تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

7

K O S R A T نووسی:
SAMAN KIRKUKI نووسی:

( ئەو خراپەی كە پێشكەشی دەكەی، لەگەڵت دەمێنێتەوە... ئەو چاكەیەی پێشكەشی دەكەی، دەگەڕێتەوە بۆلات)

وه‌ك هه‌میشه‌ چیرۆكێكی زۆر به‌مانا و به‌سوود بوو ده‌سته‌كانت خۆش سه‌وسه‌ن خان

زۆر سوپاس براکه‌م....

6

SAMAN KIRKUKI نووسی:

( ئەو خراپەی كە پێشكەشی دەكەی، لەگەڵت دەمێنێتەوە... ئەو چاكەیەی پێشكەشی دەكەی، دەگەڕێتەوە بۆلات)

وه‌ك هه‌میشه‌ چیرۆكێكی زۆر به‌مانا و به‌سوود بوو ده‌سته‌كانت خۆش سه‌وسه‌ن خان

5

YSM21.NET نووسی:

وه‌ڵاهی زۆر به‌سود بوو بۆم، دوو دێری ڕێك بۆ دۆخێكی من ده‌شێ.
هیوادارم ئه‌م به‌شی مینیماڵه‌ بۆ هه‌میشه‌ بمێنێته‌وه‌.

خۆشحاڵم به‌ دڵت بوو و سودت لێ بینی کاپتن

4

SAMAN KIRKUKI نووسی:

( ئەو خراپەی كە پێشكەشی دەكەی، لەگەڵت دەمێنێتەوە... ئەو چاكەیەی پێشكەشی دەكەی، دەگەڕێتەوە بۆلات)

وه‌ك هه‌میشه‌ چیرۆكێكی زۆر به‌مانا و به‌سوود بوو ده‌سته‌كانت خۆش سه‌وسه‌ن خان

زۆر سوپاس سامانی برام

3

وه‌ڵاهی زۆر به‌سود بوو بۆم، دوو دێری ڕێك بۆ دۆخێكی من ده‌شێ.
هیوادارم ئه‌م به‌شی مینیماڵه‌ بۆ هه‌میشه‌ بمێنێته‌وه‌.

2

( ئەو خراپەی كە پێشكەشی دەكەی، لەگەڵت دەمێنێتەوە... ئەو چاكەیەی پێشكەشی دەكەی، دەگەڕێتەوە بۆلات)

