تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

28

هه‌ر بۆ زانیاریت له‌ سعودیه‌ له‌ کاتی له‌دایك بوونی ئیمامه‌که‌یان محمدی کوری عبدالوهاب یه‌ك هه‌فته‌ ئاهه‌نگ ده‌گێرن ! ئه‌وه‌ت زانیه‌ نازانم لۆ لۆ ئه‌و حه‌رام نیه‌

27

برا شته‌کان له‌وێ زۆر به‌باشی باسکرایه‌ و باسی بیدعه‌ و ئه‌وانه‌ش هه‌موو کرایه‌ .....
بۆ کتێبه‌که‌ش ده‌زانم مه‌به‌ستت کامه‌ کتێبه‌ هی زانای گه‌وره‌ ابن الجوزیه‌
و سه‌فه‌ری خێر بێ ان شاءالله‌
وعلیك السلام ورحمه‌ الله‌ وبرکاته‌ و مغفرته‌

26

one نووسی:

نا به‌ pdf نیمه‌ چونکه‌ نابی له‌ ئه‌نته‌رنێت و شت بلاوبکرێته‌وه‌ وێنه‌که‌م داناوه‌ هی د.حسن خالید موسته‌فا محمود موفتیه‌

ئه‌ها ،من پێی ڕاناگه‌م بچم بیكرم ،چونكه‌ هه‌ر ئه‌و دوو سێ ڕۆژه‌م له‌ كوردستان ماوه‌ سه‌فه‌ر ده‌كه‌م .
به‌هه‌ر حاڵ ، ئێمه‌ ئه‌م یاده‌ ناكه‌ینه‌وه‌ به‌ شێوه‌ی مه‌ولود له‌ مزگه‌وت ده‌فی بۆ بكوتین ،هه‌ر كه‌سێكیش ئه‌یكاته‌وه‌ ئه‌وه‌ بێشك بابزانێ بیدعه‌یه‌ ،له‌ ئیسلام شتی وا نیه‌ ،چونكه‌ نه‌ له‌ قورئان و نه‌ فه‌رمووده‌كان و نه‌ خه‌لیفه‌ی ڕاشدینیش ئه‌م یاده‌یان نه‌كردۆته‌وه‌ ،بۆیه‌ هه‌ر زانایه‌كیش بڵێ ئاسای یه‌  ئه‌م یاده‌ ئه‌وه‌ بێشك هه‌ڵه‌ی كردوه‌ ،مرۆڤیش معصوم نیه‌ ،و ئیبلیسیش نه‌ خه‌وتوه‌ ،أبلیس ئه‌توانێ فێڵ له‌ هه‌موو كه‌س بكات ،بۆ زانیاری زیاتر په‌رتوكی تلبیس أبلیس  بخوێنه‌وه‌ ئینجا ئه‌زانی أبلیس چ فێڵێكی له‌ زانایانیش كردوه‌ نه‌ك له‌ مرۆڤی ئاسای .
من وه‌كو تۆ نیمه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌ڵێی بۆت باسیش ئه‌كه‌م چۆن أبلیس فێڵ له‌ زانایانیش ئه‌كات ،به‌ڵام په‌رتوكه‌كه‌ زۆر گه‌وره‌یه‌ 500\600 لاپه‌ره‌یه‌ هه‌مووی باسی سه‌رلێشواندنی ئیبلیس ئه‌كات چه‌ندان به‌شیشی تیایه‌ تایبه‌ت به‌ فێڵه‌كانی أبلیس به‌رامبه‌ر زانایان .
له‌ شوێنێ ئه‌ڵێ ئیبلیس فێل له‌ قورئان خوێنان ئه‌كات ئه‌وه‌نه‌ وای لێئه‌كات خه‌ریكی قورئان خوێندن بێت به‌ڵام له‌ولاوه‌ نازانێت نوێژ به‌ چ به‌تاڵ ئه‌بێته‌وه‌ به‌ڵام له‌ قورئان خوێندن كه‌س پێی ناگات .

                                  وسلام علیكم ورحمة الله وبركاته‌ .

25

نا به‌ pdf نیمه‌ چونکه‌ نابی له‌ ئه‌نته‌رنێت و شت بلاوبکرێته‌وه‌ وێنه‌که‌م داناوه‌ هی د.حسن خالید موسته‌فا محمود موفتیه‌

24

برا بۆیه‌ ده‌لێم برۆ سه‌ر کتێبه‌که‌ هه‌موو شتێکی به‌ ده‌قی ئایه‌ت و حه‌دیس و هه‌موو شتیك باسکرایه‌ من لێره‌ بس لاینه‌ی مێژوویه‌که‌م پێ موهیم بوو باس بکه‌م که‌ ده‌لێن فاتیمیه‌کان دایناوه‌ که‌ ئه‌وه‌ش ره‌تکرده‌وه‌ وانیه‌ به‌به‌لگه‌ و هه‌م موسلمانان له‌ چاو نصرانیه‌کانیان کردیته‌وه‌
باشترین شت برۆ کتێبه‌که‌ به‌ده‌ست بهێنه‌ و وه‌لامی هه‌مووانی دایته‌وه‌ به‌ جوانی من ناتوانم هه‌موو کتێبه‌کت بۆ نه‌قل بکه‌م و ناشکرێ ناشبی به‌ که‌مێک له‌ولا بینم و که‌مێک له‌ولا ئه‌وه‌ی وتم که‌مێکن له‌ کتێبه‌که‌
ــــــــــــــــ
ئه‌م كتێبه‌ له‌ كوێ په‌یدابكه‌م به‌ pdf له‌لاته‌ ،ئه‌گه‌ر بۆمی بنێری ئه‌یخوێنمه‌وه‌ ئه‌جینا ناتوانم په‌یدای بكه‌م چونكه‌ ناگه‌مه‌ بازار .

23

بۆ ته‌کیه‌که‌ش نامه‌وێ دیسان بێمه‌وه‌ سه‌ر باسی بیدعه‌ و شت دیسان ده‌لێم برۆ له‌ کتێبه‌که‌ به‌جوانی باسکراوه‌

22

به‌ڵام وڵامی ئه‌مه‌ بده‌وه‌
خوای گه‌وره‌فه‌رمانی كردوه‌به‌پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ( صلی الله علیه وسلم ) كه‌شوێن ئه‌و شه‌ریعه‌ت وڕێنومایانه‌بكه‌وێت كه‌بۆی دیاری كردوه‌، وه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك شوێن هه‌واو ئاره‌زوو نه‌كه‌وێت، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت : ( ثم جعلناك على شريعة من الأمر فاتبعها ولا تتبع أهواء الذين لا يعلمون ) واته‌ : ئێمه ئه‌ی موحه‌مه‌د تۆمان خستوه‌ته‌سه‌ر شه‌ریعه‌تێكی ڕاست ودورست له‌هه‌موو كاروبارێكی ئه‌م ئاینه‌دا، كه‌واته‌شوێنی بكه‌وه‌ولێی لامه‌ده‌، نه‌كه‌یت شوێنی هه‌واو وئاره‌زووی ئه‌وانه‌بكه‌وێت كه‌نازانن ونافامن .

برا بۆیه‌ ده‌لێم برۆ سه‌ر کتێبه‌که‌ هه‌موو شتێکی به‌ ده‌قی ئایه‌ت و حه‌دیس و هه‌موو شتیك باسکرایه‌ من لێره‌ بس لاینه‌ی مێژوویه‌که‌م پێ موهیم بوو باس بکه‌م که‌ ده‌لێن فاتیمیه‌کان دایناوه‌ که‌ ئه‌وه‌ش ره‌تکرده‌وه‌ وانیه‌ به‌به‌لگه‌ و هه‌م موسلمانان له‌ چاو نصرانیه‌کانیان کردیته‌وه‌
باشترین شت برۆ کتێبه‌که‌ به‌ده‌ست بهێنه‌ و وه‌لامی هه‌مووانی دایته‌وه‌ به‌ جوانی من ناتوانم هه‌موو کتێبه‌کت بۆ نه‌قل بکه‌م و ناشکرێ ناشبی به‌ که‌مێک له‌ولا بینم و که‌مێک له‌ولا ئه‌وه‌ی وتم که‌مێکن له‌ کتێبه‌که‌

21

هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بزانی ئه‌و پاره‌ بۆ فه‌قیر و شتانه‌ برۆ مزگه‌وتی شێخی چۆلی له‌وێ بزانه‌ چ خواردنێک و له‌ ته‌کیه‌ و شته‌کان چ ده‌کرێ بۆ فه‌قیره‌کان


وڵام
ته‌كیه‌ ھھھھھ ئه‌سڵه‌ن ته‌كیه‌ هه‌ر شوێنی بیدعه‌و خوڕافیاته‌ ،تۆ باسی مزگه‌وت بكه‌ ،نه‌وه‌ك ته‌كیه‌ .

20

كاك وه‌ن ئه‌و په‌رتوكه‌ی باسی ئه‌كه‌ی ،ئه‌گه‌ر ده‌ستم كه‌وت ئه‌یخوێنمه‌وه‌ .

به‌ڵام وڵامی ئه‌مه‌ بده‌وه‌

خوای گه‌وره‌فه‌رمانی كردوه‌به‌پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ( صلی الله علیه وسلم ) كه‌شوێن ئه‌و شه‌ریعه‌ت وڕێنومایانه‌بكه‌وێت كه‌بۆی دیاری كردوه‌، وه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك شوێن هه‌واو ئاره‌زوو نه‌كه‌وێت، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت : ( ثم جعلناك على شريعة من الأمر فاتبعها ولا تتبع أهواء الذين لا يعلمون ) واته‌ : ئێمه ئه‌ی موحه‌مه‌د تۆمان خستوه‌ته‌سه‌ر شه‌ریعه‌تێكی ڕاست ودورست له‌هه‌موو كاروبارێكی ئه‌م ئاینه‌دا، كه‌واته‌شوێنی بكه‌وه‌ولێی لامه‌ده‌، نه‌كه‌یت شوێنی هه‌واو وئاره‌زووی ئه‌وانه‌بكه‌وێت كه‌نازانن ونافامن .

دواتر كاك وه‌ن تۆ پێت وایه‌ ئه‌م ئاهه‌نگه‌ چی بۆ داده‌نرێت له‌ ئیسلام ،ئایه‌ بیدعه‌یه‌ یان شه‌ریعه‌ته‌ ؟
ده‌ڵێ ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌ وسلم)ت نه‌بیستوه‌ ده‌فه‌رمووێ {هه‌ركه‌س له‌م كاره‌ماندا شتێك دابهێنێ و تیای دا نه‌بێت ،نه‌ویستراوه‌ و به‌ر په‌رچ دراوه‌ته‌وه‌ }
جه‌ له‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه‌ ئیمامه‌كان له‌سه‌ر میمبه‌ر ئه‌یخوێنه‌وه‌ ده‌رباره‌ی بیدعه‌ له‌ شوێنێكیتریش پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌ وسلم) ئه‌فه‌رمووێ (......... هه‌رگیز تخونی تازه‌ داهێنراوه‌كان مه‌بنه‌وه‌ ، چونكه‌ هه‌ر تازه‌ داهێنێك بیدعه‌یه‌ ،هه‌موو بیدعه‌یه‌كیش گومڕایه‌ }

له‌ فه‌رمووده‌یه‌كیتر كه‌ ئیبن مه‌سعود بۆمان ئه‌گێرێته‌وه‌ .پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌ وسلم) ئه‌فه‌رمووێ { من پێشكه‌وتوتان ئه‌بم ،پیاوانێكیش ڕاده‌كێشرێن ،له‌ من دور ده‌خرێنه‌وه‌ ،بۆیه‌ ده‌ڵێم:ئه‌ی په‌روه‌ردگارم !هاوه‌ڵانم ،ده‌گونرێت :تۆ نازانی پاشی تۆ چیان داهێناوه‌ }

سوفیانی ثه‌وری ده‌رباره‌ی بیدعه‌ ده‌ڵێت
به‌لای ئیبلیسه‌وه‌ بیدعه‌ له‌ سه‌رپێچی خۆشه‌ویستره‌ ،چونكه‌ سه‌رپێچی تۆبه‌ی لێ ئه‌كرێت به‌ڵام بیدعه‌ تۆبه‌ی لێناكرێت .

فوضه‌یل ده‌ڵێت :
ئه‌گه‌ر كه‌سێكی بیدعه‌چیت له‌ ڕێگایه‌ك به‌دی كرد ،ئه‌وه‌ به‌ ڕێگایه‌كیتر دا بچۆ ،وه‌ خاوه‌ن بیدعه‌ هیچ كرده‌وه‌یه‌كی بۆلای خودا به‌رز نابێته‌وه‌ ،وه‌ هه‌ر كه‌سیش یارمه‌تی خاوه‌ن بیدعه‌یه‌ك بدات ،به‌ڕاستی یارمه‌تی ڕوخانی ئیسلامی داوه‌ .
هه‌روه‌ها فوضیل له‌ شوێنێكی تر دا ئه‌فه‌رمووێ ئه‌گه‌ر كچه‌كه‌ت له‌ كه‌سێكی بیدعه‌چی ماره‌ بكه‌یت ئه‌وه‌ ڕایه‌ڵی خزمایه‌تیت پچراندوه‌ ........
دیكه‌ عائیشه‌ (ر.ض) فه‌رموویه‌تی :پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌ وسلم) فه‌رمووی { هه‌ركه‌س ڕێز له‌ خاوه‌ن بیدعه‌یه‌ك بگرێت به‌ڕاستی یارمه‌تی ڕوخانی ئیسلامی داوه‌ }

ئایه‌ له‌ دوای پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عله‌ وسلم) هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر ئه‌م یاده‌یان به‌رز ڕاگرت ؟

برام خودای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رمووێ ئه‌مرۆ دینكه‌م بۆ ته‌واو كردن وه‌ ناز و نیعمه‌ته‌كانیی خۆشم به‌سه‌ر دا باراندن و ڕازیشم ئاینی ئیسلام به‌رنامه‌تان بێت
اليوم أكملت لكم دينكم وأتممت عليكم نعمتى ورضيت لكم الإسلام دينا "
سورة المائدة:3

خودای گه‌وره‌ش به‌مه‌ ڕازی نابێ هه‌ر كه‌سه‌و بێت له‌ خۆیه‌وه‌ شت زیاد بكات له‌ ناو ئاینی ئیسلام .ئه‌مه‌ مه‌ولوده‌ ئه‌وه‌ نازانم چی یه‌ ئه‌وه‌ چی یه‌ .........هتد

كاك وه‌ن له‌ وڵامه‌كانت یه‌ك ئایه‌ت و فه‌رموده‌ی تیا به‌دی نه‌ ئه‌كرا ،ئمه‌ی كه‌ی وڵامه‌ فلانه‌ كه‌س ئاوای وت فلانه‌ كه‌س ئاوای وت .

