ده ستخوش زور سباس ئه زيتم دايت خاتوو سه وسه ن دوباره زور سباس مه منون
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ڕاپۆرت و توێژینه‌وه » سلاوهاورييان » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
ده ستخوش زور سباس ئه زيتم دايت خاتوو سه وسه ن دوباره زور سباس مه منون
فه‌رموو.ئه‌وه به‌شێک له ژیانی په‌شێو لێکدانه‌وه‌ی شیعره‌کانی هیوادارم به دڵت بێت .....................
ژیاننامه‌ی شاعیر
عه‌بدولا په‌شێو له سالی 1947 له دێی بێر کۆتی سه‌ر به هه‌ولێر که ئێستا له‌گه‌ل هه‌ولێر به‌شێکه چوی به دونیا هه‌لێناوه یه‌کێکه له دامه‌زرێنه‌رانی یه‌کێتی نوسه‌رانی کورد له بهصدا له سالی 1970 پاش ته‌واوکردنی خویندن له سالی 1973 رووی کردۆته یه‌کێتی سۆڤیه‌تی جاران و له وێ ده‌ستی کوردوه به‌خوێندن له سالی 1979 له په‌یمانگه‌ی مۆریس توریز ماجستێری له وه‌رگێرانی زمانه‌کانی ئینگلیزی و روسی وه‌رگرتوه .له سالی 1983 له په‌یمانگه‌ی خوێندنی رۆژهه‌لاتی له مۆسکۆ دکتۆرای له ئه‌ده‌بی کوردی وه‌رگرتوه .وه له زانکۆی فاتح له طرابلسی لیبیا ده‌رسی وتۆته‌وه بۆ ماوه‌ییه‌کی زۆر له باره‌ی ئه‌ده‌بی جیاکاری (مقارن)
یه‌که‌م هۆنراههی له سالی 1963 له هه‌ولێر له‌رۆژنامه‌یه‌کی هه‌فتانه که ئه‌و کات له هه‌ولێر ده‌رده‌چو بلاوی کردۆته‌وه . یه‌که‌م چپکردوی شیعری له سالی 1967 له کورکوک چاپ کردوه
وه چه‌ندین به‌رهه‌می چاپ کردوی هه‌یه
و وه کۆکراوه‌ی شیعره‌کانی له سالانی ئه‌م کۆتاییه له دوو به‌رگی قه‌باره گه‌وره به چاپ گه‌یاند له هه‌ولێر
وه چه‌ند جارێک که گه‌راوه‌ته‌وه بۆ کوردستان له چه‌ند شارێکی کوردستان کۆری شیعری ئه‌نجام داوه وه‌ک له هه‌ولێر له پارکی گلکه‌ند له هۆلی رۆشه‌نبیری دوو جار له زۆربه‌ی کۆلێژه‌کانی زانکۆی سه‌لاحه‌دین جاوی که‌وتووه به قوتابیان و خوێندکاران وه له که‌رکوک و سلێمانیش چه‌ندین کۆری ئه‌نجام داوه
لایه‌نی که‌سێت که‌سێکی زۆر له سهرخۆۆو و هێمنه له کاتی قسه‌کردنه هه‌رده‌م بیر له وشه‌ی دووه‌م ده‌کاته‌وه پێش ده‌ربرینی قسه‌ی یه‌که‌م زۆر رکی له ده‌سه‌لاته وه‌ک ئه‌وه‌ی شیعارێکی هه‌یه که هه‌رده‌م ده‌یلێته‌وه ( رووم له ئێوهییهو پشتم له ده‌سه‌لات)
ئه‌وه‌ی ده‌بوو له‌سه‌ر (عه‌بدوڵڵا په‌شێو) باس بكرێت و بنووسرێت، له‌وه‌ی كه هه‌یه زۆر زیاتره، چونكه په‌شێو یه‌كێكه له‌و شاعیره هه‌مه‌لایه‌نه پراوپڕه كوردانهیهی كه زۆر پاراوتر له‌وه‌ی شیعری پێدهخوڵقێت، ئه‌و كردویه‌تی و به‌ده‌ستی هێناوه. ئه‌وه‌ی خودی شاعیر كه له‌وانه‌یه هه‌ستی پێكردبێت، به‌ته‌نها شیعری رووت نییه، بهڵَكو ویستویه‌تی له‌گه‌ڵ زمان و هه‌ست و جه‌سته‌و ئه‌و كوخه كوردانه‌یه بنووسێت كه رۆِژێك له ڕۆژان شاعیر له‌گه‌ڵیاندا هه‌ستی به ئارامی و چێژكردووه. ئه‌وه‌ی لای من مه‌به‌سته عیشقه ئهجهلیهكهی په‌شێوه، وه‌ك هه‌ر شاعیرێكی تر، شیعر لای په‌شێو دوو مه‌به‌ست له‌خۆده‌گرێت:
یه‌كه‌م: عیشق وه‌ك عیشق و خۆشه‌ویستی ژن، یاخود دڵداره‌كه‌ی یا ئه‌ڤینداره‌كه‌ی.
