خوا بە بە هەشتى بەرینى خۆى شاد بکات
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » هونه‌ری » هونه‌رمه‌ند .. ئه‌رده‌ڵان به‌كر » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
خوا بە بە هەشتى بەرینى خۆى شاد بکات
امین
خوا بە بە هەشتى بەرینى خۆى شاد بکات
[center][/center]
[center]
هونه‌رمه‌ند .. ئه‌رده‌ڵان به‌كر
ئەردەلان بەکر لە ساڵی 1967 لەگەرەکی خانەقای شاری
قەڵاو منارەی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان لە
نێو بنەماڵەیەکی کورد پەروه‌ر و شۆرش گێڕ لەدایک بووە.
ئەردەلان لەسەردەمی تەمەنی لاوی دا پەیوەندی
بەریزەکانی شۆرشی ئازادی خوازی کوردستان دەکات و
دەبێتە پێشمەرگە، ماوەی چەند ساڵێک لە ریزی
پێشمەرگەدا خەبات دەکات، پاشان دەست دەکات بەکاری
هونەری گۆرانی گوتن.
ئه‌رده‌ڵان خاوەنی چەندیین بەرهەمی گۆرانی ناوازوە و
جوانە، لە سەرەتایی ساڵانی (1991) لە دوایی راپەرینە
مەزنەکەی کوردستان، لەگەڵ کۆڕەوە جەماوەریەکی 31
ئاداری ئەو ساڵە کوردستانی بەجێهێشت و رووی کردە
دەرەوەی وڵات، پاش ماوەیەک لە وڵاتی سوید گیرسایەوە،
ئەردەلان شان بەشانی دەستیەکی دیار و بەرچاو لە
هونەرمەندانی گۆرانیبێژی کورد لە وڵاتی سوید درێژەی
بە کارە هونەرییەکانی دا و توانی 5 ئەلبومی گۆرانی
بەرهەم بهێنێت، کە پێکهاتبوون لە (کچیی گاور 1997،
بەینۆ 1998، هەورامان 2000، زۆر دەترسم 2003، خەونێک
بوو 2007) کە دوایین ئەلبومی بوو، جگە لەوانەش
بەشداری چەندیین ئاهەنگ و بۆنەی جیا جیا کردووە لە
وڵاتانی ئەوروپا، بەتایبەتی لە جەژنی نەورۆز و بۆنە
تایبەتیەکان بۆ رەوەندی کورد لەتاراوگە، هونەرمەند
(ئەردەلان بەکر) لە نەورۆزی 2008 لەلایەن کۆمپانایای
کۆرەک میوزیک بۆیەکەمین جار دوای ئەوەندە ساڵە دوورە
وڵاتییە گەڕایەوە بۆ کوردستان و چەند ئاهەنگێکی لە
شاری هەولێر ساز کرد.
به‌داخ و که‌سه‌رێکی گرانه‌وه ئه‌م هونه‌رمه‌نده
له رێکه‌وتی 2009-10-10 به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه
له نه‌خۆشخانه‌ی کارۆلینسکای ستۆکهۆڵم دڵی له‌لێدان
که‌وت و بۆ هه‌میشه ماڵئاوایی له ژیان کرد.
رۆحی شاد و یادی به‌رز بێت
[/center]
یانەی سەرهەنگ موحسین » هونه‌ری » هونه‌رمه‌ند .. ئه‌رده‌ڵان به‌كر » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]