و کاری پێ ده‌که‌ن.
یانەی سەرهەنگ موحسین » زانیاری » ئه‌و زمانه‌ی ته‌نیا له شه‌ش ووشه پێکهاتووه » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]