تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

2

دەستەکانت خۆش بێت خاتوون ...
بەڕاستی ئەمن زۆرجار وام بەسەر دێ خەیاڵم دەڕوا لە نوێژەکانمدا ، إن شاءاللە ئەو خاڵانە بە تەواوی جێبەجێ دەکەم.

1

زۆرجاران نوێژخوێن خەیاڵی لەناو نوێژدا دەڕوات، ئەمەش لە خشوعی نوێژ کەم دەکاتەوە، بۆیە ئەم ١٠ ھەنگاوەتان بۆ دەخەینەڕوو کە پەنا بەخودا سوودی دەبێت و دەبێتە مایەی ئەوەی کە لەمەودوا لەناو نوێژدا
خەیاڵمان نەڕوات، فەرموون ئێوە و ئەو ١٠ ھەنگاوە:

1ـ هه‌ستكردن به‌ ئاماده‌بونى په‌روه‌ردگار و بیركردنه‌وه‌ له‌ ڕاوه‌ستان به‌رامبه‌ر خودا پێش ئه‌وه‌ى نوێژ ئه‌نجام بده‌ى، ئایا بیرت كردۆته‌وه‌ په‌روه‌ردگارى ئاسمان و زه‌وى بانگت ده‌كات بۆ دیدارى خۆى ؟.

2ـ پێویسته‌ نیه‌ت به‌ته‌واوى ببه‌ستى و مكوڕبیت له‌سه‌ر ته‌ركیز له‌ نوێژه‌كه‌ دا وه‌ خۆت به‌ خوا ببارێزى له‌ وه‌سوه‌سه‌ و ڕاڕایى شه‌یتان .

3ـ ئێمه‌ قسه‌… له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگار ده‌كه‌ین ، ئایا وه‌ها ته‌ماشاى نوێژ ده‌كه‌ین كه‌ به‌سه‌ر شانمان دادراوه‌ و له‌ كۆڵ خۆمان ده‌كه‌ینه‌وه‌ ،بۆ نمونه‌ كاتێ سوره‌تى الفاتحه‌ ده‌خوێنى وا هه‌ست بكه‌ له‌ گفتوگۆیه‌كى تایبه‌ت دایى له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگارت .

4ـ بیركردنه‌وه‌ له‌ ماناى ئه‌و وشانه‌ى ده‌ریده‌بڕى له‌ نوێژدا به‌ به‌كارهێنانى دڵ و عه‌قڵ له‌گه‌ڵ زماندا تا بتوانى (تدبر) له‌ وشه‌كان بكه‌یت و كاریگه‌ریت له‌سه‌ر دابنێ كه‌ ئه‌مه‌ش بریتیه‌ له‌ خشوع وه‌كو خوداى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: (الَّذِينَ هُمْ فِي صَلَاتِهِمْ خَاشِعُونَ ).

5ـ سه‌ر به‌رز نه‌كردنه‌وه‌ بۆ ئاسمان چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ئه‌فه‌رموێ: (ما بال اقوام یرفعون ابصارهم الى السماء ).

6ـ ئاورنه‌دانه‌وه‌ به‌ملاو به‌ملادا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێ: (إن الله أمركم بالصلاة فإذا صليتم فلا تلتفتوا ، فإن الله تعالى ينصب وجهه لوجه عبده في صلاته ما لم يلتفت).

7ـ باوێشك نه‌هاتن پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ئه‌فه‌رموێ: ( التثاؤب من الشيطان).

8ـ به‌دواى گومان دا نه‌رۆیشتن ئه‌گه‌ر هه‌ر گومانێكت كرد له‌ ژماره‌ى ركعه‌ته‌كان یان ته‌واوى ده‌ست نوێژه‌كه‌ت ، ئه‌وا له‌سه‌ر یه‌قین برۆ و گوێتى پێ مه‌ده‌ .

9ـ نوێژه‌که‌ت نه‌ به‌بێ ده‌نگى بخوێنه‌و نه‌ به‌ ده‌نگى به‌رز،واته‌ پێویسته‌ گوێت له‌ خۆت ببێته‌وه‌ .(وَلَا تَجْهَرْ بِصَلَاتِكَ وَلَا تُخَافِتْ بِهَا وَابْتَغِ بَيْنَ ذَٰلِكَ سَبِيلًا ).

10ـ له‌سه‌ر خۆبوون له‌ جێ به‌جێ كردنى روكنه‌كان و هه‌ریه‌كه‌یان حه‌قى خۆى پێبده‌ واته‌ په‌له‌ په‌ل مه‌كه‌ له‌ ته‌واو بوونى نوێژه‌كه‌