ده‌بوو زانیاری زانستی بخرێته ڕوو، له‌گه‌ڵ ناوی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه تێیادا تایگه‌ر قه‌ده‌غه كراوه. به‌ڵام بابه‌ته‌كه وه‌ك ئێستای كه هه‌یه هیچ هێزێكی تێدا نیه بۆ پشت ڕاستكردنه‌وه‌ی ناوهڕۆك.
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » زانیاری » ئایا خواردنەوەى ئاوى گازى(TIGER)زیانى هەیە بۆ تەندروستى؟ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
ده‌بوو زانیاری زانستی بخرێته ڕوو، له‌گه‌ڵ ناوی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه تێیادا تایگه‌ر قه‌ده‌غه كراوه. به‌ڵام بابه‌ته‌كه وه‌ك ئێستای كه هه‌یه هیچ هێزێكی تێدا نیه بۆ پشت ڕاستكردنه‌وه‌ی ناوهڕۆك.
من پێشتر چه‌ن جارێك خوارد بووم به‌س زۆر به‌كه‌می زووش وازم لێ هێنا له‌خوا به‌زیاد بێت
ده‌س خۆش برام
پێموایه یه‌ک دانه بخورێت هیچ گرفتی نیه ، هه‌روه‌کو له بابه‌ته‌که‌دا باسکراوه ئه‌گه‌ر دووان بخورێت ده‌بێته هۆی دڵه ڕاوکێ
ئایا خواردنەوەى ئاوى گازى (TIGER) زیانى هەیە بۆ تەندروستى ؟
وەڵام:
بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان
براى بەڕێزم
ئەم جۆرە خواردنەوە قەدەغەكراوە لە چەندەها وو‌ڵاتى ئەوروپى یەوە. ئەم جۆرە خواردنەوە وەكو Tiger ووزەى تیایە بەڵام ماددەى كافایینی زۆرە كە ماددەیەكى مخدرە بۆ دەمارگەلى گشتى كە ڕێژەكەى بەرز دەبێت لە خوێنە و ئەگەر زۆر بوو لێدانى دڵ زیاد دەكات بۆ 150 لێدان لە یەك خولەك لەگەڵ بەرزبوونى پەستانى خوێن و زیاد بوونى خوێن لە ماسولكەكان و كەمى خوێن لە پێستدا و كاڵى ڕەنگى دەموچاو و تووشبوون بە ژەهراوى ئەم ماددەیە وەكو زۆر جار دەبینرێت لە بەشەكانى فریاكەوتن (طواري) لە خەستەخانەكاندا.
ئەم ماددەیە دڵەڕاوكێ ى دەروونى (قلق) زیاد دەكات وەكو مخدرات و تێكچوونى شێوەى لێدانى دڵ وەكو باسمكرد لەگەڵ كێشەى نەخەوتن و سەرئێشە و زیاد بوونى ڕێژەى شەكرین لە خوێندا و خوێن بەربوون (نزیف) لە لووتەوە و زوو تێكچوونى ددان و زۆر میزكردن. ئەم جۆرە خواردنەوە ڕێژەى كافایینی زۆرە 32 ملیگرامە بۆ 100 مل (یعنى لە یەك قوتوو 80 ملیگرام كافایینی تیایە) و هەندێكیان ڕێژەى ماددەكان و ووزەكانى نانووسن لەسەر قووتووەكە، كە چی دەبینین گەنجان دەیخۆن وا دەزانن كە ووزەى باشى تیایە، بەڵام مەترسی زۆرە. تەنها خواردنەوەى دوو قووتوو دەبێتە هۆى تووشبوون بە دڵەڕاوكێ ى دەروونى (قلق).
وآ‌خر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين.
شێرزاد گەرمیانى
ماجستير وراثة
باحث في مجال الأمراض الوراثية الطبية
M.D.(Genetics)
Researcher in Medical Genetic Diseases
یانەی سەرهەنگ موحسین » زانیاری » ئایا خواردنەوەى ئاوى گازى(TIGER)زیانى هەیە بۆ تەندروستى؟ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]