تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

4

dast xosh brakam 

xwae gawra padashty xert bdatwa

3

دەستت خۆش بی برام ، جزاك اللە خيرا.

2

ده‌ستت خۆش براكه‌م به‌سووده‌

1

پێویستە مناڵەکانمان بە جوانی فێری مانای لا اله الا الله بکەین و لە دڵیان بیڕوێنین فێریان بکەین کە تەنها ووتنی بە زمان بەس نیە بۆ ڕزگار بوونمان لە ئاگر بەڵکو ئەبێ ماناکەی بزانین و مەرجەکانی جێبەجێ بکەین .


مانای لا اله الا الله : واتە هیچ پەرستراوێک نیە شایانی پەرستن بێت و پەرستنی ڕەوا بێت تەنها الله نەبێت ، لا اله واتە هیچ پەرستراوێک نیە کە حەق بێت ،  الا الله واتە تەنها الله پەرستنی حەقەو شایانی ئەوەیە بیپەرستین ، ئەوە مانای ڕاستی لا اله الا الله یە نەک ئەوەی کە هەندێ خەڵک وا ئەزانن مانای ئەوەیە کە بڕوات بێ کە هیچ دروست کراوێک نیە تەنها الله نەبێت ئەمە هەڵەیە چونکە ئەگەر وابێ خۆ ئەو کافر و موشریکانەی بڕوایان نە ئەهێنا بە پێغەمبەرمان صلى الله علیه وعلى اله وسلم وە شەڕیان لە گەڵ ئەکرد ئەوانیش بڕوایان وابوو کە هەر الله دروست کەرەو کەس ناتوانێ هیچ دروست بکا، لە بەر ئەوەشە ئەوانەی کە وا بە هەڵە تەفسیری لا اله الا الله ئەکەن کە پێیان بڵێی هاوار لە غەیری خوا مەکەن و لە مردووەکان و پیاو چاکان مەپاڕێنەوە ئەڵێن خۆ ئێمە ناڵێین ئەو پیاو چاکانە ئێمەیان دروست کردووە بەڵام ئەوان لە خوامان نزیک ئەکەنەوە، ئێمەش پێیان ئەڵێین ئاخر ئەوەیە ئێوە وەک موشریکەکانی سەردەمی پێغەمبەرن صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەوانیش هەر وایان ئەوت !


مەرجەکانی لا اله الا الله


1- زانینی ماناکەی : خوای بەرز ئەفەرموێ : ( فَاعْلَمْ أَنَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ  ) محمد 19واتە : ( وە بزانە کە هیچ پەرستراوێک شایانی پەرستن نیەو حەق نیە تەنها الله نەبێ ) ، وە پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم دەفەرموێ : ( من مات وهو یعلم انه لا اله الا الله دخل الجنة ) رواه مسلم واتە : ( هەر کەسێ بمرێ وە بشزانێ کە هیچ پەرستراوێک نیە شایانی پەرستن بێو حەق بێ تەنها الله نەبێ ئەوە ئەچێتە بەهەشتەوە ) .


2- دڵنیا بوون و دوو دڵ نەبوون : یانی هیچ شک و گومان لە دڵ نەبێ بەرامبەر ڕاستی و بە حەق زانینی لا اله الا الله خوای بەرز ئەفەرموێ : ( إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ الَّذِينَ آمَنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ ثُمَّ لَمْ يَرْتَابُوا ) الحجرات 15 واتە : ( بە تەئکید بڕوادارانی ڕاستەقینە ئەوانەن کە بڕوایان هێناوە بە خواو بە پێغەمبەرەکەی صلى الله علیه وعلى اله وسلم پاشان شک و گومان و دوو دڵیان نیە لە بڕواکەیان ) ، وە پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم دەفەرموێ : ( اشهد ان لا اله الا الله ، وانی رسول الله لا یلقي الله بهما عبد غیر شاک ، فیحجب عن الجنة ) رواه مسلم  واتە : ( شاهێدی ئەدەم بەوەی هیچ پەرستراوێک نیە حەق بێ تەنها الله نەبێ ، وە شاهێدی ئەدەم من نێردراوی خوام هەر بەندەیەک بەو شاهێدیە بگات بە خوا کە گومان و دوو دڵ نەبوبێ لێی ، ئەوە دوور ناخرێتەوەو رێی لێ ناگیرێ لە بەهەشت ).


