تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

5

دةستةكانت خؤش بيت زؤر بة مانا بوو
مرؤف هةميشة لة ناخؤشى داية خواى كةورةش دةفةرمويت:
{لَقَدْ خَلَقْنَا الإِنْسَانَ فِي كَبَدٍ} [البلد: 4]
بيويستة هةموومان بةرامبةر ئةو كيشانةى رووبةروومان دةبيتةوة جؤك دانةدةين
جونكى سروشتى زيان واية ئةكةر بةرامبةر كيشةكان جؤك دابدةى وةك ئاشيك دةتهاريت

4

[size=25]ماندونه‌بی به‌رده‌وام به‌[/size]

3

كاریگه‌ره‌ زۆر

ده‌سته‌كانت خۆش سه‌وسه‌ن خان

2

خوێندمه‌وه‌ بابه‌ته‌كه‌ به‌ مانابوو
منیش ده‌ست خۆشیت لێ ده‌كه‌م بۆ ئاماده‌كردنی .










گێزه‌ر .

1

كیژۆڵەیەك سكاڵای ناڕەحەتی و ناخۆشییەكانی ژیانی لای باوكی دەكرد..
وتی: بابە گیان چۆن بتوانم بەرەنگاری ئەم هەموو كێشەو ناخۆشیانە ببمەوە؟ من ئیتر توانام نەماوە و دەستەوسان بووم لە ئاستیان، بێزاربووم لە رووبەڕووبوونەوەی ئەم هەموو نەهامەتییە تا یەكێكیان تەواو دەبێت و چارەسەر دەبێت، یەكێكی تر بەرەو رووم دێت و سەر لە نوێ سەرهەڵدەدات…
باوكیشی بە میهرەبانییەكەوە سەیرێكی نێوچەوانی كچە تاقانەكی كردو لە پاشاندا دەستی گرت و لەگەڵ خۆی بردی بۆ چێشتخانە خنجیلانەكەیان، تەباخەكەی داگیرسان و سێ قاپی پڕ كرد لە ئاو و هەریەكەیانی لەسەر چاوێكی تەباخەكە دانا، تا ئاوەكە باش هاتە كوڵ، پاشان گێزەرێك و هێلكەیەك و كەمێك قاوەی هاڕاوی هێنا و هەریەكەیانی كردە ناو ئەو قاپانەی كە ئاوە گەرمەكەی تێدا بوو، لەم كاتەدا بێ دەنگییەكی تەواو باڵی كێشابوو بەسەریاندا، وەكو ئەوەی باوكە میهرەبانەكە بیەوێت لە بری قسەو گوفتار بە كردار ئامۆژگاری كچە نازدارەكەی بكات، بەڵام كچەكەی ئارامی نەمابوو نەیدەزانی هۆكاری ئەم كارەی باوكی چییە؟!
باوكەكەش چەند خولەكێك وەستا و پاش كەمێك ئاگرەكەی كوژاندەوە و گێزەر و هێلكە و قاوەكەی لە ناو ئاوەگەرمەكەدا دەرهێنا و هەریەكەیانی خستە ناو قاپێكی ترەوە.
سەیرێكی كچەكەی كردو وتی: كچە ئازیزەكەم چی دەبینیت؟
كچەكەش لە وەڵامدا وتی: گێزەر و هێلكە و قاوە…
باوكی داوای لێكرد دەستێك بدات لە گێزەرەكە و بزانێت چی بەسەر هاتووە؟ تێبینی كرد گێزەرەكە نەرم بووە و كوڵاوە.
ئینجا پێی وت كە توێكڵی هێلكەكە لێ بكاتەوە … تێبینی كرد كە هێلكەكەش رەق بووە … پاشان داوای لێكرد تامێكی قاوەكەش بكات … كچەكە زەردەخەنەیەك گرتی و تامی قاوەكەی كرد و پرسی: بابە گیان ئەمە واتای چی بوو؟!
باوكی بە نەرم و نیانی یەكەوە پێی وت: رۆڵەی شرینم ئەوە بزانە هەر یەكێك لە گێزەر و هێلكە و قاوەكە رووبەڕووی هەمان دوژمن بوونەوە كە ئاوە گەرمەكە بوو، بەڵام وەك دەبینیت هەریەكە و بە شێوازێكی جیاواز لەوی تر مامەڵەی لەگەڵ ئاوەكە كرد!
دەزانی كە گێزەرەكە چەندە رەق و پتەو بوو، پێش ئەوەی بكرێتە ئاوە گەرمەكەوە، بەڵام كە كرایە ناو ئاوەكەوە نەیتوانی بەرگری بكات و خۆی رابگرێ، ئەنجامەكەشی ئەوە بوو كەنەرم بووەوە و پتەوی یەكەی جارانی نەما.
هێلكەكەش سەرەتا بەرگە رەقەكەی كە بەشە شلەكەی ناوەوەی دەپاراست بەهۆی گەرمی ئاوەكەوە لەگەڵ ئەوەی كە خۆی بە رەقی مایەوە بەهەمان شێوە ناوەوەشی مەیی و رەق بوو!
بەڵام وەك بینیت تەنها قاوەكە مامەڵەیەكی جیاوازی كرد لەگەڵ ئاوەكەدا، ئەو نەك بەرەنگاری ئاوەكە بوەوە بەڵكو توانی خۆڕاگربێت و ئاوەكەشی گۆڕی... تامێكی تایبەتی پێ بەخشی!
ئەی تۆ چی كچم؟؟ تۆ كامیانیت؟؟
وەك ئەو گێزەرە وایت كە زۆر پتەو بوو؟ بەڵام پاش ئەوەی گەرمای ئاوەكە یان كێشە و ناڕەحەتی هاتە رێگەی بێ ئەوەی بەرگری بكات و خۆی رابگرێت یەكسەر دەستەوسان بوو و بەرەنگاری بۆ نەكرا؟
یان وەك ئەو هێلكەیەیت كەناخت ناجێگیر و شلۆق بێت و لەنائارامیدا بیت بەڵام لەگەڵ كێشە و ناڕەحەتی یەكان جێگیر دەبیت و بەرەنگاری دەكەیت؟
یاخود هەروەك توێكڵەكە پتە و دەبیت بەڵام لەناخەوە گۆڕاویت؟