دووه‌م: عیشق وه‌ك عیشق و خۆشه‌ویستی (سروشتی خاك، نه‌ته‌وه، نیشتمان) كه لێره‌دا كارمان له‌سه‌ر نه‌كردووه.
كازانتزاكیس له كتێبی سۆفیگهریهتیدا ده‌ڵێت (نه‌مانتوانی ئاوێزانی باڵای ئه‌و ئافره‌تانه ببین كه حه‌زمان لێده‌كردن... با تۆ بتوانیت له ئامێزیان بگریت... نه‌مانتوانی بیروڕامان بكه‌ینه كردار.. تۆ بیانكه‌ره كردار). ده‌مه‌وێت به چه‌ند هێمایه‌ك یان به چه‌ند خاڵێك باس له لایه‌نی (ئه‌ڤین) لای په‌شێو بكه‌م.
هێما له شیعری په‌شێودا
ئه‌وه‌ی ده‌بوو له سروشتی خۆشه‌ویستیدا ده‌ستمان بكه‌وێت، ئه‌وه‌یه به كاروكرده‌وه ئاوێزانیان بین و یه‌ك یه‌ك په‌نجه‌كانمان بخه‌ینه سه‌ر شوێنی زامه قوڵه‌كان، وه‌لێ په‌شێو زۆر ناسكترو سۆفیانهتر هه‌ست و نه‌ستی تێكه‌ڵ به عیشق و ئه‌ڤین كردووه، هه‌ربۆیه له شیعری (نه‌خێر هه‌رگیز باوه‌ڕناكه‌م)دا ده‌ڵێت:
من پێش تۆ هاتمه دوونیا/
تا بۆ نۆته‌ی له‌شی تۆ/
موو به‌مووم هه‌مووی ژێ بێ/
تا شایه‌نی ئه‌وه بم/
كلیلی ته‌خت و تاجی/
خۆشه‌ویستی تۆم پێ بێ.
دڵدار جیهانێكی پڕ گه‌ردو كاتێكیش مرۆڤ و شاعیر ده‌كه‌ونه ناو ئه‌م جیهانه‌وه، ئیتر ده‌بنه مرۆڤێكی تر‌و شته‌كان وه‌كو خۆیان نابینن و لای شاعیر شته‌كان ده‌بێته دانسقهیهك. وه‌كو چۆن شاعیر له‌م چه‌ند دێڕه‌ی سه‌ره‌وه‌دا باس له سروشتی ئه‌و خۆشه‌ویستییه ده‌كات كه‌وا چۆن به تاسه‌وه چاوه‌ڕێی هاتنه‌پێشه‌وه‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌كات له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی هه‌ست به بوونی بكات. شاعیر به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت: من پێش تۆ هاتمه دونیا تا عومری گوڵ درێژتر،-گڕی ئاگر به‌تینتر-/ ته‌می خه‌م ته‌نكتر كه‌م-تا فێربم، به ئاسانی/ له‌سه‌ر سنگت سهوزبم،/ تۆ له‌خۆمدا بزر كه‌م؟
شاعیر لێره‌دا ده‌یه‌وێت چیرۆكه كۆنه‌كانمان بیر بخاته‌وه كه به(ئاده‌م و حه‌وا)وه به‌ستراوه‌ته‌وه، پیاوسالاریهك بخاته نێو ئه‌و دونیایه‌ی كه‌وا بوونی هه‌یه به‌وه‌ی ده‌بوو ئه‌و وه‌ك پیاو.. وه‌ك تاكه هێز هه‌میشه له گه‌ڕاندا بێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و شته بێبههایانهی كه دواجار پڕ ببنه‌وه له پیرۆزی. له‌وه‌شدا شاعیر ده‌یه‌وێت وێنایه‌كی دژ به‌یه‌كمان پێبدات به‌وه‌ی ده‌بوو له ئهنگوستهچاوێكدا شوێنپێی مه‌عشوقه‌كه‌ی له‌و هه‌بوون و نه‌بوونه‌ی زه‌مه‌ندا پێ بناسێنی. له‌شیعری (ئه‌وساته خۆشه‌م هێشتا له‌بیره)دا ده‌ڵێت: ئه‌وساته خۆشه‌م هێشتا له بیره/ كه تۆی نه‌ونه‌مام/ وه‌ك تۆپه‌ڵێك باڵداری تیژڕه‌و/ وه‌ك تیژ باڵێكی ناسكی بێگه‌رد/ خۆتت پێ نیشاندام-ل89
