تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

8

ده سته كانت خوش بيت سه ركه وتوبيت

7

SAMAN KIRKUKI نووسی:

ده‌ست خۆش براكه‌م شتی تازه‌ و موهیمی تێدایه‌

6

ده‌ست خۆش براكه‌م شتی تازه‌ و موهیمی تێدایه‌

5

http://www.dwanga.org/default/index.php … Itemid=296

ئه‌مه‌ش لینکێکی تر

4

فه‌یسبووک زۆریش گه‌رام له‌سه‌رچاوه‌یه‌کی تر وه‌ده‌ستم که‌وێت جگه‌له‌فه‌یسبووک به‌ڵام نه‌مدۆزیه‌وه‌

3

زانیاری زۆر موهیم بوون ،ده‌سته‌كانت خۆشبێت ،به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته‌ت له‌كوێ هێنا ؟

2

[size=22][s]ماندونه‌بی ده‌ سته‌ كانت خۆش شتی نوێ بوون به‌ لای منه‌وه‌ به‌رده‌وام به‌[/s][/size]

1

[center]
https://fbcdn-sphotos-e-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash4/s480x480/283291_375632662522999_873225090_n.jpg
مامۆستایەكی میسری: ناوی كوردستان لە سەرجەم كتێبە ئاسمانییەكان هاتووە

وه‌رگیراو

بەریز دكتۆر عبدالمقصود باشا موحازەرەیەك لەسەر مێژووی كورد پیشكەش دەكات وە كەنالێكی تیڤی ئەم موحازەرەیە دەگوازێتەوە بۆ ئاشنا بوونی گەلی میسر بەو مێَژوە رەونەقدارەی وە زانایانی ئایینی بەشداربووی خولی ئەزهەر، كە یەكێتی زانایان بە هەماهەنگی رابیتەی دەرچووانی ئەزهەر ئەنجامی داوە، بەشداری لە گفتو گۆو راگۆرینەوە دەكەن . ئەوەش بەشێكە لە ناونیشانی سەرەكی بابەتەكەی:

• لە سالی 1948 شوانێكی كورد لە چیای جودی لەناو ئاوێكی سازگار پارچەیەكی كەشتیەكەی نوحی دۆزیەوە بۆ یەكەمجار لە مێژوو

• كوردستان لانكەی شارستانیەتیەكانە

• كوردستان پاڵەوان و قارەمانی زۆری وەبەرهێناوە كە توانیویانە بەشدار بن لە پێك هێنانی دەوڵەت و ئیپراتۆریەت و هەروەها لە بینای هزری ئیسلامی و مرۆیی .

• كوردستان دیوارێكی پۆلایینە بۆ پاراستی رۆژهەلاتی ناوەراست (حصن منیع).

• صلاح الدین الایوبی توانی فەرمانرەوای شام و جەزیرە و بەشێكی عیراق و یەمەن شوێنانی تر بكات. مەزهەبی سوننە و ئەشعەریەتی میسر بپارێزی.

• محمد علی پاشای پێكهێنەری میسری نوێ خۆی كوردە و خەڵكی ئەلبانە

• ناوی كوردستان لە گشت كیتابە ئاینیە پیرۆزەكان هاتوە وەك تەورات و ئینجیل و قورئان

• تەورات : پەروەردگار بەهشتی دروست كردوە لە نێوان هەردوو زێی دیجلە وفورات

• ئینجیل :لە ساڵی نۆیەمی لە پەیامبەری هۆشیا شایەكی ئاشوریەكان هەلسا بە داگیركردنی نیشتمانی سۆمەریەكان وە سەرجەم جولەكەكانی بەدیل گرت و لە شارەكانی هالا و هابوری نیشتەجی كردن لەسەر زێی كۆزان و شارەكانی میدیا .

