تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

2

ده‌ست خۆش کاکه‌ توحید بابه‌تێکی جوان بوو خوا پاداشتی خێرت بداته‌وه‌

1

پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( لأن يطعن في رأس رجل بمخيط من حديد خير من أن يمس امرأة لا تحل له ) سلسلة الاحاديث الصحيحة 226 واتە : ( ئەگەر بە دەرزی ئاسن لە سەری پیاوێک بدرێ باشترە بۆی لە وەی دەست بدا لە ئافرەتێک بۆی حەڵاڵ نیە ) .


لە عبدالله ی کوڕی عەمر خوا لێیان ڕازی بێت دەربارەی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( كان لا يصافح النساء في البيعة ) سلسلة الاحاديث الصحيحة 530 واتە : ( لە کاتی بەیعەت تەوقەی لە گەڵ ئافرەتانا نەئەکرد ) .


وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( إني لا أصافح النساء ) صحيح الجامع 2512 واتە : ( من تەوقە لە گەڵ ئافرەتا ناکەم ) .


وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( لا أمس أيدي النساء ) صحيح الجامع 7177 واتە : ( من دەستم نادەم لە دەستی ئافرەتان ) .


وە دایکی ئیمانداران عائیشە خوا لێی ڕازی بێ دەربارەی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( ولا والله ما مست يد رسول الله صلى الله عليه وسلم يد امرأة قط غير انه يبايعهن بالكلام ) رواه مسلم واتە : ( وە نەخێر والله پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم دەستی نەداوەتە دەستی ئافرەتێک قەت لە غەیری ئەوەی بە قسە بەیعەتی لێ وەر ئەگرتن -نەک وەک پیاوان تەوقەیان لە گەڵ بکاو دەست بنێتە نێو دەستیان- ) .


وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( العينان تزنيان و اليدان تزنيان و الرجلان تزنيان و الفرج يزني ) صحيح الجامع 4150 واتە : ( چاوەکان زینا ئەکەن وە دەستەکان زینا ئەکەن وە پێیەکان زینا ئەکەن وە فەرجیش زینا ئەکا ) .





لە سوودەکانی ئەم فەرموودانە


1- دەرزیەکی ئاسن بکێشن بە سەرتا چەندە بە ئازارە بەڵام باشترێکە لەوەی دەستت بدەی لە دەستی ئافرەتێ بۆت حەڵاڵ نیە !.


2- پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم لەو کاتە گرنگە کە کاتی بەیعەت وەرگرتن بوو دەستی نە ئەدا لە دەستی ئافرەتان و تەوقەی لە گەڵ نەئەکردن کەواتە کەس بیانوی نیە بڵێ زەرورە هەندێ جار تەوقە لەگەڵ ئافرەتا بکەی !.


3- کەسێ ناتوانێ بڵێ دڵم پاکەو مەبەستم خراپ نیە لە تەوقە کردن لە گەڵ ئافرەت چونکە کەس نیە لە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم زیاتر دڵی پاک بێو لە خوا ترس تر بێو لە مەبەستی تاوان دوور تر بێت لە گەڵ ئەوەش تەوقەی لە گەڵ ئافرەتانا نەدەکرد .


4- چاو زینا ئەکا بە سەیر کردن و نەزەری حەرام وە دەست زینا ئەکا بە دەست دان لە ئافرەتێ بۆت حەڵاڵ نیە وە پێیەکان زینا ئەکەن بە ڕۆیشتنی بۆ حەرام و زینا وە فەرجیش زینا ئەکا یانی با بزانین دەستیش زینا ئەکا زیناکەشی دەست دانیەتی لە ئافرەتێ کە بۆی حەڵاڵ نیە ئاشکراشە کە بیدایەتی زینای گەورە بە چاوەو ئینجا بە دەست و پێ پاشان بە فەرج لە بەر ئەوە خوای بەرز ئەفەرموێ : [وَلَا تَقْرَبُوا الزِّنَا] الاسراء 32 نزیکی زینا مەکەون نەک هەر زینا مەکەن بەڵکو نزیکی مەکەون بەوەی بە چاو وە بە دەست وە بە پێ زینا بکەن چونکە ئەتانخاتە نێو ئەو تاوانە گەورەو خۆتان بۆ ناگیرێ .


کە ئەم مەسەلەیەمان بۆ ڕوون بۆوە وە لە فەرموودەی سەحیحی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم بەڵگەکەیمان زانی ئەوە ئیتر بۆمان نیە دوای فەتوای یان قسەی هیچ کەسێک بکەوین هەر چەندی زاناش بێ یان خەڵکی زۆریشی بە دواوە بێ .لة مالبةرى سةلةفيةت وةركيراوة.