لێره‌دا شاعیر ره‌مزی ئه‌و خۆشه‌ویسته‌مان بۆ ده‌خاته سه‌ر په‌ڕه‌ی كاغه‌زو پێمان ده‌ڵێت: پێش ژن من هیچ یادگاریه‌كی ترم له نێو دڵ و گیانمدا به‌و شێوه‌یه حه‌شار نه‌داوه! تاكو ئیستا به ڕاشكاوانه یاده‌كانم بكه‌مه هه‌نجه‌تێك بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی به ڕاز‌و نیازی دڵداری من بزانن. له‌شیعری (لێت نه‌گۆڕێ)دا شاعیر ده‌یه‌وێت وێنه‌یه‌كی جوڵاومان پێ نیشانبدات، ئه‌و ڕێكه‌ی گه‌لێك بیری فراوانی هه‌یه‌و دیمه‌نی له دێڕێكه‌وه بۆ دێڕێكی تر له گۆڕان و بونیادناندایه، ئه‌و به‌زۆری له ڕابردوودا قسه لهگهڵَ خۆشه‌ویسته‌كه‌یدا ده‌كات، یان ئه‌وه‌تا داواكارییه‌كانی ده‌خاته به‌رده‌م ئهڤینهكهیهوه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌كاته‌وه كه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و وێنه‌یه‌وه وه‌ستاوه، ئه‌و هه‌میشه له‌گه‌شه كردن و پێشكه‌وتندایه.
شاعیر ده‌ڵێت: كه‌زی تۆ-چه‌پكه گڕێكه/ هه‌موو ڕۆژی ده‌ڕژێته ناو ژووری تارم/ وا هه‌ست ده‌كه‌م.../ ڕۆژی دادێت لافاوی ئاگر هه‌ڵده‌ستێت،/ زه‌رده‌خه‌نه‌ت، كه‌شتیه‌كه/ هه‌موو ڕۆژێك ڕی ون ده‌كات،/ وا هه‌ست ده‌كه‌م/ ڕۆژی دادێ، له به‌نده‌ری دڵی مندا ڕاده‌وه‌ستێت.
شاعیر لێره‌دا ده‌یه‌وێت كه‌زی وه‌كو ڕه‌مزی خۆشه‌ویستی بشوبهێنێ به ئاگرو هه‌مووكات له نێویدا گڕ بگرێت و به‌ره‌و دونیای پڕ ئازاری ببات، پێكه‌نین وه‌ك به‌شێك له‌و خۆشه‌ویستییه‌ی كه هه‌یه‌تی له نێوان جوانی و عیشقدا تێك بشكێنێت و له هه‌مانكاتدا چاوه‌ڕیی بونیادنانه‌وه‌یه‌كی تر بێت له داهاتووی ژیانی ئه‌ڤینێكی تر.... له لایه‌كی تر له شیعری (ڕامانێك)دا تووشی تێكشكانێكی ده‌روونی ده‌بێت و وا هه‌ستده‌كات ئیدی له‌مه‌به‌دوا له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی تێكنائاڵێ، ئه‌مه‌ش تووشی كفتبوونی ده‌كات، تا وای لێدێت له نێو ئهنگوستهچاوان ونده‌بێت و له نێو خه‌یاڵدانیدا ته‌نیایی خۆی ده‌خواته‌وه، ده‌ست له‌ملانێی زستان ده‌بێت و پێمان ده‌ڵێت: بیری من و به‌فرو خوێنی ئه‌م زستانه/ تێك ده‌ئاڵێن وه‌ك تانوپۆ.
