ده‌ستت خۆش بێت، جارێكی تریشم خیندیته‌وه، به‌ڵام تازه‌ش خوێندمه‌وه‌و هه‌مان كاریگه‌ری بۆم هه‌بوو.
هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ت جوان بوو، به‌رده‌وام به.
سه‌رت خۆش كاپتن سوپاس بۆ به‌شداری كردنت
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » مینی‌ماڵ (كورتیله چیڕۆك) » په‌نجه سوتاوه‌كانی شه‌وێكی حه‌رامیان پێ گۆڕی » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
ده‌ستت خۆش بێت، جارێكی تریشم خیندیته‌وه، به‌ڵام تازه‌ش خوێندمه‌وه‌و هه‌مان كاریگه‌ری بۆم هه‌بوو.
هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ت جوان بوو، به‌رده‌وام به.
سه‌رت خۆش كاپتن سوپاس بۆ به‌شداری كردنت
ده‌ست خۆش کاکه سامان زۆر جوان بوو خوا نمونه‌ی ئه‌و گه‌نجه له خواترسه زیاد بکات
وه پاداشتی خێری تۆش بداته‌وه براکه‌م......
زۆر سوپاس سه‌وسه‌ن خان خوا پاداشتی خێری تۆش بداته‌وه
ده‌ستت خۆش بێت، جارێكی تریشم خیندیته‌وه، به‌ڵام تازه‌ش خوێندمه‌وه‌و هه‌مان كاریگه‌ری بۆم هه‌بوو.
هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ت جوان بوو، به‌رده‌وام به.
ده‌ست خۆش کاکه سامان زۆر جوان بوو خوا نمونه‌ی ئه‌و گه‌نجه له خواترسه زیاد بکات
وه پاداشتی خێری تۆش بداته‌وه براکه‌م......
له گه‌شتێكی تایبه‌تی قوتابخانه‌و بۆ سه‌ردان و بینینی یه‌كێك له شوێنه‌واره‌كانی ناوچه‌یه‌كی ووڵات، كۆمه‌ڵێك له قوتابیانی كچ و مامۆستاكانیان ڕۆشتن بۆ لادێیه‌ك تا ناوچه شوێنهواریهكانی ئه‌و شوێنه ببینن... كاتێك كه پاسه‌كه گه‌یشته جێ, ئه‌و ناوچه‌یه وه‌كو چۆڵه‌وانی وابوو, وه دابڕاو و بێ خه‌ڵك بوو, قوتابیه‌كان و مامۆستاكان دابه‌زین ده‌ستیان كرد به ته‌ماشاكردنی شوێنه‌واره‌كان و نوسینه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی ئه‌یانبینی, ئیتر سه‌رقاڵی كاره‌كه‌یان بوون و گروپ گروپ كۆ ده‌بوونه‌وه و تا ئه‌وه‌نه‌ی پێ نه‌چوو هه‌ر قوتابیه و ده‌چووه لای ئه‌و مامۆستایه‌ی كه پێ خۆش بوو وه لای ئه‌وه‌وه ده‌وه‌ستا, له‌وێدا یه‌كێك له قوتابیه‌كان زۆر بایه‌خی به نوسینه‌وه‌ی زانیاریه‌كان ده‌دا و سه‌رقاڵ بوو تا وای لێ هات مه‌سافه‌یه‌كی زۆر