لە جوانكاریەكانی ئەم شەریعەتە ئەوەیە بەتەنگ هەموو شتێكەوە هاتووە كە بەرژەوەندیو چاكەكاری تێدابێ بۆ ژیانی ئینسان، لەوانە لابردنی پیسی یە، بۆ ئەوەش خۆپاككردنەوەی داناوەو ئەو چۆنیەتیەشی ڕوون كردۆتەوە كە بەهۆیەوە پاك وخاوێنی لێ وەدەستدێ.
وە هەندێ كەس كەمتەرخەمن لە ئاست لابردنی پیسی و گوێ بە خۆپاك كردنەوە نادەن، كە ئەمەش دەبێتە هۆی پیس بوونی جلو بەرگو جەستە، سەرەڕای ئەوەش نوێژەكەی دانامەزرێو راستو ڕەوان نابێ.
وەپێغەمبەر صلى الله عليه وسلم ئاگاداری كردوین كە خۆپاك نەكردنەوە لە میز یەكێكە لە هۆكارەكانی سزای ناوگۆڕ.
«عبدالله»ی كوڕی«عباس» دەفەرمووێ: پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم بەلای باخێك لە باخەكانی مەدینەدا تێپەڕی، گوێی لە دەنگی دووكەس بوو لە ناو قەبرەكانیان سزا دەدران.
پێغەمبەریش صلى الله عليه وسلم فەرمووی:
[ إِنَّهُمَا لَيُعَذَّبَانِ وَمَا يُعَذَّبَانِ فِي كَبِيرٍ، أَمَّا أَحَدُهُمَا فَكَانَ لَا يَسْتَتِرُ مِنْ الْبَوْلِ، وَأَمَّا الْآخَرُ فَكَانَ يَمْشِي بِالنَّمِيمَةِ ] . رواه البخاري انظر فتح الباري 1/317.
واتە: « ئەم دوانە سزا دەدرێن، وە لەسەر تاوانێك سزا دەدرێن خۆیان بە گەورەیان نەزانیووەوگویان پێ نەداوە، بەڵام لەڕاستیدا تاوانێكی گەورەیە، یەكێكیان خۆی لەمیز پاك نەدەكردەوە، ئەویتریان دوو زمانی دەكرد »
وەپێغەمبەر صلى الله عليه وسلم هەواڵی پێ داوینو دەفەرموێ:
[ أَكْثَرُ عَذَابِ الْقَبْرِ فِي الْبَوْلِ ] . رواه الإمام أحمد 2/326 وهو في صحيح الجامع 1213
واتە: « زۆربەی سزای ناوگۆڕ بەهۆی خۆپاك نەكردنەوەیە لە میز »
وە ئەو كەسەی بەپەلە لەسەر ئاو هەڵدەستێتەوەو پێش ئەوەی میزەكەی تەواو بێ، یان بە شێوەیەك میز دەكات یان لە جێگایەك دەیكات پرشەكەی دەگەڕێتەوە بۆ خۆی، یان پاش میز كردن خۆی پاك نەكاتەوە بەئاو بان بەبەردو كەم تەرخەم بێ لەوەدا، ئەوا هەموویان حوكمی ئەو كەسە وەردەگرن كە خۆی پاك نەكردبێتەوە لە میزو سزاكەش شمولی هەموویان دەكات.
وە لە هەندێ شوێندا سەرئاوەكان بەقەد دیوارەكانەوە دروستكراونو، هەركەس دێتو میزی خۆی دەكات بە پێش چاو خەڵكانی دەرەوەو ژورەوە بەبێ هیچ شەرمو حەیایەكو، پاشان جلەكەی هەڵدەكاتو دەیكاتەوە بەری بەسەر پیسیەكەدا، جا ئەم كارو پیشەیە سەرەڕای ئەوەی لاسایی كردنەوەو شوێنكەوتنی بێ باوەڕانە، دووحەرامی ناشیرینشی تێدا كۆ ئەبێتەوە:
یەكەمیان:- عەورەتو شەرمینگای خۆی نەپاراست لە پێش چاوی خەڵك.
دووەمیان:- خۆی پاكنەكردەوە لەمیزەكەی.
لة سايتى بةهةشت وةركيراوة.