[center]پردی دێگەڵە ... 36 هەزار لیتر نەوتی خام ڕژاوەتە ناو ئاوەكەوه كه ده‌چێته نێو روباره‌كانی ( زێی بچوك و ته‌ق ته‌ق و پردێ )
كوردی‌و - كۆیه - شیا سه‌عید
دوای ئه‌وه‌ی 4/11/2012 پردی دێگەڵە به‌هۆی پیاكێشانی تەنكەرێك بووه هۆی ڕمانی ، پاریزەری بەشی سەروی ئاوی دیجلە رایده‌گه‌یه‌نێت نه‌وتی ئه‌و تانهكه‌ره‌ی كه خۆی كێشا به پرده‌كه كه‌وتۆته ناو ئاوه‌كه‌وه‌و ئه‌وه‌ش زیانی هه‌یه و كێشه‌ی لێ كه‌وتۆته‌وه .
پارێزەری بەشی سەروی ئاوی دیجلە نوێنەر فاتح تایبەت بەكوردیو وتی" ئەو زیانانەی به‌ر پردی دێگه‌ڵه كه‌وتونه بریتین له رژانی (36000) هەزار لیتر نەوتی خام بۆ نێو ئاوەكەوەو سوتاوە .
پارێزەری بەشی سەروی ئاوی دیجلە وتیشی : ئه‌و ئاوه پیش بووه كه نه‌وته‌كه‌ی رژاوه‌ته ناوی ، ئاوەكەش زۆر لادێی لەسەرە دەچێتە ناو زێی بچوك‌و له‌وێش بۆ تەق تەق و ئینجا بۆ پردێ
نوێنەر فاتیح ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه زیان بەماسی و روەكهكانیش گه‌یشتوه وەك ئەو زانیاریانەی دەستی كەوتوە تاخواروی كەركەك رۆیشتوە كە (95كم) لەباشوری ناوەڕاستی كەركوك دوورە ، كه خه‌ڵكی لادێكان بەكاری دێنن بۆ خواردنەوە و كشتوكاڵ كردن
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كاركراوه بۆ رێگه‌گرتن له ته‌شه‌نه نه‌كردنی زیانه‌كان نوێنه‌ر فاتیح ووتی : لایەنی پەیوەندی دار لە سەروی هەمویانەوە دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە هیچ كارێكی نەكردوە بۆ پاراستن و رێگه‌گرتن له پیس بوونی ژینگه كە بەهۆی ئەونەوتە ڕژاوەوە پیس بوە ، بۆپاكردنەوەی ئاوەكە یان سڕینەوەی سوتاوەكە یان ڕوپێوێك لەسەر زیانەكانی ، بۆیه پێویست بو لەكاتی ڕوداوەكە لێژنەیەكیان لەوێِ ئامادهبوایە و زانیاریەكانیان تۆماربكردایە و توێژینەوەشیان بكردایه ، چونكە كە نەوت دەڕژێتە ناو ئاو ئامێرێك هەیە نەوتەكە كۆدەكاتەوە یان بەنداو دروست دەكرێت بۆگرتنەوەی تەنها نەوتەكە .
لای خۆشیه‌وه چاپوك شیخ عومەر قایم قامی قەزای كۆیە بۆ كوردی‌و وتی :" زۆر لەجێی خۆیەتی پێویستبو دەستەی پاراستنی ژینگە لەوكاتەئامادەبوایە لەشوێنی روداوەكە،بەڵام بەهۆی ئەوەی لەكۆیە دەستەی پاراستنمان نیە وە پارێزگای هەولێریش و ئێمەش دركمان بەوەنەكردوە خۆزگە زووتر ئاگاداری ئەم حالەتە بوینایە ئامادەییمان بۆبكردبایە .
شایەنی باسە پردی دێگەڵە كە 20 كیلۆمەتر لەكۆیە دورە دەكەوێتە رێگای سەرەكی نێوان پاریزگای هەولێر و كۆیە لە رۆژی 4-11-2012 تەنكەرێك خۆی پیاكێشاو به‌هۆیه‌وه شوفێری ته‌نكه‌ره‌كه گیانی له‌ده‌ست دا‌و پرده‌كه‌ش رووخا .
[/center]