تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

6

zor ba swd bw xwa nmunatan zyad bka

5

بابه‌تێکی زۆر جوانه‌ خوێندمه‌وه‌ من کاتێک نوێژم نه‌ده‌کرد هه‌میشه‌ دڵم ته‌نگ بوو به‌ڵکو سه‌ردانی چه‌ندین دکتۆرم هیچ ئیستیفاده‌م لێ نه‌کرد شوکر بۆخوا دواتر به‌هۆیی براده‌رێکمه‌وه‌ ڕێگایی راستم دۆزییه‌وه‌ خوا خێری بنوسێت
ده‌ستت خۆش برام smile

4

خوا خێرت بنووسێ، به‌هیوای به‌رده‌وام بوونتم برام.

3

سه‌هه‌ند نووسی:

دەستەکانت خۆش کاکە گیان ، خوا پاداشتت بداتەوە ، زۆر بەسودە بابەتەکە .

2

دەستەکانت خۆش کاکە گیان ، خوا پاداشتت بداتەوە ، زۆر بەسودە بابەتەکە .

1

* ئەگەر تۆ كەسێكیت خواپەرستى تەنها بۆ خوا ناكەیت.

* ئەگەر تۆ كەسێكیت نوێژ وڕۆژ وخێر وخێرات ناكەیت.

* ئەگەر تۆ كەسێكیت قورئان ناخوێنیت و یاد و زیكرى خالقى زەوى وئاسمان ناكەیت.

* ئەگەر تۆ كەسێكیت گوێڕایەڵى خواى گەورە و نێردراوە دڵسۆزەكەى ناكەیت...

* ئەگەر تۆ كەسێكیت زینا و داوێن پیسى دەكەیت...

* ئەگەر تۆ كەسێكیت ئارەق ومشروباتى عەقڵ ڕووخێن دەخۆیتەوە...

* ئەگەر تۆ كەسێكیت دزی وناپاكى وغەش وخیانەت دەكەیت...

* ئەگەر تۆ كەسێكیت درۆدەكەیت وبوهتان هەڵدەبەستیت وغەیبەتى هاوڕێیانت دەكەیت...

* ئەگەر تۆ كەسێكیت جگەرە ونێرگەلە وتلیاك دەكێشیت...

* ئەگەر تۆ كەسێكیت فیتنەیى ودووزمانى وجاسوسى بەسەر هاوڕێكانتەوە دەكەیت...

* ئەگەر تۆ كەسێكیت گوێبیستى ئاوازى شەیتان دەبیت و تەماشاى ئەفلامى بێ ڕەوشتى دەكەیت...

* ئەگەر تۆ كەسێكیت بەندەى پارەیت و ئەسیرى دەستى حەزوئارەزوەكانتى...

* ئەگەر تۆ كەسێكى پیاوكوژ وستەمكار ودادپەروەرنیت.

* ئەگەر تۆ كەسێكیت ئازارى دایك وباوكت دەدەیت و ڕێزیان ناگریت...

* ئەگەر تۆ كەسێكیت گاڵتەجارى و سوكایەتى بە خەڵك وهاوڕێكانت دەكەیت...

* ئەگەر تۆ كەسێكیت حەرام وریبا دەخۆیت...

* ئەگەر تۆ كەسێكیت فیز و تەكەبوور بەسەر خەڵك وهاوڕێكانتدا دەكەیت...

* ئەگەر تۆ كەسێكیت یارمەتى وكۆمەكى هیچ كەسێك ناكەیت بۆ هیچ شتێ...

* ئەگەر تۆ كەسێكیت ئەم تاوانانە و هەزارەها تاوانی تریش ئەنجام دەدەیت...

