الحمدلله رب العالمين، والصلاة والسلام على نبينا محمد وآله وصحبه أجمعين، ومَن تَبِعَهُم بإحسانِ إلى يوم الدين:
له دواى سوپاس و ستايش بۆ ئه‌و خودايهى كه په‌روه‌ردگارى هه‌موو جيهانيانه، وه دروودو سه‌لام بڕژێت به‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ويستمان(صلی الله علیه وسلم) ، وه خزم و نزيكه‌كانى، وه هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كانى ، وه گشت ئه‌و كه‌سانه‌ى شوێن هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كانى ده‌كه‌ون به چاكه تا ڕۆژى دوايى. يه‌كێك له‌و شتانه‌ى لێمان شاراوه نيه و به‌چاوى خۆمان ده‌يبينين بريتيه له دوور كه‌وتنه‌وه‌ى زۆربه‌ى خه‌ڵكى له ڕێبازى شه‌ريعه‌تى ئيسلام له كاتى موناسه‌باته خۆشيه‌كان، وه‌كو موناسه‌به‌ى ژن ماره‌كردن و گواستنه‌وه، ده‌بينين موسوڵمانان به ئاشكرايى له‌ناو ئه‌و موناسه‌به‌دا سه‌رپێچى خوداى په‌روه‌ردگار ده‌كه‌ن ، وه شوێن جووله‌كه‌و نهصرانيهكان ده‌كه‌ون له داب و نهريتدا ، به‌ڕاستى ئه‌و موخاله‌فه شهرعيانهى ده‌كرێت له‌ناو موسوڵمانان له‌گه‌ڵ دين و ئه‌خڵاقى مرۆڤى موسوڵمان ناگونجێت، چونكه پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (إِنَّ لِكُلِّ دِينٍ خُلُقًا ، وَخُلُقُ الإِسْلاَمِ الْحَيَاءُ) رواه ابن ماجه و صححه الالباني . . واته: به ته‌ئكيد بۆ گشت دينێك له دينهكانى پێش ئيسلام ڕه‌وشت جوانى هه‌يه ، وه ڕه‌وشت جوانى ئاينى ئيسلام شه‌رم و حهيايه.
به‌ڕاستى ئه‌و شتانه‌ى له‌كاتى ماره بڕين و گواستنه‌وه ده‌كرێت له نێوان پياوان و ئافره‌تان دووره له ڕه‌وشت جوانى ، وه دووره له ڕه‌زامه‌ندى خوداى په‌روه‌ردگار ، جا هه‌ر كاتێك شه‌رم و حه‌يا نه‌ما زۆر به ئاسانى پياوان و ئافره‌تانى نامه‌حره‌م تێكه‌ڵى يه‌كترى ده‌بن و سه‌يرى يه‌كترى ده‌كه‌ن و جلى ته‌نك و ڕووت له‌به‌ر ده‌كه‌ن و گوێ ده‌گرن له مۆسيقا و گۆرانى، ئينجا ده‌ستى يه‌كتر ده‌گرن و ڕه‌شبه‌ڵه‌ك ده‌كه‌ن تاوه‌كو شه‌يتان لێيان ڕ‌ازى ده‌بێت، وه خوداى پهرروهردگار لێيان توڕه ده‌بێت، پاشان ئه‌گه‌ر لێيان بپرسيت ئايه ئێوه بۆ ئه‌و كاره بێ شهرعيه ده‌كه‌ن، له وه‌ڵامدا ده‌ڵێن: به‌ڕاستى ئه‌وه خۆشيهكهو هه‌ر جارێكه ڕووده‌دات و پێويست ناكات زۆر له‌سه‌ر خه‌ڵكى تووند بكرێت، به‌ڕاستى ئه‌م جۆره كه‌سانه بێ ئاگان له‌وه‌ى كه ده‌بێت موسوڵمانى ڕاست و ته‌واو له‌كاتى خۆشى و ناخۆشيه‌كانى له سنورى شه‌ريعه‌تى ئيسلام ده‌رنه‌چێت ، دينى ئيسلام ڕێگرى نه‌كردووه له ده‌ربڕينى خۆشى له‌كاتى ماره‌بڕين و گواستنه‌وه ، به‌ڵكو ئه‌مرى كردووه به ئاشكرا كردنى ماره‌بڕين له‌ناو خه‌ڵكيدا به‌ڵام به شێوه‌يه‌كى شه‌رعى ، وه ئه‌مرى كردووه به ده‌عوه‌ت كردنى خه‌ڵكى بۆ نان خواردنى (وه‌ليمه) ، وه ئه‌مرى كردووه به لێدانى ده‌ف وه ووتنى سروود به‌ڵام دوور له ووشه‌ى حه‌رام له لايه‌ن ئافره‌تانه‌وه به ته‌نها دوور له ئاماده بوونى پياوان ، به‌ڵام نه‌هى كردووه له ووتن و گوێگرتن له گۆرانى و مۆسيقا كه نيفاق له ناو دڵى مرۆڤ ده‌ڕوێنێت ، هه‌روه‌كو عبدالله ى كوڕى مسعود ڕه‌زاى خوداى په‌روه‌ردگارى لێبێت ، ده‌فه‌رموێت: (الْغِنَاءُ يُنْبِتُ النِّفَاقَ فِي الْقَلْبِ) واته: گۆرانى نيفاق له‌ناو دڵدا ده‌ڕوێنێت. كه‌واته پێويسته به دواى ڕه‌زامه‌ندى خوداى په‌روه‌ردگار بگه‌ڕێين ، نه‌ك به دواى ڕه‌زامه‌ندى و لاسايى كردنه‌وه‌ى خه‌ڵك بگه‌ڕێين، زۆر كه‌س هه‌يه ده‌ڵێت باشه ئێمه چيمان له فڵانه كه‌س كه‌متره ئێمه‌ش وه‌كو ئه‌و مه‌راسيمى بووكه‌كه‌مان ده‌كه‌ين، ئه‌گه‌ر چى بێ شه‌رعى خوداشى تيا بێت، يان هه‌ندێك كه‌س كاتێك ژن ده‌هێنێ حه‌ز ده‌كات خۆى به‌سه‌ر خه‌ڵكى هه‌ڵبكێشێت، جوانى و ده‌وڵه‌مه‌ندى خۆيى و خێزانه‌كه‌ى نيشانى خه‌ڵك بدات، به‌ڕاستى ئه‌م جۆره ژن هێنانه به‌ڵگه‌يه له‌سه‌ر دڵ ڕه‌قى و ئيمان لاوازى خاوه‌نه‌كه‌ى، هه‌ر كه‌سێك پرسيار له نه‌فسى خۆى بكات ده‌زانێت ئه‌م كردارانه حه‌رامن و بێ شه‌رعين، كه‌واته پێويسته له خوداى په‌روه‌ردگار بترسين و بگه‌ڕێينه‌وه لاى ئه‌و، پێش ئه‌وه‌ى مردنمان پێ بگات و كۆچ بكه‌ين له‌م دونيايه بۆ ناو گۆڕ، پاشان بۆ ساحه‌ى مه‌حشه‌ر و وه‌رگرتنه‌وه‌ى كتێب به ده‌ستى ڕاست، يان به ده‌ستى چه‌پ.
چۆنيه‌تى ماره بڕين و گواستنه‌وه له شه‌ريعه‌تى ئيسلام دا به‌م شێوه‌يه‌ى خواره‌وه‌يه :
1- هه‌ر يه‌ك له بوك و زاوا ده‌بێت به يه‌كتر ڕ‌ازى بن .
2- ده‌بێت باوكى ئافره‌ته‌كه له كاتى ماره‌بڕين دا ئاماده بێت، چونكه پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (لَا نِكَاح إِلَّا بولِي) صححه الالباني . ، واته: ماره‌بڕين نابێت ئيلا به ئاماده‌بوونى باوكى ئافره‌ته‌كه ، يان براى ، يان مامى ، يان باپيرى ، كه‌واته ئافره‌ت ناتوانێت به‌بێ وه‌لى ئه‌مر خۆى به مێرد بدات .
3- ئاماده‌بوونى دوو شاهيدى موسوڵمان ، وه ده‌بێت هه‌ردووكيان باڵغ بن ، وه دين‌دار و دادپه‌روه‌ر بن .
4- ئاماده‌بوونى بووك و زاوا ، وه جائيزه ئه‌گه‌ر زاوا ئاماده نه‌بوو كه‌سێك به وه‌كيل له جياتى ئه‌و بچێت .
5- باوكى كچه‌كه به زاوا ده‌ڵێت: (زوجتك ابنتي على مهر كذا) واته: كچى خۆم دا به تۆ له‌سه‌ر ماره‌يى ئه‌وه‌نده ، ئه‌و ووشهيه جائيزه به كورديش بووترێت ئه‌گه‌ر باوكى كچه‌كه نهيزانى به عه‌ره‌بى بڵێت .
6-پاشان زاوا ده‌ڵێت: (قبلت زواج ابنتك على ما ذكرت) ، واته: قه‌بوڵم كرد و ڕ‌ازى بووم به مارهكردنى كچى تۆ له‌سه‌ر ئه‌و مارهيهى باست كرد .
7- ده‌بێت ماره‌يى ئافره‌ته‌كه له‌ناو گرێبهستنهكهدا بووترێت ، ديارى بكرێت كه چه‌نده بۆ ئه‌وه‌ى له دواڕۆژدا كێشه‌ى لێ نه‌كه‌وێته‌وه ، وه جائيزه ماره‌يه‌كه به يه‌كجارى گشتى بدرێته ئافره‌ته‌كه ، وه جائيزيشه هه‌ندێك دوا بخرێت بۆ كاتێكى دياريكراو پاشان پێى بدرێت ، وه سوننه‌ته ماره‌يه‌كه كه‌م بێت ، چونكه پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (مِنْ يُمْنِ الْمَرْأَةِ تَسْهِيلُ أَمْرِهَا ، وَقِلَّةُ صَدَاقِهَا) حسنه الالباني في الاروا‌ء برقم (1994). ، واته: له به‌ره‌كه‌تى ئافره‌تدايه ، كاتێك كار ئاسانى ده‌كرێت له‌كاتى داخوازيدا ، وه به‌ره‌كه‌ت له‌و ئافره‌ته دايه كه ماره‌يى كه‌م بێت، به‌ڵام زانايان ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر زۆريش بێت حه‌رام نيه ، به‌ڵام باشتر وايه كه‌م بێت .
8-پاشان كه ماره‌كردنه‌كه ته‌واو بوو سوننه‌ته ئه‌م ماره‌كردنه به‌ناو خه‌ڵكيدا به شێوه‌يه‌كى شه‌رعى بڵاو بكرێته‌وه ئه‌گه‌ر كرا ، وه سوننه‌ته ده‌ف لێبدرێت له لايه‌ن ئافره‌تانه‌وه به مه‌رجێك پياوان ئاماده نه‌بن له‌و شوێنه ، پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (ﻓَﺼْﻞُ ﻣَﺎ ﺑَﻴْﻦَ ﺍﻟْﺤَﺮَﺍﻡِ ﻭَﺍﻟْﺤََﻼﻝِ : َﺍﻟﺼﱠﻮْﺕ ، وﺍﻟﺪﱡﻑ في النكاح) حسنة الالباني. ، واته: جياوازى له نێوان به يه‌ك گه‌يشتنى حه‌رام و حه‌ڵاڵ باس كردن و بڵاوكردنه‌وه‌ى ماره‌كردنه كه‌يه به نێو خه‌ڵكيدا ، وه لێدانى ده‌فه له كاتى ماره بڕيندا .
9- نابێت پياوان و ئافره‌تانى نامه‌حره‌م تێكه‌ڵى يه‌كتر بكه‌ن ، ئه‌مه له شه‌ريعه‌تى ئيسلام‌دا ڕێپێدرا و نيه ، چونكه ده‌توانن هه‌ريه‌كه‌يان به جيا له شوێنێك كۆ ببنه‌وه .
10- له دواى ته‌واو بوونى ماره بڕين زاوا هه‌ر كاتێك بيه‌وێت ده‌توانێت خێزانه‌كه‌ى بهێنێته ماڵه‌وه‌ى ، جا چ به‌خۆى بچێت بيهێنێت ، چ دايكى يان خوشكى بچێت بيهێنێت ، وه چ شه‌و بێت چ ڕۆژ بێت ، وه هه‌ر ڕۆژێكيش بێت دروسته.
11-پاشان له دواى گواستنه‌وه‌ى خێزانه‌كه‌ى بۆ ماڵه‌وه‌ى سوننه‌ته خواردنێك ئاماده بكات ده‌عوه‌تى خزم و دۆستانى بكات ، ئه‌م نان خواردنه له شه‌ريعه‌تى ئيسلام دا پێى ده‌وترێت: (الوليمه) واته: ئه‌و خواردنه‌ى بۆ بووك گواستنه‌وه ئاماده ده‌كرێت ، پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی الله علیه وسلم) به عبدالرحمن ى كورى عوفى فه‌رموو كاتێك ژنى هێنا (أولم ولو بشاة). رواه مسلم (1427). واته: خواردنێك ئاماده بكه ئه‌گه‌ر مهڕێكيش بێت .
وه هه‌ره‌وه‌ها خواردنى وه‌ليمه مه‌رج نيه گۆشتى له‌گه‌ڵ بێت ، هه‌ر كه‌سه‌ى به گوێره‌ى فه‌قيرى و ده‌وڵه‌مه‌ندى خۆى ئه‌م خواردنه ئاماده ده‌كات ، چونكه له فه‌رمووده‌يه‌كدا هاتووه پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی الله علیه وسلم) به دوو مشته جۆ خواردنى وهليمهى ئاماده‌كردووه ، له‌كاتى مارهكردنى هه‌ندێك له خێزانه‌كانى ، وه ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌عوه‌ت ده‌كرێت بۆ ئه‌م خواردنه واجبه له‌سه‌رى بچێت بۆ ئاماده‌بوونى ئه‌م ده‌عوه‌ته ، به‌ڵام به مه‌رجێك له‌م ده‌عوه‌ته دا ئافره‌ت و پياو تێكه‌ڵ نه‌بن ، وه گۆرانى و مۆسيقاى تيا نه‌كرێت ، واته هه‌ر سه‌ر پێچيهك له‌سه‌ر پێچيهكانى خوداى په‌روه‌ردگارى تيا بكرێت له‌م كاته‌دا جائيز نيه وه‌ڵامى ئه‌م ده‌عوه‌ته بدرێته‌وه ، وه هه‌روه‌ها كاتى ئاماده‌كردنى خواردنى وه‌ليمه باشتر وايه له دواى گواستنه‌وه بێت چونكه پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی الله علیه وسلم) له دواى گواستنه‌وه وهليمهى كردووه ، به به‌ڵگه‌ى ئه‌م فه‌رمووده‌يه: (اصبح (صلی الله علیه وسلم) ﻋَﺮُﻭﺳًﺎ ﺑِﺰَﻳْﻨَﺐَ ﺑِﻨْﺖِ ﺟَﺤْﺶٍ ، ﻭَﻛَﺎﻥَ. ﺗَﺰَﻭَّﺟَﻬَﺎ ﺑِﺎﻟْﻤَﺪِﻳﻨَﺔِ ، ﻓَﺪَﻋَﺎ ﺍﻟﻨَّﺎﺱَ ﻟِﻠﻄَّﻌَﺎﻡِ ﺑَﻌْﺪَ ﺍﺭْﺗِﻔَﺎﻉِ. ﺍﻟﻨَّﻬَﺎﺭِ) متفق عليه . .واته: پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی الله علیه وسلم) بوو به زاوا به زينب ى كچى جحش ، پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی الله علیه وسلم) له (مدينه) زينب ى خواست ، ئينجا بانگى خه‌ڵكى كرد بۆ نان خواردن له دواى به‌رز بوونه‌وه‌ى ڕۆژ .
وه هه‌روه‌ها جائيزه له دواى ماره‌كردن ئه‌م ده‌عوه‌ته بكرێت ، يان ڕۆژى گواستنه‌وه ، به‌ڵام باشتر وايه و سوننه‌ته له دواى گواستنه‌وه بكرێت ، واته ڕۆژێك دواى گواستنه‌وه ، يان چه‌ند ڕۆژێك دواى گواستنه‌وه . وه هه‌روه‌ها سوننه‌ته له دواى ماره‌كردن ، پيرۆزبايى و دوعاى خێر بۆ بووك و زاوا بكرێت ، به‌م شێوه‌يه: (بارك الله لك وبارك عليك ، وجمع بينكما في خير) متفق عليه . واته: خوداى په‌روه‌ردگار به‌ره‌كه‌تت تيا بخات ، وه به‌ره‌كه‌تت به‌سه‌ر دا بڕژێنێت ، وه كۆتان بكاته‌وه له‌ناو خێر و چاكه .
موسوڵمانى به‌ڕێز ماره‌كردن و گواستنه‌وه له شه‌ريعه‌تى ئيسلام دا به‌م شێوه‌يه‌يه كه باسم كرد ، كه‌واته نابێت مرۆڤى موسوڵمان تاوان و لاسايى كردنه‌وه‌ى كافران له‌گه‌ڵ شه‌ريعه‌تى ئيسلام تێكه‌ڵ بكات ، به‌ڵكو ده‌بێت هه‌رده‌م به دواى ڕه‌زامه‌ندى خوداى په‌روه‌ردگار دا بگه‌ڕێين و شوێن سوننه‌تى پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی الله علیه وسلم) بكه‌وێت له هه‌موو كاروبارى ژيانيدا ، والله أعلم .