19

كاك صۆفی ده‌روێش وه‌ن ،ئه‌زیزم كوژاندنه‌وه‌ی گلاۆپ ،چۆن په‌یوه‌ندی به‌مه‌وه‌ نیه‌ ،برام ته‌نها ساحیر و شه‌یطان په‌رسته‌كان له‌كاتی په‌رستشه‌كانیان گڵۆپ ئه‌كوژێنه‌وه‌ ته‌نها مۆمێك پێ ئه‌كه‌ن یان چرایه‌كی بێهێز دا ئه‌گیرسێنن .

منیش یه‌کمجاره‌ شتی وا ببیستم که‌ مۆم و گلۆپ ده‌کوژێنه‌وه‌ وئه‌وان ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم زۆربه‌ی کات به‌ رۆژ زیکری خۆیان ده‌که‌ن نه‌ك به‌رۆژ و له‌ ژووریش ناکه‌ن به‌لکو له‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌که‌ن نازانم ئه‌و به‌لگه‌ی گلۆپ و مۆمه‌ له‌کوێ هات

كاك وه‌ن ده‌رباره‌ی ژه‌هر خواردنی هاوه‌ڵێك من هیچم نه‌زانیوه‌ به‌ڵام پێغه‌مه‌به‌ر (صلی الله علیه‌ وسلم) خۆی كه‌ ژه‌هر خواردی كرا ،توشی نه‌خۆشیه‌ك هات هه‌مووساڵێكیش له‌وكاته‌وه‌ لێی نوێ ئه‌بۆوه‌ ،ئاوام بیستوه‌ ده‌ڵێن هه‌ر له‌وكاتی كه‌ كۆچی كرد ئه‌م نه‌خۆشیه‌ی لێ نوێ ببۆوه‌ .
كاك وه‌ن ،ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌ وسلم) به‌ ژه‌هر شتێكی به‌سه‌ر هاتبێ ئه‌وه‌ هه‌ر هاوه‌لێكیش بیخوات ئه‌وه‌ زیانی پێ ئه‌گه‌یه‌نێ به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ ئه‌م وته‌یه‌شت له‌ په‌رتوكی صۆفیه‌كان هێنابێ ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی درۆكانیان پێ داپۆشن كه‌وا فلانه‌ مشایه‌خ كاراماتی هه‌یه‌ .

هه‌ر بۆ ئه‌و به‌لگه‌یه‌ ان شاءالله‌ لۆت ده‌هینم پێت ده‌لێم صحیحه‌ یان نا

ه‌رباره‌ی پاره‌ سه‌رف كردنه‌كه‌ت ،برا گیان به‌ دوو قافڵاوه‌ و بیبسی یه‌ك كه‌ له‌لای هه‌ندێ زانا خواردنه‌وه‌یان هه‌ر دروست نیه‌ ،هیچ فه‌قیرێكی پێ نێرنابێت به‌ڵام كۆی پاره‌كه‌ی سه‌رف كراوه‌ ،له‌وانه‌یه‌ 1 ملیۆن بێت ئه‌وه‌ ئه‌توانی بیده‌یت به‌ دوو ماڵی فه‌قیر ئه‌وه‌ زۆر باشتر و خێرتره‌ له‌ مه‌ولودێك شركی تێ بكرێت یان له‌ ناو مزگه‌وت ببێته‌ هۆسه‌ و هه‌ڵا ،به‌ده‌یان كه‌سی نوێژ نه‌كه‌ر ته‌نها بۆ پاقڵاوه‌ خواردنه‌كه‌ هاتون .

هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بزانی ئه‌و پاره‌ بۆ فه‌قیر و شتانه‌ برۆ مزگه‌وتی شێخی چۆلی له‌وێ بزانه‌ چ خواردنێک و له‌ ته‌کیه‌ و شته‌کان چ ده‌کرێ بۆ فه‌قیره‌کان

18

S.M.N.21 نووسی:

بنووسی ئه‌م بابه‌ته‌ كه‌وتۆته‌ هه‌ڵه‌یه‌كه‌وه‌. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ جیاوازی له‌نێوان (ئاهه‌نگ گێڕان) و (به‌رز ڕاگرتنی وه‌ختی له‌دایك بوون)ی نه‌كردووه‌! ده‌یه‌وێ ڕۆژه‌كه‌ به‌ ئاسایی وه‌رگرین! پێش هه‌موو شت من له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌ف لێدان و زیاده‌ڕۆییانه‌دا نیم كه‌ له‌ مه‌دحی پێغه‌مبه‌رمان دروودی خوای له‌سه‌ربێت ده‌كرێت و كار ده‌گاته‌ هێلی سور (شرك). له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و ڕۆژه‌ی پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ربێت له‌دایك ده‌بێت به‌ڕۆژێكی جیاوازی ده‌زانم، زوڵمێكه‌ له‌خۆمی ده‌كه‌م كه‌ له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌كا بكه‌ومه‌ خانه‌ی بیدعه‌وه‌! له‌ گه‌وره‌یی ئه‌و ڕۆژه‌ كه‌م بكه‌مه‌وه‌.

بة بؤجونى من ئةم مةولودانة بكري باشترة بة بةراورد لةكةل ئةوةى كة نةكري جونكة هؤكاريكيشة كة وتارى ئايينى و قورئان دةخوينريتةوة زؤر جار بيستومة كة كةنجان بةهؤى بةشدارى كردن و ئامادةبون لةم مةولودانة كة وتاريان تي داية بؤتة هؤكاريك بؤ كةراندنةوةيان و بةردةوام بونيان لةسةر مزكةوت و خوابةرستى..بةلام خرابيةكةى لةوةية كة زؤر جار زيدةرؤييةكى زؤر ئةكري هةم لةروى ئةوةى كة باس لة بيغةمبةر ئةكري و زياد لة سنور بةسةرى هةلدةدري كة زؤر جار بؤ شرك ئةروات يانيش لةروى مادييةوة بارةيةكى وا سةرف ئةكري كة هةنديك جار تةنيا خواردن و  خواردنةوةية لةو مةولودانة بي ئةوةى عيباداتيكى رؤحى ببينين

17

وڵام كاك ون وڵامه‌كه‌ت هیچ په‌یوه‌ندی به‌ بابه‌ته‌كه‌وه‌ نه‌بوو ،ئێوه‌ هه‌قی چیتان نیه‌ ؟ كاك وه‌ن با نمونه‌ به‌ مه‌ولودێك بێنینه‌وه‌ ،له‌ مه‌ولودێكی 2 سه‌عاتی كه‌ هه‌مووی باسی ڕه‌وشته‌ جوانه‌كانی پێغه‌مبه‌رمان ئه‌كات ،به‌ڵام هه‌ر له‌ ناو ئه‌م باسانه‌ هونه‌ر مه‌نده‌كه‌ شركێك ئه‌كات ده‌ڵێ شاهی شاهات سه‌روه‌ری من یار سول الله مه‌داد .ئه‌مه‌ چه‌ندی به‌ چه‌ندی ؟ ئه‌مه‌ هه‌موو دانیشتوانه‌كه‌ توشی ئه‌م تاوانه‌ ئه‌كات چونكه‌ كه‌ بێده‌نگ ئه‌بی ده‌رباره‌ی ئه‌مه‌ وته‌یه‌ واتا تۆش هاوبه‌شی .
كاك وه‌ن پار ساڵ له‌ شاری هه‌ولێر له‌ مه‌ولودێكا قه‌شه‌یه‌كیشیان بانگێشت كردبوو دیار بوو قه‌شه‌كه‌ ماڵی له‌ مزگه‌وته‌كه‌ نزیك ببوو .له‌ كاتی قسه‌ كردنی قه‌شه‌ له‌ وته‌یه‌كی ئه‌ڵێت هه‌موومان كوڕی خوا ین ،نعوذ بالله .ئه‌مه‌ په‌یوه‌ندی به‌باه‌ته‌كه‌ی ئێمه‌وه‌ نه‌بوو به‌ڵام هه‌روه‌كو زانیاریه‌ك نوسیم .

که‌ وتم ئیمه‌ مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ که‌ هه‌قم نیه‌ به‌وانه‌ی ده‌که‌ونه‌ ئه‌و هه‌له‌وه‌ به‌لکو سه‌یری ئه‌وانه‌ش بکه‌ به‌ به‌باشی مه‌ولود ده‌که‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی مامۆستا عبدالخالقی لای خۆمان و ئاگاداری ئه‌و قشه‌ش بووم ئه‌وه‌ش له‌ نه‌زانی مه‌لاکه‌ی ئه‌وێ بوو

16

وڵامی من ( كاك وه‌ن ،ڕاست ئه‌كه‌ی سیفه‌ته‌كانی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌ وسلم) باس ئه‌كه‌ن به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش چه‌ندان شتی نه‌شیاویش ئه‌وترێت كه‌ لایه‌ق به‌ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌ وسلم)  نیه‌ به‌ڵكو ئه‌كه‌وێته‌ ڕوی شركه‌وه‌ بۆنمونه‌ ئه‌و هۆنراوه‌ی تۆ دات نابوو كه‌ كۆمێنتم له‌سه‌ر نوسی دوای ڕه‌شت كرده‌وه‌ ،یان له‌ هه‌ندێ شوێن ده‌ڵێن (بێم به‌ده‌ورت یا رسول الله ،ئه‌مه‌ هه‌ر زۆر گۆناهه‌ ،یان هۆ مه‌ده‌د یا سولطانی ........هتد تۆ خۆت بڕیار بده‌ ئه‌مانه‌ ناكه‌ونه‌ بابی شركه‌وه‌ .

براکه‌م ئه‌وان ئه‌و وشانه‌ی ده‌لێن ئه‌وه‌ بزانه‌ که‌ شتیان به‌به‌لگه‌ی خۆی به‌ستیه‌ و وه‌ك مه‌دد و یارسول الله‌ هه‌موویان ته‌فسیر کراوه‌ ئایا ده‌زانی شێخ عبدالباسط و منشاوی له‌ هه‌ندێ جێگا ده‌فه‌رموون یا رسول الله‌ !!

15

ئێستا دامان نا پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌ وسلم) له‌ 12ی ربیع الاول له‌ دایك بووه‌ ،وه‌ له‌ هه‌مان كاتدا له‌و تاریخه‌ش كۆچی دوای كردوه‌ ،ئایه‌ ده‌بێ دڵ خۆشبین به‌ كۆچی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌ وسلم)  یان دڵ گران بین

ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌رمان وه‌فاتی کردبی به‌ جه‌سته‌ به‌لام قه‌ت به‌ روح و سونته‌ت و فه‌رمووده‌ شیرینه‌کانی نه‌مردووه‌ ، ئیمه‌ قه‌ت قه‌ت یادی وه‌فاتی ناکه‌ینه‌وه‌ و ته‌عزیه‌ دووباره‌ دانانێینه‌وه‌ چونکه‌ ته‌عزیه‌ 3 رۆژ زیاتر نیه‌ به‌لکو هه‌مووکات ده‌لێن ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا هه‌رده‌م له‌ دڵماندی و نه‌مردووی ئه‌م رۆژه‌ش له‌جیاتی ئه‌وه‌ی یادی وه‌فاتت بکه‌ینه‌وه‌ یادی له‌دایك بوونت ده‌کینه‌وه‌ چونکه‌ تۆ رحمه‌ للعالمین

14

one نووسی:
شه‌ره‌فخان نووسی:

انزه‌هه‌م : له‌هه‌ندێك له‌و جۆره‌ئاهه‌نگانه‌دا هه‌ندێك كارو كرده‌وه‌ی ناشیرین وناپه‌سه‌ند و ناباو ئه‌نجام ده‌درێت كه‌له‌گه‌ڵ ڕێنومایه‌كانی ئیسلامدا یه‌ك ناگرنه‌وه‌، وه‌ك كوژاندنه‌وه‌ی چرا و گڵوپ و حاڵ له‌خۆ هێنان و شه‌مشێر له‌خۆدان و هه‌ندێك شتی تر، ئه‌مه‌ جگه‌له‌هه‌ندێك ذكری ناشایسته‌ی هه‌ڵبه‌ستراو كه‌خاوه‌ن لۆژیكی ته‌ندروست پێی قبوڵ ناكرێت، له‌م باره‌شه‌وه‌شێخ محفوظ الازهری ده‌ڵێت : ( فيها إسراف وتبذير للأموال،وإضاعة للأوقات فيما لا فائدة منه ولا خير فيه )(4).
واته‌: ئه‌م ئاهه‌نگ ویادكردنه‌وانه‌زیاده‌ڕۆی وماڵ به‌فێڕۆ دانێكی زۆری تیادا ده‌كرێت، له‌هه‌مان كاتدا كات به‌فیڕۆدانیش ( كه‌كاتیش لای ئیماندار زۆر له‌زێڕ به‌نرخ تره‌) به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ سوود وخێرێكی تیادا بێت .
خۆ ئه‌گه‌ر گریمان ئه‌م ئاهه‌نگێڕانه‌بچێته‌چوار چێوه‌ی ( موباح ) یشه‌وه‌بنه‌ما وقاعده‌كانی ئیسلام ته‌ئكید له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه‌هه‌ر كارێكی ( موباح ) ئه‌گه‌ر سه‌ر بكێشێت بۆ گوناهـ و تاوان وخراپه‌كاری ئه‌وه‌حه‌رامه‌و نابێت ئه‌نجام بدرێت، ئه‌ویش به‌بنه‌مای ( سد الذرائع ) كه‌بنه‌مایه‌كی دانپێنراوی گه‌وره‌یه‌لای زانایانی ( اصول الفقه ) .

