ڕێزگرتنی ئیسلام له ئافره‌ت
باوکی موحه‌ممه‌د
بابه‌تی ئافره‌ت له هه‌موو ڕووه‌كانه‌وه بابه‌تێكی فره‌لایه‌ن و ههمهڕووه. ئه‌مه‌وێت لێره‌دا ئاماژه به مه‌سه‌له‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی و زۆر گرنگ بكه‌م ئه‌ویش: نه له ئایینهكهمانداو نه له كۆمه‌ڵگای موسڵماندا هیچ دیارده‌یه‌كی و جیاكاری و هه‌ڵاواردن نییه له نێوان ژن و پیاودا به هیچ شێوه‌یه‌ك.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێ ڕۆژنامه‌و زنجیره‌ی ته‌له‌فزێونی و ڕێكخراوی ئافره‌تانه پێی هه‌ڵده‌ستن و بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه كه په‌یوه‌ندی نێوان ژن و پیاو په‌یوه‌ندییه‌كی دژ به یه‌ك و سه‌نگه‌ر له یه‌ك گرتنه، جیاوازی و هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زییه له نێوان ژن و پیاودا، ئه‌وه ده‌بێ به هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌ره‌نگاری بوه‌ستین و له سنووری خۆی بیوه‌ستێنین و نه‌هێڵین زه‌هری دژایه‌تی و دووبه‌ره‌كی و ڕق لێبونه‌وه‌و هه‌ڵاواردن بخه‌نه نێوان ئه‌و دوو جه‌مسه‌ره‌ی ژیانه‌وه.
له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌ی موسڵماندا –نهخوازهڵان له ئایینه‌كه‌ماندا- نییه كه پیاو دژی ژن بێت، یان ژن دژی پیاو بێت، به‌ڵكوو هه‌ردوكیان خۆشه‌ویست و ته‌واوكه‌ری یه‌كترن، ئه‌م كێشه‌یه ته‌نها له رۆژئاواوه هاتۆته ناومان و ده‌رهاویشته‌ی بیر‌و تێڕوانینی ڕۆژئاوایه بۆ ژیان و ململانێی چینه‌كان به تایبه‌ت نێوانی ژن و پیاو، هه‌ر ئه‌وانن كه له جیاكاری و هه‌ڵاواردنێكی ته‌واوو به‌ریندا ئه‌ژین له نێوان چینی ئورستوقراتی ده‌وڵه‌مه‌ند و كرێكار‌و ڕه‌نجده‌ری هه‌ژاردا، له دژایه‌تییه‌كی توندا ده‌ژین له نێوان ئافره‌ت وه‌ك ڕه‌گه‌زێكی ژێرده‌ست و چه‌وساوه‌و پیاو وه‌ك ڕه‌گه‌زێكی زاڵ و چه‌وسێنه‌ر، وه له نێوان گهلانێكدا ده‌یانه‌وێت زاڵ بن به‌سه‌ر گه‌لانێكی تردا.. ژیارێك ئه‌وی تر لوش بدات و له ڕه‌گ ده‌ریبێنێت، له نێوان خاوه‌ن پیشه‌كاندا كه هه‌میشه ململانێیانه به هه‌چ ڕێگه‌یه‌ك بێت ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستیانه به ده‌ستی بێنن، له نێوان شه‌ریكات و ده‌مه‌زراوه ماددیه‌كان و گه‌ل و خه‌ڵكی بێ چاره‌دا.
