تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

7

سه‌هه‌ند نووسی:

دەستەکانت خۆش بێت خاتوون ، بابەتێکی جوانە.
گەر بە هەلە دانەچووبم ئەوەم لە کتێبی (مجلس الاولیاء) خوێندۆتەوە.

سوپاس کاکه‌ سه‌هه‌ند خۆشحالم به‌ دڵته‌
به‌ڵێ وایه‌.....

6

K O S R A T نووسی:

ده‌سته‌کانت خۆش به‌هیوام به‌رده‌وامبیت له‌م بابه‌ته‌ جوانانه‌


سه‌رت خۆش بیت براکه‌م زۆر سوپاس...

5

SAMAN KIRKUKI نووسی:

ده‌ست خۆش سه‌وسه‌ن خان بابه‌تێكی نایابت هه‌لبژاردوه‌ پرسیار و وه‌لامه‌كانی زۆر سوودم لێ بینی هه‌ر به‌خته‌وه‌ربیت داده‌ گیان

سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت سامانی برام...

4

دەستەکانت خۆش بێت خاتوون ، بابەتێکی جوانە.
گەر بە هەلە دانەچووبم ئەوەم لە کتێبی (مجلس الاولیاء) خوێندۆتەوە.

3

ده‌سته‌کانت خۆش به‌هیوام به‌رده‌وامبیت له‌م بابه‌ته‌ جوانانه‌

2

ده‌ست خۆش سه‌وسه‌ن خان بابه‌تێكی نایابت هه‌لبژاردوه‌ پرسیار و وه‌لامه‌كانی زۆر سوودم لێ بینی هه‌ر به‌خته‌وه‌ربیت داده‌ گیان

1

جارێکیان شێخ ئه‌بو یزید خه‌وتبوو، خه‌وێکی بینی، له‌و خه‌وه‌دا پێیان ووت: بڕۆ بۆ ئه‌م که‌نیسه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له‌ دینی ئیسلام بکه‌یتو پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) سه‌ر بێخی.
ئه‌بو یه‌زید له‌م خه‌وه‌دا به‌ خه‌به‌رهاتو یه‌کسه‌ر به‌ره‌و که‌نیسه‌ که‌وته‌ ڕێو تاکو چووه‌ ژوورێو دانیشت. ئینجا پاپای که‌نیسه‌ هه‌ڵسا بۆ ئه‌وه‌ی ووتار بۆ خه‌ڵکه‌که‌ بدات. به‌لآم قسه‌ی بۆ نه‌هاتو بێ ده‌نگ بوو. ووتی قسه‌ ناکه‌م چونکه‌ پیاوێکی محمدی (موسلَمان) له‌ناو ئه‌م کۆڕه‌ دایه‌، ووتیان ئه‌ی خاوه‌ن شکۆ چۆن زانیتو ناسیت؟ ووتی ئاخر پیاوانی محمد واته‌ هاوه‌لآنی ڕوخساریان دیاره‌ له‌به‌ر شوێنه‌واری خوا په‌رستی. ئه‌بو یزید هه‌ڵسا ویستی بڕوات، پاپا ووتی من چه‌ند پرسیارێک ئاراسته‌ی تۆ ده‌که‌م ئه‌گه‌ر زانیت باوه‌ڕ دێنین به‌ ئاینه‌که‌ت:

* پرسیاری یه‌که‌م: یه‌کێکه‌ دووه‌می نی یه‌؟
* پرسیاری دووه‌م: ئه‌م دووشته‌ چین که‌ سێیه‌میان نی یه‌ ؟
* پرسیاری سێیه‌م: ئه‌م سێ شته‌ چین که‌وا چواره‌میان نی یه‌؟
* پرسیاری چواره‌م: ئه‌م چوار شته‌ چین که‌ پێنجه‌میان نی یه‌؟
* پرسیاری پێنجه‌م: ئه‌م پێنجه‌، چین که‌وا شه‌شه‌میان نی یه‌؟
* پرسیاری شه‌شه‌م: ئه‌م شه‌ش شته‌ چین که‌وا حه‌وته‌میان نی یه‌؟
* پرسیاری حه‌وته‌م: ئه‌م حه‌وت شته‌ چین که‌وا هه‌شته‌میان نی یه‌؟
* پرسیاری هه‌شته‌م: ئه‌م هه‌شت شته‌ چین که‌وا نۆیه‌میان نی یه‌؟
* پرسیاری نۆیه‌م: ئه‌م نۆ شته‌ چین که‌وا ده‌یه‌میان نی یه‌؟
* پرسیاری ده‌یه‌م: ئه‌م ده‌ شته‌ چین که‌وا یانزه‌هه‌میان نی یه‌؟
* پرسیاری یانزه‌هه‌م: ئه‌م یانزه‌ شته‌ چین که‌وا نابن به‌ دوانزه‌؟
* پرسیاری دوانزه‌هه‌م: ئه‌م دوانزه‌یه‌ چین که‌ سیانزه‌هه‌میان نی یه‌؟
* پرسیاری سیانزه‌هه‌م: ئه‌م سیانزه‌یه‌ چین که‌ چوارده‌هه‌میان نی یه‌؟
* پرسیاری چوارده‌هه‌م: ئه‌م شته‌ چییه‌ که‌ خوا دروستی کردوه‌ خۆشی ناوێت؟
* پرسیاری پانزه‌هه‌م: ئه‌م شته‌ چییه‌ که‌ خوا دروستی کردوه‌ به‌ گه‌وره‌ی ناو بردوه‌؟
* پرسیاری شانزه‌هه‌م: ئه‌م شته‌ چییه‌ که‌ هه‌ناسه‌ هه‌ڵده‌کێشێ وه‌ گیانیشى نییه‌؟
* پرسیاری حه‌ڤده‌هه‌م: ئه‌م گۆڕه‌ چی بوو که‌ له‌گه‌ڵ خاوه‌نه‌که‌ی ڕۆیشت؟
* پرسیاری هه‌ژده‌هه‌م: ئه‌م داره‌ چی بوو که‌وا پێک هاتبوو له‌ دوانزه‌ لق له‌هه‌ر لقێک سی (30) دانه‌ گه‌لآی هه‌بوو له‌هه‌ر گه‌لآیه‌ک پێنج دانه‌ میوه‌ی هه‌بوو؟
* پرسیاری نۆزده‌هه‌م: کلیلی ده‌رگای به‌هه‌شت چی یه‌؟

ئه‌بو یزیدی  وه‌لآمی دایه‌وه‌، فه‌رموی:


- وه‌لآمی پرسیاری یه‌که‌م: ئه‌و تاکه‌ی دووه‌می نییه‌ خودایه‌.

- وه‌لآمی پرسیاری دووه‌م: ئه‌و دووه‌ی سێیه‌می نییه‌، شه‌وو ڕۆژن، خودا ده‌فه‌رموێ [وَجَعَلْنا الليلَ والنَّهارَ آيَتَينِ].

- وه‌لآمی پرسیاری سێیه‌م: ئه‌و سێ شته‌ی چواره‌می نییه‌، سێ پرسیاره‌که‌ی حه‌زره‌تی موسى بوون له‌ زانایه‌که‌ی کرد (الخضر) علیه‌ السلام.

- وه‌لآمی پرسیاری چواره‌م: ئه‌و چوار شته‌ی که‌ پێنجه‌می نییه‌، په‌رتوکه‌ ئاسمانیه‌کانن (زةبور- تةوڕات- ئينجيل- قورئان).

- وه‌لآمی پرسیاری پێنجه‌م: ئه‌م پێنج شته‌ی شه‌شه‌می نییه‌، پێنج نوێژه‌ فه‌رزه‌کانه‌.

- وه‌لآمی پرسیاری شه‌شه‌م: ئه‌م شه‌ش شته‌ی حه‌وته‌می نییه‌، ئه‌و شه‌ش ڕۆژه‌یه‌ که‌ خوا ئاسمانو زه‌وی تێدا دروست کردوون، [وَلَقَدْ خَلَقْنا السَّمواتِ وَالأرض في ستة أيامٍ وَما مَسنَّا من لغوب] پاپا ووتی: بۆچی (وَما مَسنَّا من لغوب) واته‌ ئێمه‌ پێیه‌وه‌ ماندوو نه‌بووین؟ ووتی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جووله‌که‌ وا تێگه‌یشتون که‌ خوا دروستی کردوون له‌م شه‌ش ڕۆژه‌ ماندوو بووه‌، دواتر که‌مێک حه‌ساوه‌ته‌وه‌ له‌ ڕۆژی حه‌وته‌م، ئینجا خوا ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند (وَما مَسنَّا من لغوب). 

- وه‌لآمی پرسیاری حه‌وته‌م: ئه‌و حه‌وته‌ی که‌ هه‌شته‌می نییه‌، حه‌وت ئاسمانه‌کانن [ألَم تَرَوا كَيفَ خَلَقَ الله سَبْعَ سَمَوات طِباقاً] (نوح:15).