باش کوژاندنه‌وه‌ی چرا و گلۆپ خراپی چیه‌ ؟
ئه‌وانی حال ده‌گرن و له‌خۆ ده‌ده‌ن ئه‌وا دیاره‌ به‌لگه‌ی خۆیان هه‌یه‌ وه‌ك له‌ یه‌کێك له‌ به‌سه‌رهاته‌کان هاتووه‌ نازانم ناوی کامه‌ صحابه‌یه‌ به‌لام صحابه‌ به‌ناوبانگه‌کانه‌ که‌ ژه‌هری خواردووه‌ و هیچی لێ نه‌هاتووه‌ .....
ئه‌م ئاهه‌نگه‌ ئه‌گه‌ر پاره‌ی تێداخه‌رج بکرێ ئیلا بۆ فه‌رقیر و هه‌ژارانه‌ که‌ خواردنیان ده‌درێتی یان وتاریان پیشکه‌ش ده‌کرێ جا له‌وه‌ باشتر و چاکتر هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی کاتی خۆمانی بۆ سه‌رف بکه‌ین
بۆ گریمانه‌که‌ش گریمانه‌ ! نه‌ك راستی

بۆ وه‌لامی ئه‌وانی تریش سه‌یری کتێبه‌که‌ بکه‌ به‌ دریژی و به‌ جوانی باسکرایه‌ لیره‌ به‌ کورتی به‌که‌ڵک نایه‌ بنوسم

كاك صۆفی ده‌روێش وه‌ن ،ئه‌زیزم كوژاندنه‌وه‌ی گلاۆپ ،چۆن په‌یوه‌ندی به‌مه‌وه‌ نیه‌ ،برام ته‌نها ساحیر و شه‌یطان په‌رسته‌كان له‌كاتی په‌رستشه‌كانیان گڵۆپ ئه‌كوژێنه‌وه‌ ته‌نها مۆمێك پێ ئه‌كه‌ن یان چرایه‌كی بێهێز دا ئه‌گیرسێنن .

كاك وه‌ن ده‌رباره‌ی ژه‌هر خواردنی هاوه‌ڵێك من هیچم نه‌زانیوه‌ به‌ڵام پێغه‌مه‌به‌ر (صلی الله علیه‌ وسلم) خۆی كه‌ ژه‌هر خواردی كرا ،توشی نه‌خۆشیه‌ك هات هه‌مووساڵێكیش له‌وكاته‌وه‌ لێی نوێ ئه‌بۆوه‌ ،ئاوام بیستوه‌ ده‌ڵێن هه‌ر له‌وكاتی كه‌ كۆچی كرد ئه‌م نه‌خۆشیه‌ی لێ نوێ ببۆوه‌ .
كاك وه‌ن ،ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌ وسلم) به‌ ژه‌هر شتێكی به‌سه‌ر هاتبێ ئه‌وه‌ هه‌ر هاوه‌لێكیش بیخوات ئه‌وه‌ زیانی پێ ئه‌گه‌یه‌نێ به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ ئه‌م وته‌یه‌شت له‌ په‌رتوكی صۆفیه‌كان هێنابێ ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی درۆكانیان پێ داپۆشن كه‌وا فلانه‌ مشایه‌خ كاراماتی هه‌یه‌ .

ده‌رباره‌ی پاره‌ سه‌رف كردنه‌كه‌ت ،برا گیان به‌ دوو قافڵاوه‌ و بیبسی یه‌ك كه‌ له‌لای هه‌ندێ زانا خواردنه‌وه‌یان هه‌ر دروست نیه‌ ،هیچ فه‌قیرێكی پێ نێرنابێت به‌ڵام كۆی پاره‌كه‌ی سه‌رف كراوه‌ ،له‌وانه‌یه‌ 1 ملیۆن بێت ئه‌وه‌ ئه‌توانی بیده‌یت به‌ دوو ماڵی فه‌قیر ئه‌وه‌ زۆر باشتر و خێرتره‌ له‌ مه‌ولودێك شركی تێ بكرێت یان له‌ ناو مزگه‌وت ببێته‌ هۆسه‌ و هه‌ڵا ،به‌ده‌یان كه‌سی نوێژ نه‌كه‌ر ته‌نها بۆ پاقڵاوه‌ خواردنه‌كه‌ هاتون .

13

one نووسی:
شه‌ره‌فخان نووسی:

نۆیه‌م : خۆشه‌ویستی پیغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) و هاوه‌ڵه‌به‌ڕێزه‌كانی به‌وه‌نابێت كه‌به‌ته‌نها ڕۆژێك یادكردنه‌وه‌دوای بێت، به‌ڵكو خۆشه‌ویستی ڕاستی ودروست به‌وه‌ده‌بێت كه‌له‌هه‌موو كاروكرده‌وه‌ماندا به‌شوێن ئه‌واندا بڕۆین و ووته‌وكرداری پیغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) پێش ووته‌وكرداری هه‌موو كه‌س بخه‌ین، وه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێنومایه‌كانی پشتگوێ نه‌خه‌ین، نه‌ك خۆشه‌ویستیه‌كه‌مان ته‌نها به‌قسه‌ی ڕووت بێت.

برا ئه‌وه‌ی ده‌یکه‌ین ته‌نها له‌خۆشه‌ویسته‌ بۆ ئه‌و فه‌خری عاله‌مه‌ ، ئه‌و رۆژه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه‌ که‌ سیفه‌ته‌ جوان و ئاکاره‌ به‌رزه‌کانی و باسی ئه‌و خۆشه‌ویسته‌ بۆ خه‌ڵک بکرێ و باسی سونته‌کان و هه‌موو شته‌ جوانه‌کانی بکرێ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌لك سودی لی ببینی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌ و یادانه‌ش ئه‌کید به‌ سودی خۆی هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر سودی بۆ یه‌ك که‌س هه‌بی و هیدایه‌تی یه‌ك که‌سی بدا که‌واته‌ سودی و قازانجی خۆی هه‌بووه‌

وڵامی من ( كاك وه‌ن ،ڕاست ئه‌كه‌ی سیفه‌ته‌كانی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌ وسلم) باس ئه‌كه‌ن به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش چه‌ندان شتی نه‌شیاویش ئه‌وترێت كه‌ لایه‌ق به‌ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌ وسلم)  نیه‌ به‌ڵكو ئه‌كه‌وێته‌ ڕوی شركه‌وه‌ بۆنمونه‌ ئه‌و هۆنراوه‌ی تۆ دات نابوو كه‌ كۆمێنتم له‌سه‌ر نوسی دوای ڕه‌شت كرده‌وه‌ ،یان له‌ هه‌ندێ شوێن ده‌ڵێن (بێم به‌ده‌ورت یا رسول الله ،ئه‌مه‌ هه‌ر زۆر گۆناهه‌ ،یان هۆ مه‌ده‌د یا سولطانی ........هتد تۆ خۆت بڕیار بده‌ ئه‌مانه‌ ناكه‌ونه‌ بابی شركه‌وه‌ .؟




شه‌ره‌فخان نووسی:

ده‌یه‌م : پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت : ( لا تطروني كما أطرت النصارى ابن مريم، فإنما أنا عبده، فقولوا عبدالله ورسوله ) رواه البخاري . واته‌: زیاده‌ڕۆیم تیادا مه‌كه‌ن وه‌ك زیاده‌ڕۆیه‌كانی نصاری كه‌كردیان ده‌ره‌هه‌ق به‌عیسی كوڕی مه‌ریه‌م، من ته‌نها به‌نده‌ی خودام، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌بڵێن : به‌نده‌وپێغه‌مبه‌ری خوا .
زۆربه‌ی ئه‌م ئاهه‌نگێڕانه‌ش كه‌ده‌كرێت بۆ یادی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) زۆر زیاده‌ڕه‌وی تیادا ده‌كرێت له‌مه‌دحی پێغه‌مبه‌ردا، ئه‌وه‌ش به‌وه‌ی كارده‌گاته‌ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) غه‌یب ده‌زانێت وئاگاداری گۆڕانكاریه‌كانی گه‌ردوون هه‌یه‌، یان بۆی هه‌یه‌ته‌حه‌كوم به‌ڕووداوه‌كانه‌وه‌بكات ونمونه‌ی ئه‌م جۆره‌بیرو بۆچونانه‌، كه‌هه‌ندێكیان ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌ی لێ نه‌كرێت ده‌گاته‌حوكمی ترسناكی وه‌ك شرك وكوفر خودا په‌نامان بدات، خوای گه‌وره‌ش له‌باره‌ی زیاده‌ڕۆیی له‌دین دا فه‌رمویه‌تی : ( ‌یا أيها الذین امنوا لا تغلوا في دينكم ) واته‌: ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌زیاده‌ڕۆیی مه‌كه‌ن له‌دینه‌كه‌تاندا.

ئێمه‌ هه‌قمان به‌ هه‌ندی نیه‌ و له‌ناو هه‌موو کۆمه‌ڵ و تاقمێک که‌سی خراپ هه‌یه‌ به‌لام به‌ عام شتی باش و خێر پێشکه‌ش ده‌کرێ و سودی ته‌واوی هه‌یه‌ بۆ هه‌موو خه‌لکه‌که‌

وڵام كاك ون وڵامه‌كه‌ت هیچ په‌یوه‌ندی به‌ بابه‌ته‌كه‌وه‌ نه‌بوو ،ئێوه‌ هه‌قی چیتان نیه‌ ؟ كاك وه‌ن با نمونه‌ به‌ مه‌ولودێك بێنینه‌وه‌ ،له‌ مه‌ولودێكی 2 سه‌عاتی كه‌ هه‌مووی باسی ڕه‌وشته‌ جوانه‌كانی پێغه‌مبه‌رمان ئه‌كات ،به‌ڵام هه‌ر له‌ ناو ئه‌م باسانه‌ هونه‌ر مه‌نده‌كه‌ شركێك ئه‌كات ده‌ڵێ شاهی شاهات سه‌روه‌ری من یار سول الله مه‌داد .ئه‌مه‌ چه‌ندی به‌ چه‌ندی ؟ ئه‌مه‌ هه‌موو دانیشتوانه‌كه‌ توشی ئه‌م تاوانه‌ ئه‌كات چونكه‌ كه‌ بێده‌نگ ئه‌بی ده‌رباره‌ی ئه‌مه‌ وته‌یه‌ واتا تۆش هاوبه‌شی .
كاك وه‌ن پار ساڵ له‌ شاری هه‌ولێر له‌ مه‌ولودێكا قه‌شه‌یه‌كیشیان بانگێشت كردبوو دیار بوو قه‌شه‌كه‌ ماڵی له‌ مزگه‌وته‌كه‌ نزیك ببوو .له‌ كاتی قسه‌ كردنی قه‌شه‌ له‌ وته‌یه‌كی ئه‌ڵێت هه‌موومان كوڕی خوا ین ،نعوذ بالله .ئه‌مه‌ په‌یوه‌ندی به‌باه‌ته‌كه‌ی ئێمه‌وه‌ نه‌بوو به‌ڵام هه‌روه‌كو زانیاریه‌ك نوسیم .

12

برا هه‌ر به‌خۆت وه‌ڵامی خاڵی شه‌شه‌می خۆت دایته‌وه‌ له‌ خاڵی حه‌وته‌م  که‌ له‌ 12ی مانگی ره‌بیع الاوله

كاك وه‌ن ،ئه‌م نوسه‌ره‌ ،ته‌نها قسه‌ی هه‌ندێ له‌ زانایانی نقڵ كردوه‌ ده‌رباره‌ی ڕۆژی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌رمان (صلی الله علیه‌ وسلم) ئه‌جینا به‌ڵگه‌ی 12ی ربیع الاول به‌ هێزتره‌ زیاتر زانایان پێیان وایه‌ پێغه‌مبه‌رمان له‌م ڕۆژه‌ له‌دایك بووه‌ .هه‌روه‌ك نوسه‌ر باسی 12ی ربیع الاول یشی كردوه‌ .
ئێستا دامان نا پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌ وسلم) له‌ 12ی ربیع الاول له‌ دایك بووه‌ ،وه‌ له‌ هه‌مان كاتدا له‌و تاریخه‌ش كۆچی دوای كردوه‌ ،ئایه‌ ده‌بێ دڵ خۆشبین به‌ كۆچی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌ وسلم)  یان دڵ گران بین .جا كاكه‌ وه‌ن ئه‌گه‌ر به‌ گوێی من ئه‌كه‌ن ساڵێك تعزیه‌ دانێن و سالێكیش مه‌ولود بكه‌ن ،به‌ڵام نازانم چۆنتان بۆ دانێم ساڵی یه‌كه‌م تعزیه‌بێ یان ساڵی دووم !!!!!!!