كۆمه‌ڵگاكانی ڕۆژئاوان په‌رت و پارچه پارچه بوون بۆ چه‌نده‌ها كۆڕ‌و كۆمه‌ڵ و سهندیكاو شتانی له‌م جۆره... قوتابیان دژی به‌ڕێوابه‌رایه‌تی خوێندن و زانكۆ، كۆمه‌ڵه‌ی مامۆستایان دژ به قوتابی و جاری واشه دژ به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زانكۆ، كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه‌كانی گه‌ل دژی ده‌سه‌ڵات، پارتی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات دژ به گه‌ل... كۆڕی ئافره‌تان دژ به پیاوان و پیاوان دژ به ئافره‌تان، ئیتر به‌م جۆره هه‌ركه‌س پاڵ نه‌دات به یه‌كێك له‌و كۆمه‌ڵ و پارت و نهقابانهوه مافی ده‌خورێت و ناتوانێت به‌رگری له خۆی بكات.
ئه‌م شتانه به‌م جۆره كه له ڕۆژئاوادا ده‌یبینین له ئایین و كۆمه‌ڵگاكانی ئێمه‌دا نییه، ئێمه به‌و شێوه‌ی ڕۆژئاوا ههڵنهوهشاوین و ئاوه‌ها په‌رته‌وازه نه‌بوین، ان شا‌ء الله هه‌رگیز به‌و شێوه‌یه‌ش نابین هه‌رچه‌ند هه‌وادارانی ڕۆژئاوا‌و ئه‌وانه‌ی به شیر‌و بیرۆهۆشی ئه‌وان گۆش كراون له‌به‌رده‌م لافاوی بیری ئیلحادو به‌ره‌ڵای ئه‌واندا ڕووخاون ڕه‌واجی پێ بده‌ن و بیانه‌وێت به‌رجه‌سته‌ی بكه‌ن.
له ئیسلامدا ڕێگه نه‌دراوه به‌وه‌ی كه ئافره‌ت سه‌نگه‌ری دژایه‌تی و ململانێ له دژی پیاو بگرێت و هه‌روه‌ها به پێچه‌وانه‌شه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و ئافره‌ته‌ی هاوار ئه‌كات و سنگ ده‌رئه‌په‌ڕێنێ هێمن و له‌سه‌ر خۆ بیر بكاته‌وه ده‌زانێت كه دژی كێ به‌م شێوه‌یه خۆی ده‌كوتێ: یان برایه‌تی یان مێردهكهیتی یان باوكیه‌تی یان خزم و كه‌س و كاریه‌تی... كه‌سی تر له خێزانه‌كه‌ی له‌مانه ده‌رناچێت، كه‌واته بێ گومان ئه‌م كاره به‌ره‌و په‌رته‌وازه‌یی خێزان و دژایه‌تیكردنی هه‌ر یه‌ك له‌مانه‌ی ده‌بات.
گومان له‌وه نییه كه زوڵم و سته‌م له هه‌ركه‌سێكه‌وه بكرێت تاوانێكی گه‌وره‌یه، هیچ كاتێك ئایینه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ سته‌مدا نه‌بووه، به‌ڵكوو هیچ شه‌ریعه‌ت و به‌رنامه‌یه‌كی تر نییه به ئه‌ندازه‌ی ئیسلام دژی سته‌مكاری وه‌ستابێت، له كاتێكدا ڕه‌وا نه‌بێت بۆ موسڵمان سته‌م له كافرێكیش بكات كه پێچه‌وانه‌یه‌تی له بیروباوه‌ڕیدا، چۆن به ڕه‌وای ده‌بینێت سته‌م و ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر هاوسه‌ری یان خوشكی یان دایكی...