*له كاتێكدا په‌شێو زۆر به سه‌لیقه‌وه له هۆنراوه‌ی (ئاوێته‌بوون)دا ده‌ڵێت: نازانم چۆن، ئاوێته‌ت بم؟/
لێره‌دا شاعیر وێنه‌یه‌كی دژ به‌یه‌كمان نیشان ده‌دات و له پرسیاره ئهجهلئامێزهكانمان نزیكده‌كاته‌وه، ئه‌ویش دۆزه‌خ و به‌هه‌شته، خودایه تاوانه سزایه، هه‌موو ئه‌و پرسیارگه‌له ترسناكانهیه كه‌وا شاعیر له منداڵی‌دا وه‌ڵامێكی ڕاستی وه‌رنه‌گرتۆته‌وه یان نه‌گه‌شتۆته وه‌ڵامێكی حه‌قیقی، به‌هه‌مان مه‌به‌ست، به‌ڵام لێره‌دا له عیشقدا كۆبوونه‌ته‌وه، نه‌وه‌ك له زمانێكی جهههنهمیدا بۆ ترسان و شڵه‌ژانی مرۆڤ. له لاشیعری (رۆژباش كچانی..)دا په‌شێو ده‌ڵێت: لێم گه‌ڕێن جاره‌ك،/ له‌چه‌قی ڕێگه، به ڕۆژی ڕووناك،/ بی فتوای مه‌لاو ئیزنی عه‌شیره‌ت/ له‌ترس ڕه‌ها، له تانه بێ‌باك/ تێر ئاوێزانی كچه كوردێك بم/ هه‌ناسه‌ی بۆنی نێرگزی لێبێ،/ به‌ری ده‌ستیشی تام‌و بۆنی خاك.
شاعیر زۆر به بێباكانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه ده‌كات و باس له كۆمهڵگاو دونیا‌و عه‌شیره‌ت ده‌كات، له كاتێكدا به‌شێكی ئه‌و ماڵوێرانییه‌ی شاعیر هه‌ستی پێده‌كات، ئه‌و رهمزانهن، په‌شێو ده‌یه‌وێت كۆتوبه‌ندی ئه‌وانه بشكێنێت و هه‌موو ئه‌و شته سوونهتیانهی كه‌وا كۆمه‌ڵگه ملهوڕانه كاریان له‌سه‌ر ده‌كات، ئه‌و بێباكانه ده‌یه‌وێت له‌و كۆتوبهندهدا بێته مه‌یدان و دژی هه‌موویان بجه‌نگێت. شیعر سنبولێكه بۆ گه‌شتن به‌و ناواقعیهی كه‌وا مرۆڤ ده‌یه‌وێت هه‌روه‌ك جه‌لادێك یاخود پادشایه‌ك یاخود ده‌رۆزه‌كه‌رێك یاخود كه‌سێكی میهره‌بان یا هه‌رشتێكی تر بێت پێی بگات و له‌ژێر سێبه‌ری ئه‌و خه‌یاڵه‌دا پشوویه‌ك بدات، هه‌روه‌ك كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی گه‌ڵای دارێكی پاییز ده‌یه‌وێت بكه‌وێته كۆشی گه‌رمی ئازیزه‌كه‌ی. په‌شێو له شیعری (به‌راورد)دا به‌شێك له دڵنیاییمان ڕاپێچی دونیای پر له ئاوێزانی خۆی و دڵداره‌كه‌ی ده‌كات و له نێو فه‌نتازیادا یاخوود له حه‌قیقه‌تدا بێت، ده‌ست له ملانێ و ئاوێزان ده‌كاته هه‌نجه‌تێك بۆ تا به‌یانی ڕۆژكردنهوهیدا پێمان ده‌ڵێت: نیوه شه‌و بوو،/ سروشت مات و دونیا بێ هه‌ست،/ تۆ ڕازابووی،/ ڕوومه‌تت له‌سه‌ر پشتی ده‌ست/ له ئادگارت ورد بوومه‌وه./ پێڵی شه‌وبۆ هه‌ڵی گرتم ڕایههژاندم ئاوازێكی جاویدانی،/ كتێبه‌كه‌ی ده‌ستم داخست/ خۆم ڕه‌ها كرد له زیندانی../ ڕووی پیرۆزی تۆم خوێنده‌وه،/ نه‌رمه نه‌رمه،/ ئایه‌ت ئایه‌ت، تا به‌یانی!..