11

كاك وه‌ن كێشه‌ی ئێمه‌ ئه‌وه‌ نیه‌ كێ زوو تر یادی بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی كردۆته‌وه‌ ئایه‌ مه‌سیحیه‌كان چاویان له‌ ئێمه‌ كردوه‌ یان ئێمه‌ چاومان له‌وان كریه‌ ،كێشه‌ی ئێمه‌ له‌ بیدعه‌كه‌یه‌ ،كێشه‌ی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئایه‌ ئه‌م یاد كردنه‌وه‌یه‌ ئه‌كه‌ین ئایه‌ بۆ عه‌قیده‌مان سودی هه‌یه‌ یان نا .

برا ئه‌وانه‌ی ئه‌و باسه‌ ده‌که‌نه‌وه‌ زۆربه‌ی جار ئه‌وه‌ به‌چاوی خه‌لكی داده‌نه‌وه‌ ده‌لێن له‌ مه‌سیحیه‌کانه‌وه‌ بۆ ئێمه‌ هاته‌وه‌ و دوایه‌ ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌شمان به‌ چاوی داده‌نه‌وه‌ من تشبه بقوم فهو منهم

10

شه‌ره‌فخان نووسی:

انزه‌هه‌م : له‌هه‌ندێك له‌و جۆره‌ئاهه‌نگانه‌دا هه‌ندێك كارو كرده‌وه‌ی ناشیرین وناپه‌سه‌ند و ناباو ئه‌نجام ده‌درێت كه‌له‌گه‌ڵ ڕێنومایه‌كانی ئیسلامدا یه‌ك ناگرنه‌وه‌، وه‌ك كوژاندنه‌وه‌ی چرا و گڵوپ و حاڵ له‌خۆ هێنان و شه‌مشێر له‌خۆدان و هه‌ندێك شتی تر، ئه‌مه‌ جگه‌له‌هه‌ندێك ذكری ناشایسته‌ی هه‌ڵبه‌ستراو كه‌خاوه‌ن لۆژیكی ته‌ندروست پێی قبوڵ ناكرێت، له‌م باره‌شه‌وه‌شێخ محفوظ الازهری ده‌ڵێت : ( فيها إسراف وتبذير للأموال،وإضاعة للأوقات فيما لا فائدة منه ولا خير فيه )(4).
واته‌: ئه‌م ئاهه‌نگ ویادكردنه‌وانه‌زیاده‌ڕۆی وماڵ به‌فێڕۆ دانێكی زۆری تیادا ده‌كرێت، له‌هه‌مان كاتدا كات به‌فیڕۆدانیش ( كه‌كاتیش لای ئیماندار زۆر له‌زێڕ به‌نرخ تره‌) به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ سوود وخێرێكی تیادا بێت .
خۆ ئه‌گه‌ر گریمان ئه‌م ئاهه‌نگێڕانه‌بچێته‌چوار چێوه‌ی ( موباح ) یشه‌وه‌بنه‌ما وقاعده‌كانی ئیسلام ته‌ئكید له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه‌هه‌ر كارێكی ( موباح ) ئه‌گه‌ر سه‌ر بكێشێت بۆ گوناهـ و تاوان وخراپه‌كاری ئه‌وه‌حه‌رامه‌و نابێت ئه‌نجام بدرێت، ئه‌ویش به‌بنه‌مای ( سد الذرائع ) كه‌بنه‌مایه‌كی دانپێنراوی گه‌وره‌یه‌لای زانایانی ( اصول الفقه ) .

باش کوژاندنه‌وه‌ی چرا و گلۆپ خراپی چیه‌ ؟
ئه‌وانی حال ده‌گرن و له‌خۆ ده‌ده‌ن ئه‌وا دیاره‌ به‌لگه‌ی خۆیان هه‌یه‌ وه‌ك له‌ یه‌کێك له‌ به‌سه‌رهاته‌کان هاتووه‌ نازانم ناوی کامه‌ صحابه‌یه‌ به‌لام صحابه‌ به‌ناوبانگه‌کانه‌ که‌ ژه‌هری خواردووه‌ و هیچی لێ نه‌هاتووه‌ .....
ئه‌م ئاهه‌نگه‌ ئه‌گه‌ر پاره‌ی تێداخه‌رج بکرێ ئیلا بۆ فه‌رقیر و هه‌ژارانه‌ که‌ خواردنیان ده‌درێتی یان وتاریان پیشکه‌ش ده‌کرێ جا له‌وه‌ باشتر و چاکتر هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی کاتی خۆمانی بۆ سه‌رف بکه‌ین
بۆ گریمانه‌که‌ش گریمانه‌ ! نه‌ك راستی

بۆ وه‌لامی ئه‌وانی تریش سه‌یری کتێبه‌که‌ بکه‌ به‌ دریژی و به‌ جوانی باسکرایه‌ لیره‌ به‌ کورتی به‌که‌ڵک نایه‌ بنوسم

9

شه‌ره‌فخان نووسی:

نۆیه‌م : خۆشه‌ویستی پیغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) و هاوه‌ڵه‌به‌ڕێزه‌كانی به‌وه‌نابێت كه‌به‌ته‌نها ڕۆژێك یادكردنه‌وه‌دوای بێت، به‌ڵكو خۆشه‌ویستی ڕاستی ودروست به‌وه‌ده‌بێت كه‌له‌هه‌موو كاروكرده‌وه‌ماندا به‌شوێن ئه‌واندا بڕۆین و ووته‌وكرداری پیغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) پێش ووته‌وكرداری هه‌موو كه‌س بخه‌ین، وه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێنومایه‌كانی پشتگوێ نه‌خه‌ین، نه‌ك خۆشه‌ویستیه‌كه‌مان ته‌نها به‌قسه‌ی ڕووت بێت.

برا ئه‌وه‌ی ده‌یکه‌ین ته‌نها له‌خۆشه‌ویسته‌ بۆ ئه‌و فه‌خری عاله‌مه‌ ، ئه‌و رۆژه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه‌ که‌ سیفه‌ته‌ جوان و ئاکاره‌ به‌رزه‌کانی و باسی ئه‌و خۆشه‌ویسته‌ بۆ خه‌ڵک بکرێ و باسی سونته‌کان و هه‌موو شته‌ جوانه‌کانی بکرێ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌لك سودی لی ببینی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌ و یادانه‌ش ئه‌کید به‌ سودی خۆی هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر سودی بۆ یه‌ك که‌س هه‌بی و هیدایه‌تی یه‌ك که‌سی بدا که‌واته‌ سودی و قازانجی خۆی هه‌بووه‌


شه‌ره‌فخان نووسی:

ده‌یه‌م : پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت : ( لا تطروني كما أطرت النصارى ابن مريم، فإنما أنا عبده، فقولوا عبدالله ورسوله ) رواه البخاري . واته‌: زیاده‌ڕۆیم تیادا مه‌كه‌ن وه‌ك زیاده‌ڕۆیه‌كانی نصاری كه‌كردیان ده‌ره‌هه‌ق به‌عیسی كوڕی مه‌ریه‌م، من ته‌نها به‌نده‌ی خودام، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌بڵێن : به‌نده‌وپێغه‌مبه‌ری خوا .
زۆربه‌ی ئه‌م ئاهه‌نگێڕانه‌ش كه‌ده‌كرێت بۆ یادی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) زۆر زیاده‌ڕه‌وی تیادا ده‌كرێت له‌مه‌دحی پێغه‌مبه‌ردا، ئه‌وه‌ش به‌وه‌ی كارده‌گاته‌ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) غه‌یب ده‌زانێت وئاگاداری گۆڕانكاریه‌كانی گه‌ردوون هه‌یه‌، یان بۆی هه‌یه‌ته‌حه‌كوم به‌ڕووداوه‌كانه‌وه‌بكات ونمونه‌ی ئه‌م جۆره‌بیرو بۆچونانه‌، كه‌هه‌ندێكیان ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌ی لێ نه‌كرێت ده‌گاته‌حوكمی ترسناكی وه‌ك شرك وكوفر خودا په‌نامان بدات، خوای گه‌وره‌ش له‌باره‌ی زیاده‌ڕۆیی له‌دین دا فه‌رمویه‌تی : ( ‌یا أيها الذین امنوا لا تغلوا في دينكم ) واته‌: ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌زیاده‌ڕۆیی مه‌كه‌ن له‌دینه‌كه‌تاندا.

ئێمه‌ هه‌قمان به‌ هه‌ندی نیه‌ و له‌ناو هه‌موو کۆمه‌ڵ و تاقمێک که‌سی خراپ هه‌یه‌ به‌لام به‌ عام شتی باش و خێر پێشکه‌ش ده‌کرێ و سودی ته‌واوی هه‌یه‌ بۆ هه‌موو خه‌لکه‌که‌

8

كاك وه‌ن كێشه‌ی ئێمه‌ ئه‌وه‌ نیه‌ كێ زوو تر یادی بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی كردۆته‌وه‌ ئایه‌ مه‌سیحیه‌كان چاویان له‌ ئێمه‌ كردوه‌ یان ئێمه‌ چاومان له‌وان كریه‌ ،كێشه‌ی ئێمه‌ له‌ بیدعه‌كه‌یه‌ ،كێشه‌ی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئایه‌ ئه‌م یاد كردنه‌وه‌یه‌ ئه‌كه‌ین ئایه‌ بۆ عه‌قیده‌مان سودی هه‌یه‌ یان نا .

7

شه‌رفخان نووسی:

شه‌شه‌م : مێژوو نووسان جیاوازیان هه‌یه‌له‌سه‌ر مانگ و ڕۆژی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) هه‌ندێكیان پێیان وایه‌له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا له‌دایك بووه‌، جمهوری زانایانیش پێیان وایه‌له‌مانگی ربیع الاول دا له‌دایك بوه‌، كه‌ئه‌مه‌ش ڕای په‌سه‌نده‌، به‌ڵام ئه‌مانیش له‌نێو خۆیاندا جیاوازیان هه‌یه‌له‌سه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌ی كه‌تیایدا له‌دایك بووه‌، ابن عبد البر پێی وایه‌له‌دووه‌م ڕۆژی ربیع الاول دا بووه‌، ابن حزم یش پێی وایه‌له‌ڕۆژی هه‌شته‌می ربیع الاولدا له‌دایك بووه‌، ئه‌م ڕایه‌ش په‌سه‌ندكراوی زۆرینه‌ی ئه‌هلی حه‌دیثه‌، هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن له‌نۆیه‌م ڕۆژی ربیع الاولدا پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم ) له‌دایك بووه‌، ئه‌م ڕایه‌ش په‌سه‌ندكراوی ئه‌بو الحسن الندوی یه‌، وه‌كۆمه‌ڵێكی تر پێیان وایه‌له‌ڕۆژی ده‌یه‌م ، وه‌ابن اسحاق یش پێی وایه‌له‌داونزه‌ی ربیع الاول بووه‌، وه‌ووتراویشه‌له‌هه‌ڤده‌یه‌م ڕۆژی ربیع الاول، یان هه‌ژده‌یه‌مین ڕۆژی ربیع الاول .
خوشك وبرایانی خۆشه‌ویست بوونی ئه‌م ڕا جیاوازانه‌، ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌بێت له‌سه‌ر شتێك، به‌ڵگه‌یه‌له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هاوه‌ڵه‌به‌ڕێزه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) ئه‌م یاده‌یان نه‌كردوه‌ته‌وه‌وبه‌عیباده‌تیشیان نه‌زانیوه‌، چونكه‌ئه‌گه‌ر به‌عیباده‌تیان بزانیایه‌، بێگومان ئه‌وان كه‌له‌هه‌موو كه‌س دڵسۆزتر بوون بۆ ئه‌م ئاینه‌زۆر به‌چاكی ئه‌و ڕۆژه‌یان بۆ ده‌ست نیشان ده‌كردین به‌بێ ڕاو بۆچونی جیاواز، چونكه‌ئه‌وه‌شتێكه‌ناكرێت پشتگوێ بخرێت، وبه‌ئێمه‌یان ده‌گه‌یاند هه‌روه‌ك چۆن ته‌واوی ته‌عالیمی ئیسلامیان بۆ نقڵ كردوویـن .
شێخ یوسف القرضاوی یش له‌م باره‌یه‌وه‌ده‌ڵێت : " ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی مێژوو بكه‌ین ده‌بینین هاوه‌ڵه‌به‌ڕێزه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) به‌هیچ جۆرێك ئاهه‌نگیان نه‌گێڕاوه‌به‌بۆنه‌ی ڕۆژی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) یان ڕۆژی ئیسراو میعراج یان رۆژی هجره‌ته‌وه‌، به‌ڵكو نه‌گڕاون به‌شوێن ئه‌م جۆره‌مێژووانه‌دا، ئه‌بینین زانایانی كۆن ڕای جیاوازیان هه‌یه‌له‌سه‌ر ڕۆژی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) ئه‌گه‌ر هاوه‌ڵه‌به‌ڕێزه‌كان ئه‌و یاده‌یان بكردایه‌ته‌وه‌هه‌ر له‌كۆنه‌وه‌ئه‌و ڕاجیاوازانه‌دروست نه‌ده‌‌بوون، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژه‌هیچ عباده‌تێكی له‌سه‌ر بنیات نه‌نراوه‌، نه‌زیندوو كردنه‌وه‌ی شه‌وه‌كه‌ی ونه‌ڕۆژوو گرتنی ڕۆژه‌كه‌شی، وه‌وه‌ك زانراویشه‌كه‌هاوه‌ڵان و تابعی و شوێن كه‌وته‌كانی ئه‌وانیش هه‌ڵنه‌ساون به‌یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژه‌، به‌ڵكو ئه‌م كاره‌له‌سه‌ده‌كانی دوای ئه‌وان داهێنرا.
وه‌بۆ ڕه‌چاو كردنی ئه‌م جیاوازیه‌ی نێوان مێژوو نوسان وزانایان خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی شاری ( اربیل = هه‌ولێر ) ساڵێك له‌هه‌شتی ربیع الاول دا ئه‌م یاده‌ی ده‌كرده‌وه‌وساڵێكیش له‌دوانزه‌ی ربیع الاول دا(٢) .
ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ئه‌گه‌ر عیباده‌تێكی دیاری كراوه‌چۆن ده‌كرێت به‌ئاره‌زووی خه‌ڵكی گۆڕانكاری پێ بكرێت .
حه‌وته‌م : ڕای په‌سه‌ند وایه‌ئه‌و مێژویه‌ی كه‌پێغه‌مبه‌ری ( صلی الله علیه وسلم ) تیایدا له‌دایك بووه كه‌دوانزه‌ی ربیع الاوله‌، هه‌ر له‌و مێژوه‌ش پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) وه‌فاتی كردوه‌، جا ئاهه‌نگ گێڕان له‌پێشتر نیه‌له‌ماته‌م و دڵگرانی .