بۆیه ئافره‌ت له ئیسلامدا له هه‌موو شتێكی تر لای پیاو به‌ڕێزترو قه‌دری زیاتره، مێرد كه‌سی تر له خێزانی به نزیكترو خۆشهوستر له خۆی نابینێ، باوك كه‌سی تر وه‌ك مندال و جگه‌ر گۆشه‌كانی خۆی خۆش ناوێت، برا ئاماده‌یه ژیانی خۆی له سه‌ر خوشكه‌كه‌ی دابنێت و هه‌رگیز ئاماده نییه كه‌س له گولێكی كاڵ زیاتری پێ بڵێت، وه هه‌روه‌ها.. ده‌ی كه‌واته ئه‌م هه‌رایه بۆچی و ئه‌م دژایه‌تیكردنی ژن و مێرده له پای چی، كه‌ی ڕه‌وایه له ماڵێكدا پیاوه‌كه سه‌ر به ڕێكخراوێكی پیاوان بێت و هه‌میشه دژ به ژنه‌كه‌ی بخوێنێت و به چاوی گومانه‌وه سه‌یری بكات و ژنه‌ش سه‌ر به ڕێكخراوێكی ژنان بێت و پیاوه‌كه‌ی وه‌ك ڕێگرو داپڵۆسێنه‌ر سه‌یر بكات و هه‌میشه ئاواته‌خواز بێت غیره‌ت بكات و به گوێی نه‌كات و ململانێی له‌گه‌ڵدا بكات!
خۆ ئه‌گه‌ر هات و كێشه‌ی نێوان ژن و مێرد دوای هه‌وڵی چاره‌سه‌رو گرتنه به‌ری رێگای دروست بنبه‌ست و بێ چاره‌سه‌ر مایه‌وه ، ئه‌وه ده‌رگای جیابونه‌وه‌و لێكترازان ئه‌وكاته ده‌كرێته‌وه‌و به شێوه‌یه‌كی شه‌رعی و دروست له یه‌كتر جیا ده‌بنه‌وه، یان هه‌ر سته‌م و مافخواردنێك له مێرده‌كه‌ی یان باوكی یان برای یان هه‌ر كه‌سێكی تر كه‌وته سه‌ر ئافره‌ته‌كه، ئه‌و كات ده‌رگای دادگا‌و قه‌زاوه‌ت ده‌گرێته به‌رو سكاڵای خۆی تۆمار ده‌كات و له‌و ڕێگه‌یه‌وه مافی شه‌رعی و ڕه‌وای خۆی ده‌سێنێت.
دروست نییه بۆ ئافره‌تی موسڵمان و له ناو كۆمه‌ڵگای موسڵماندا (جگه له حاڵه‌تی دادگا‌و قه‌زاوه‌ت) بڕواته ده‌رێ و له شوێنانی دیكه ده‌ست پان بكاته‌وه‌و داوای پێویستییه‌كانی خۆی بكات، گومان له‌وه‌دا نییه له كۆمه‌ڵگاكانی ئێمه‌دا هه‌ڵه‌و ناڕێكی و تاوان و سه‌رپێچیكردن هه‌یه‌و له هه‌ندێ حاڵه‌تیشدا به ئێش و ئازاره، به‌ڵام به هیچ جۆرێك له كۆمه‌ڵگای موسڵماندا ڕێگه نادرێت ئیهانه‌و بێڕێزی به ئافره‌ت بكرێت، ئافره‌ت هیچ ڕێز‌و حورمه‌تێكی ته‌واوی نییه ته‌نها له لای ئیسلام و كۆمه‌ڵی موسڵماناندا نه‌بێت، ئه‌بینیت له هه‌ر جێگه‌یه‌ك بێت ڕێز‌و ئیحتیرامی ئافره‌تان له‌به‌ر چاوه، كابرا به‌یانی تا ئێوه كار ده‌كات و ڕه‌نج ده‌كێشێت به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌كه‌وێت له خێزان و منداڵه‌كانیدا سه‌رفی ده‌كات و به ئه‌رك و فه‌رمانی خۆشی ده‌زانێت، كاتێكیش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ماڵ و دایكی