دهستت خۆش بێت براکهم خوای گهوره پاداشتی خێرت بداتهوه ی
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » هۆكارەكانی زیادبوونی ئیمان . » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
دهستت خۆش بێت براکهم خوای گهوره پاداشتی خێرت بداتهوه ی
1- تقوی الله عزوجل :
والتقوى هي: (إتخاذ وقاية من عذابه سبحانه وتعالى بفعل الأوامر واجتناب النواهي).واتە: تەقوا یەكێكە لە هۆكارەكانی زیادبوونی ئیمان وەتەقواش. بریتی یە لە بەدەست هێنانی پارێزگاریەك لە عەزابی خودا ئەم پارێزگاریەش بەدەست دێت بەكردنی فەرمانەكانی خودا وە دووركەوتنە لە قەدەغە كراوەكانی .
2- النظر والتأمل في آيات الله عزوجل الكونية والشرعية:
واتە: سەیركردن و بیر كردنەوە لە نیشانەكانی بوون و گەورەی خودا ، وە ئایەتەكانی خودا، دوو جۆرە یەكەمیان (الآيات الكونية) واتە: ئەو نیشانانەی خودا درووستی كردوون، وەكو ئاسمانەكان و زەوی و خۆر و مانگ و ئەستێرە و شاخ و دار و ڕووبار و دەریاكان وە وەغەیری ئەمانەش لە درووست كراوەكان بەڵگەن لە سەر بوونی خودا، سەیركردن و تێروانینیان ئیمانت زیاد دەكات . هەروەكو شاعر دەڵێت: (وفى كل شيء آية تدل على أنه واحد). واتە: لەهەموو درووستكراوەكانی خودا بەڵگە هەیە خودا تەنهایە هیچ شەریك و هاوەڵی نی یە. وەجۆری دووەم لەئایەتەكانی خودا بریتی یە لە (الآيات الشرعية)) واتە: ئەو ئایەتە پیرۆزانەی كە لە ناو قورئانی پیرۆزدا هەیە، جا هەر كەسێك بیر بكاتەوە لە ئایەتەكانی قورئان ئیمانی زیاد دەبێت ، هەروەكو خودای پەروەردیگار دەفەرموێت: الَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِالْغَيْبِ وَيُقِيمُونَ الصَّلَاةَ وَمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ يُنفِقُونَ البقرە: ٢ واتە: ئەم قورئانە ڕاست و حەقە هیچ گومانی تیانیە و وە ئەم قورئانە هیدایەتە بۆ لە خوا ترسان واتە: هەر موسوڵمانێك ئایەتەكانی قورئان بخوێنێت وە بیری لێ بكاتەوە ئەوا هیدایەت دراوەو ئیمانی زیاد دەبێت. 3- العلم بأسماء الله وصفاته:
واتە: زانیاری بوون بە ناو سیفەتەكانی خودای پەروەردگار كە هۆكارێكە بۆ زیادبوونی ئیمان ، ئەم جۆرە زانستە وا لە مرۆڤ دەكات كەوا زۆر خودای خۆش بوێت وە زۆر بۆ لای بگەرێتەوە ، وە زۆر لە هێزو دەسەڵاتی بترسێت .
4- طلب العلم النافع المستمد من الكتاب والسنة والعمل به:
واتە: گەڕان بەدوای زانستی بە سوود كە ورگیرابێت لە قورئان و سوننەت ،وەكو زانستی عەقیدە و مەنهەج و تەفسیرو فەرموودەو ، وەكردەوەپێكردن بەم زانستە پیرۆز و بەسوودانە .
5- قرآءة القرآن وتدبره والعمل به:
واتە: خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز وە زۆر بیركردنەوە لە مانای ووشەكانی ، وەكردەوە كردن پێی .
6- قرآءة سيرة النبي (صلی الله علیه وسلم) والعمل بسنته:
واتە:خوێندنەوەی ژیانامەی پێغەمبەر ((صلی الله علیه وسلم)) وەكردەوە كردن بە خووڕەوشت و ڕێبازەكەی .
7- الإكثار من ذكر الله تعالى على كل حال :
واتە: زۆریاد كردنی خودای پەروەردگار لە هەموو كاتەكانتدا ، وەكو ووتنی:( إستغفر الله ، سبحان الله ،الحمد الله ، لا إله إلا الله ، الله أكبر ، لا حول ولا قوة إلا بالله) هەروەكو پێغەمبەر ((صلی الله علیه وسلم)) فەرموویەتی: (لا يزال لسانك رطباً بذكر الله عزوجل) سنن إبن ماجه وصححه الألباني رحمه الله. واتە: بەردەوام بازمانت تەڕبێت بەیاد كردنی خوای پەروەردگار. وە پێغەمبەری خوا ((صلی الله علیه وسلم)) لە فەرموودەیەكی تردا دەفەرمووێت: كەوا زكر كردن خێری زیاترە لە بە خشینی زێر وزیو ،وەخێری زیاترە لەوەی كە كەسێك بچێت لە جیهاد بەشمشێر لە ملی كافران بدات یان كافران لە ملی ئەو بدەن و شەهید بێت . بەڵام پێویستە زكر كردن بەدڵ و زمان بكرێت و كەسەكە مانای ئەو وشانە بزانێت كە دەیڵێت .
8- مجالسة أولياء الصالحين:
واتە: دانیشتن لەگەڵ ئەو كەسانەی كە لە خوا نزیكن و پیاو چاكن ، چونكە دانیشتن لەلای ئەم جۆرە كەسانە خودا دێنێتەوە یادی ، وە دڵی مرۆڤ نەرم دەكات و ئیمانی زیاد دەكات هەروەكو لە فەرموودەیەكی ڕاستدا هاتووە كە ئەمەش دەقەكەیەتی . وقد كان الصحابە رچی الله عنهم یقول بعچهم لبعچ : : (إجلس بنا نؤمن الساعة) قال الشيخ ألالبانى رحمه الله إسناده صحيح على شرط الشيخين واتە: (هاوەڵانی پێغەمبەر ((صلی الله علیه وسلم)) هە ندێكیان بەهەندێكیان دەووت : وەرن بابەیەكەوە دابنیشین و سەعاتێك ئیمانمان زیاد بكەین بەباس كردنی ئایەت و نیشانەكانی خودای پەوەردگار ، كەبریتیە لە درووست كراوەكانی خودا وەخوێندنەوەی كەلامەكەی خودای پەروەردگار . جا خوێنەری بەرێز ئەم فەرموودەیە ڕاستە وە گشت ئەو هوكارانەی كە باسم كردن بەڵگەن بۆ رەد دانەوەی ئەو كۆمەڵە (مبتدع) و گومڕایانەی كەدەڵێن: (الإيمان لايزيد ولا ينقص) واتە: ئیمان نەزیاد دەبێت و نە كەمیش دەبێت ئەم كۆمەڵە گومرایانەش بریتین لە فیرقەی (المرجئە) وإنما سموا مرجئة: لأنهم أخروا العمل عن الإيمان ، وإلإرجاء : بمعنى التأخير. واتە: ئەمانە ناو نراون بە (مرجئە) چونكە ئەوانە كردەوە دوادەخەن لە ئیمان و دەڵێن: كردەوە بەشێك نی یە لە ئیمان.
9- الدعوة إلى الله تعالى:
واتە: بانگەوازی كردن بۆ لای خودای پەروەردگار كە بریتیە لە فەرمان كردنی خەڵكی بە چاكە و وەڕێگری كردنی خەڵكی لە خەراپە.
10- البعد عن جميع الذنوب من الصغائر والكبائر:
واتە: دوور كەوتنەوە لە گشت تاوانەكان ، تاوانی بچووك بێت وە یاخود تاوانی گەورە بێت. 11- حسن الخلق:
واتە: ڕەوشت جوانی هەروەكو پێغەمبەر ((صلی الله علیه وسلم)) دەفەرموێت) أكمل المؤمنين إيمناً أحسنهم خلقا) رواه الترمذي وقال حسن صحيح واتە: تەواو ترین و زیاترین ئیمانی یەكێك لە ئێوە ئەو كە سەیە كەوا ئەخلاق و خوڕوشتی لە هەمووتان جوانتر بێت , واتە: ئەو كەسەی كە خوڕەوشتی جوانی نیە ئیمانی كەمترە لەو كەسەی كە خوڕەوشتی جوانە.
12- إفشاء السلام :
بڵاوكردنەوەی سەلام لەناو موسوڵمانان ، هەر كاتێك بەبرایەكی موسوڵمانت گەیشتیت ئەوا سەلامی لێ بكە ، چونكە پاداشتی لەسەر وەردەگریت و پایەت لەلای خوا بەرز دەبێتەوە. وە پێغەمبەر ((صلی الله علیه وسلم)) لە فەرموودەیەكی دا دەفەرموێت : باشترینتان ئەو كەسەیە كە لە سەرەتادا سەلام لە براكەی دەكات
13- إيثار محبة الله تعالى على كل شىءٍ ثم محبة النبي (صلی الله علیه وسلم) حتى على نفسك:
واتە: پێش خستنی خۆشەویستی خودای گەورە بەسەر هەموو شتێك ، وە پاشان خۆشەویستنی پێغەمبەری خودا ((صلی الله علیه وسلم)) هەتا لە نەفسی خۆشت خۆشتر بووێت.
14- زيارة القبور:
واتە: سەردان كردنی گۆرستان و بیركردنەوە لە حاڵیان كەوا ئەم مردوانە كەسانێك بوون وەكو ئێمە لە ژیان دابوون ، كەچی ئێستا لە ژێر خاكن و یان لە خۆشین یان لە ناخۆشین . بۆیە پێغەمبەری خوا ((صلی الله علیه وسلم)) لەفەرموودەیەكدا دەفەرمووێت: : (كنت نهيتكم عن زيارة القبور ألا فزوروها فإنّها تذكِّركم الآخرة) أخرجه مسلم (53/6،6/82) وأبو داود ـ أنظر أحكام الجنائز للألباني. واتە: من قەدەغەی ئێوەم كردبوو لەوەی كەبچن بۆگۆرستان بەڵام ئێستا ڕێتان پێدەدەم بڕۆن بۆ سەر گۆڕستان چونكە چوون بۆ گۆرستان ڕۆژی دوایتان بەبیر دێنێتەوە . كەواتە بەبیرهاتنەوەی ڕۆژی دوایی هۆكارە بۆزیاد بوونی ئیمان ، جا بۆیە پێغەمبەر ((صلی الله علیه وسلم)) رێگەی داوە كەبچن بۆسەر گۆڕان هەتا وەكو ئیمانمان زیاد بێت و ڕۆژی دوایمان بەبیربێنێتەوە . لە كۆتایدا خوێنەری بەرێز: هەركاتێك ئەم هۆكارانە لە خۆمان جێبە جێ نەكەین ئەوا ئیمانمان بەرەو لاواز بوون دەچێت و شەیتان و نەفسمان بەسەر زاڵ دەبێت خودا بمانپارێزێت.
(والحمد لله رب العالمين وصلى الله على نبيِّنا محمد وآله وصحبه أجمعين) لة سايتى سةلةفيةت وةركيراوة.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » هۆكارەكانی زیادبوونی ئیمان . » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]