برا هه‌ر به‌خۆت وه‌ڵامی خاڵی شه‌شه‌می خۆت دایته‌وه‌ له‌ خاڵی حه‌وته‌م smile که‌ له‌ 12ی مانگی ره‌بیع الاوله‌
بس هه‌ر لۆ زانیاری بۆ هه‌مووان هه‌ندێ به‌لگه‌ ده‌خه‌مه‌ روو
ئیمام بن عمر الحضرمی الشافعی : ئه‌فه‌رمووێت : زۆربه‌ی زۆری زانایانی ئیسلام له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کۆکن که‌ خۆشه‌ویست (صلی الله‌ علیه‌وسلم) له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ دوانزه‌ی مانگی ره‌بیعی یه‌که‌م له‌ (عام الفیل ) له‌ شاری مه‌ککه‌ی پیرۆزدا له‌ دایك بووه‌ له‌ نێو (شعب)ی (ابی طالب)دا که‌ جێیه‌که‌ له‌ مه‌ککه‌ ، ئه‌و جێگه‌یه‌ی که‌ خه‌ڵکی مه‌ککه‌ی پیرۆز تیایدا له‌ شه‌وی مه‌لوودی پیرۆزدا کۆده‌بنه‌وه‌ بۆیاد و نزا و پاڕانه‌وه‌ و پیرۆزی وه‌رگرتن به‌ جیگای له‌دایکبوونی (صلی الله‌ علیه‌وسلم)  بۆیه‌ کۆمه‌ڵێك له‌ (متاخرین)ی زانایان فه‌توایان داوه‌ که‌ کاری مه‌ولودنامه‌ به‌و مه‌به‌سته‌ کارێکی چاك و سوپاسکراوه)
به‌ڵگه‌ش به‌ نسبه‌ت رۆژه‌که‌ که‌ رۆژی دووشه‌ممه‌یه‌ ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ که‌ خۆشه‌ویست (صلی الله‌ علیه‌وسلم)  پرسیاری لێ کرا ده‌رباری رۆژوگرتن له‌رۆژی دووشه‌ممه‌ ئه‌ویش فه‌رموو : ئه‌و رۆژه‌یه‌یه‌ که‌ منی تیادا له‌دایك بووم ،
رۆژووگرتن تیایدا زۆرباشه‌ وه‌ك شوکرانه‌ بێژی په‌ردوه‌رگار که‌ ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ مه‌زنه‌ی تیادا هێناوه‌ته‌ دونیاوه‌.،
ئیمام القرطبی نه‌قلی کردووه‌ له‌ ( اعلام النبوة) که‌ فه‌رموویه‌تی : { ولد رسول الله‌  (صلی الله‌ علیه‌وسلم)  یوم الاثنین الثانی عشر من ربیع الاول } هه‌روه‌ها له‌ (السیره‌ الحلبیه‌( ئیمام برهان الدین حلبی ریوایه‌تی کردووه‌ له‌ ابن عباسه‌وه‌ که‌ له‌و رۆژه‌دا له‌ کاتی چێشته‌ناودا له‌ دایك بووه‌.
به‌ڵگه‌ی به‌ نیسبه‌ت دیاری کردنی 12 ره‌بیعی ئه‌وه‌ل : ئیمام ابن کثیر له‌ سیره‌ النبویه‌ له‌ جمهوری زانایانه‌وه‌ نه‌قڵی کردووه‌ وه‌ك ده‌فه‌رمووێت : قیل : لثنتی عشره‌ خلت { ای من ربیع الاول } نص علیه‌ ابن اسحاق ، ورواه‌ ابن ابی شبیه‌ فی (مصنفه‌ ) عن عفان، عن سعید بن میناء ، عن جابر وابن عباس انهما قالا : ولد رسول الله‌ (صلی الله‌ علیه‌وسلم)  عام الفیل ، یوم الاثنین ، الثانی عشر من شهر ربیع الاول ، وفیه‌ بعث ، وفیه‌ عرج به‌ الی السماء ، وفیه‌ هاجر وفیه‌ مات. هذا هو المشهور عند المجهور والله‌ اعلم )

6

one نووسی:

جارێ مه‌جالم نیه‌ لۆ جواب داناوه‌ بس ان شاءالله‌ له‌م یه‌ك دوو رۆژه‌ هه‌موو شتێك جواب ده‌ده‌مه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و باسه‌

به‌خێربێی كاك وه‌ن ،به‌ڵام توخوا با وڵامه‌كه‌ت به‌ زمانی كوردی بێت .

5

جارێ بۆ ئه‌و پێشه‌کیه‌ و باسی مه‌ولود و جائیزی ده‌قه‌کان و ئایه‌ت و حه‌دیسه‌کان ئه‌م کتێبه‌ بخوێنه‌وه‌ که‌ وه‌ڵامه‌کانی هه‌مووی تێدایه‌ بس من لێره‌ ئه‌وه‌نده‌ی به‌خۆم ده‌یزانم و پێشتر کۆمکردیته‌وه‌ له‌ سایته‌که‌ له‌ خاڵی پێنجه‌مت ده‌ست پی ده‌که‌م
https://fbcdn-sphotos-h-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash4/427527_262676897137567_1692549149_n.jpg

بۆ جوابی ئه‌م دوو خاڵه‌ت

شه‌رفخان نووسی:

پێنجه‌م : یه‌كه‌م كه‌س كه‌بیدعه‌ی یادی له‌دایك بوونی دروستكرد، ده‌وڵه‌تی فاتمی بوو ( ده‌وڵه‌تی فاتمی ده‌وڵه‌تێكی شیعه‌بوو كه‌له‌قاهیره‌ی پایته‌ختی میصر دامه‌زرا دواتر له‌سه‌ر ده‌ستی صلاح الدین ئه‌یوبی ڕوخێنرا وبۆیه‌كجاری كۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتیان هێنرا ) له‌سه‌ده‌ی چواره‌می كۆچیدا كه‌شوێنی سه‌ره‌كی قاهیره‌بوو، هاتن بیدعه‌ی یادكردنه‌وه‌ی یادی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ریان داهێنا، پاشتر بدعه‌ی یادكردنه‌وه‌ی له‌دایك بوونی ئیمام علی وفاتمه‌و حه‌سه‌ن و حوسه‌ین ( خوایان لێ ڕازی بێت ) داهێنا، پاش ئه‌مانه‌ش كار گه‌شته‌بدعه‌ی یادكردنه‌وه‌ی له‌دایك بوونی خه‌لیفه‌ی فاتمیه‌كان، ئه‌م بدعه‌یه‌ش به‌رده‌وام بوو تا ئه‌و كاته‌ی فه‌زڵی كوڕی كاربه‌ده‌ستی سوپای ئه‌و سه‌رده‌مه‌بوو به‌خه‌لیفه‌ی فاتمیه‌كان و ئه‌و بدعه‌یه‌ی قه‌ده‌غه‌كرد، به‌ڵام دواتر وله‌ساڵی ٥٢٤ ی كۆچیدا جارێكی تر به‌فه‌رمانی ( الحاكم بامرالله ) ی خه‌لیفه‌ی ئه‌و كاته‌ ئه‌و بیدعه‌یه‌سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه‌دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی هه‌ر له‌بیریان نه‌مابوو .
جا پێویسته‌ئه‌وه‌بڵێیین ئه‌م بیدعه‌یه‌پێش ئه‌و مێژوویه‌ی كه‌ئاماژه‌مان پێكرد هیچ كه‌س له‌موسڵمانان ئاگایان لێ نه‌بووه‌، جا با بپرسین ئێمه‌ی موسڵمان ده‌بێت ئیقتیدا وچاولێكه‌ری ده‌وڵه‌تی فاتمی بین، یان شوێن كه‌وته‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) وهاوه‌ڵه‌به‌ڕێزه‌كانی وچه‌رخی زێڕینی ئیسلام بین وته‌عالیمی ئاینه‌كه‌مان له‌ئه‌وانه‌وه‌وه‌ربگرین؟ ئایا كامیان شایسته‌ی چا‌ولێكردنن پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم ) یان فاتمیه‌كان ؟
هه‌شته‌م : ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت ئه‌وه‌یه‌ئه‌م بیدعه‌یه‌یه‌كه‌م جار له‌و ووڵاتانه‌وه‌سه‌ری هه‌ڵداوه‌كه (‌نصاری ) هاوسێی ودراوسێی موسڵمانان بوون، وه‌ك شام ومیصردا ، هه‌ر بۆیه‌كاتێك بینیویانه‌كه‌نصاری شه‌وی سه‌ری ساڵی زاینی به‌بۆنه‌ی له‌دایك بوونی مه‌سیحه‌وه‌ئاهه‌نگیان گێڕاوه‌، ئه‌مانیش واته‌موسڵمانان هاتوون چاویان له‌وان كردوه‌وئه‌م بیدعه‌یه‌یان دروستكردوه‌له‌ناو ئوممه‌تی ئیسلامدا .

نه‌ فاتیمه‌کان بوون نه‌ سوڵتان موزه‌فه‌ری هه‌ولێر و نه‌ موسلمانه‌کان له‌ چاو نه‌صرانیه‌کانیان کرده‌وه‌
به‌ڵکو وه‌لامه‌که‌ی له‌ کتێبه‌که‌ی ئیمام الذهبی به‌ناوی تأريخ الإسلام ( ج١١/ ڵا ٢٤٧ــ٢٤٨).
- صاحب إربل * * السلطان الدين الملك المعظم مظفر الدين أبو سعيد كوكبري بن علي ابن بكتكين بن محمد التركماني صاحب إربل وابن صاحبها وممصرها الملك زين الدين علي كوجك، وكوجك هو اللطيف القد، كان كوجك شهما شجاعا مهيبا، تملك بلادا كثيرة، ثم وهبها لاولاد صاحبالموصل، وكان يوصف بقوة مفرطة، وطال عمره، وحج هو والامير أسد الدين شيركوه بن شاذي، وتوفي في سنة ثلاث وستين وخمس مئة، وله أوقاف وبر ومدرسة بالموصل.
فلما مات تملك إربل ابنه هذا وهو مراهق، وصار أتابكه مجاهد الدين قيماز، فعمل عليه قيماز وكتب محضرا بأنه لا يصلح للملك وقبض عليه وملك أخاه زين الدين يوسف، فتوجه مظفر الدين إلى بغداد فما التفتوا عليه، فقدم الموصل على صاحبها سيف الدين غازي بن مودود، فأقطعه حران، فبقي بها مديدة، ثم اتصل بخدمة السلطان صلاح الدين، وغزا معه، وتمكن منه، وأحبه، وزاده الرها، وزوجه بأخته ربيعة واقفة الصاحبية، وأبان مظفر الدين عن شجاعة يوم حطين، وبين، فوفد أخوه صاحب إربل على صلاح الدين نجدة فتمرض ومات على عكا فأعطى السلطان مظفر الدين إربل وشهرزور، واسترد منه حران والرها.
وكان محبا للصدقة، له كل يوم قناطير خبز يفرقها، ويكسو في العام خلقا ويعطيهم دينارا ودينارين، وبنى أربع خوانك للزمني، والاضراء، وكان يأتيهم كل اثنين وخميس ويسأل كل واحد عن حاله ويتفقده ويباسطه ويمزح معه.
وبنى دارا للنساء، ودارا للايتام، ودارا للقطاء، ورتب بها المراضع.
وكان يدور على مرضى البيمارستان، وله دار مضيف ينزلها كل وارد، ويعطى كل ما ينبغي له.
وبنى مدرسة للشافعية والحنفية وكان يمد بها السماط، ويحضر السماع كثيرا، لم يكن له لذة في شئ غيره.
وكان يمنع من دخول منكر بلده، وبنى للصوفية رباطين، وكان ينزل إليهم لاجل السماعات.
وكان في السنة يفتك أسرى بجملة ويخرج سبيلا للحج، ويبعث للمجاورين بخمسة آلاف دينار، وأجرى الماء إلى عرفات.
وأما احتفاله بالمولد فيقصر التعبير عنه، كان الخلق يقصدونه من العراق والجزيرة وتنصب قباب خشب له ولامرائه وتزين، وفيها جوق المغاني واللعب، وينزل كل يوم العصر فيقف على كل قبة ويتفرج، ويعمل ذلك أياما، ويخرج من البقر والابل والغنم شيئا كثيرا فتنحر وتطبخ الالوان، ويعمل عدة خلع للصوفية، ويتكلم الوعاظ في الميدان، فينفق أمولا جزيلة.
وقد جمع له ابن دحية " كتاب المولد " فأعطاه ألف دينار.
وكان متواضعا، خيرا، سنيا، يحب الفقهاء والمحدثين، وربما أعطى الشعراء، وما نقل أنه انهزم في حرب، وقد ذكر هذا وأمثاله ابن خلكان واعتذر من التقصير.
مولده في المحرم سنة تسع وأربعين وخمس مئة بإربل.
قال ابن الساعي: طالت عليه مداراة أولاد العادل، فأخذ مفاتيح إربل
وقلاعها وسلم ذلك إلى المستنصر في أول سنة ثمان وعشرين، قال: فاحتفلوا له، واجتمع بالخليفة وأكرمه، وقلده سيفين ورايات وخلعا وستين ألف دينار.
وقال سبط الجوزي: كان مظفر الدين ينفق في السنة على المولد ثلاث مئة ألف دينار، وعلى الخانقاه مئتي ألف دينار، وعلى دار المضيف [ مئة ] ألف.
وعد من هذا الخسف اشياء.
وقال: قال من حضر المولد مرة: عددت على سماطه مئة فرس قشلميش، وخمسة آلاف رأس شوي، وعشرة آلاف دجاجة، ومئة ألف زبدية، وثلاثين ألف صحن حلواء.
قلت: ما أعتقد وقوع هذا، فعشر ذلك كثير جدا .
وقد حدث عن حنبل المكبر.