منداڵه‌كان به زه‌رده‌خه‌نه‌و دڵێكی خۆشه‌وه به‌خێر هاتنی ده‌كات هه‌موو ماندوبوونه‌كه‌ی له ده‌رگاوه توڕ ده‌دات، شۆفێری هاتوچۆ كاتێك ده‌بینێ ئۆتۆمبیلێك خێزانێكی تێدایه‌و ئافره‌تی له‌گه‌ڵه ڕێگه‌ی بۆ خۆش ده‌كات، له ناو پاس و شوێنه گشتییه‌كاندا ئه‌وپه‌ڕی ڕێز‌و حورمه‌ت بۆ ئافره‌تان ده‌نوێنرێت، ئافره‌تێك پێویستی به یارمه‌تییه‌ك هه‌یه خێرا چه‌ند كه‌سێك ئاماده‌یی ده‌رده‌بڕن و كاره‌كه‌ی بۆ جێ به‌جێ ده‌كه‌ن، زۆرێكی تریش له‌م ڕوانگانه كه ڕۆژانه دووباره ده‌بنه‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌مووی له ڕووی ئه‌وه‌وه‌یه كه ئافره‌ت له كۆمه‌ڵگاكانی ئێمه‌دا به چاوێكی زۆر سه‌نگین و ڕێزه‌وه تێی ده‌ڕوانرێت و هیچ مانایه‌كی بێڕێزی و زرۆلێكردن و مافخواردن له فه‌رهه‌نگی مرۆڤی موسڵماندا نییه بۆ ئافره‌تان، به‌ڵكوو ده‌ڵێم: هیچ خێزانێك نییه به ئه‌ندازه‌ی خێزانی كه‌سێكی پابه‌ند بوو به ئیسلامه‌وه به‌خته‌وه‌رو ئاسوده بێت، پیاوه به ئه‌مانه‌ت و ڕاستگۆییه‌وه كار ده‌كات و خێزانه‌كه‌ش به ئه‌مانه‌ت و ڕاستگۆییه‌وه ماڵ به ڕێوه ده‌بات، جگه له ورده كێشه‌و گرفتی ئاسایی كێشه‌یه‌كی گه‌وره نییه له نێوانیان و هه‌ریه‌كه‌یان خۆی ناكات به نهقابهیهكداو دژی ئه‌وی تر سه‌نگه‌ر بگرێت، به‌ڵكوو هه‌ردووكیان به یه‌كه‌وه خێزانێكی به‌خته‌وه‌ر پێك دێنن و نه‌وه‌یه‌كی راستگۆ‌و ده‌ستپاك و خواناس پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌ن. پێغه‌مبه‌ری ئیسلامیش ده‌فه‌رموێت: (باشترینتان ئه‌وه‌یه كه بۆ ماڵ و منداڵی باش بێت، منیش باشترین كهسێكتانم كه بۆ كه‌س و ماڵی خۆم باشم).
جا ئێمه كه ئه‌م ڕێزه ده‌ده‌ینه ئافره‌ت و ئه‌و پله‌یه‌ی بۆ داده‌نێین، به فه‌رمانی ئایینهكهمانهو شه‌ریعه‌ته پیرۆزه‌كه‌مان ئه‌و ئه‌ركه‌ی خستۆته سه‌رشانمان، تاكو خێزانێكی تۆكمه‌و پته‌وو یه‌كگرتوو بێت و هه‌رگیز ڕهشابهی ڕه‌شی دوژمنانی له بنی نه‌هێنێت، ئا به‌م شێوه‌یه خێزان له ئیسلامدا هه‌موو جه‌مسه‌ره‌كانی پته‌وو لێك نهترازهوه، كه‌چی ئه‌مانه دێن و لافی ئه‌وه لێده‌ده‌ن كه به‌م جۆره داواكارییانه ده‌یانه‌وێت ئافره‌تی موسڵمانیش وه‌ك ئافره‌تانی ڕۆژئاوا له ماڵ بكه‌نه ده‌رێ و به‌ردی بناغه‌ی خێزان بڕوخێنن و له ناوی به‌رن.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
جه‌نگی خاچپه‌رستان و بانگه‌شه‌ی ڕزگاركردنی ئافره‌تان.