هه‌ولێر ئه‌مڕۆ سوپه‌ر هاتریكی تۆمار كرد
ده‌ستت خۆش كاك سانی .
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » خولی عێراق و ئاسیا » خولی بژارده‌ی عێراق : هـهولێرو زاخۆ بردیانه‌وه و دهۆك.... » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
هه‌ولێر ئه‌مڕۆ سوپه‌ر هاتریكی تۆمار كرد
ده‌ستت خۆش كاك سانی .
سوپاس بۆ ئێوه .
به‌راستی هه‌ولێر ئاستی جێگایی سه‌رسورمانه به‌هیوایی سه‌رکه‌وتنی زیاتر
له‌ش ساغ و سه‌لامه‌ت بی.
ده‌س خۆش كاك سانی
سوپاس
ده‌س خۆش كاك سانی
خولی بژارده‌ی عێراق : هـهولێرو زاخۆ بردیانه‌وه و دهۆك به‌رامبه‌ر بوو ، سلێمانیش گۆڵباران كـرا .
راپۆت : سـانی نـاصیح ( 28 _ 1 _ 2013 )
له‌جـه‌وله‌ی 11 ــی له‌خـولی بژارده یانه‌كـانی عێراق بۆتۆپی پێ ئهمـرۆدووشـهممه یارییه‌كـان كۆتـایـان پێهـات :هـه‌ولێر كه‌ركوكی گۆڵ باران كـرد و سلێمـانیش له‌سه‌رده‌ستی مینـا گۆڵبـاران كـرا دهۆكی پیشه‌نگ به‌رامبه‌ر ده‌بێت و زاخۆش له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگایی خۆی سێ خـاڵی زیـاد كـرد .
له‌یـاری یه‌كـه‌م دا یـانه‌ی زاخـۆ له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگـایی خۆی روبه‌ری یـانه‌ی ته‌ڵه‌به بۆوه و ، له‌یـاری رابردوو دا یـانه‌ی زاخۆ نه‌ی توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت كاتێك له‌نێو یاریگـایی خۆی به‌ئه‌نجـامی ( 0 – 0 ) له‌گه‌ڵ یـانه‌ی زه‌ورا به‌رامبه‌ر بوو ن ، یانه‌ی ته‌ڵه‌به‌ش له‌ده‌ره‌ی یاریگـایی خۆی به‌ئه‌نجـامی ( 3 – 1 ) شكستی هێنـا به‌رامبه‌ر یـانه‌ی نه‌جـه‌ف ، بۆ یه هـه‌ردوو یـانه له یارییه‌كه هـه‌وڵی سـه‌ركه‌وتن ده‌ده‌ن به‌ڵام یـانه‌ی زاخـۆ تـانی سێ خـاڵی گرینگ له یـانه‌ی ته‌ڵه‌به وه‌ربگرێت كـاتێت به‌ئه‌نجـامی ( 3 – 2 ) یاریه‌كه بباته‌وه سێ خـاڵی دیكه‌ی خسته سـهرخـاڵهكـانی دیكه، یـانه‌ی زاخۆ به‌كۆكـردنه‌وه‌ی 12 خـاڵ به‌جیـاوازی گۆڵ له‌په‌له‌ی 11 ده‌بین درێت ، یـانه‌ی ته‌ڵه‌به‌ش له‌دواین رێزبه‌ند له‌پله‌ی 18 به‌كۆكـردنه‌وه‌ی 7 خـاڵ مـایـهوه .
له‌یـارییه‌كی دیكه‌دا یـانه‌ی سلێمـانی بووه میوانی یـانه‌ی مینـا ، به‌ر له یـارییه‌كـه له‌یـاری رابردوو دا یـانه‌ی سلێمـانی له‌نێو یـاریگـایی خۆی نه‌ی توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت كـاتێك به‌ئه‌نجـامی ( 0 – 0 ) به‌رامبه‌ر بوو له‌گه‌ڵ یـانه‌ی صنـاعـه ، یـانه‌ی مینـا ش له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگـایی خۆی توشی شكستێكی گه‌وره هـات كـاتێك یـانه‌ی شورته به‌ئه‌نجـامی ( 4 – 1 ) لێی برده‌وه ، بۆ یه هـه‌ردوو یـانه‌ی هـه‌ولی سێ خـاڵی یارییه كه‌یان ده‌دا خـاوه‌ن مـاڵ بێ روحمانه سلێمـانی گۆڵ باران كـرد كاتێك به‌ئه‌نجـامی ( 5 ، 2 ) لێبرده‌وه و تۆڵه‌ی یاری رابردووی كـرده‌وه یـانه‌ی سلێمـانی به‌كـۆكـردنه‌وه‌ی 9 خــاڵ له‌پله‌ی 14 بۆ پله‌ی 15 دابه‌زی ، یـانه‌ی مینـا ش به‌كـۆكـردنه‌وه‌ی 16 خــاڵ به‌جیـاوازی گۆڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی زه‌ورا له‌پله‌ی 6 دایه .
هـه‌ر له‌یـارییه‌كـانی خولی بژارده‌ی یانه‌كـانی عێراق یـانه‌ی دهۆكی پێشه‌نگ له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگـایی خۆی روبه‌ری یـانه‌ی كـاره‌بـا بۆوه به‌رله یـارییه‌كه ، له‌یـاری رابردوو یـانه‌ی دهۆك تـوانی سه‌ركه‌وتنێكی گرینگ به‌ده‌ست بهێنێت له‌نێو یاریگـایی خۆی به‌رامبه‌ر یانه‌ی مصافی ناوه‌راست به‌ئه‌نجـامی ( 2 – 1 ) یارییه‌كه‌ی برده‌وه ، یانه‌ی كاره‌باش له‌یاری رابردوو نه‌ی توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت كـاتێك به‌ئه‌نجـامی ( 1 – 1 ) له‌گه‌ڵ كه‌ركوك به‌رامبه‌ر بوو ، ئهجـارهیـان یـانه‌ی دهۆك نه‌ی توانی سـه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت كـاتێك به‌ئه‌نجـامی ( 1 – 1 ) به‌رامبه‌ر بوو له‌گه‌ڵ كـاره‌بـا ، یـانه‌ی دهۆك بهخـاڵك گـه‌رایه‌وه و كـۆی خـاڵه‌كـانی گه‌یـانده 22 خـاڵ له‌پێشه‌نگ مـایه‌وه به‌جیـاوازی گۆڵ له‌گه‌ڵ یـانه‌ی شورته كه 22 خــاڵی هـه‌یه .
ئهمـرۆژ دووشـهممهش لهیــاریگـایی نێو ده‌وڵه‌تی شـه‌هید فه‌ره‌نسۆهه‌ریری هـه‌ردوو یـانه‌ی هـه‌ولێر و یـانه‌ی كه‌ركوك روبه‌ری یه‌ك بوونه‌وه به‌رله یارییه‌كه له‌یـاری رابردوو هیچ كـام یـانه نه‌ی توانی سـه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت ، یـانه‌ی هـه‌ولێر به‌ئه‌نجـامی 1 – 1 له‌گه‌ڵ كه‌ربه‌لا یه‌كسـان بوو ، یـانه‌ی كه‌ركوكیش به‌ئه‌نجـامی 1- 1 له‌گه‌ڵ كـارهبـأ به‌رامبه‌ر بوو ، بۆ یه هـه‌ردوو یـانه هـه‌ولی سێ خـاڵی یارییه‌كه ده‌دا هه‌ر له‌ده‌سپێكی یارییه‌كه‌دا یـانه‌ی هـه‌ولێر ئـاستێكی به‌رزی پێشه‌كه‌ش كـرد به‌رابه‌رایه‌تی یاریزان ئهمجـهد رازی كـهتـوانی هـاتریك تـۆمار بكات یانه‌ی هـه‌ولێر به 6 گۆڵی بێ وه‌ڵام یـانه‌ی كهركـوكی ره‌وانه‌ی شـارهكـهی خۆی كـرده‌وه ، یـانه‌ی هـه‌ولێر بهئهنجـام دانی 6 یاری له‌كۆی 11 یاری خوله‌كه له‌پله‌ی 14 دێت به‌كـۆكـردنه‌وه‌ی 10 خــاڵ ، یـانه‌ی كه‌ركوكیش له‌پله‌ی 16 دێت بهكـۆكردنهوهی 9 خــاڵ .
ئـهنجـامی یارییه‌كـانی دیكه به‌م شێوه‌بوو .
شورته 2 – 1 نه‌فتی باشور
نه‌جه‌ف 1 – 0 صنـاعـه
قوه‌جه‌ویه 3 -3 زه‌ورا
نه‌فت 1 – 0 كه‌ربه‌لا
رێزبه‌ندی پێن یـانه‌ی پێشه‌وه به‌م شێوه‌یه .
1- یـانه‌ی دهۆك 22 خــاڵ
2- یـانه‌ی شورته 22 خــاڵ له 10 یاری
3- نه‌فتی باشور 18 خــاڵ له 10 یـاری
4- به‌غدا 17 خــاڵ
5 – یانه‌ی شورته 16 خــاڵ
یانەی سەرهەنگ موحسین » خولی عێراق و ئاسیا » خولی بژارده‌ی عێراق : هـهولێرو زاخۆ بردیانه‌وه و دهۆك.... » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]