• قورئان : لە قورئانی پیرۆز دا كوردستان بە (المنزل المبارك) هاتوە كە لەسەر زاری نوح سەلات و سەلامی خۆای لەسەر بیت كە دەفەرموی ((وَقُل رَّبِّ أَنزِلْنِي مُنزَلاً مُّبَارَكًا وَأَنتَ خَيْرُ الْمُنزِلِينَ ) پاش كۆتایی لافاوەكەو كەشتیەكەی حەزرەتی نوح جێگیر بوو لە سەر چیای جودی .

• لە سالی 1948 دا شوانێكی كورد بەناوی رشید سرحان لە ناوئاوێكی شیرین و سازگار دا پارچەیەكی لە كەشتیەكەی (نوح)ی دۆزیەوە بۆ یەكەم جار لە سەر چیای جودی

• لە میسر دا بەو ئیعتیبارەی كە هەرسێ كیشوەری ئاسیای زەرد و ئەفریقیای رەش و ئەوروپای سپی پێكەوە دەبەستیەوە بۆیە تێكەل بوونی ئەم جۆرە خوینانە تێكەلاویەكی پیك هیناوە سروشتی ئەم ولاتە وایە كە هەركەس و بیر و بۆچونەكی هەبیت كە بێتە میسر دەتوێتەوە وەك چۆن شەكر لە ناو ئاودا دەتوێتەوە وە بەداخەوە ئێمەی میسری نەمانتوانیوە بەشێوەیەكی سەردەمی و ئاكادیمی دیراسەیەكی تەواوی بارودۆخی كورد لەم ولاتەی ئێمە بكرێت هەرچەندە ئێمە وەك نەوەیەكی بەرز و بەرێز سەیریان دەكەین و لەناو میسردا بەدەیان گوند و گەرەك گشتیان كوردن و شاعیر و ئەدیب و كەسایەتیان لێپەیدابووە كە شانازیان پێیوە دەكەین .

• دەوڵەتەكانی كورد لە مێژوودا وەك مەروانیەكان كە پێكهینەری احمد كوری مەروان و ئەیوبیەكان وە هەروەها محمد كوری علی پاشا كە میسری نوێی پێكهینا.

• تەنها سێ‌ گەلی سەرەكی لە رۆژهەلاتی ناوەراست لە شوێن و جێگە و رێگەی خۆیانەوە ماون و لەشوێنی ترەوە نەهاتون كورد و فارس و عەرەب.

• رووبەری كوردستان نیو ملێون كیلۆمەتر دوجایە و بەقەد رووبەری بەریتانیا و بەلجیكا و دانیمارك و هۆلەندا و سویسرا دەبێت وە بەر لە هەشت سال بەپیی ئامارەكان دانیشتوانی كورد نزیكەی 40 ملێون كورد لە كوردستان گەورە دەژین و لە توركیا 20 ملیون كەس و لە ئیران 10 ملێون كورد هەن و لە عیراق 8 ملیۆن كەس دەبێت لە سوریا دوو ملێون كورد دەژین وە بەداخەوە گەر سەیری راگەیاندنەكان و بۆچونی شۆفینیەكان بكەین ئەم ژمارەیە لە چەند ملێونێك رەت نابێت....

• ئیمبراتۆریەتی ماد كە لە 612 سال پیش میلاد تا 550 كۆتایی هات پایتەختەكەی هەمەدان بوو وە ئەوانە بە هاوكاری كلدانیەكان توانیان ئاشوریەكان لەناوببەن وەئەم ئیمپراتۆریەتە لەسەر دەستی كورۆشی فارسی كۆتایی هات .

• ئیمپراتۆریەتی میتانیەكان

• وە لەدوای موحازەرەكە مامۆستایانی بەشداربوو بەگەلێك تیبینی و راو بۆچون بابەتەكەیان دەوڵەمەند كرد و خۆشحال بوون كە لە میسر ئەو جۆرە گرنگیە بە مێژووی گەلێكی پرشنگداری وەك كورد دەدرێت و كەنالەكەش چاوپێكەوتنی لەگەل گەلێكیان سازد[/center]