باسی سولتان لوءلوء ده‌كات كه‌ منافسى سولتان موزه‌فه‌ره‌دين بووه‌ ، وه‌ختى ديويه‌تى مظفر الدين ئه‌وها يادى له‌دايكبونى حه‌زره‌ت صلى الله عليه وسلم ده‌كات، ئه‌ويش هه‌ستاوه‌ به‌ دانانى يادێكى مه‌سيحى به‌ چه‌شنى يادى مه‌ولودى ذه‌هه‌بي ده‌فه‌رمێت:
((قلت : ولمّا رأى أنّ جاره مظفَّر الدّين صاحب إربل يتغالى في أمر المولد النّبويّ ويغْرم عليه في العام أموالاً عظيمة ، ويُظْهر الفرح والزّينة ، عمد هو إلى يوم في السّنة ، وهو عيد الشّعانين الّذي للنّصارى ، لعنهم الله ، فعمل فيه من اللّهو والخمور والمغاني ما يضاهي المولد المكرّم ، فكان يمدّ سِماطاً طويلاً إلى الغاية بظاهر البلد ، ويجمع مغاني البلاد ، ويكون السّماط خونْجاً وباطيةَ خمرٍ على هذا التّرتيب ، ويحضره خلائق ، وينثر على النّاس الذّهب من القلعة ، يسفي الذّهب بالصّينيّة الذّهب ، ويرميه عليهم ، وهم يقتتلون ويتخاطفون الدّنانير الخفيفة ، ثمّ يعمد إلى الصّينيّة في الآخر فيقصّ له بالكازن من أقطارها إلى المركز ، وتخلّى معلَّقةً بحيث أنّه إذا تجاذبوها طلع في يد كلّ واحدٍ منها قطعة .))
ئه‌م عيباره‌ته‌ى زه‌هه‌بي كه‌ ده‌ليت:وأما احتفاله بالمولد فيقصر التعبير عنه
واته‌ : يادكردنه‌وه‌ى مظفرالدين بۆ مه‌ولود ناتواندرێت پێناسه‌ بكريت و باسكريت و ته‌عبير دانه‌وه‌ به‌ده‌م ونوسين له‌ ياده‌كه‌ى سولتان مظفر كورتره‌::
كه‌وابوو زه‌هه‌بى ئه‌وكاره‌ى به‌ باش داده‌نێت ، وه‌هه‌روه‌ها ئيشاره‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ پيش ئه‌م سولتان مظفره‌ يادى مه‌لود كراوه‌ به‌لام سولتان موزه‌فه‌ر به‌ فراوانى ئه‌و ياده‌ى كردوه‌ ، وه‌ نافه‌رمێت ئه‌و يه‌كه‌م كه‌سبووه‌ ، به‌لكو ده‌لێت يادى كردنه‌وه‌ى سولتان مظفر الدين!!!

4

S.M.N.21 نووسی:

بنووسی ئه‌م بابه‌ته‌ كه‌وتۆته‌ هه‌ڵه‌یه‌كه‌وه‌. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ جیاوازی له‌نێوان (ئاهه‌نگ گێڕان) و (به‌رز ڕاگرتنی وه‌ختی له‌دایك بوون)ی نه‌كردووه‌! ده‌یه‌وێ ڕۆژه‌كه‌ به‌ ئاسایی وه‌رگرین! پێش هه‌موو شت من له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌ف لێدان و زیاده‌ڕۆییانه‌دا نیم كه‌ له‌ مه‌دحی پێغه‌مبه‌رمان دروودی خوای له‌سه‌ربێت ده‌كرێت و كار ده‌گاته‌ هێلی سور (شرك). له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و ڕۆژه‌ی پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ربێت له‌دایك ده‌بێت به‌ڕۆژێكی جیاوازی ده‌زانم، زوڵمێكه‌ له‌خۆمی ده‌كه‌م كه‌ له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌كا بكه‌ومه‌ خانه‌ی بیدعه‌وه‌! له‌ گه‌وره‌یی ئه‌و ڕۆژه‌ كه‌م بكه‌مه‌وه‌.

به‌فیدای بم.

به‌خێربێی كاك سه‌رهه‌نگ .ده‌ست خۆش بۆ وڵامه‌كه‌ت .

كاك سه‌رهه‌نگ نازانم چی بڵێم !!!!
كاك سه‌رهه‌نگ نوسه‌ر مه‌خسه‌دی له‌و ئاهه‌نگه‌یه‌ كه‌ له‌ مزگه‌وتو ماڵه‌كان ئه‌كرێت ،نه‌وه‌ك له‌ وه‌ختی له‌ دیك بوونی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌ وسلم) كه‌ چه‌ن به‌رنامه‌یه‌كی جوان پێش كه‌ش ئه‌كرێت یان فلیمێكی وه‌كو ریساله‌ پێشكه‌ش ئه‌كرێت بۆ به‌ بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌م خه‌ڵكه‌ كه‌ ئه‌م ڕۆژه‌ له‌ دایك بوونی پێغه‌مبه‌رمانه‌(صلی الله علیه‌ وسلم) ه‌ .
ده‌بێ ئێمه‌ ئه‌وه‌ جیاكه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌رنامه‌یه‌ك پێشكه‌ش ئه‌كرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌ولودا(ئاهه‌نگ) انه‌ی ئه‌كرێت كه‌ چه‌ندان شركی تیایه‌ ،بۆ نمونه‌ (بێم به‌ده‌وی تۆ یا رسول الله ،یان شاهی شاهان .... ئه‌م ده‌سته‌واژانه‌ به‌كاردێن بۆ مه‌دحی رسول (صلی الله علیه‌ وسلم) ئه‌مانه‌ بێگومان شیركن ،خودا په‌نامان بدات هه‌موو مان ئه‌زانین تاوانی شیرك چۆنه‌ له‌ ڕۆژی دوای (شرك یه‌كێكه‌ له‌و دوو گوناهه‌ی كه‌ هه‌رگیز لێ خۆشبوونی بۆ نیه‌ له‌لایه‌ن خودای گه‌وره‌وه‌ .)

3

بنووسی ئه‌م بابه‌ته‌ كه‌وتۆته‌ هه‌ڵه‌یه‌كه‌وه‌. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ جیاوازی له‌نێوان (ئاهه‌نگ گێڕان) و (به‌رز ڕاگرتنی وه‌ختی له‌دایك بوون)ی نه‌كردووه‌! ده‌یه‌وێ ڕۆژه‌كه‌ به‌ ئاسایی وه‌رگرین! پێش هه‌موو شت من له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌ف لێدان و زیاده‌ڕۆییانه‌دا نیم كه‌ له‌ مه‌دحی پێغه‌مبه‌رمان دروودی خوای له‌سه‌ربێت ده‌كرێت و كار ده‌گاته‌ هێلی سور (شرك). له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و ڕۆژه‌ی پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ربێت له‌دایك ده‌بێت به‌ڕۆژێكی جیاوازی ده‌زانم، زوڵمێكه‌ له‌خۆمی ده‌كه‌م كه‌ له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌كا بكه‌ومه‌ خانه‌ی بیدعه‌وه‌! له‌ گه‌وره‌یی ئه‌و ڕۆژه‌ كه‌م بكه‌مه‌وه‌.

به‌فیدای بم.

2

جارێ مه‌جالم نیه‌ لۆ جواب داناوه‌ بس ان شاءالله‌ له‌م یه‌ك دوو رۆژه‌ هه‌موو شتێك جواب ده‌ده‌مه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و باسه‌

1

یادكردنه‌وه‌ی ڕۆژی له‌دایك بوونی
پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) وچه‌ند سه‌رنجێك


وه‌رگیراوه‌ له‌ soufia-h
خاوه‌نی هه‌ژمار :محمد سه‌له‌فی

سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره‌، وه‌صه‌لاواتیش بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ری ئیسلام وهاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا ڕۆژی دوایی .

خوشك وبرایانی خۆشه‌ویست حاڵی حازر له‌مانگی ره‌بیعی یه‌كه‌مداین، ئه‌و مانگه‌ی كه‌پێغه‌مبه‌ری ئیسلامی تیادا له‌دایك بووه‌، جا به‌پێویستم زانی هه‌ندێك سه‌رنج وتێبینی بخه‌مه‌به‌رده‌ست ئێوه‌ی خۆشه‌ویست، سه‌باره‌ت به‌یادكردنه‌وه‌ی ڕۆژی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) .

یه‌كه‌م : خوای گه‌وره‌فه‌رمانی كردوه‌به‌پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ( صلی الله علیه وسلم ) كه‌شوێن ئه‌و شه‌ریعه‌ت وڕێنومایانه‌بكه‌وێت كه‌بۆی دیاری كردوه‌، وه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك شوێن هه‌واو ئاره‌زوو نه‌كه‌وێت، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت : ( ثم جعلناك على شريعة من الأمر فاتبعها ولا تتبع أهواء الذين لا يعلمون ) واته‌ : ئێمه ئه‌ی موحه‌مه‌د تۆمان خستوه‌ته‌سه‌ر شه‌ریعه‌تێكی ڕاست ودورست له‌هه‌موو كاروبارێكی ئه‌م ئاینه‌دا، كه‌واته‌شوێنی بكه‌وه‌ولێی لامه‌ده‌، نه‌كه‌یت شوێنی هه‌واو وئاره‌زووی ئه‌وانه‌بكه‌وێت كه‌نازانن ونافامن .

گومانیشی تێدا نیه‌عیبادات هه‌مووی ته‌وقیفیه‌وناكرێت هیچ جۆره‌په‌رستنێك ئه‌نجام بدرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌ده‌قێكی قورئان یان سوننه‌تی له‌سه‌ر نه‌بێت، وه‌ده‌بێت به‌و شێوه‌یه‌ش ئه‌نجام بدرێت كه‌پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمانی پێكردوه‌یان ئه‌نجامی داوه‌، خوای گه‌وره‌ش له‌جێگایه‌ك زیاتر له‌قورئانی پیرۆزدا فه‌رمانی كردوه‌به‌پێغه‌مبه‌ری خوا كه‌شوێن ئه‌و وه‌حی وسروشه‌بكه‌وێت كه‌لای په‌روه‌ردگاره‌وه‌بۆی دێت، وه‌ك ده‌فه‌رموێت : ( إن اتبع إلا ما يوحى إليّ ) واته‌: بۆت نیه‌شوێن هیچ شتێك بكه‌وێت جگه‌له‌وه‌نه‌بێت كه‌به‌وه‌حی له‌لایه‌ن منه‌وه‌بۆت دێت .

وه‌زانایانیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌كۆكن كه‌عیبادات ده‌بێت به‌و شوێن كه‌وتن بكرێت، واته‌به‌شوێن كه‌وتنی پێغه‌مبه‌ر بزانین ئه‌و چونی ئه‌نجام داوه‌ئێمه‌ش به‌و شێوه‌یه‌بكه‌ین نه‌ك به‌ئاره‌زووی خۆمان عیبادات دابهێنین و له‌دین زیادی بكه‌ین .