چاوه‌ڕوانی لای په‌شێو
هه‌ستكردنی مرۆڤ به‌بوونی كه‌سانی تر، یاخود چاوه‌ڕوانی كردنی كه‌سانێ له نێو ئه‌نگوسته‌چاوی شیعرێكدا به‌و شێوه‌یه له‌ت لهتو په‌رتوبڵاو خۆی ده‌نوێنێ، له كاتێكدا مرۆڤ بۆ كه‌سانیتر كه مه‌به‌ست له ئه‌ڤینی ئه‌و كه‌سه‌یه یاخود بڵێین چاوه‌ڕوانی بینینی ئه‌ڤینه‌كه‌ی كه دواجار له چاوه‌ڕوانی گۆدۆدا، چاوپۆشی ده‌كات له هه‌موو ئه‌وكاتانه‌ی كه‌وا ئه‌ڤینه‌كه‌ی به‌ره‌و مه‌رگدۆستی بردووه ته‌نها له پێناو به‌یه‌ك گه‌شتنیان، ئه‌وه‌ی كه‌وا له نێو چاوه‌ڕوانی شاعیرێكدا هه‌ستی پێده‌كرێت و په‌نگ ده‌خواته‌وه جیایه له‌و كه‌سانه‌ی كه شاعیر نین، له كاتێدا (په‌شێو) یه‌كێكه له‌و شاعیرانه‌ی كه به خوێن و فرمێسك باس له چاوه‌ڕوانی ده‌كات. لێره‌دا ده‌مه‌وێت بۆ ئه‌م بابه‌ته شیعری (له‌به‌رده‌رگه) وه‌ك نموونه‌ی زیندووی ئه‌م شاعیره بخه‌مه‌ڕوو. شاعیر له‌سه‌ره‌تای هۆنراوه‌كه‌یدا وێنه‌یه‌كی گشتیمان پێده‌دات له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی و په‌یوه‌ستبوون به ئه‌ڤینه‌كه‌ی و دهلِێت: شه‌و ڕاشكا ئه‌ژنۆم شل بوو/ مانگ به تاقی ئاسمانه‌وه ههڵپڕووكا/ ده‌رگه‌كه‌تم لێبكه‌وه،/ ئه‌م شه‌و هاتووم/ بۆ چنینی چه‌پكه نێرگزێكی چاوت،/ بۆ نوچ دانێ، بۆ خه‌ونێ... تۆزه گریانێ/ له‌سه‌ر هه‌وری قژی خاوت؟
به‌هه‌مانشێوه له به‌یتێكی تری ئه‌م شیعره‌دا باس له‌و ڕۆژانه ده‌كات له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا كه ئهڤینهكهیهتی، شه‌وان به‌ترس له مرۆڤه دڕنده‌كانی نێو كۆمه‌ڵگه، ژووان ده‌كه‌ن به‌وه‌ی كه له‌هه‌مان هۆنراوه‌دا (له‌به‌رده‌رگا) پێمان ده‌ڵێت: ده‌رگه‌كه‌تم لێبكه‌وه/ هه‌ر دڵداره‌كه‌ی جارانم، هه‌ر كێلگهكهی به‌ر ده‌رگه‌تم/ هه‌ر تینوهكهی كڕێوه‌و لێزمه‌ی بارانم؟
لێره‌دا شاعیر ده‌رگه وه‌كو شتێكی مه‌عنه‌وی ده‌شوبهێنی كه مه‌به‌ستی شاعیر دڵه، به خواستن ئه‌و وشه‌یه‌ی له‌و جێگهیهداناوه. دووباره به هه‌ناسه‌یه‌كی سارده‌وه وه‌كو پیشه‌ی هه‌میشه‌یی خۆی كه‌وا له نێوان ئه‌و چێژ‌و خه‌یاڵه‌ی جاراندا ڕاده‌مێنی و به خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌ڵێت: ده‌رگه‌كه‌تم لێبكه‌وه/ كفتو ماندووی ڕێگه‌ی دوورم: / وه‌كو جاران / كه‌مێك له لات ده‌مێنمه‌وه‌و ڕاده‌بوورم؟
