تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

7

هه‌ولێر ئه‌مڕۆ سوپه‌ر هاتریكی تۆمار كرد
ده‌ستت  خۆش كاك سانی .

6

سوپاس بۆ ئێوه‌ .

5

به‌راستی هه‌ولێر ئاستی جێگایی سه‌رسورمانه‌ به‌هیوایی سه‌رکه‌وتنی زیاتر

4

له‌ش ساغ و سه‌لامه‌ت بی.

3

SAMAN KIRKUKI نووسی:

ده‌س خۆش كاك سانی

سوپاس

2

ده‌س خۆش كاك سانی

1

خولی بژارده‌ی عێراق : هـه‌ولێرو زاخۆ بردیانه‌وه‌ و دهۆك به‌رامبه‌ر بوو ، سلێمانیش گۆڵباران كـرا .

راپۆت : سـانی نـاصیح ( 28 _ 1 _ 2013  )

له‌جـه‌وله‌ی 11 ــی له‌خـولی بژارده‌ یانه‌كـانی عێراق بۆتۆپی پێ  ئه‌مـرۆدووشـه‌ممه‌ یارییه‌كـان كۆتـایـان پێهـات :هـه‌ولێر كه‌ركوكی گۆڵ باران كـرد و سلێمـانیش له‌سه‌رده‌ستی مینـا گۆڵبـاران كـرا دهۆكی پیشه‌نگ به‌رامبه‌ر ده‌بێت و زاخۆش له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگایی خۆی سێ خـاڵی زیـاد كـرد .

له‌یـاری یه‌كـه‌م دا یـانه‌ی زاخـۆ له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگـایی خۆی روبه‌ری یـانه‌ی ته‌ڵه‌به‌ بۆوه‌ و  ، له‌یـاری رابردوو دا یـانه‌ی زاخۆ نه‌ی توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت كاتێك له‌نێو یاریگـایی خۆی به‌ئه‌نجـامی ( 0 – 0 ) له‌گه‌ڵ یـانه‌ی زه‌ورا به‌رامبه‌ر بوو ن ، یانه‌ی ته‌ڵه‌به‌ش له‌ده‌ره‌ی یاریگـایی خۆی به‌ئه‌نجـامی ( 3 – 1 ) شكستی هێنـا به‌رامبه‌ر یـانه‌ی نه‌جـه‌ف ، بۆ یه‌ هـه‌ردوو یـانه‌ له‌ یارییه‌كه‌ هـه‌وڵی سـه‌ركه‌وتن ده‌ده‌ن  به‌ڵام یـانه‌ی زاخـۆ تـانی سێ خـاڵی گرینگ له‌ یـانه‌ی ته‌ڵه‌به‌ وه‌ربگرێت كـاتێت به‌ئه‌نجـامی ( 3 – 2 ) یاریه‌كه‌ بباته‌وه‌ سێ خـاڵی دیكه‌ی خسته‌ سـه‌رخـاڵه‌كـانی دیكه‌، یـانه‌ی زاخۆ به‌كۆكـردنه‌وه‌ی 12 خـاڵ به‌جیـاوازی گۆڵ له‌په‌له‌ی 11 ده‌بین درێت ، یـانه‌ی ته‌ڵه‌به‌ش له‌دواین رێزبه‌ند له‌پله‌ی 18 به‌كۆكـردنه‌وه‌ی 7 خـاڵ مـایـه‌وه‌ .

له‌یـارییه‌كی دیكه‌دا یـانه‌ی سلێمـانی بووه‌  میوانی  یـانه‌ی مینـا ، به‌ر له‌ یـارییه‌كـه‌ له‌یـاری رابردوو دا یـانه‌ی سلێمـانی له‌نێو یـاریگـایی خۆی نه‌ی توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت كـاتێك به‌ئه‌نجـامی ( 0 – 0 ) به‌رامبه‌ر بوو له‌گه‌ڵ یـانه‌ی صنـاعـه‌ ، یـانه‌ی مینـا ش له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگـایی خۆی توشی شكستێكی گه‌وره‌ هـات كـاتێك یـانه‌ی شورته‌ به‌ئه‌نجـامی (  4 – 1 ) لێی برده‌وه‌ ، بۆ یه‌ هـه‌ردوو یـانه‌ی هـه‌ولی سێ خـاڵی یارییه‌ كه‌یان ده‌دا خـاوه‌ن مـاڵ بێ روحمانه‌ سلێمـانی گۆڵ باران كـرد كاتێك به‌ئه‌نجـامی (  5  ، 2 ) لێبرده‌وه‌ و تۆڵه‌ی یاری رابردووی كـرده‌وه‌  یـانه‌ی سلێمـانی به‌كـۆكـردنه‌وه‌ی 9 خــاڵ له‌پله‌ی 14 بۆ پله‌ی 15 دابه‌زی ، یـانه‌ی مینـا ش به‌كـۆكـردنه‌وه‌ی 16 خــاڵ به‌جیـاوازی گۆڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی زه‌ورا له‌پله‌ی 6 دایه‌ .