وه‌ك هه‌میشه‌ چیرۆكێكی زۆر به‌مانا و به‌سوود بوو ده‌سته‌كانت خۆش سه‌وسه‌ن خان

1

دەگێڕنەوە كە ئافرەتێك هەبوو . هەموو رۆژێك ئەو ئافرەتە نانی بۆخۆیان درووست دەكرد.. وە لەگەڵ درووستكردنی نان بۆ ماڵ و خێزانەكەی، نانێكی زیادیشی دروست دەكرد بۆ ئەوەی ئەگەر كەسێك یان رێبوارێك بەوێدا تێپەڕی. بیخوات. هەموو رۆژێك پیاوێكی هەژار نانەكەی هەڵدەگرت و لە جیاتی سوپاس و رێزگرتنی ئافرەتەكە دەیگوت (ئەو خراپەی كە پێشكەشی دەكەی، لەگەڵت دەمێنێ...تەوە... وە ئەو چاكەیەی كە پێشكەشی دەكەی، دەگەڕێتەوە بۆلات).
هەموو رۆژ ئەم پیاوە نانەكەی هەڵدەگرت و ئەو قسەیەی دەكرد. تا وای لێهات ئافرەتەكە هەستی بە كەمزانی و نەبوونی رێزی ئەو پیاوە كرد، لە دڵی خۆیدا دەیگوت: لە جیاتی سوپاس و رێز كەچی ئەم قسەیەم پێ‌ دەڵێ‌. تۆ بلێ‌ ی مەبەستی چی بێ‌، هەربۆیە توڕە دەبێت و دەڵێ‌ دەبێت ئەم پیاوە لەكۆڵ خۆم بكەمەوە. رۆژێك هەڵدەستی بە دروستكردنی نانێكی ژەهراوی و لە شوێنی رۆژانەی دادەنێ‌. بەلام لەكاتی كردنی ئەو كارەی، دەستەكانی كەوتە لەرزین، ئەوە من چی دەكەم؟ بۆچی ئەم پیاوە هەژارە بكوژم؟ لەم قسانەی دا پەشیمان دەبێتەوە و نانەكە هەڵدەداتە ناو ئاگر و وەكو رۆژانی پیێشوو نانێكی تر دەخاتەوە شوێنەكە، وە بەهەمان شێوە پیاوەكە هات و نانەكەی برد و هەمان قسەی كردەوە و رۆیشت، بێئاگا لەو صراعەی كە لەمێشكی ئەم ئافرەتە دێ‌ و دەچێ‌.
هەموو رۆژ لەكاتی دروستكردنی نانەكان. ئەم ئافرەتە دوعا دەكات بۆ كوڕە دوورە وڵاتەكەی. كە سەری هەڵگرتووە بەمەبەستی گەران بە دوای داهاتووی خۆی، بۆماوەی چەند مانگێك دەبێت هیچ نامەیەك یان هەواڵێك لەو كوڕە ناگاتە دایكەكەی. بەڵام ئەم ئافرەتە بەردەوام دوعای گەرانەوەی بە سەلامەتی دەكات. لەو رۆژەی كە ئەم ئافرەتە نانە ژەهراویەكەی درووست كرد و دواتر پەشیمان بوویەوە و هەڵی دایە ناو ئاگر، ئێوارە دەنگی تەقەی دەرگا هات. كاتێك دەرگاكەی كردەوە.. سەری سوڕما.. ئەوە كوڕە خۆشەویستەكەیەتی! ئەو كوڕەی كە تامەزرۆی بیستنی هەواڵیكی بوو، بەڵام زۆر ماندوو و جلەكانی هەموو دڕا بوون. زۆر برسی و بێ‌ هێز ببوو، هەركە چاوی بە دایكی كەوت، یەكسەر گوتی ئەوە معجزە بوو كە من لێرەم. لەدووری چەند میلێك لێرەوە. زۆر ماندوو بووم و زۆر بێهێز، بە رادەیەك كە تووشی كەوتن هاتم لە رێگا خەریك بوو بمرم ئەگەر پیاوێكی پیر نەبایە. پیاوێكی هەژاری پیر لە رێگادا چاوی بەمن كەوت و هەرچی خواردنی پێ ی بوو دای بەمن. پیاوێكی زۆر باش بوو. هەموو نانەكەی دا بەمن. وە كاتێك نانەكەی پێ‌ دام گوتی: ئەمە هەموو رۆژێك خواردنی منە، بەڵام ئەمرۆ دەیدەم بە تۆ چونكە تۆ زۆر زیاتر لەمن پێویستت پێیەتی.
بە بیستنی ئەم قسەیە. ئەم ئافرەتە یەكسەر پاڵی بە دەرگاكە دا و هەموو گیانی كەوتە لەرزین، ئەو نانەی بیرهاتەوە كە بەیانی ژەهراوی كردبوو، ئەگەرپەشیمان نەبایەوە و فڕەی نەدابایە ناو ئاگر ئێستا ئەو كەسەی كە دەیخوارد كوڕەكەی خۆی بوو و هەرئەویش بوو كە دەمرد، ئێستا لە مانای ئەو قسەیە تێگەیشت كە پیاوەكە پێی دەوت: ( ئەو خراپەی كە پێشكەشی دەكەی، لەگەڵت دەمێنێتەوە... ئەو چاكەیەی پێشكەشی دەكەی، دەگەڕێتەوە بۆلات)
پەند لەم چیرۆكەدا ئەوەیە: كاری چاكە بكە و مەوەستە تەنانەت ئەگەر لەوكاتەدا رێزیشیان لێ‌ نەنايت، بەڵام دڵنیابە رۆژێك لە رۆژان تەنانەت ئەگەر لە دنیاش نەبێ‌ بەدڵنیاییەوە لەو دونیا پاداشتت دەدرێتەوە لەسەر ئەو كارەی كە كردووتە