تێك‌شكان له لای په‌شێو
خۆشه‌ویستی كاتی وا هه‌یه مرۆڤ له ترۆپك به‌جێ دێڵێ، كاتی واش هه‌یه داڕمانێكی ده‌روونی و گۆشه‌گیری ده‌كات، كه‌وای لێدێت زۆر جار به خۆكوشتن كۆتایی دێت. یان هیچ نا كه‌لێنێك له ژیانیدا دروست ده‌كات و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌به‌رهه‌مه‌كانیدا ده‌بێت. كه‌واته شاعیر لێره‌دا هیج به‌ده‌ر نییه له‌و بۆچوونه‌ی دووه‌م كه ئه‌و كه‌لێنه گه‌وره‌ی له ژیانیدا جێهێشتوه تاوه‌كو یادگاریه‌كی پڕ له ناڵه‌و زریكه به‌ره‌و ترۆپكی خۆشه‌ویستی به‌رێت. هه‌روه‌ك چۆن شاعیر له شیعری (ژن)دا ده‌ركه‌وتووه كه‌وا چۆن خۆیی داوه‌ته ده‌ست قه‌ده‌ر، كه مرۆڤ وا هه‌ست ده‌كات ئیدی خۆی داوه‌ته ده‌ست خوایه‌ك كه ده‌توانێت هه‌روه‌ك قوڕی سناعی ئه‌وه‌ی بیه‌وێ لێی دروستی بكات به پێی ئاره‌زووه‌كانی خۆی، ئه‌م بابه‌تانه‌ش ده‌چنه بابه‌تی ڕه‌شبینیه‌وه بۆ گه‌شتن به خۆشه‌ویسته‌كه‌ی، كاتی واش هه‌یه شاعیر زمانی له‌گۆ ده‌كه‌وێت به‌رامبه‌ر به‌و عه‌شقه‌ی كه هه‌یه‌تی بۆ مه‌عشوقه‌كه‌ی. ده‌ڵێت: چیت مه‌رام بێ، ده‌چێته سه‌ر تۆ ده‌توانی به نیگایه‌ك،/ سهوزهڵانێك به ڕووته‌ن كه‌ی،/ له‌ده‌ستت دی، به هێمایه‌ك،/ به‌رده‌ڵانێك به چیمه‌ن كه‌ی،/ چیت مه‌رام بێت ده‌چێته سه‌ر تۆ ده‌توانی، باڵی زمانم ببه‌ستی و/ دره‌ختی په‌نجه‌م بێبه‌ر كه‌ی/ له ده‌ستت دێ../ چه‌می ده‌نگم تژی ماسی و/ هه‌ر په‌یڤێكم پر گه‌وهه‌ر كه‌ی،/ تۆ ده‌توانیت، بمكه‌یته كۆیله‌ی مل بهتۆق./ له‌ده‌ستت دێ...تاجی سه‌روه‌ریم لهسهركهی.
هه‌روه‌ها له شیعری (داگه‌ڕان)دا به شێوازێكی تر باس له‌و شكسته پڕ له ئه‌ڤینه‌ی خۆی ده‌كات و خۆشه‌ویسته‌كه‌ی له مه‌رگ و ژیاندا ئاوه‌ڵا ده‌كات و له مه‌رگ ده‌یه‌وێت ژیانی ده‌ست كه‌وێت و له‌ژیانیش به‌رد له‌سه‌ر سه‌ری مه‌رگ داده‌نێت، لێره‌دا په‌شێو عیشقی وه‌ك خه‌ون پێناسه ده‌كات، چ خه‌ونێك كه‌وا بێ ڕه‌نگ و دونیا وێران ده‌كات بێ ئه‌وه‌ی كه‌وا سه‌ر له ئه‌رز ده‌ربێنێ، واتا له دایك بێت چاومان ئه‌ستێران نابینن، لهوهشیانه شاعیر به مه‌رامی مه‌عشوقه‌كه‌ی مه‌رگ پێناس ده‌كات و ده‌ڵێت: مه‌رگی ئه‌و خه‌ونه ڕه‌نگان ناهێڵێ و/ دونیا پڕ لووره‌و شه‌خته‌و ڕم ده‌كا/ خۆ له گۆی زه‌وی ده‌شارێته‌وه،/ ئه‌ستێران نوقمی ته‌پونم ده‌كات.
