تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

4

دةست خوش بيت، بةراستى بةسوده.

3

SAWSAN نووسی:

ده‌ست خۆش کاکه‌ توحید بابه‌تێکی به‌ سود بوو خوا پاداشتی خێرت بداته‌وه‌

2

ده‌ست خۆش کاکه‌ توحید بابه‌تێکی به‌ سود بوو خوا پاداشتی خێرت بداته‌وه‌

1

سوپاس و ستایش ته‌نها بۆخواى گه‌وره‌، وه‌سه‌لات و سه‌لامیش له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌هیچ پێغه‌مبه‌رێك له‌دوایه‌وه‌ نایه‌ت.

پاشان:

ئه‌مه‌ چه‌ند ئامۆژگاریه‌كى پێغه‌مبه‌رى ئازیزه‌(صلى الله عليه وسلم) بۆئافره‌تان:_

1_پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئه‌فه‌رموێت:"هه‌ركاتێك ئافره‌ت پێنج فه‌رزى نوێژه‌كه‌ى كرد، وه‌رِۆژووى مانگى رِه‌مه‌زانى گرت،وه‌دامێنى له‌كارى نارِه‌وا پاراست، وه‌گوێ رِایه‌ڵى مێرده‌كه‌ى كرد، پێى ئه‌وترێ:بچۆ ژووره‌وه‌ له‌هه‌ر ده‌رگایه‌كى به‌هه‌شت كه‌ویستت لێیه‌تى" رواه ابن حبان وصححه الالبانى.

2_ وه‌پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئه‌فه‌رموێت:"ئه‌ى كۆمه‌ڵى ئافره‌تان، خێرو چاكه‌ بكه‌ن ئه‌گه‌ر له‌خشڵ و گه‌وهه‌ره‌كانیشتان بێت،چونكه‌ به‌رِاستى ئێوه‌ زۆرترینى ئه‌هلى ئاگرن له‌رِۆژى قیامه‌تدا"متفق علیه

3_وه‌پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئه‌فه‌رموێت:"هه‌ر ئافره‌تێك بمرێت و مێرده‌كه‌ى لێی رِازى بێت ده‌چێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌" رواه الترمذى وابن ماجة وصححه الحاكم.

4-وه‌پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) به‌ئافره‌تێكى فه‌رموو كه‌پێیان ده‌ووت: ( ام سنان) :"چى رِێگریت ده‌كات كه‌له‌گه‌ڵماندا حه‌ج بكه‌یت؟فه‌رموى:دووحوشترمان هه‌بوو هى باوكى فلاَن بوو ( مه‌به‌ستى مێرده‌كه‌ى بوو) خۆى و كورِه‌كه‌ى حه‌جیان له‌سه‌ریه‌كێكیان ده‌كرد وه‌ئه‌وى تریان ئاوى زه‌ویه‌كه‌مانى ده‌ دا، پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووى:"جاعومره‌یه‌ك له‌رِه‌مه‌زاندا جێ ى حه‌جێك ده‌گرێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ مندا، جائه‌گه‌ر رِه‌مه‌زان هات عومره‌ بكه‌، چونكه‌ عومره‌ له‌رِه‌مه‌زاندا وه‌ك حه‌جێك وایه‌" متفق علیه.

5_وه‌ئه‌فه‌رموێ:"رِه‌حمه‌تى خوا له‌و ئافره‌ته‌ى كه‌شه‌و هه‌ڵده‌ستێت بۆ شه‌و نوێژو مێرده‌كه‌شى هه‌ڵده‌سێنێت ، ئه‌گه‌ ر مێرده‌كه‌شى به‌گوێ ى نه‌كرد ئه‌وه‌ ئاو بپرژێنێ به‌ده‌م و چاویدا" رواه احمد وصححه الالبانى

6_ وه‌ له‌عائشه‌وه‌ رِه‌زاى خواى لێ بێت كه‌فه‌رموویه‌تى :" ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا وا ئه‌بینین كه‌جیهاد باشترین كرده‌وه‌یه‌ ئایا جیهاد نه‌كه‌ین؟ فه‌رموى:" به‌لاَم باشترین جیهاد حه‌جێكى پاكه‌" رواه البخارى

