ده‌م وشکی هۆکاره‌کانی چین؟؟
نووسراوه لەلایەن د. رامان سابیر نانه‌که‌لی
ده‌م وشکی بارێکی باوه، رۆژانه لێره و له‌وێ خه‌ڵکی پرسیار ده‌که‌ن له‌باره‌ی؛ دکتۆر گیان ده‌مم زۆر وشکه! هۆکاره‌که‌ی چییه؟! هه‌ریه‌ک له ئێمه جار و بار رووبه‌ڕووی ده‌م وشکی ده‌بێته‌وه جا ئایا له‌به‌ر وشکی که‌ش و هه‌وا یا که‌م ئاو خوارده‌وه و وشکبوونه‌وه‌ی له‌شه یا ترسێک و دڵه‌ڕاوکێییه‌کی له‌ناکاوه، ئه‌مان هۆکاری کاتی ده‌م وشکین و جێگای ترس نین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م بابه‌ته تیشکی ده‌خه‌ینه سه‌ر بریتییه له ده‌م وشکی درێژخایه‌ن "به‌رده‌وام". ده‌م وشکی ئه‌گه‌ر به‌به‌رده‌وام هه‌ستی پێبکرێت جگه له‌وه‌ی بارێکی بێزارکه‌ر و ناخۆشه ئه‌وا بارێکه بۆ ته‌ندروستی ده‌م و ددانه‌کانیش خراپه و هه‌روه‌ها کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر تام و چێژوه‌رگرتن له خۆراک. له ئه‌نجامی که‌می لیکاوهوه جا بۆ هه‌رهۆکارێک بێت کاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر ددانه‌کان. لیکاوه رێگا ده‌گرێت له کلۆربوونی ددانه‌کان و گه‌شه‌ی به‌کتریا و هه‌روه‌ها لابردنی ته‌نۆلکه‌ی خۆراک له نێو ددانه‌کان، جگه له‌وه‌ش لیکاو یارمه‌تی وه‌رگرتنی تام و جێژ ده‌دات له خۆراک و خۆراک نه‌رم ده‌کاته‌وه و ئاسان قووت ده‌درێت، هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌نزیمانه‌ی له‌ناو لیکاو هه‌ن یارمه‌تی هه‌رسکردنی خۆراک ده‌ده‌ن.
هۆکاره‌کانی؛
هه‌رچه‌نده هه‌ستکردن به ده‌م وشکی جاروبار وه‌ک له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێدا جێگایی مه‌ترسی نییه و هۆکاره‌کانیشی کاتین، به‌ڵام ده‌م وشکی به‌رده‌وام زۆرێک له هۆکاری هه‌یه، له‌وانه:
- ده‌رمان؛ ده‌یان ده‌رمان هه‌ن ده‌بنه هۆی وشکبوونی ده‌م و که‌م بوونه‌وه‌ی لیکاو، له‌وانه؛ ده‌رمانی خۆمۆکی و دڵه‌ڕاوکێ و هه‌ستیاری و به‌رزی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن و سکچوون و خاوکه‌ره‌وه‌ی ماسولکه‌کان، و کۆنتڕۆلی میز و نه‌خۆشی پارکینسۆن.
- به‌ساڵاچوون؛ هه‌رچه‌نده به‌ساڵاچوون خۆی له‌خۆیدا هۆکارێکی ده‌م وشکی نییه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ساڵاچووان زۆر ده‌رمان به‌کارده‌هێنن بۆیه له ئه‌گه‌ری رووبهڕووبوونهن به ده‌م وشکی.
- چاره‌سه‌ری کیمیاوی کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر سروشت و رێژه‌ی دروست کردنی لیکاو.
- دوای نه‌شته‌رگه‌ری مل و سه‌ر که ببێته هۆی بریندارکردنی ده‌ماره‌کان.
- جگه‌ره‌کێشان.
- چه‌ندان باری تری جۆراو جۆر..
که‌ی سه‌ردانی پزیشک بکرێت؟
هه‌ستکردن به ده‌م وشکی بۆ ماوه‌یه‌کی درێژخایه‌ن و به به‌رده‌وامی، ئه‌وا پێویست به سه‌ردان کردنی پزیشک ده‌کات.
چاره‌سه‌ری خۆبه‌خۆیی بۆ ده‌م وشکی
کاتێک ناتواندرێت هۆکاری ده‌م وشکی دیاربکرێت یا ناتواندرێت چاره‌سه‌ربکرێت! ئه‌وا ده‌توانرێت به‌م رێگایانه‌ی خواره‌وه ده‌م وشکی که‌م بکرێته‌وه؛
- جووینی بنێشتی بێ شه‌کر
- که‌م کردنه‌وه‌ی کافاین له خواردن و خواردنه‌وه
- که‌م کردنه‌وه‌ی خواردنی شیرنه‌مه‌نی
- فلچهکردنی ددانه‌کان به مه‌عجوونی فلۆراید
- وازهێنان له جگه‌ره‌کێشان
- راوێژی کردن به پزیشک له کاتی به‌کارهێنانی ده‌رمان