شاعیر به‌هه‌مان شێوه له شیعری (دووگمه) دێت پێمان ده‌ڵێت: وه‌ك گورگی باران دیده/ ئاره‌زووی له‌شه‌و ڕاوه، نیگای دڵی چاوچنۆك/ له لانه‌ی وه‌ده‌ر ناوم،/ بۆ جوانێكی گه‌ردن كێل، دایڕماندووم بۆ سه‌ر چۆك،/ دوورگه‌یه‌كی نه‌بینراو........ گازم ده‌كات بۆ سه‌فه‌ر،/ به‌ڵام ڕێگه‌ی لێ گرتووم ته‌لیسمی دوگمه‌ی به‌رۆك!
لێره‌دا شاعیر به هه‌ستێكی كاڵی خه‌یاڵاوی له نێو نوێنی شێوانیدا به‌خه‌یاڵی زوڵف و به‌رۆكی یاری پێی وایه كه ئیدی شه‌وێك پڕ له مه‌ستی ده‌گوزه‌رێ و به‌ره‌و دوورگه‌یه‌ی خه‌یاڵی سه‌ر هه‌ڵده‌گرێ و بۆ سه‌فه‌رێكی خۆش ده‌یكاته هاوڕێی خۆی، په‌شێو لێره‌دا بیر له‌و خه‌یاڵه ده‌كاته‌وه كه له‌گه‌ڵ ئه‌ڤینه‌كه‌ی دا به نێو پانتایی به‌خته‌وه‌ری پێكه‌وه بووندا سه‌فه‌ری هه‌تا هه‌تایی بكه‌ن.
ئه‌مه‌ش يه‌كێكه له هۆنراوه‌كانی
پێش ئه‌وه‌ی بێمه به‌ر ده‌مت
كام بیری جوان ، خورپه داره
كام دێڕ هه‌لبه‌ست ، زۆر به‌كاره
شانه‌ی ئه‌كه‌م وه‌ك په‌رچه‌مت !
له ماوه‌ی چاو قوچانێكا
هه‌زار و یه‌ك خه‌ونی شیرین ،
ئه‌مكه‌ن به ((مهم)) ئهكتهن به ((زین )) !
له خه‌یاڵما
پایز ... به‌هاری لێ ئه‌تكێ
دره‌ختی رووت
گه‌لای سه‌وزی پێوه ئه‌لكێ
به‌لام سه‌د ئاخ ! ئه‌ی ده‌روون پاك
كاتێ با‌نگم ئه‌كه‌ی به (( كاك ))
كاك ... وه‌كو مار ،
به‌ره‌و گوێچكه‌م گیگنل ئه‌دا
كه دێمه گۆ
خۆی له زمانم لوول ئه‌دا !
هێدی ... هێدی ...
قووتم ئه‌دات ، كفنی زه‌ردی نا ئومێدی !
من له دڵتام
له ده‌روونتام
له گلێنه‌ی چاوی روونتام
شه‌رم مه‌كه به ناوی رووت -
ناوم بێنه پر به گه‌رووت
با له‌یه‌كتر ئاشكرا بین
تاكه‌ی له ناو ئاگرا بین ؟
نه تۆ (( خوشكه )) ی نه من (( كاك )) م
خۆشه‌ویستی ده‌روون پاكم !!
ره‌شبینی له شیعری په‌شێودا
ئه‌ریك فرۆم ده‌ڵێت (ئاره‌زووی دروست بوونی یه‌ك بوون له نێوان ژن و پیاودا به‌رده‌وام به‌دوای نیوهكهیدا ده‌گه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی‌تر له‌گه‌ڵیدا یه‌ك بگرنه‌وه). په‌شێو یه‌كێك له‌و شاعیرانه‌یه كه شیعره‌كانی به‌ده‌ر نین له خۆشه‌ویستی و ڕه‌شبینی و گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و له‌ته‌ی كه خۆی هه‌ستی پێی كردووه وه‌ك ئه‌ڤین، ئه‌مه له شیعره‌كانی په‌شێودا به ته‌واوی ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه به‌وه‌ی په‌شێو له نێو دونیای ڕه‌شبینی سوچێكی گه‌وره‌ی داگیركردووه، بۆ ناسینه‌وه‌ی په‌شێویش له‌م باسه‌دا خۆی ده‌دوێنین و پێمان ده‌ڵێت: رهشنووسێكم،/ ڕۆژگار، وه‌كو نه‌خشه به‌ندێك،/ هه‌ر دهمنوسێ و نه‌خشم ده‌كا، ڕۆژێك دادێت: تاته شۆر-چاپ،/ گۆڕ-جزوبه‌ند/ گۆڕی پرسه‌ش-په‌خشم ده‌كا!