3- وەرگرتن و ڕازی بوون بەوەی ئەو وشەیە لا اله الا الله ئەیگەیەنێ و پێویستی ئەکا : خوای بەرز دەربارەی هاوبەش دانەرانی سەردەمی پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( إِنَّهُمْ كَانُوا إِذَا قِيلَ لَهُمْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ يَسْتَكْبِرُونَ . وَيَقُولُونَ أَئِنَّا لَتَارِكُوا آلِهَتِنَا لِشَاعِرٍ مَّجْنُونٍ ) الصافات 35-36 واتە : ( ئەوان کە پێیان ئەوترێ بڵێن لا اله الا الله خۆ بەگەورە ئەزانن لەوەی بیڵێن ، وە ئەڵێن یانی ئێمە پەرستراوەکانی –بتەکانی- خۆمان واز لێ بێنین بۆ شاعیرێکی شێت _مەبەستیان پێغەمبەرە صلى الله علیه وعلى اله وسلم بەڵام بێگومان خۆیان شێتن ئەوانە شێتن غەیری خوا ئەپەرستن و بۆ غەیری خوا مل کەچ ئەکەن_).


4- ملکەچ کردن و تەسلیم بوون بۆی : خوای بەرز ئەفەرموێ : ( وَأَنِيبُوا إِلَى رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ مِن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ ثُمَّ لَا تُنصَرُونَ ) الزمر 54 واتە : ( وە بگەڕێنەوە بۆ لای پەروەردگارتان و تەسليم و ملکەچی فەرمانەکانی بن ) .


5- ڕاستگۆیی لە وتنی : نەک وەک و مونافیقەکان بە درۆ بیڵێ پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێت : ( ما من احد یشهد ان لا اله الا الله ، وان محمدا عبده ورسوله صدقا من قلبه الا حرمه الله على النار ) متفق علیه واتە : ( هەر کەسێک شاهێدی بدا بەوەی کە هیچ پەرستراوێک حەق نیە تەنها الله نەبێ ، وە شاهێدی بدا بەوەی کە موحەممەد بەندەو نێردراوی خوایە بە ڕاستگۆیی لە دڵیەوە ئیللا خوا حەرامی ئەکا لە سەر ئاگر ) .


6- ئیخلاس و دووری لە ریاو مەبەست بوونی غەیری خوا : پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێت : ( اسعد الناس بشفاعتی یوم القیامة من قال لا اله الا الله خالصا من قلبه ، او نفسه ) رواه البخاري واتە : ( بەختەوەر ترین کەس بە شەفاعەتی من لە ڕۆژی قیامەت ئەو کەسەیە وتبێتی لا اله الا الله بە دڵسۆزی لە دڵیەوە بە موخلیسی بۆ خوا ) .


7- خۆشەویستی بۆ ئەو وشەیەو ماناکەی ، وە خۆشویستنی ئەوانەی ئەهلی ئەم وشەیەن ، وە خۆشویستنی هەموو ئەو شتانەی ئەو وشەیە لە سەرمان پێویست ئەکات : خوای بەرز ئەفەرموێ : ( وَمِنَ النَّاسِ مَن يَتَّخِذُ مِن دُونِ اللّهِ أَندَاداً يُحِبُّونَهُمْ كَحُبِّ اللّهِ وَالَّذِينَ آمَنُواْ أَشَدُّ حُبّاً لِّلّهِ ) البقرة 165مانای ئەم ئایەتە پێشتر باس کرا ، وە پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێت : ( ثلاث من كن فيه وجد بهن حلاوة الايمان : ان يكون الله ورسوله احب اليه مما سواهما ، وان يحب المرء لا يحبه الا لله ، وان يكره ان يعود في الكفر بعد اذ انقذه الله منه ، كما يكره ان يقذف في النار ) متفق عليه واتە : ( سێ شت هەن هەر کەسێ ئەم سێ شتەی تیا بێت ئەوە بەو سێ شتە تامی شیرینی ئیمان ئەکات : ئەویش کە خواو پێغەمبەری صلى الله علیه وعلى اله وسلم خۆشتر بوێ لە هەموو شتێکی تر ، وە کە کەسێکی خۆش بوێ خۆشی نەوێ تەنها لە پێناوی خوا نەبێ ، وە پێی ناخۆش بێ بگەڕێتەوە بۆ کوفر پاش ئەوەی خوا ڕزگاری کردووە لە کوفر ، هەر وەک پێی ناخۆشە فڕێ بدرێتە ناو ئاگر ) .


8- کوفر کردن بە هەر شتێک بێجگە لە خوا بپەرسترێ :  پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێت : (من قال: لا إله إلا الله وکفر بما یعبد من دون الله، حرم ماله ودمه، وحسابه على الله عز وجل) رواه مسلم واتە : (ئەوەی بڵێ : لا اله الا الله وە کوفر بکات بەوەی بێجگە لە خوا ئەپەرسترێ ، ماڵ و خوێنی حەرام ئەبێت ، وە حیسابی لە سەر خوایە عز وجل).


ئەوە بەکورتی باسی مەرجەکانی وە مانای لا اله الا الله بوو ئومێد دەکەم کە لە باسەکانی داهاتوو زیاتر بۆمان ڕوون بێتەوە ان شاء الله .
لةكالبةرى سةلةفيةت وةرك كرتووة.