دەست خۆش کاک کۆسرەت
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ههمهڕهنگ » ئازاری ماسولکه و جومگه » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
دەست خۆش کاک کۆسرەت
ههربژین سوپاس:)
دهستت خۆش بێت بۆ دانانی ئهم بابهته جوانهت
دەست خۆش کاک کۆسرەت
دهستت خۆش بێت بۆ دانانی ئهم بابهته جوانهت
[center]ئەو ئازاریەی كەلە ماسولكەو جومگەكاندا بەبێ ئەوەی هەڵاوساون وسوربوونەوەی پێوەدیاربێت سەرهەڵدەدات، ئەگەر هەیە لەئەنجامی چالاكی رۆژانە، و ڤایرۆسەوە دروستبووبێت.
زانیاری
رەنگە ئازاری لەماسولكە یان لەجومگەكاندا لەدەرئەنجامی نەخۆشیەك لەرژێنی دەرەقیدا، شێرپەنچە، هەڵئاوسان لەماسولكەكان (Polymyositis)یان ئازاری رۆماتیزمی ماسولكەكان(Polymyalgia rheumatic) سەرهەڵبدات.
ئازاری ماسولكەی رێشاڵی (Fibromyalgia) بە هێز لێ بڕاندن و قورس نووستن و تێرخەونەبوون جیادەكرێتەوە.و ئەو كەسانەی كە تووشی ئازاری ماسولكەی رێشالی هاتوون زوو تووشی سەرهەڵدانی هەڵچوونی كۆلۆن ئەبن (Irritable bowel syndrome)، ڕەقبوونی لەش، ترس، لەبیرچوونەوە وچەند نیشانەیەكیتر.
سەردانی دكتۆر بكە، ئەگەر پلەی گەرمی لەشت بەرزبووتەوە، دابەزاندنی بەردەوامی كیش یان ماندووبوونێكی توند، بەڵام لەحاڵەتەكانیتردا حەوانەوە لەماڵەوە بۆ چەند هەفتەیەك چارەسەرە.
چارەسەری خۆیی
چالاكی جەستەیی و نووستن بەپێ پێویست گرنگترین هۆكارن بۆ نەخۆشیەكانی ماسولكەو ئێسقان. پرۆگرامێكی تەدریجی تایبەت بێت بەزیادكردنی چالاكی جەستەیی یارمەتی سەرلەنوێ گەڕانەوەی توانای ماسولكەكان دەدات. لەكاتی خۆشتندا با گەرماوەكە گەرم بێت، مەساجكردن و مەشقكردنی بەپێ توانا سودی دەبێت بۆ بەخشینی وزە بەلەش.
هۆكاری بڵاو بۆ دروستبوونی ئازاری ماسولكە یان جومگەكان ئەو ژینگەییە كە تێدا دەژێت، ئەگەر زەوی ماڵەكەت رەقبوو ڕاخەرێكی نەرم بەكاربهێنە، ئەگەر لە ئۆفیس كاردەكەێت كورسێكی گونجاو بەرەخسینە بۆ دانیشت. زۆربەی ئەو كەسانی تووشی ئازاری ماسولكەو جومگە هاتوون بەگۆرێنی شێوازی ژیانیان و ئەو ژێنگەیە تێدا دەژین ئازارەكە لەناوچووە، ئەگەر ئازارەكە لە پشووەكاندا كەمبوویەوە، ڕەنگە بەشێكی زۆری بەهۆی ئەو فشارەوە بێت كە لەسەر ئیشەكەت رووبەڕووی ماسولكەكان دەبێتەوە.
ئەگەر هەیە ماددە سڕكەرەكان بەبێ ئامۆژگاری پزیشك لەئازارەكەی كەم بكاتەوە، پەیوەندی بەدكتۆرەوە بكە ئەگەر حاڵەتەكە لەماوەی سێ هەفتەدا چارەسەرنەبوو.
گەرم یان سارد؟
باشتروایە ناوچەی ئازارەكە لەكاتە جیاوازەكاندا گەرم یان سارد بكرێتەوە:
• ساردكردنەوەی شوێنی ئازاری جومگەكان لەرۆژی یەكەمی سەرهەڵدانییەوە.
• لەدوای قۆناغی یەكەمی هەڵئاوسان ناوچەی تووشبووەكە گەرم ڕاگرە. ساردكردنەوەی ناوچەی ئازارەكە یەكسەر دوای تووشبوون دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی رێژەی شلەمەنی وخوێن لە ناوچەی ئازاری ماسولكەو جومگەكاندا، بەهۆی ساركردنەوەكەوە ئازاری وهەڵئاوسانەكە كەم ئەبێتەوە. بەڵام گەرمكردنەوەی ناوچەی تووشبووەكە لەداوی تێپەڕبوونی ماوەیەك بەسەر سەرهەڵدانیدا، بەهۆیەوە پاڵنانی خوێن بۆ ناوەندەكە زیاد دەكات، جومگەكان زیاتر نەرمتر دەكات، و لەدواتردا لەئازار وكرژی(المتشنجە)ماسولكەكان ناهێڵێت.
چالاكی جەستەیی هۆكارێكی گرنگە بۆ چارەسەركردنی ئازاری ریشاڵیی ماسولكەكان
• دەست بەچالاكی جەستەیی دیاریكراو بكە، و تواناكان زیادبكە بە مەشقكردن و وەرزشكردن چی بەشناوكردن بێت یان هەر وەرزشیكتر كە بەلای جەستەتەوە گونجاوە.
• چالاكی جەستەیی زیادبكە بۆ سەرلەنوێ چالاكردنەوەی دڵ وسییەكان.
• پیاسەكردن باشە، مەلەكردن، تاكو ئازارەكە لەلەشتا دەمێنیت دووركەوەرەوە لە ڕاكردن، چونكە ڕەنگە بەبێت هۆی شكاندنی ئێسقان، ئەویش بەهۆی لاوازی ماسولكەكانەوە، لەئەنجامی ئەو ئازارەوە تووشی هاتوو.
• لەگەڵ دەستپێكردنی چالاكییەكان، پیش ئەوەی چاك بەبێتەوە ئازاری ماسولكەكان زیاتر دەكات. بەڵام لەگەڵ تیپەڕبوونی كاتدا كاریگەرییەكەی پێچەوانەوە دەبێتەوە.
• ئەگەر بۆ ماوەی دوو هەفتە هیچ جیاوازێكی لە حاڵەتەكەدا رووینەدا سەردانی پزیشك بكە بۆ پشنكین.
لەكاتی سەردانكردن بۆ لای پزیشك
دكتۆر پشكنینی جەستەیی تەواو ئەنجام دەدات و دوای پشكنینی خوێن دەكات، بەشێوەیەكی گشتی، هەمان ئەو ئامۆژگاریان دەخاتە روو لە لەچارەسەری خۆیی خستوومانتە روو.
• ئەگەر ئازاری ماسولكەیەكی دیاریكراوی لەش ئازارەكەی دروستكردبێت، دەتوانرێت دەرزی ستیرۆید(Steroids) هاوكاربێت.
• یان بەهۆی سەڕكەرەكانەوە (مسكنات) ئازارەكە كەم بكرێتەوە.
[/center]
[center][/center]
یانەی سەرهەنگ موحسین » ههمهڕهنگ » ئازاری ماسولکه و جومگه » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]