یاخود بە چەشنی قاوە هاڕاوەكە دەبیت كە سەرچاوەی نەهامەتی و ئازارەكان كە ئاوە گەرمەكە بوو لەگەڵ ئەوەی كە گۆڕیت لەهەمان كاتیشدا تام و چێژێكی خۆش و بەلەزەتی پێ بەخشی ...
ئەگەر تۆ بە شێوەی قاوەكە مامەڵە بكەیت ئەوا هەموو شتەكانی دەوروبەرت دەگەیەنیتە باشترین ئاست هەرچەندە لە خراپترین ئاستیشدا بێت.
كچی خۆم بیر بكەرەوە چۆن مامەڵە دەكەیت لەگەڵ ناخۆشی و ناڕەحەتی یەكانی ژیانتدا.
ئایا تۆ كامیانیت؟ گێزەر، هێلكە، یاخود قاوەی هاڕاو؟
ئازیزان هەموو یەكێك لە ئێمە رۆژانە چەندەها كێشە و ناڕەحەتی و ناخۆشی یەخەمان دەگرێت و دێتە سەر رێمان...
هەندێ جار لەبەرامبەر ئەو كێشانە زۆر لاواز دەبین بێ ئەوەی بیر لەوە بكەینەوە كە دەتوانین رووبەڕوویان بوەستین و هەوڵی چارەسەریان بدەین.
وا هەست دەكەین كە كێشەكان لە توانای ئێمە گەورەترن و چی تر ناتوانین بەرەنگاریان ببینەوە و دەستەوسان دەبین لە ئاستیانداو دەبینە كۆیلەیەك لەبەردەم ئازار و ناڕەحەتی یەكان.
ئەمەش بۆ كەسانی ئازاو لێهاتوو نەنگی یە چونكە هەرگیز خۆی ناكاتە نێچیری كێشە و ناڕەحەتی یەكان بەڵكو هاوشێوەی چیایەكی سەخت و خۆڕاگر بەرەنگاریان دەبێتەوەو سەركەوتووانە هەنگاو دەنێت بۆ چارەسەر و لەناوبردنی هەموو ئەو رێگرانەی كە دێنە بەردەم بنیات نان و پێكهێنانی ژیانێكی ئاوێزان لە بەختەوەری و پڕاوپڕ لە ماناكانی ژیان و ئاسوودەیی ...
كەواتە با هەموومان بەشێوەی قاوەكە مامەڵە لەگەڵ ژیان بكەین و تام و چێژێكی تایبەتی پێ ببەخشین و ئاسوودەیی و كامەرانی بەدەست بهێنین.
بەهیوای بەسەربردنی ساتەكانی ژیان بە ئاسودەیی و بەختەوەری بۆ هەموو لایەك.