تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

3

SAMAN KIRKUKI نووسی:

ده‌ست خۆش سه‌وسه‌ن خان پر مانا بوو جزاك الله‌


زۆر سوپاس براکه‌م....

2

ده‌ست خۆش سه‌وسه‌ن خان پر مانا بوو جزاك الله‌

1

پیاوێك به‌یانی زوو له‌خه‌و هه‌ڵسا بۆئه‌وه‌ى نوێژه‌كه‌ى له‌ماڵ خوادا بكات (مزگه‌وت)، جله‌كانی پۆشیو به‌ره‌و مزگه‌وت كه‌وته‌رِێ، له‌رێگادا پیاوه‌كه‌ كه‌وتو هه‌موو گیانی پیس بوو، هه‌ستایه‌وه‌و خۆی ته‌كاندو به‌ره‌و ماڵه‌وه‌ گه‌رایه‌وه‌و جله‌كانی گۆرِیو دووباره‌ به‌ره‌و ماڵی خودا كه‌وتاه‌وه‌رِێ، له‌سه‌ر رێی مزگه‌وتو له‌هه‌مان شوێن جارێكی دیكه‌ كه‌وته‌وه‌، دووباره‌ هه‌ستایه‌وه‌و خۆی ته‌كانده‌وه‌و گه‌رایه‌وه‌ بۆماڵه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ جله‌كانی بگۆرِێت، ئه‌م كه‌وتنو پیس بونانه‌ نه‌بونه‌ هۆی ئه‌وه‌ى پیاوه‌ خواناسه‌كه‌ نه‌گه‌رِێته‌وه‌ بۆمزگه‌وتو سوربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ نوێژی به‌یانی له‌مزگه‌وتدا ئه‌نجام بدات، هه‌ربۆیه‌ پیاوه‌كه‌ جارێكی دیكه‌ كه‌وته‌وه‌رِێ به‌ره‌و ماڵی خودا، به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان پیاوێكی بینی كه‌ چرایه‌كی به‌ده‌سته‌وه‌بوو،پرسی تۆكێی ووتی ((بۆیه‌ چرام هێناوه‌ تاوه‌كو رِێگات بۆرۆشن بكه‌مه‌وه‌ )) پیاوی خواناس زۆر سوپاسی كابرای كردو هه‌ردووكیان پێكه‌وه‌ به‌ره‌و مزگه‌وت كه‌وتنه‌رِێ، هه‌ركه‌ گه‌یشتنه‌ مزگه‌وته‌كه‌ خواناسه‌كه‌ داواى له‌چرابه‌ده‌سته‌كه‌ كرد بچێته‌ مزگه‌وتو نوێژی له‌گه‌ڵدا بكات، به‌ڵام خۆپارێزی كردو نه‌رِۆیشت، جارێكی تر داوای لێ كرده‌وه‌ تا له‌گه‌ڵی بچێته‌ مزگه‌وت بۆنوێژكردن، به‌ڵام هه‌مان وه‌ڵامی پێشووى هه‌بوو، پیاوه‌ خواناسه‌كه‌پرسیاری كرد بۆچی ناته‌وێ بێیته‌ مزگه‌وتو نوێژبكه‌یت،پیاوی چرابه‌ده‌ست وه‌ڵامی دایه‌وه‌و وتی:((ئاخر من شه‌یتانم)) پیاوی خواناس سه‌رى سورِماو شه‌یتانیش زیاتر بۆی رۆشن كرده‌وه‌و وتی من تۆم له‌رێگا بینی ده‌چوى بۆمزگه‌وتو بوومه‌ هۆی كه‌وتنت، كاتێكیش گه‌رِایته‌وه‌ ماڵه‌وه‌و دووباره‌ هاتیته‌وه‌ بۆ مزگه‌وت خودا له‌هه‌موو گوناهه‌كانت خۆش بوو، جاری دووه‌میش كه‌رۆشتیته‌وه‌ بۆماڵو گه‌رایته‌وه‌ بۆمزگه‌وت خودا له‌هه‌موو گوناهه‌كانی خێزانه‌كه‌ت خۆش بوو، كه‌وتنی جاری دووه‌م وای لێ نه‌كردی نه‌گه‌رِێیته‌وه‌ بۆمزگه‌وت، به‌ڵكو زیاتر گه‌رمو گورِبووى بۆ چونت بۆمزگه‌وت، بۆیه‌ من ترسام ئه‌گه‌ر جارێكی تر ببمه‌هۆی ئه‌وه‌ى كه‌ بكه‌ویوبرِۆیته‌وه‌ ماڵه‌وه‌و بگه‌رِێیه‌ته‌وه‌ بۆ مزگه‌وت، ئه‌وكاته‌خوا له‌گوناهی هه‌موو گونده‌كه‌ خۆش ببێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ من به‌سه‌لامه‌ت گه‌یشتنی تۆم بۆ مزگه‌وت به‌باش زانی بۆیه‌ چرام بۆهێناییو تاوه‌كو مزگه‌وت ره‌وانه‌م كری.

ئامۆژگاریه‌كانی ئه‌م چیرۆكه‌:

به‌رێزان ئه‌گه‌ر به‌نیازن كارێكی چاك ئه‌نجام بده‌ن دواى مه‌خه‌ن یان ئاڵۆزی مه‌كه‌ن، چونكه‌ هه‌رگیز نازانن چه‌نده‌ ئه‌جروپاداشت به‌رامبه‌ر روبه‌روبونه‌وه‌ى ئاسته‌نگه‌كان له‌كاتی هه‌وڵدان بۆئه‌نجامدانی كاری چاك به‌ده‌ست ده‌هێنیت، هه‌وڵو پارێزگارى تۆ ده‌توانێت خزمو كه‌سوكارت به‌ته‌واوی رزگار بكات، ئه‌م كاره‌ ئه‌نجام بده‌و سه‌ركه‌وتن له‌لایه‌ن خواوه‌ ببینه‌.