له قوتابیه‌كان دوور كه‌وته‌وه بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست بكا, دوای چه‌ن كاتژمێرێك قوتابیه‌كان كۆبوونه‌وه و سواری پاسه‌كه بوون له‌گه‌ڵ مامۆستاكانیان, وه قه‌ده‌ری خوا وابوو كاتێك كه مامۆستاكان سه‌رژمێری قوتابیه‌كانیان كرد وایان زانی هه‌موو قوتابیه‌كان سواری پاسه‌كه بوونه, به‌ڵام ئه‌و كچه‌ی كه له شوێنی قوتابیه‌كان دوور كه‌وتبۆوه هێشتا نه‌گه‌ڕابۆوه, كاتێك كه گه‌ڕایه‌وه شوێنی پاسه‌كان سه‌یری كرد هیچ كه‌سی لێ نه‌ماوه و ئیتر به ده‌نگی به‌رز هاواری كرد به‌ڵام كه‌س نه‌بوو وه‌ڵامی بداته‌وه, بۆیه بڕیاری دا كه به پێ بڕوات تا ئه‌گات به لادێیه‌كی نزیك ئه‌و ناوچه‌یه و به‌ڵكو وه‌سیله‌یه‌ك بدۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پێ ی بگه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه, دوای ڕۆشتنێكی زۆر به‌ده‌م گریانه‌وه‌و گه‌یشتنی به زه‌وی و شوێنێك كه كێڵراوهو كراوه به باخ وباخات كه‌پرێكی بینی له دار و به‌رد دروست كرابوو, چووه لای كهپرهكهوهو له درگاكهیدا كاتێك بینی كوڕێكی گه‌نجی ته‌مه‌ن بیست ساڵ ده‌رگاكه‌ی لێ كرده‌وه‌و به سه‌رسوڕمانێكه‌وه پێی ئه‌ڵێت: تۆ كێیت و چی گهیاندویتهته ئێره؟!
كچه‌كه ووتی: من له‌گه‌ڵ مامۆستاكانم بۆ گه‌شتێك هاتوینه‌ته ئێره وه ئێستا ئه‌وان منیان جێ هێشتوه و ناشزانم له كوێوه بڕۆمه سه‌ر جاده‌یه‌ك و بگه‌ڕێمه‌وه ماڵه‌وه.
گه‌نجه‌كه ووتی: ئه‌م ناوچه‌یه چۆڵه‌وانی یه و تاق و ته‌را خه‌ڵكی لێ ده‌ژی وه ئه‌و شاره‌ی تۆش زۆر دووره لێره‌وه بۆیه داوای لێ كرد ئه‌مشه‌و تا به‌یانی بمێنێته‌وه و به‌ڵكو به‌یانی بگه‌ڕێته‌وه.
ئیتر كچه‌كه ده‌چێته ژووره‌كه‌یه‌وه و كوڕه‌كه پێ ی ئه‌ڵێت له سه‌ر سیسه‌مه‌كه‌ی خۆی بخه‌وێت كه هه‌ر به گڵ به‌رزی كردبۆوه‌و خۆشی له زهویهكهیا ئه‌بێت, ئینجا كوڕه‌كه چه‌رچه‌فێكی هێناو به حهبلێكا هه‌ڵی واسی بۆ ئه‌وه‌ی له نێوانیان دا بێت و سیسه‌می كچه‌كه جیا بكاته‌وه له باقی ژووره‌كه.
كچه‌كه‌ش چه‌رچه‌فێكی دا به‌خۆیا و له ترسا به‌س دوو كونهچاوی به‌ده‌ره‌وه بوو وه به‌ده‌م گریانێكی بێ ده‌نگه‌وه به‌رده‌وام موراقه‌به‌ی كوڕه‌كه‌ی ئه‌كرد بزانێت چی ئه‌كات.
