[size=20]جزاك الله ده سته كانت خۆش ماندونه‌بی به‌رده‌وام به إن شاءالله[/size]
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » نیشانه‌ی به‌هه‌شتیه‌كان و دۆزه‌خیه‌كان له‌دونیادا » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
[size=20]جزاك الله ده سته كانت خۆش ماندونه‌بی به‌رده‌وام به إن شاءالله[/size]
له(حارثه)ی كوڕی (وهب)(خوای لێ ڕازی بێت) گوێی له پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) بووه كه فه‌رموویه‌تی: (پێتان بڵێم به‌هه‌شتیه‌كان كامانه‌ن) وتیان: به‌ڵێ، فه‌رمووی: (هه‌موو كه‌سێكی لاوازی خۆ به‌لاواز زان، كه ئه‌گه‌ر سوێند له‌سه‌ر خوا بخوات داواكه‌ی بۆ جێبه‌جێ ئه‌كات). پاشان فه‌رمووی: (پێتان بڵێم دۆزه‌خییه‌كان كامانه‌ن) وتیان: به‌ڵێ، فه‌رمووی: (هه‌موو كه‌لله ڕه‌قێكی چاوبرسی خۆ په‌رستی له خۆبایی خۆبه‌زل زان).
(ابی هریره)(خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (ڕه‌نگه زۆر كه‌سی سه‌روقژ ئاڵۆسكاوی په‌ڕپوتی ده‌ركراوی به‌رده‌رگای ئه‌وتۆ هه‌بێت، ئه‌گه‌ر سوێند له‌سه‌ر خوا بخوات {كه ئه‌بێ فڵان شتی بۆ بكات} بۆی جێبه‌جێ ده‌كات.
له (عیاص)ی كوڕی (حمار)ی (المجاشعي)یه‌وه (خوای لێ ڕازی بێت) كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) ڕۆژێكیان له‌وتارێكیدا فه‌رمووی: (بزانن كه په‌روه‌ردگار فه‌رمانی پێكردووم، ئه‌وه‌ی كه نازانن فێرتان بكه‌م له‌وه‌ی كه له‌م ڕۆژه‌دا فێری كردووم. هه‌ر ماڵێك كه خه‌ڵاتم كردبێت به به‌نده‌یه‌ك ئه‌وه بۆی حه‌ڵاڵه، من به‌نده‌كانی خۆمم هه‌موو له‌سه‌ر ڕێگای ڕاستی و یه‌كتاپه‌رستی دروست كردووه، كه‌چی شه‌یتانه‌كان هاتن بۆیان و له دینی خۆیانیان لادان و، ئه‌وه‌ی بۆم حه‌ڵاڵ كردبوون حه‌رامیان كرد له سه‌ریان، فه‌رمانیان پێكردن كه هاوه‌ڵم بۆ دابنێن بێئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌كم له‌سه‌ر ناردبێت، خوای باڵاده‌ست ته‌ماشای هه‌موو دانشتوانی سه‌ر زه‌وی كرد ههرههموویانی لابێزرا چ عه‌ره‌بیان و چ عه‌جه‌میان مه‌گه‌ر كه‌مێك نه‌بێت له پاشماوه‌ی خاوه‌ن كتێبه‌كان و، فه‌رمووی: (ئه‌ی موحه‌مه‌د من بۆیه تۆم ناردووه تا تۆ تاقی بكه‌مه‌وه و كه‌سانی تریشت پێ تاقی بكه‌مه‌وه، من نامه‌یه‌كم ناردۆته سه‌رتۆ كه ئاو نایشواته‌وه، چ له‌خه‌ودا و چ له بێداریدا ده‌یخوێنیته‌وه. هه‌روه‌ها خوا فه‌رمانی پێكردووم كه قوره‌یش بسوتێنم [له‌ناویان به‌رم]. منیش وتم: په‌روه‌ردگار جا ئه‌گه‌ر وابكه‌م ئه‌وانیش وه‌كو نان سه‌رم كه‌رت و په‌رت ده‌كه‌ن، ئه‌ویش فه‌رمووی: (تۆیش دهریانكه وه‌ك چۆن ئه‌وان ده‌ریان كردی، له‌گه‌ڵیان بجه‌نگن ئێمه یارمه‌تیت ده‌ده‌ین، تۆ سامانی خۆت ببه‌خشه ئێمه‌یش پێتدهبهخشین له‌شكرێك بنێره ئێمه پێنجی وه‌ك ئه‌وت بۆ ده‌نێرین، به‌وانه‌ی كه گوێڕایه‌ڵیت ده‌كه‌ن. بجه‌نگه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی لێت باخیبوون. فه‌رمووی: (به‌هه‌شتیه‌كان سیانن: كاربه‌ده‌ستێكی دادوه‌ری خێرخوازی سه‌ركه‌وتوو، پیاوێكی دلۆڤانی میهره‌بانی دڵ نه‌رم له‌گه‌ڵ هه‌موو خزم و دۆست و موسڵمانێكدا و كه‌سێكی خاووخێزانداری دهرونبهرزی بێ‌نیاز له خه‌ڵكی. فه‌رمووشی: (دۆزه‌خیه‌كانیش پێنجن ئه‌و زه‌بوون و لاوازه‌ی كه هزروبیری نییه، ئه‌وانه‌ی كه‌له نێوتاندا هه‌میشه پاشكۆن، ماڵ و منداڵ و سامانیان ناوێت، ئه‌و خیانهتكارهیش كه هه‌رچی بۆ ڕێكبكه‌وێت باكه‌میش بێت خیانه‌تی لێده‌كات. پیاوێكیش كه به‌یانی و ئێواره هه‌رده‌یه‌وێت بتخهڵهتێنێ و له‌ماڵ و خێزانتا گزیت لێبكات- باسی ڕژدی یان درۆیشی كرد- هه‌روه‌ها كه چ ڕه‌وشت و ههرزهگۆو به‌دكاریش).
ئا مدهكردنی خۆم
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » نیشانه‌ی به‌هه‌شتیه‌كان و دۆزه‌خیه‌كان له‌دونیادا » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]