هـه‌ر له‌یـارییه‌كـانی خولی بژارده‌ی یانه‌كـانی عێراق  یـانه‌ی دهۆكی پێشه‌نگ له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگـایی خۆی روبه‌ری یـانه‌ی كـاره‌بـا بۆوه‌ به‌رله‌ یـارییه‌كه‌  ، له‌یـاری رابردوو یـانه‌ی دهۆك تـوانی سه‌ركه‌وتنێكی گرینگ به‌ده‌ست بهێنێت له‌نێو یاریگـایی خۆی به‌رامبه‌ر یانه‌ی مصافی ناوه‌راست به‌ئه‌نجـامی ( 2 – 1 ) یارییه‌كه‌ی برده‌وه‌ ، یانه‌ی كاره‌باش له‌یاری رابردوو نه‌ی توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت كـاتێك به‌ئه‌نجـامی ( 1 – 1 ) له‌گه‌ڵ كه‌ركوك به‌رامبه‌ر بوو ، ئه‌جـاره‌یـان یـانه‌ی دهۆك نه‌ی توانی سـه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت كـاتێك به‌ئه‌نجـامی ( 1 – 1 ) به‌رامبه‌ر بوو له‌گه‌ڵ كـاره‌بـا  ، یـانه‌ی دهۆك به‌خـاڵك گـه‌رایه‌وه‌ و كـۆی خـاڵه‌كـانی گه‌یـانده‌ 22 خـاڵ له‌پێشه‌نگ مـایه‌وه‌ به‌جیـاوازی گۆڵ له‌گه‌ڵ یـانه‌ی شورته‌ كه‌ 22 خــاڵی هـه‌یه‌ .

ئه‌مـرۆژ  دووشـه‌ممه‌ش له‌یــاریگـایی نێو ده‌وڵه‌تی شـه‌هید فه‌ره‌نسۆهه‌ریری هـه‌ردوو یـانه‌ی هـه‌ولێر و یـانه‌ی كه‌ركوك روبه‌ری یه‌ك بوونه‌وه‌  به‌رله‌ یارییه‌كه‌  له‌یـاری رابردوو هیچ كـام یـانه‌ نه‌ی توانی سـه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت ، یـانه‌ی هـه‌ولێر به‌ئه‌نجـامی 1 – 1 له‌گه‌ڵ كه‌ربه‌لا یه‌كسـان بوو ، یـانه‌ی كه‌ركوكیش به‌ئه‌نجـامی 1- 1 له‌گه‌ڵ كـاره‌بـأ به‌رامبه‌ر بوو ، بۆ یه‌ هـه‌ردوو یـانه‌ هـه‌ولی سێ خـاڵی یارییه‌كه‌ ده‌دا  هه‌ر له‌ده‌سپێكی یارییه‌كه‌دا یـانه‌ی هـه‌ولێر ئـاستێكی به‌رزی پێشه‌كه‌ش كـرد به‌رابه‌رایه‌تی یاریزان ئه‌مجـه‌د رازی كـه‌تـوانی هـاتریك تـۆمار بكات یانه‌ی هـه‌ولێر به‌ 6 گۆڵی بێ وه‌ڵام یـانه‌ی كه‌ركـوكی ره‌وانه‌ی شـاره‌كـه‌ی خۆی كـرده‌وه‌ ، یـانه‌ی هـه‌ولێر به‌ئه‌نجـام دانی 6 یاری له‌كۆی 11 یاری خوله‌كه‌ له‌پله‌ی 14 دێت به‌كـۆكـردنه‌وه‌ی 10 خــاڵ ، یـانه‌ی كه‌ركوكیش له‌پله‌ی 16 دێت به‌كـۆكردنه‌وه‌ی 9 خــاڵ .

ئـه‌نجـامی یارییه‌كـانی دیكه‌ به‌م شێوه‌بوو .

شورته‌ 2 – 1 نه‌فتی باشور

نه‌جه‌ف 1 – 0 صنـاعـه‌

قوه‌جه‌ویه‌ 3 -3 زه‌ورا

نه‌فت 1 – 0 كه‌ربه‌لا


رێزبه‌ندی پێن یـانه‌ی پێشه‌وه‌ به‌م شێوه‌یه‌ .

1- یـانه‌ی دهۆك 22 خــاڵ

2- یـانه‌ی شورته‌ 22 خــاڵ له‌ 10 یاری

3- نه‌فتی باشور 18 خــاڵ له‌ 10 یـاری

4- به‌غدا 17 خــاڵ

5 – یانه‌ی شورته‌ 16 خــاڵ