سه‌یری كرد كوڕه‌كه ئه‌وه‌تا له سوچێكی ژوورهكهیا دانیشتوه و كتێبێكی به‌ده‌سته‌وه‌یه, له پڕ كوڕه‌كه كتێبه‌كه‌ی داخست و سه‌یری مۆمێكی ئه‌كرد كه به‌رامبه‌ری بوو, كه‌مێكی پێ نه‌چوو كوڕه‌كه په‌نجه گه‌وره‌كه‌ی خسته به‌ر ئاگری مۆمه‌كه تا چه‌ن ده‌قه‌یه‌ك و ئیتر په‌نجه‌ی سووتا, ئینجا یه‌ك یه‌ك هه‌موو په‌نجه‌كانی وا لێ كرد, كچه‌كه‌ش هه‌ر سه‌یری ئه‌كرد و ئه‌گریا له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌ك ئه‌م كوڕه جنۆكه بێت و ئه‌م كاره‌ش وه‌ك په‌رستن و شتی وا بێت كه ئه‌یكات, هیچ یه‌كێك له‌م كوڕ و كچه تا به‌یانی نه‌نوستن, كچه‌كه له ترسی كوڕه‌كه و كوڕه‌كه‌ش له ترسێكی شاراوه.. كه ڕۆژ بۆوه كوڕه‌كه كچه‌كه‌ی برده‌وه بۆ شار و تا گه‌یاندیه ماڵی خۆیان, كچه‌كه چووه‌وه ماڵه‌وه, به‌ڵام زۆر بێ حاڵ و ترسا‌و بوو له‌و شتانه‌ی كه شه‌وی پێشوو بینی بووی, وه ئه‌وه‌ی به‌سه‌ری هاتبوو بۆ باوكی گێڕایه‌وه, به‌ڵام باوكیشی به سه‌رسوڕمان و گومانه‌وه چووه لای كوڕكه بێ ئه‌وه‌ی خۆی وه‌كو باوكی كچه‌كه بناسێنێت پێی و تاكو چیرۆكی نه‌هاتنه‌وه‌و باسی كچه‌كه‌ی ببیستێت تا ڕاستێتی به‌سه‌رهاته‌كه‌ی بۆ ده‌ركه‌وێت, كاتێ چووه لای كوڕه‌كه سه‌یری كرد هه‌موو په‌نجه‌كانی ده‌ستی به له‌فاف پێچاوه, باوكی كچه‌كه‌ش پێش هه‌موو شتێك پرسیاری ده‌ستی لێ كرد و ئاخۆ بۆ وای لێ هاتووه؟ گه‌نجه‌كه‌ش ووتی: من له سه‌ر زه‌ویه‌كه‌ی خۆمان بوومه‌و له‌ناو كهپرهكهم بومه‌و شه‌ویش كچێك هاتووه بۆ ماڵه‌كه‌م وه زۆر جوان بووه و شه‌و له‌ماڵم خه‌وتووه, به‌ڵام شه‌یتان به‌رده‌وام وه‌سوه‌سه‌ی بۆ دروست ئه‌كردم (بۆ ئه‌وه‌ی زینای له‌گه‌ڵ بكه‌م) منیش له ترسا په‌نجه‌كانی خۆمم سوتان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شه‌هوه‌ت و خۆشیه‌ی شه‌یتان بۆی دروست كردوم له‌گه‌ڵ سوتانی په‌نجه‌كانم دا بسوتێنن و نه‌كه‌ومه داوی شه‌هوه‌ت و شه‌یتانه‌وه. كاتێكیش به‌یانی بوویه‌وه وه‌كو خوشكێكی خۆم هێناومه‌ته ماڵی خۆیان. چیرۆكه‌كه‌شی وه‌كو خۆی گێڕایه‌وه.
باوكی كچه‌كه زۆر ئه‌م گه‌نجه له‌خوا ترسه‌ی ئه‌چێته دڵه‌وه‌و كه‌سێكی ئاوها زۆر زۆر كه‌م وێنه‌یه له‌م ڕۆژگاره پڕ سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه, بۆیه بردیه ماڵه‌وه و بڕیاری دا كه كچه‌كه‌ی خۆی پێشكه‌ش بكات.
په‌نجه سوتاوه‌كانی شه‌وێكی حه‌رامیان پێ گۆڕی, كه سه‌ربه‌زی هه‌موو ژیانی پێ به‌ده‌ست هیانی پێ به‌ده‌ست هێنا
یانەی سەرهەنگ موحسین » مینی‌ماڵ (كورتیله چیڕۆك) » په‌نجه سوتاوه‌كانی شه‌وێكی حه‌رامیان پێ گۆڕی » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]