وە بێزار بوویتە وخەفەتبار ودڵتەنگیت بەئەنجامدانى ئەم تاوانانە و دەتەوێت وازیان لێ بهێنیت و خۆت ئاسودە بكەیت و ڕێگەى ڕزگارى بدۆزیتەوە، ئەوە دەرگاى لێخۆشبوونى خواى گەورە هەمیشە كراوەیە و پێشوازى لە تۆبەكارانى خۆشەویست دەكات، خواى گەورەش بەڵێنى داوە میوانەكانى خۆى و ئەوانەى دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ لاى نائومێد نەكات وخـەڵاتى لێ خۆشبوونیان پىَ ببەخشێ.. هەروەك دەفەرموێت: [ وَإِنِّي لَغَفَّارٌ لِّمَن تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ صَالِحًا ثُمَّ اهْتَدَى ] (طـه: 82)، واتا: (خواى پەروەردگار فەرموویەتى:) من دەبوورم لەو كەسەى كە تەوبە دەكەن وباوەڕ دەهێنێت وكردەوەى چاك ئەنجام دەدات، لەوە و دواش بەردەوام دەبێت لەسەر ئەو تەوبەیەى كە كردوێتى.

هەر خواى گەورە دەفەرموێت: [ قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ ] (الزمر: ٥٣)، واتا: بەبەندەكانم بڵێ: خواى گەورە دەفەرموێت: ئەى بەندەكانم ئەى ئەوانەى كە تاوان وسەرپێچى زۆرتان ئەنجام داوە و ستەمتان لەنەفسى خۆتان كردووە، نائومێد مەبن لە ڕەحم وسۆز و لێخۆشبوونى خوا،چونكە خواى گەورە لە هەموو تاوان و هەڵەكانتان خۆش دەبێت، بێگومان ئەو خودایە زۆر لێبووردە و بەسۆز و میهرەبانە.

ئای ئەمە چ مژدەیەكە بۆ ئەو كەسانەى كە لەناودەریاى گوناه وتاواندا غەرق بوونە و خەریكە دەخنكێن تیایدا، ئاى چ خەڵاتێكە بۆ كەسێك دیارى وەربگرێت، ئاى چ دەرمانێكە بۆ كەسێك شیفاى بووێت.

دەى برا و خوشكى بەڕێز... پەلە بكە بۆ گەڕانەوە بۆ لاى خوا و بەڕاستەقینەیى پەیمانى پێ بدە، تا خواى گەورە هەموو خراپە و تاوانەكانیشت بۆ بگۆڕێت بەچاكە، چونكە ئەگەر بەڕاستى بگەڕێیتەوە بۆلاى خوا ئەوە خواى گەورە هەموو خراپە و تاوانەكانت بۆ دەگۆڕێت بەچاكە، هـــەروەك دەفـــــەرموێت: [ إِلَّا مَن تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ عَمَلًا صَالِحًا فَأُوْلَئِكَ يُبَدِّلُ اللَّهُ سَيِّئَاتِهِمْ حَسَنَاتٍ وَكَـانَ اللَّهُ غَفُـورًا رَّحِيمـًا ] (الفرقان: ٧٠)، واتا: تەنها ئەوانە نەبێت كە تەوبە دەكەن وپەشیمان دەبنەوە و ئیمانى دامەزرا و دەهێنن وكاروكردەوەى چاك ئەنجام دەدەن، ئەوانە خواى گەورە خراپەكانیان بۆ دەگۆڕێت بەچاكە، وە خودا هەمیشە لێخۆشبوو میهرەبانە... ئەگەر بە قەبارەى هەموو دونیا تاوانت كردبێت، بەڵام ویستى گەڕانەوەت كرد بۆ لاى خوا و گەڕایتەوە بۆ لاى و تەوبەیەكى ڕاستەقینەت كرد ئەوە خواى گەورە بەقەبارەى دونیا چاكەت بۆ دەنووسێت... دەى ئێستا چاوەڕوانى چى دەكەیت... پەلەبكە و بڕیاربدە...

لەكۆتایدا... ئەى تاوانبارترین كەس بێئاگامەبە لەو خوایەى كە تەمەنى بۆ ژیانت داناوە، هەروەها بۆ هەناسەكانت و ڕۆژەكانیشت ماوەى داناوە...
لة مالبةرى سةلةفيةت وةركيراوة.