تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

2

پیرۆزه‌ smile

1

بەلەد وەلید 2-3 ریال مەدرید : “ئۆزێلی کوڕەکورد” و ریال مەدرید لە “ناوبژیوان” و بەلەد وەلیدیان بردەوە

نوسراوە لەلایەن: سۆران لوقمان؛یاریگا نێت

http://www.yariga.net/wp-content/uploads/reuters_2012-12-08_2012-12-08t203949z_177240410_gm1e8c90cvq01_rtrmadp_3_soccer-spain_reuters-300x214.jpg
لەمیانەی یارییەکانی جەولەی پازدەھەمینی خولی یانەکانی ئیسپانیا یانەی بەلەد وەلیدی حەوتەم لەیاریگای “نیۆفۆ جوسی زۆرێلا” مێوانداریی یانەی ریال مەدریدی سێیەمی ریزبەندی کرد و ئۆزێل و ھاوڕێکانی بەئەنجامی ٣-٢ لە یانەی بەلەد وەلیدیان بردەوە.
لەسەرەتای یارییەکەوە مۆرینھۆ وەکو پیشەی ھەمیشەیی خۆی بەشێوازی تەکتیکی ٤-٢-٣-١ و بەسەرکردایەتی رۆنالدۆ یارییەکەی دەستپێکرد ، وە بەپێچەوانەی یارییەکانی پێشوو مۆو بەیاریپێکردنی ناچۆی یاریزانی لاوی یانەکەی و کالیخۆنی یاریزانی یەدەگ رووبەڕووی یانەی بەلەد وەلید بۆوە و ھەریەکە لە لۆکا مۆدریچ ، ریکاردۆ کاکا و ئەنخێل دی ماریا لەشوێنی یاریزانە زەخیرەکانەوە بەدیار یارییەکەوە دانیشتبوون.
لەسەرەتای یارییەکەوە مانۆچۆی یاریزانی ئەنگۆلی پێشووی یانەی مان یونایتدی ئینگلیزی لەخولەکی ٧ـی یارییەکە گۆلێکی دلخۆشکەری بۆ یانەکەی تۆمارکرد و بەپێچەوانەی پێش بینیەکان ریال مەدرید لەسەرەتاوە بەگۆلێک بەدوا کەوت ، بەلام کەریم بنزیمە دوای پێنج خولەکی تر بەوەرگرتنی تۆپێک لەکالیخۆنی ھاوڕێی گۆلی بەرامبەری تۆمارکرد و وەلامی گۆلەکەی مێوانداریکەرەکەیانی دایەوە.
دوای دوو گۆلە زووەکە ، کریستیانۆ و ھاوڕێکانی ھەولی گۆلی دووەمیان دەدا ، بەلام بەلێدانێکی سەر مانۆچۆ سوودی لە بالایە ١٨٨ سانتیمەترەکەی وەرگرت و بەھەمان رێگای گۆلی یەکەمی گۆلی دووەمی بۆ یانەکەی تۆمارکرد و ھاندەرە ئامادەبووەکانی ناو یاریگای ھێنایە ھەلپەڕین و ھاندەرانی یانەکەی گەرمکردەوە کە پلەی گەرمی لەناو یاریگا بۆ نزیکەی خالی سفڕی سەدی دابەزیبوو.
لەکۆتا خولەکەکانی گێمی یەکەمی یارییەکە مەسعود ئۆزێلی یاریزانی بەڕەسەن کوردی یانەی ریال مەدرید گۆلی دووەم و بەرمبەربوونی بۆ یانەکەی تۆمارکرد و یارییەکەی گەڕاندەوە خالی سەرەتا ، نیوەی یەکەم بەئەنجامی ٢-٢ بەکۆتا ھات.
لەکێمی دووەمی یارییەکە مۆرینھۆ بەھێنانە دەرەوەی ناچۆ و ئاربێلوا و بردنە ژوورەوەی مۆدریچ و دی ماریا پێکھاتەکەی تەواو گۆڕی و سپی پۆشەکان بەھەموویانەوە ھێرشیان دەبرد بۆ ئەوەی بەزووترین کات گۆلی پێشکەوتن تۆماربکەن.
لەخولەکی ٦٥ـی یارییەکە جارێکی تر “زولملێکرانیان لەلایەن ناوبژیوانانەوە” ھاتەوە بیری ھاندەرانی یانەی ریال مەدرید کاتێک رامۆس گۆلێکی دروستی بۆ یانەکەی تۆمارکرد و ناوبژیوان لەھەلەیەکی زەقی گۆلەکەی بەبیانووی ئۆفساید رەتکردەوە.
لەخولەکی ٧٢ ئۆزێل بەلێدانێکی راستەوخۆی جوان گۆلی دووەمی خۆی و سێیەمی بۆ یانەکەی تۆمارکرد و یانەی ریال مەدرید بۆ یەکەمین جار لەیارییەکە بەپێشکەوت و یارییەکە بەئەنجامی ٣-٢ بەکۆتا ھات.
یانەی ریال مەدرید بەم بردنەوەیەی ژمارەی خالەکانی بۆ ٣٢ خال بەرزرکردەوە و چاوەڕوانی یاریی یانەکانی بەرشلۆنە و ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکات.
بەر لەم یارییەش ، یانەی مەلەگا لەیاریگای لاڕۆزارید مێوانداریی یانەی گرانادای کرد و بەئەنجامی ٤-٠ یارییەکەی لە مێوانەکەی بردەوە ، کە ھەریەکە لە خواکین ، ساڤیۆلا ، کاماچیۆ و سانتا کروز گۆلەکانی یانەکەیان تۆمارکرد و یانەی مەلەگا بەم بردنەوەیەی ژمارەی خالەکانی بۆ ٢٥ خال بەرزکردەوە و بەشێوەیەکی کاتی خۆی گەیاندە چوارەمی ریزبەندی.