شاعیر له هۆنراوه‌ی (ره‌شنووس)دا كه له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێداوه، به شێوه‌یه‌ك بیر‌و ئه‌ندێشه‌ی تێكه‌ڵ به ڕه‌شبینی ده‌كات كه جیا له شاعیرانی تر بیر له مه‌رگ و خه‌یاڵ و ژیان و ترس و له‌رزۆك و پیربوون و نه‌خۆشی ده‌كاته‌وه كه خه‌یاڵی به بێ بڕینی هه‌نگاوه‌كانی پێمان ده‌ڵێت، كه ئاماژه به تاتهشۆرو جزووبهندو ڕۆژگار وه‌ك ژیان ره‌شنووس وه‌ك ناپاكی و جه‌نجاڵی خراپی مرۆڤ، ئه‌مانه هه‌مووی ئاماژه‌ن بۆ به‌ره‌و نه‌مان و پێمان ده‌ڵێت (له پیری مه‌رگ و له‌رزۆكی و بێده‌سه‌ڵاتیش دێت، چونكی ژیان تاسه‌ر نابێت بۆ مرۆڤ، مرۆڤ پێویسته خۆی نه‌داته ده‌ستی ڕۆژگار تا مه‌رگ ڕێی پێنهگرتووین، با ژیان دۆست بین).
له هۆنراوه‌ی (چاوم تاریكه)دا هه‌مان مه‌به‌ستمان پێده‌دات و ده‌ڵێت: چاوم تاریكه، دڵم بێخولیا../ لێم گه‌ڕێن بۆ خۆم ته‌نیا بم.. ته‌نیا.
شاعير لهنهتهوايهتی دا ده‌ڵێت
جه‌لاد
وه‌ره جه‌لاد!
وه‌ره گیانم هه‌موو له‌ت له‌ت بکه تاکوو بزانی چۆنه ئیمانم.
ئه‌تۆ جه‌لاد!
ئه‌گه‌ر ده‌ربێنی ئێسکانم،
ئه‌گه‌ر بێنی له‌به‌ر چاوم بکوژی گشت عه‌زیزانم،
به وه‌ڵاهی،
به خاکی پاکی کوردستان،
ئه‌من کوردم قه‌تیش ناڵێم په‌شیمانم..
وه‌ره جه‌لاد !
وه‌ره ئه‌ی خوێنمژی به‌دکار !
ده‌توانی بیخه‌یه ئه‌ستۆم گوریسی دار
ئه‌وه شانازییه بۆ من ،
به‌وه‌ی ناکوژی ئیمانم ، ئه‌وه سه‌ربه‌رزییه بۆمن..
وه‌ره جه‌لاد !
وه‌ره ئه‌ی دوژمنی بێداد !
له‌به‌رچی مه‌عته‌لی ، ئه‌ی بۆچی ناکوژی ؟
به زیندوویی له گۆڕا بۆچی نامنێژی؟
قه‌سه‌م به‌م کۆت و زنجیره،
به هه‌رچی دیل و یه‌خسیره،
به ئاواتم ،
به ئیمانم ،
به په‌یمانم ،
به خوێنی پاکی ئه‌و کورده‌ی له ڕێی ئاواتی کوژراوه،
قه‌سه‌م به‌م خاکه خوێنینه،
قه‌سه‌م به‌م ژینه شێواوه،
ئه‌گه‌ر ده‌ربێنی چاوانم ،
ئه‌گه‌ر بشکێنی ئێسکانم ،
به وه‌ڵڵاهی ،
به خاکی پاکی کودستان،
ئمن کوردم قه‌تیش ناڵێم په‌شیمانم.
به ريزم من داواي زياني[عه بدولابه شيوو] م كرد به س ئه وبه رنامه يه شم كرده وه به لام ئه وه ي من ده مويست نه ها ت به س ده ست خوش زورسباس
فه‌رموو به‌ڕیز
له‌ناو فایلی ( وۆرد ) به‌رزم كردیته‌وه ..
http://up99.com/dldQkp04436.docx.html
سلاوهاورييان ده توانن به شيك له زياني شاعير[عه بدولابه شيوو ] بوم بنيرن زورسباستان ده كه م
یانەی سەرهەنگ موحسین » ڕاپۆرت و توێژینه‌وه » سلاوهاورييان » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]