تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

3

دەست خۆش بابەتێکى بەسوودە.

2

زور بة سوود بوو دةست خوش

1

[center]هۆكاری تووش بوون به‌ خه‌مۆكی
[/center]

[center]http://www.jnanirojhalat.com/images/stories/wena/afsord.jpg[/center]

[center]ژنانی رۆژهه‌ڵات[/center]

[center]یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانی‌ خه‌مۆكی ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ كه‌می ڤیتامینه‌كان، له‌وانه‌ ڤیتامین c، مه‌نیه‌سیۆم، كه‌لسیۆم، روی، ئاسن و پتاسیۆم، سترێس، دووگیانی و شیردان و به‌كارهێنانی حه‌بی ئاسپرین ده‌بێته‌ هۆی كه‌می ڤیتامین c، محه‌مه‌د جه‌وادزاده‌ پزیشكێكی پسپۆره‌ له‌و بوارانه‌داو

ده‌ڵێت: خه‌مۆكی رۆڵێكی گرنگی هه‌یه‌ له‌ گۆڕینی ئیشتیا له‌ كه‌سه‌كاندا، هه‌ندێ له‌و كه‌سانه‌ی تووشی خه‌مۆكی بوون كێشیان ده‌چێته‌ سه‌ره‌وه‌ و هه‌ندێ كه‌سیش كێشیان داده‌به‌زێت، ئه‌و پیزیشكه‌ پسپۆڕه‌ بۆ باشتر بوونی خه‌مۆكی ده‌ڵێت: خواردنی‌ جۆراوجۆرو وه‌رزش كردن، ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی تووش بووان زووتر ته‌ندروستی خۆیان به‌ده‌ست بهێنن، سێرۆتۆنین ماده‌یه‌كی كیمیایه‌ له‌ مێشكداو له‌سه‌ر حاڵه‌تی ده‌روونی كاریگه‌ری هه‌یه‌، خۆشحال بوونی كه‌سه‌كان ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی سێرۆتۆنین له‌ مێشكدا چالاك بێت و هه‌ر بۆیه‌ ریپَژه‌ی‌ سێرۆتۆنین له‌ مێشكی ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی خه‌مۆكی بوون كه‌مه‌، به‌كارهێنانی كه‌ربۆهیدراته‌كانیش سێرۆتۆنینی مێشك زۆر ده‌كات، هه‌روه‌ها خواردنی ئۆمێگا تری و خه‌وتن به‌ پێی پێویست بۆ بۆ ته‌ندروستی ده‌روون و به‌رگری له‌ خه‌مۆكی رۆڵێكی گرنگی هه‌یه‌، كافێئینی ناو خواردنه‌كان ده‌بێته‌ هۆی‌ بێخه‌وی‌ و ده‌بێ ئه‌وه‌ له‌به‌رچاو بگرن بێخه‌وی‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ خه‌مۆكی و تووڕه‌ بوون، بۆ برگری كردن له‌ خه‌مۆكی خواردنی‌ میوه‌ و سه‌وزه‌ باشترین چاره‌سه‌ره‌.

هه‌ست به‌ تووڕه‌یی ده‌كه‌م به‌ بێ ئه‌وه‌ی‌ شتێك بووبێت



ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام هه‌ست به‌ تووره‌یی ده‌كه‌یت به‌ڵام هۆكاره‌كه‌ی‌ نازانیت، ئه‌م ڤیتامینه‌ به‌كار بهێنه‌: پزیشكه‌كان له‌و بڕوایه‌دان كه‌می‌ ڤیتامین B6 ده‌بێته‌ هۆی بێهێزی‌ عه‌سه‌ب و له‌ئانجامدا ده‌بێته‌ هۆی‌ تووڕه‌بوون، خه‌مۆكی‌، دڵتێكهه‌ڵاتن، هیلاكی‌، زۆربوونی‌ مه‌ترسی‌ نه‌خۆشیه‌كان و ئیلتیهابات و تا له‌ منداڵانیش ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كه‌می‌ ڤیتامین B6 له‌ له‌شدا، به‌ پێی خوێندنه‌وه‌ زانستیه‌كان، تێكه‌ڵێك له‌ ڤیتامین B6و ڤیتامین Eو هه‌ندێ ده‌رمانی‌ گیایی وه‌ك گوڵی رۆژئاوایی‌، سۆنبۆل و مه‌لاس به‌ شێوه‌ی‌ فێمی‌ ژانی‌ خانمان پێش عاده‌ باش ده‌كات، له‌و رووه‌وه‌ی‌ خواردنی‌ حه‌بی‌ به‌رگری منداڵ له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی‌ گۆڕانكاری له‌ له‌شدا، پێویستی‌ له‌ش به‌ ڤیتامین B6 له‌م كاته‌دا به‌رچاوتره‌.



B6 له‌ چ خواردنێكدا هه‌یه‌

ڤیتامین B6 له‌ گه‌نمی‌ سه‌وز، زه‌ردێنه‌ی‌ هێلكه‌، چه‌ره‌س، گۆشتی سوور، ماسی‌، سه‌وزه‌، برنج، په‌تاته‌ و مۆزدا هه‌یه‌، له‌كاتێكدا نه‌تانتوانی‌ ئه‌م خواردنانه‌ به‌كار بهێنن، به‌ چاودێری‌ پزیشك ده‌رمانی‌ گیایی‌ كه‌ ئه‌م ڤیتامینه‌ی‌ تێدایه‌، به‌كار بهێنه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌و كاتانه‌ی‌ كه‌ له‌ش پێویستی‌ زۆر هه‌یه‌ به‌ ڤیتامین B6.

[/center]