7_ووترا به‌پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) : ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا ژنێك هه‌یه‌ شه‌و شه‌و نوێژ ده‌كات و رِۆژیش به‌رِۆژوو ده‌بێت و كارى خێریش ده‌كات و ئه‌یشبه‌خشێ له‌پێناوى خوا ، وه‌ئازارى دراوسێ كه‌ى ده‌دات به‌زمانى. پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) فه‌رموى:"هیچ خێرى تێدا نیه‌ ئه‌وژنه‌ له‌ئه‌هلى ئاگره‌" ووترا:" وه‌فلاَن ژن نوێژه‌ فه‌رزه‌كانى ده‌كات و چاكه‌ و خێرى كه‌م ده‌كات و ئازارى دراوسێ كه‌ى نادات. فه‌رموى:" ئه‌و ژنه‌ له‌ئه‌هلى به‌هه‌شته‌". رواه البخارى فى الادب المفرد وصححه الالبانى.

8_ وه‌ده‌فه‌رموێت:"به‌و كه‌سه‌ى كه‌نه‌فسى موحه‌مه‌دى به‌ده‌سته‌ ئافره‌ت مافى په‌روه‌ردگارى به‌ته‌واوى نادات هه‌تا مافى مێرده‌كه‌ى هه‌مووجێ به‌جێ نه‌كات هه‌تا ئه‌گه‌ر بانگى بكات و ئافره‌ته‌كه‌ش له‌سه‌ر ته‌نوور بێت ئه‌بێت بێ گوێ ى نه‌كات" رواه ابن ماجة وحسنه الالبانى

9_وه‌ده‌فه‌رموێ:" ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له‌خواردنى ماڵه‌كه‌ى ببه‌خشێ له‌جگه‌ له‌خراپه‌ ئه‌وه‌ به‌گوێره‌ى ئه‌و شته‌ى كه‌به‌خشیویه‌تى پاداشتى بۆهه‌یه‌، وه‌مێرده‌كه‌شى هه‌مان پاداشتى هه‌یه‌ به‌وه‌ى كه‌په‌یداى كردووه‌و ئافره‌ته‌كه‌ش ئه‌یبه‌خشێ وه‌بۆئه‌و كه‌سه‌ش كه‌به‌سه‌ر خه‌زێنه‌كه‌وه‌یه‌ هه‌مان پاداشت هه‌یه‌ هیچ كه‌سێكیان پاداشتى كه‌سى تریان كه‌م ناكه‌نه‌وه‌"رواه البخاری.

10_ وه‌له‌ ( حصين )ى كورِى(محصن)ه‌وه‌ كه‌پورێكى هه‌بوو چوو بۆلاى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) بۆ پێویستى یه‌كى پاشان ده‌ستى خاڵى بووو ته‌واو بوو له‌پێویستى یه‌كه‌ى پاشان پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) پێى ووت:ئایا مێردت هه‌یه‌؟ ووتى: به‌ڵێ. فه‌رمووى: چۆنیت بۆى؟ ووتى: یارمه‌تى ئه‌ده‌م مه‌گه‌ر نه‌توانم. فه‌رموى:سه‌یر كه‌ بزانه‌ چۆنیت بۆى؟ چونكه‌ ئه‌و به‌هه‌شت و ئاگرته‌( واته‌: ئه‌گه‌ر باش بیت بۆى ئه‌چیته‌ به‌هه‌شت و خراپیش بیت له‌گه‌ڵیدا ئه‌چیته‌ جه‌هه‌ننه‌م)أخرجه أحمد والحاكم وصححه الألبانى

11_ وه‌ئه‌فه‌رموى:" موسوڵمان تووشى بێ تاقه‌تى و هیلاكى و خه‌م و خه‌فه‌ت و داَته‌نگى نابێت هه‌تا درِكێكیش كه‌ بچێته‌ پێیه‌وه‌ ئیللا تاوانه‌كانى ده‌سرِێته‌وه‌"متفق علیه.
لة مالبةرى سةلةفيةت وةركيراوة.