دووه‌م : خوای گه‌وره ‌منه‌ت ده‌كات به‌سه‌ر ئوممه‌تی ئیسلامدا به‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامی له‌ناو ئه‌م ئوممه‌ته‌دا ڕه‌وانه‌كرد، نه‌ك به‌وه‌ی منه‌ت بكات به‌یادكردنه‌وه‌ی له‌دایك بوونی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌( صلی الله علیه وسلم ) ئه‌وه‌تا خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رمـوێت : ( لَقَدْ مَنَّ اللَّهُ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ إِذْ بَعَثَ فِيهِمْ رَسُولاً مِنْ أَنْفُسِهِمْ يَتْلُو عَلَيْهِمْ آيَاتِهِ وَيُزَكِّيهِمْ وَيُعَلِّمُهُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَإِنْ كَانُوا مِنْ قَبْلُ لَفِي ضَلالٍ مُبِينٍ ) واته‌: ‌به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌منه‌ت ده‌كات به‌سه‌ر باوه‌ڕداراندا به‌وه‌ی كه‌پێغه‌مبه‌رێكی له‌ناو خۆیاندا بۆ ڕه‌وانه‌كردن، تاوه‌كو ئایه‌ت وبه‌ڵگه‌كانی خوای گه‌وره‌یان به‌سه‌ردا بخوێنێته‌وه‌، وه‌ده‌رونیان پاك بكاته‌وه له‌ژه‌نگ وژاری بت په‌رستی، وه‌فێری قورئان ودانایی وحیكمه‌تیان بكات، هه‌رچه‌ند كه‌پێشتر له‌سه‌ر گومڕایی ونه‌فامیه‌كی ئاشكراش بوون .

سێهه‌م : سه‌له‌فی صالحی ئه‌م ئوممه‌ته زیندووه‌‌له‌هاوه‌ڵه‌به‌ڕێزه‌كانی پێغه‌مبه‌ری ئازیز ( صلی الله علیه وسلم ) وه‌ئه‌و دوو جیله‌به‌ڕێزه‌شی كه‌به‌داویی ئه‌واندا هاتوون به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕۆژێكیان دیاری نه‌كردبوو بۆ یادكردنه‌وه‌ی ڕۆژی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم )، گومانیش تێدا نیه‌ئه‌گه‌ر بیانكردایه‌ئه‌گه‌شت به‌ئێمه‌، چونكه‌ئه‌وان زۆر زیاتر له‌ئێمه‌پێغه‌مبه‌ریان خۆش وویستوه‌.

زانای ناوداریش العلامه‌عبد الله محمد الحفار المالكیش له‌م باره‌یه‌وه‌ده‌ڵێت : ئایا نابینن كه‌ڕۆژی هه‌ینی چاكترین وباشترین ڕۆژێكه‌كه‌خۆر لێی هه‌ڵهاتبێت، وه‌چاكترین كارێكیش له‌ڕۆژدا بكرێت ڕۆژوو گرتنه‌، كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) قه‌ده‌غه‌ی كردوه‌به‌ته‌نها له‌ڕۆژی هه‌ینیدا باوه‌ڕدار به‌ڕۆژوو بێت،ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌نابێت هیچ عیباده‌تێك دابهێنرێت له‌هیچ جێگا وزه‌مانێكدا به‌بێ ئه‌وه‌ی خوا وپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی فه‌رمانیان پێكردبێت، هه‌رچیش ڕێگای پێ نه‌درابێت نابێت بكرێت، چونكه‌كۆتایی ئه‌م ئوممه‌ته‌له‌سه‌ر هیدایه‌ت نابێت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و هیدایه‌ته‌ی پێشینی صالحی ئوممه‌تی ئیسلام نه‌چن ..... وه‌چاكه‌وخێریش له‌شوێنی كه‌وتنی پێشینی صالحدایه‌(١) .

چواره‌م : ســه‌رنج بده‌ن له‌تێگه‌یشتنی عومــه‌ری فاروق خه‌لیفه‌ی دووه‌می ڕاشدین ( خوای لێ ڕازی بێت ) كه‌چـــۆن مێژووی ئیسلامی گرێـــدا به‌كۆچــی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) بۆ مه‌دینه‌، نه‌ك به‌مێژووی له‌دایك بوونیه‌وه‌، ده‌زانن له‌به‌رچی ؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ڕاستی ومانابه‌رزه‌كان پێش بخات به‌سه‌ر بۆنه‌وهه‌ندێك ڕێوڕه‌سمی شكلیدا.

پێنجه‌م : یه‌كه‌م كه‌س كه‌بیدعه‌ی یادی له‌دایك بوونی دروستكرد، ده‌وڵه‌تی فاتمی بوو ( ده‌وڵه‌تی فاتمی ده‌وڵه‌تێكی شیعه‌بوو كه‌له‌قاهیره‌ی پایته‌ختی میصر دامه‌زرا دواتر له‌سه‌ر ده‌ستی صلاح الدین ئه‌یوبی ڕوخێنرا وبۆیه‌كجاری كۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتیان هێنرا ) له‌سه‌ده‌ی چواره‌می كۆچیدا كه‌شوێنی سه‌ره‌كی قاهیره‌بوو، هاتن بیدعه‌ی یادكردنه‌وه‌ی یادی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ریان داهێنا، پاشتر بدعه‌ی یادكردنه‌وه‌ی له‌دایك بوونی ئیمام علی وفاتمه‌و حه‌سه‌ن و حوسه‌ین ( خوایان لێ ڕازی بێت ) داهێنا، پاش ئه‌مانه‌ش كار گه‌شته‌بدعه‌ی یادكردنه‌وه‌ی له‌دایك بوونی خه‌لیفه‌ی فاتمیه‌كان، ئه‌م بدعه‌یه‌ش به‌رده‌وام بوو تا ئه‌و كاته‌ی فه‌زڵی كوڕی كاربه‌ده‌ستی سوپای ئه‌و سه‌رده‌مه‌بوو به‌خه‌لیفه‌ی فاتمیه‌كان و ئه‌و بدعه‌یه‌ی قه‌ده‌غه‌كرد، به‌ڵام دواتر وله‌ساڵی ٥٢٤ ی كۆچیدا جارێكی تر به‌فه‌رمانی ( الحاكم بامرالله ) ی خه‌لیفه‌ی ئه‌و كاته‌ ئه‌و بیدعه‌یه‌سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه‌دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی هه‌ر له‌بیریان نه‌مابوو .

جا پێویسته‌ئه‌وه‌بڵێیین ئه‌م بیدعه‌یه‌پێش ئه‌و مێژوویه‌ی كه‌ئاماژه‌مان پێكرد هیچ كه‌س له‌موسڵمانان ئاگایان لێ نه‌بووه‌، جا با بپرسین ئێمه‌ی موسڵمان ده‌بێت ئیقتیدا وچاولێكه‌ری ده‌وڵه‌تی فاتمی بین، یان شوێن كه‌وته‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) وهاوه‌ڵه‌به‌ڕێزه‌كانی وچه‌رخی زێڕینی ئیسلام بین وته‌عالیمی ئاینه‌كه‌مان له‌ئه‌وانه‌وه‌وه‌ربگرین؟ ئایا كامیان شایسته‌ی چا‌ولێكردنن پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم ) یان فاتمیه‌كان ؟ .

شه‌شه‌م : مێژوو نووسان جیاوازیان هه‌یه‌له‌سه‌ر مانگ و ڕۆژی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) هه‌ندێكیان پێیان وایه‌له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا له‌دایك بووه‌، جمهوری زانایانیش پێیان وایه‌له‌مانگی ربیع الاول دا له‌دایك بوه‌، كه‌ئه‌مه‌ش ڕای په‌سه‌نده‌، به‌ڵام ئه‌مانیش له‌نێو خۆیاندا جیاوازیان هه‌یه‌له‌سه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌ی كه‌تیایدا له‌دایك بووه‌، ابن عبد البر پێی وایه‌له‌دووه‌م ڕۆژی ربیع الاول دا بووه‌، ابن حزم یش پێی وایه‌له‌ڕۆژی هه‌شته‌می ربیع الاولدا له‌دایك بووه‌، ئه‌م ڕایه‌ش په‌سه‌ندكراوی زۆرینه‌ی ئه‌هلی حه‌دیثه‌، هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن له‌نۆیه‌م ڕۆژی ربیع الاولدا پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم ) له‌دایك بووه‌، ئه‌م ڕایه‌ش په‌سه‌ندكراوی ئه‌بو الحسن الندوی یه‌، وه‌كۆمه‌ڵێكی تر پێیان وایه‌له‌ڕۆژی ده‌یه‌م ، وه‌ابن اسحاق یش پێی وایه‌له‌داونزه‌ی ربیع الاول بووه‌، وه‌ووتراویشه‌له‌هه‌ڤده‌یه‌م ڕۆژی ربیع الاول، یان هه‌ژده‌یه‌مین ڕۆژی ربیع الاول .

خوشك وبرایانی خۆشه‌ویست بوونی ئه‌م ڕا جیاوازانه‌، ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌بێت له‌سه‌ر شتێك، به‌ڵگه‌یه‌له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هاوه‌ڵه‌به‌ڕێزه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) ئه‌م یاده‌یان نه‌كردوه‌ته‌وه‌وبه‌عیباده‌تیشیان نه‌زانیوه‌، چونكه‌ئه‌گه‌ر به‌عیباده‌تیان بزانیایه‌، بێگومان ئه‌وان كه‌له‌هه‌موو كه‌س دڵسۆزتر بوون بۆ ئه‌م ئاینه‌زۆر به‌چاكی ئه‌و ڕۆژه‌یان بۆ ده‌ست نیشان ده‌كردین به‌بێ ڕاو بۆچونی جیاواز، چونكه‌ئه‌وه‌شتێكه‌ناكرێت پشتگوێ بخرێت، وبه‌ئێمه‌یان ده‌گه‌یاند هه‌روه‌ك چۆن ته‌واوی ته‌عالیمی ئیسلامیان بۆ نقڵ كردوویـن .

شێخ یوسف القرضاوی یش له‌م باره‌یه‌وه‌ده‌ڵێت : " ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی مێژوو بكه‌ین ده‌بینین هاوه‌ڵه‌به‌ڕێزه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) به‌هیچ جۆرێك ئاهه‌نگیان نه‌گێڕاوه‌به‌بۆنه‌ی ڕۆژی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) یان ڕۆژی ئیسراو میعراج یان رۆژی هجره‌ته‌وه‌، به‌ڵكو نه‌گڕاون به‌شوێن ئه‌م جۆره‌مێژووانه‌دا، ئه‌بینین زانایانی كۆن ڕای جیاوازیان هه‌یه‌له‌سه‌ر ڕۆژی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) ئه‌گه‌ر هاوه‌ڵه‌به‌ڕێزه‌كان ئه‌و یاده‌یان بكردایه‌ته‌وه‌هه‌ر له‌كۆنه‌وه‌ئه‌و ڕاجیاوازانه‌دروست نه‌ده‌‌بوون، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژه‌هیچ عباده‌تێكی له‌سه‌ر بنیات نه‌نراوه‌، نه‌زیندوو كردنه‌وه‌ی شه‌وه‌كه‌ی ونه‌ڕۆژوو گرتنی ڕۆژه‌كه‌شی، وه‌وه‌ك زانراویشه‌كه‌هاوه‌ڵان و تابعی و شوێن كه‌وته‌كانی ئه‌وانیش هه‌ڵنه‌ساون به‌یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژه‌، به‌ڵكو ئه‌م كاره‌له‌سه‌ده‌كانی دوای ئه‌وان داهێنرا.

وه‌بۆ ڕه‌چاو كردنی ئه‌م جیاوازیه‌ی نێوان مێژوو نوسان وزانایان خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی شاری ( اربیل = هه‌ولێر ) ساڵێك له‌هه‌شتی ربیع الاول دا ئه‌م یاده‌ی ده‌كرده‌وه‌وساڵێكیش له‌دوانزه‌ی ربیع الاول دا(٢) .

ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ئه‌گه‌ر عیباده‌تێكی دیاری كراوه‌چۆن ده‌كرێت به‌ئاره‌زووی خه‌ڵكی گۆڕانكاری پێ بكرێت .

حه‌وته‌م : ڕای په‌سه‌ند وایه‌ئه‌و مێژویه‌ی كه‌پێغه‌مبه‌ری ( صلی الله علیه وسلم ) تیایدا له‌دایك بووه كه‌دوانزه‌ی ربیع الاوله‌، هه‌ر له‌و مێژوه‌ش پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) وه‌فاتی كردوه‌، جا ئاهه‌نگ گێڕان له‌پێشتر نیه‌له‌ماته‌م و دڵگرانی .

هه‌شته‌م : ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت ئه‌وه‌یه‌ئه‌م بیدعه‌یه‌یه‌كه‌م جار له‌و ووڵاتانه‌وه‌سه‌ری هه‌ڵداوه‌كه (‌نصاری ) هاوسێی ودراوسێی موسڵمانان بوون، وه‌ك شام ومیصردا ، هه‌ر بۆیه‌كاتێك بینیویانه‌كه‌نصاری شه‌وی سه‌ری ساڵی زاینی به‌بۆنه‌ی له‌دایك بوونی مه‌سیحه‌وه‌ئاهه‌نگیان گێڕاوه‌، ئه‌مانیش واته‌موسڵمانان هاتوون چاویان له‌وان كردوه‌وئه‌م بیدعه‌یه‌یان دروستكردوه‌له‌ناو ئوممه‌تی ئیسلامدا .

هه‌ر ئه‌م كاریگه‌ریه‌شه‌وایكردوه‌له‌ئیمامێكی وه‌ك سه‌خاوی بڵێت : " ( وإذا كان أهل الصليب اتّخذوا ليلة مولد نبيّهم عيدًا أكبر، فأهل الإسلام أولى بالتكريم وأجدر ) واته‌: ئه‌گه‌ر شوێن كه‌وتوانی صه‌لیب شه‌وی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان بكه‌ن به‌جه‌ژن وشادی، ئه‌هلی ئیسلام له‌پێشترن كه‌یادی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان بكه‌نه‌وه‌.