ئه‌و تاوان و خراپانه‌ى ئه‌نجام ده‌درێت له‌كاتى ماره‌كردن و گواستنه‌وه دا .
1- ئه‌ڵقه له په‌نجه كردن ، له په‌نجه كردنى ئه‌ڵقه له‌كاتى ماره‌يى دا جائيز نيه ، چونكه ئه‌م كاره له‌كاتى ماره‌كردن له دينى ئيسلام دا نيه و پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی الله علیه وسلم) وه هاوه‌ڵه‌كانى ئه‌م ئهڵقهيان له په‌نجه نه‌كردووه ، به‌ڵكو له پهنجهكردنى ئه‌م ئهڵقهيه خۆ شوبهاندنه به كافره‌كان ، وه خۆ شوبهاندنيش به كافره‌كان جائيز نيه ، چونكه پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (مَنْ تَشَبَّهَ بِقَوْمٍ فَهُوَ مِنْهُمْ) رواه ابو داود بسند حسن . واته: هه‌ر كه‌سێك خۆى به قه‌ومێك بچوێنێت ئه‌وه له‌وانه .
2-زياده ڕه‌وى كردن و ئيسڕاف كردن له تهوزيع كردنى كارتى ده‌عوه‌ت كردن .
3-هێنانى گۆرانى بێژ و تيپى مۆسيقا ، يان دۆڵ و زوڕنا .
4- ده‌رچوونى بووك و زاوا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك سه‌ياره بۆ ده‌ره‌وه‌ى شار ، ئينجا دانيشتن له سه‌ر كورسى و سه‌يركردنيان له‌لايه‌ن خه‌ڵكى نامه‌حڕه‌مه‌وه ، وه پاشان ته‌وقه له‌گه‌ڵ كردن و وێنه له‌گه‌ڵ گرتنيان .
5-تێكه‌ڵ بوونى ژنان و پياوان .
6-ڕه‌قص و هه‌ڵپه‌ڕكێ و ڕه‌ش به‌ڵه‌ك .
7-جل ته‌نكى و سهركۆتى و بۆن له خۆدان له‌لايه‌ن ئافره‌تانه‌وه بۆ ناو پياوانى نامه‌حڕه‌مه‌وه.
8-ڕيش تاشين و تێكه‌ڵ بوون و نه‌زه‌ر كردن له‌لايه‌ن پياوهكانهوه .
9-چوونى بووك بۆ ساڵۆن و سه‌ركۆت كردن و برۆكردن و جل ته‌نكى بۆ ناو پياوى بێگانه
10- هێنانى كاميرهى ڤيديۆ ، وه وێنه‌گر .
11- وه زۆر تاوانى تر...............
موسوڵمانى به‌ڕێز: هه‌ر يه‌ك له‌م تاوانانه‌ى باسم كردووه به‌ڵگه‌ى قورئان و فه‌رمووده‌ى له‌سه‌ره كه حه‌ڕامن ، به‌ڵام له‌به‌ر درێژ بوونه‌وه‌ى بابه‌ته‌كه ناتوانم به‌ڵگه بۆ گشتيان بنوسم ، له كۆتاييدا داواكارم له خوداى په‌روه‌ردگار وامان لێبكات هه‌ر كاتێك گوێمان له حه‌ق بوو ، يان حه‌قمان به‌ر چاو كه‌وت ، يان حه‌قمان له كتێبێك يان ته‌نانه‌ت له ناميلكه‌يه‌كدا خوێنده‌وه ، ملكه‌چ بين بۆى و گوێڕايه‌ڵى بكه‌ين ئامين .
تێبينى: له‌كاتى نوسينى ئه‌م ناميلكه‌يه سوودم وه‌رگرتووه له‌م كتێبانه‌ى خواره‌وه .
1. فتاوى اللجنة الدائمة – برئاسة شيخ ابن باز رحمه الله .
2. الفقه الميسر في ضوء الكتاب والسنة – مجموعة من المؤلفين .
3. بدع و منكرات الأفراح – ندا أبو أحمد .
وصلى الله على نبينا محمد وآله وصحبه أجمعين
اللهم تقبل منا إنك أنت السميع العليم
وتب علينا إنك أنت التواب الرحيم
لة سايتى فةرموودة وةركيراوة.