- وه‌لآمی پرسیاری هه‌شته‌م: ئه‌و هه‌شته‌ی که‌ نۆیه‌می نییه‌، هه‌شت فریشته‌کانن که‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌ت عه‌رشی خوا هه‌ڵده‌گرن [وَيَحْمِلُ عَرْشَ رَبِّكَ فَوْقَهُمْ يَوْمَئِذٍ ثَمَانِيَةٌ] (الحاقة 17).

- وه‌لآمی پرسیاری نۆیه‌م: ئه‌م نۆیه‌ی که‌ ده‌یه‌می نییه‌، موعجیزه‌کانی حه‌زره‌تی موسان که‌ به‌ ئایه‌تی به‌یینات ناوبراون [وَلَقَدْ آتَيْنَا مُوسَى تِسْعَ آيَاتٍ بَيِّنَاتٍ] (الإسراء 101)

-وه‌لآمی پرسیاری ده‌یه‌م: ئه‌م ده‌ شته‌ی نابن به‌ یانزه‌، پاداشتی چاکه‌یه‌،که‌ یه‌ک به‌ده‌یه‌ [مَنْ جَاءَ بِالحَسَنَةِ فَلَهُ عَشْر أَمْثالِهَا] (الانعام: 160).

- وه‌لآمی پرسیاری یانزه‌م: ئه‌م یانزه‌ی دوانزه‌هه‌می نییه‌، برایه‌کانی حه‌زره‌تی یوسفن.

- وه‌لآمی پرسیاری دوانزه‌هه‌م: ئه‌م دوانزه‌ی سیانزه‌هه‌می نییه‌، ئه‌و دوانزه‌ کانیاوه‌ی که‌ هه‌ڵقولآ له‌ به‌رد به‌ ده‌ستی حه‌زره‌تی موسى بۆ به‌نی اسرائیلیه‌کان که‌ دوانزه‌ تیره‌ بوون.

- وه‌لآمی پرسیاری سیانزه‌م: ئه‌م سیانزه‌ی که‌ چوارده‌هه‌می نییه‌، برایه‌کانی یوسفو دایکو باوکیه‌تی.

- وه‌لآمی پرسیاری چوارده‌هه‌م: ئه‌و شته‌ی خوا دروستی کردووه‌و ڕقیشی لێیه‌تی ده‌نگی گوێ درێژه‌ [إِنَّ أَنكَرَ الْأَصْوَاتِ لَصَوْتُ الْحَمِيڕ] (لقمان 19)

- وه‌لآمی پرسیاری پانزه‌م: ئه‌و شته‌ی خوا دروستی کردووه‌ وه‌ به‌ گه‌وره‌ی ناو بردوه‌ فڵتو فێڵی ژنانه‌ [إِنَّ كَيْدَكُنَّ عَظِيمٌ] (يوسف 28)

- وه‌لآمی پرسیاری شانزه‌م: ئه‌و شته‌ی هه‌ناسه‌ هه‌ڵده‌کێشێو گیانیشی نییه‌، به‌یانی یه‌ [والصُّبْْحِ إِذَا تَنَفَّسَ](التكوير18).

- وه‌لآمی پرسیاری حه‌ڤده‌م: ئه‌و گۆڕه‌ی له‌گه‌ڵ خاوه‌نه‌که‌ی ده‌ڕۆیشت، ماسی حه‌زره‌تی یونس بوو.

- وه‌لآمی پرسیاری هه‌ژده‌م: ئه‌م داره‌ که‌ دوانزه‌ لقی هه‌بوو هه‌ر لقێ سی دانه‌ گه‌لآی هه‌بوو هه‌ر گه‌لآیێ پێنج میوه‌ی هه‌بوو، ئه‌وه‌ دوانزه‌ مانگ بوون هه‌ر مانگێ سی دانه‌ ڕۆژ بوون هه‌ر رۆژێ پێنج نوێژی تێدا ده‌کرێ.

- وه‌لآمی پرسیاری نۆزده‌م: کلیلی ده‌رگای به‌هه‌شت، (لا إله إلاّ الله مُحَمد رَسُولُ الله)یه‌ ئینجا که‌ پاپا ئه‌مه‌ی بیست زۆر به‌لای سه‌یر بوو ده‌س به‌جێ موسڵمان بوو هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی له‌ که‌نیسه‌که‌ش بوون شوێن پاپا که‌وتن هه‌موویان موسڵمان بوون به‌ یه‌ک ده‌نگی ووتیان (لا إلهَ إلاّ الله مُحَمد رَسُولُ الله)

ئینجا شێخ ئه‌بو یزید هه‌ڵسا له‌م مه‌جلیسه‌ ڕۆیشت.