به‌ڵام دوا به‌دوای ئه‌م ووته‌یه‌زانای گه‌وره‌مه‌لا علی قاری ئه‌م بۆچوونه‌به‌رپه‌رچ ده‌داته‌وه‌وده‌ڵێت : " ( قلت : ممّا يردّ عليه أنّا مأمورون بمخالفة أهل الكتاب ) (3) واته‌: ووتم : ئه‌وه‌ی كه‌به‌رپه‌رچی ئه‌مه‌ده‌داته‌وه‌، ئه‌وه‌یه‌ئێمه‌ی ئیماندار فه‌رمان پێكراوین كه‌موخالفه‌ی ئه‌هلی كتاب ( واته‌گاور وجوله‌كه‌ ) بكه‌ین .

نۆیه‌م : خۆشه‌ویستی پیغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) و هاوه‌ڵه‌به‌ڕێزه‌كانی به‌وه‌نابێت كه‌به‌ته‌نها ڕۆژێك یادكردنه‌وه‌دوای بێت، به‌ڵكو خۆشه‌ویستی ڕاستی ودروست به‌وه‌ده‌بێت كه‌له‌هه‌موو كاروكرده‌وه‌ماندا به‌شوێن ئه‌واندا بڕۆین و ووته‌وكرداری پیغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) پێش ووته‌وكرداری هه‌موو كه‌س بخه‌ین، وه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێنومایه‌كانی پشتگوێ نه‌خه‌ین، نه‌ك خۆشه‌ویستیه‌كه‌مان ته‌نها به‌قسه‌ی ڕووت بێت.

ده‌یه‌م : پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت : ( لا تطروني كما أطرت النصارى ابن مريم، فإنما أنا عبده، فقولوا عبدالله ورسوله ) رواه البخاري . واته‌: زیاده‌ڕۆیم تیادا مه‌كه‌ن وه‌ك زیاده‌ڕۆیه‌كانی نصاری كه‌كردیان ده‌ره‌هه‌ق به‌عیسی كوڕی مه‌ریه‌م، من ته‌نها به‌نده‌ی خودام، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌بڵێن : به‌نده‌وپێغه‌مبه‌ری خوا .

زۆربه‌ی ئه‌م ئاهه‌نگێڕانه‌ش كه‌ده‌كرێت بۆ یادی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) زۆر زیاده‌ڕه‌وی تیادا ده‌كرێت له‌مه‌دحی پێغه‌مبه‌ردا، ئه‌وه‌ش به‌وه‌ی كارده‌گاته‌ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) غه‌یب ده‌زانێت وئاگاداری گۆڕانكاریه‌كانی گه‌ردوون هه‌یه‌، یان بۆی هه‌یه‌ته‌حه‌كوم به‌ڕووداوه‌كانه‌وه‌بكات ونمونه‌ی ئه‌م جۆره‌بیرو بۆچونانه‌، كه‌هه‌ندێكیان ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌ی لێ نه‌كرێت ده‌گاته‌حوكمی ترسناكی وه‌ك شرك وكوفر خودا په‌نامان بدات، خوای گه‌وره‌ش له‌باره‌ی زیاده‌ڕۆیی له‌دین دا فه‌رمویه‌تی : ( ‌یا أيها الذین امنوا لا تغلوا في دينكم ) واته‌: ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌زیاده‌ڕۆیی مه‌كه‌ن له‌دینه‌كه‌تاندا.

وه‌له‌پێناو پێدا هه‌ڵدانی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) هه‌ستاون كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌فه‌رمووده‌ی ( موضوع = هه‌ڵبه‌ستراو ) به‌ده‌م پێغه‌مبه‌ره‌وه‌( صلی الله علیه وسلم ) یان داناوه‌به‌درۆ وبوهتانه‌وه‌به‌بێ ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خواش‌( صلی الله علیه وسلم ) ئاگاداری بێت، یان له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمه‌ڵێك فه‌رمووده‌ی لاواز كه‌هیچیان بۆ ئه‌وه‌ناشێن به‌به‌ڵگه‌بهێنرێنه‌وه‌.

زانراویشه‌كه‌جێگای ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌درۆ وبوهتان به‌ده‌م پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) وه‌هه‌ڵده‌به‌ستن ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌ك پێشه‌وای ئازیزمان خۆی له‌فه‌رمووده‌یه‌كی صه‌حیحدا فه‌رموویه‌تی : " من كذب عليّ متعمّدًا فليتبوّأ مقعده من النار " واته‌: ئه‌و كه‌سه‌ی درۆ به‌مه‌به‌ست به‌ده‌م منه‌وه‌هه‌ڵده‌به‌ستێت باجێگای خۆی له‌ئاگری دۆزه‌خدا ده‌سنیشان بكات .

یانزه‌هه‌م : له‌هه‌ندێك له‌و جۆره‌ئاهه‌نگانه‌دا هه‌ندێك كارو كرده‌وه‌ی ناشیرین وناپه‌سه‌ند و ناباو ئه‌نجام ده‌درێت كه‌له‌گه‌ڵ ڕێنومایه‌كانی ئیسلامدا یه‌ك ناگرنه‌وه‌، وه‌ك كوژاندنه‌وه‌ی چرا و گڵوپ و حاڵ له‌خۆ هێنان و شه‌مشێر له‌خۆدان و هه‌ندێك شتی تر، ئه‌مه‌ جگه‌له‌هه‌ندێك ذكری ناشایسته‌ی هه‌ڵبه‌ستراو كه‌خاوه‌ن لۆژیكی ته‌ندروست پێی قبوڵ ناكرێت، له‌م باره‌شه‌وه‌شێخ محفوظ الازهری ده‌ڵێت : ( فيها إسراف وتبذير للأموال،وإضاعة للأوقات فيما لا فائدة منه ولا خير فيه )(4).

واته‌: ئه‌م ئاهه‌نگ ویادكردنه‌وانه‌زیاده‌ڕۆی وماڵ به‌فێڕۆ دانێكی زۆری تیادا ده‌كرێت، له‌هه‌مان كاتدا كات به‌فیڕۆدانیش ( كه‌كاتیش لای ئیماندار زۆر له‌زێڕ به‌نرخ تره‌) به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ سوود وخێرێكی تیادا بێت .

خۆ ئه‌گه‌ر گریمان ئه‌م ئاهه‌نگێڕانه‌بچێته‌چوار چێوه‌ی ( موباح ) یشه‌وه‌بنه‌ما وقاعده‌كانی ئیسلام ته‌ئكید له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه‌هه‌ر كارێكی ( موباح ) ئه‌گه‌ر سه‌ر بكێشێت بۆ گوناهـ و تاوان وخراپه‌كاری ئه‌وه‌حه‌رامه‌و نابێت ئه‌نجام بدرێت، ئه‌ویش به‌بنه‌مای ( سد الذرائع ) كه‌بنه‌مایه‌كی دانپێنراوی گه‌وره‌یه‌لای زانایانی ( اصول الفقه ) .

دوانزه‌هه‌م : سه‌رجه‌م زانایان دان به‌وه‌دا ده‌نێن كه‌ئاهه‌نگێڕانی یادی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) بدعه‌یه‌وداهێنراوه‌، به‌ڵام له‌وه‌دا كه‌وتونه‌ته‌ڕای جیاوازه‌وه‌، هه‌ندێكیان ده‌ڵێن بدعه‌ی حه‌سه‌نه‌یه‌، وه‌ك ابن حجر وسه‌خاوی وسیوطی، ئه‌مه‌ش به‌وی گوایه‌هه‌ندێك مه‌صله‌حه‌تی تیادا تحقیق ده‌كرێت بۆ موسڵمانان .

به‌ڵام زۆرینه‌ی زانایانی كۆن و نوێ وپێشین وداویش پاش ته‌حقیق كردنیان بۆ مه‌سئه‌له‌كه‌فه‌توای حه‌رامی ئاهه‌نگی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) یان داوه‌، ئه‌مه‌ش به‌سه‌رنجدان و تێڕامانی له‌و ئایه‌ت وفه‌رموودانه‌ی كه‌ده‌مانترسێنن له‌بدعه‌وداهێنانی زیاده‌ڕۆیی له‌دین دا ، چونكه‌جه‌ژن ویاد گێڕان و ئه‌م جۆره‌ كارانه‌ده‌چنه‌چوار چێوه‌ی كاروباری شه‌ریعه‌ته‌وه‌، بۆیه‌زۆر به‌توندی وه‌ساونه‌ته‌وه‌له‌به‌رده‌م ئه‌م جۆره‌داهێنراوانه‌دا، وه‌ڕێگه‌یان به‌دروستی نه‌داوه‌له‌پێناو هه‌ندێك به‌رژه‌وه‌ندی وه‌همیدا .

وه‌به‌ڵگه‌ی سه‌ره‌كیشیان له‌م مه‌سئه‌له‌یه‌دا ئه‌وه‌یه‌پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) كاتێك ڕێگری وقه‌ده‌غه‌ی كردوه‌له‌( بدعه‌) به‌گشتگیری قه‌ده‌غه‌ی كردوه‌وجیاوازی نه‌كردوه‌‌له‌نێوان ( بدعه‌ی حه‌سه‌نه‌وبدعه‌ی قبیحه‌دا ) هه‌مووی بڕاندوه‌ته‌وه‌به‌فه‌رموده‌یه‌كی صه‌حیح كه‌ده‌فه‌رموێت : ( كل بدعة ضلالة ) واته‌: هه‌موو بدعه‌وزیاده‌ڕوی و داهێنراوێك له‌دین دا گومڕایی یه‌.

ئیمامی مالكیش له‌م باره‌یه‌وه‌ده‌ڵێت : " من ابتدع في الإسلام بدعةً يراها حسنة ، فقد زعم أنّ محمدًا صلى الله عليه وسلم خان الرسالة !! لأن الله يقول : " اليوم أكملت لكم دينكم " ، فما لم يكن يومئذٍ دينًا فلا يكون اليوم دينًا ) (5) .

واته‌: هه‌ركه‌س شتێك دابهێنێت له‌ئیسلامدا و وابزانێت كه‌كارێكی باشه‌، ئه‌وه‌بێگومان وا داده‌نێت كه‌محه‌مه‌د ( صلی الله علیه وسلم ) خیانه‌تی كردوه‌له‌په‌یامه‌كه‌یدا، چونكه‌خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت : من ئه‌مڕۆ دینه‌كه‌م بۆ ئێوه‌ته‌واو كرد، جا هه‌ر شتێك ئه‌و ڕۆژه‌ی كه‌پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) ئه‌م ئایه‌ته‌ی بۆ هاته‌خواره‌وه‌دین نه‌بوبێت، ئه‌مڕۆش دین نیه‌ودروست نیه‌به‌دین ناوببرێت .

ئه‌و زانایانه‌ی كه‌فه‌توایان داوه‌به‌( بدعه‌) بوونی یادی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) ئه‌مانه‌ن : --

n ئیمامی شاطبی پێی وایه‌ئاهه‌نگێڕان به‌م بۆنه‌یه‌وه‌بدعه‌یه‌، له‌سه‌ره‌تای كتێبه‌به‌ناوبانگه‌كه‌یه‌وه‌( الاعتصام ) ئاماژه‌ی به‌چه‌ند كارێكی بدعه‌كردوه‌، له‌وانه‌ش ئاهه‌نگێڕان به‌بۆنه‌ی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) وه‌‌به‌كارێكی خراپی داناوه‌(٦) .

n ئیمامی الفكهانی یش ئه‌م كاره‌ی به‌بدعه‌داناوه‌(٧) .

n ابن الحاج المالكی له‌( المدخل ) دا ئاماژه‌ی به‌م بدعه‌ی ئه‌م جۆره‌ئاهه‌نگانه‌كردوه‌(٨) .

n زانای به‌ناوبانگی ووڵاتی هندستان أبو الطيب شمس الحق العظيم آبادي فه‌توای به‌بدعه‌بوونی ئاهه‌نگێڕانی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) ی داوه‌هه‌روه‌ها مامۆستاكه‌شی كه‌العلامة بشير الدين قنوجي یه‌كتێبێكی داناوه‌به‌ناوی " غاية الكلام في إبطال عمل المولد والقيام " ئه‌م زانا به‌ناوبانگه‌له‌شه‌رحی فه‌رمووده‌ی (من أحدث في أمرنا هذا ما ليس منه فهو رد ) ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كاته‌وه‌كه‌ئاهه‌نگێڕان به‌م بۆنه‌یه‌وه‌بدعه‌یه‌وبه‌هیچ جۆرێك ڕێگه‌پێنه‌دراوه‌له‌دین دا .

n شێخ العلامه‌أبي عبد الله محمد الحفار المالكي كه‌زانایه‌كی مه‌زهه‌بی مالیكی‌ووڵاتی مه‌غریبه‌له‌م باره‌یه‌وه‌ده‌ڵێت : " شه‌وی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر وئاهه‌نگێڕان تیایدا نه‌هاوه‌ڵانی ئازیز ونه‌تابعی خواناسیش كۆنه‌بونه‌ته‌وه‌تیایدا بۆ عباده‌ت كردن وزیندوو كردنه‌وه‌ی، وه‌به‌هیچ جۆرێك شتێكیان زیاد نه‌كردوه‌له‌شه‌وه‌كانی تریان، چونكه‌به‌گه‌وره‌گرتنی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌بێت به‌پێی ڕێنومایه‌كانی شـــه‌رع بێت وزیاده‌ڕه‌ویی و غـــلوی تیادا نه‌كـــرێت " (9) .

n شێخ محمد بن صالح العثیمین له‌باره‌ی ئاهه‌نگێڕان به‌بۆنه‌ی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه