تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

3

به‌ناوی هانده‌رانی ریال مه‌دریده‌وه‌ سوپاس

2

پیرۆزه‌ له‌هانده‌رانی ریاڵ مه‌درید smile

1

مانچستەر١-٢ریاڵ مەدرید:گالاکتیکۆس ئۆڵدترافۆردی هەژاند و نانی وێرانی

یاریگا نێت

ئەمشەو یاریگای ئۆڵدترافۆرد میوانداری یارییەکەی مێژوویی و بەهێزی کرد لە نێوان یانەی مانچستەر یونایتدی خاوەن یاریگا و ریاڵ مەدریدی میوان لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی ١٦ی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

پاش ئەوەی هەردوو یانە لە خاکی مەدرید بە ئەنجامی ١-١ بەرامبەربوون، هاوسەنگی هێز زیاتر بەلای مانچستەردابوو بەڵام بردنەوەی ریاڵ مەدرید لە بەرشلۆنە لە نێو کامپ نۆو  هێزێکی زۆری بە کوڕانی مۆرینهۆ بەخشیبوو تاوەکو لە یارییەکەی ئەمشەودا بەرامبەر شەیتانە سوورەکان بەباشی بجەنگن.

یارییەکە بە سەرەتایەکی خێرا و بەهێز دەستی پێکرد بە پێچەوانەی ئەوەی چاوەڕواندەکرا هیچ لایەکیان بەرگریان هەڵنەبژارد و زیاتر لە جارێک مەترسیان لەسەر گۆڵی یەکتر دروستکرد بەڵام لە نیوەی یەکەمدا هیچ گۆڵێک تۆمارنەکرا.

لە سەرەتای نیوەی دووەمدا  سێرجیۆ رامۆس کاپتنی مێرەنگی بە هەڵە گۆڵێکی لە خۆیان تۆمارکرد ئەمەش لە کاتێکدا کە ئەو یاریزانە بەرپرسبوو لەو گۆڵەی دانی وێڵبێک لە یاری چووندا تۆماریکردبوو.  دواتر لە خولەکی ٥٦ ناوبژیوانی تورکی جونەی چاکر ڕاستەوخۆ کارتێکی سوری بەڕووی لویس نانی یاریزانی مانچستەردا بەرزکردەوە بە بی کارتی زەردی پێشینە. ئەو کارتە سوورەش بە تەواوی  مانچستەری لە پەل و پۆ خست و  ریاڵ  کۆنترۆڵی تەواوی یاریگای گرتە دەست. ئەمەش وایکرد  لوکا مۆدریچ و کریستیانۆ ڕۆنااڵدۆ دوو گۆڵی لەسەریەک تۆماربکەن. کە گۆڵی یەکەمیان بە لێدانێکی بەهێز بوو لە دەرەوەی ناوچەی سزا. بەوەش مانچستەر پێویستی بە دوو گۆڵ تاوەکو بتوانێت بگاتە قۆناغی داهاتوو بەڵام ئەوە نەبووە هۆی ئەوەی بتوانن فشار لەسەر ریاڵ دروست بکەن و لۆس گالاکتیکۆس بە ئاست و ئەنجام لە ناو ئۆڵد ترافۆرد شکستی بە شەیتانە سوورەکان هێنا بۆ یەکەمجار لە مێژوودا. هاندەران و یاریزانانی مانچستەریش تەواو ناڕازی بوون لە بڕیارەکانی ناوبژیوانە تورکییەکە پاش دەرکردنی نانی و چەند بڕیارێکی گوماناوی دژی تیپەکەیان.

ڕۆناڵدۆش ژمارەی گۆڵەکانی لە خولی پاڵەوانەکان گەیاندە ٨ گۆڵ و سەرکەوت بۆ پێشەنگی ڕیزبەندی گۆڵکاران