تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

4

kamarany salma نووسی:

جزاك الله خيرا
دةست خؤش برايةكةم

3

جزاك الله خيرا
دةست خؤش برايةكةم

2

ده‌ستت خۆش بێت، زۆر به‌دڵمه‌.

1

الحمدلله وحده، والصلاة والسلام على من لا نبـي بعده:
لەگەڵ زاڵبوونی ماددە و بایەخ نەدان بە لایەنی ڕووحی ، شەڕ و ناكۆكی و دووبەرەكیش لە نێوان مرۆڤەكاندا زیاد دەبێت، و وای لێدێت كەسەكان نەك هەر هەڵەی یەكتر قبوڵ ناكەن بەڵكو بە هەڵەیەكی گەورەتریش ڕووبەڕووی یەكتر دەبنەوە، و شەڕ و ئاژاوەی گەورە لە نێوانیاندا دروست دەبێت، وەكو ئێستا بە چاوی خۆمان دەیبینین كە لە جیهاندا ڕۆژانە سەدەها مرۆڤ دەبنە قوربانی.
قورئان وەكو كۆتا كتێبی ئاسمانی لە چەندین ئایەتدا گرنگی بە چارەسەركردنی ئەو ناكۆكیانە داوە، خوای گەورە فەرموویەتی: [وَلَا تَسْتَوِي الْحَسَنَةُ وَلَا السَّيِّئَةُ ۚ ادْفَعْ بِالّتِي هِيَ أَحْسَنُ فَإِذَا الّذِي بَيْنَكَ وَبَيْنَهُ عَدَاوَةٌ كَأَنَّهُ وَلِيٌّ حَمِيمٌ ] (فصلت: 34) .واتە: هەرگیز چاكەو خراپە یەكسان نین، بێگومان خوا یەكەمی خۆش دەوێ و، ڕقی لەدووەمە، پاڵنێ بە خراپەوە بە جوانترین ئاكار، واتە: بە ئاكاری جوان و جوانتر وەڵامی خراپەكار بدەرەوە، ئەوسا دەبینی ئەو كەسەی كە لەنێوان تۆو ئەودا دوژمنایەتیەك هەیە، وای لێدێ‌ دەڵێی دۆستێكی نزیك و بەسۆزە.
كەواتە بۆ ئەوەی كێشەكانت گەورەتر نەبن و كەسانی تر نەبن بە دوژمنت هەوڵ بدە ئەگەر كەسێك خراپەیەكیشی بەرامبەر كردیت، لێی ببوریت و چاكەی بەرامبەر بكەیت، نموونەیەكی زۆر جوانیش لەسەر ئەم بابەتە بەسەرهاتی ئەو پێغەمبەرەیە – علیه السلام – كە پێغەمبەری خوا –صلى الله عليه وسلم– بۆمان دەگێڕێتەوە كە گەلەكەی خوێناوییان كردووە ئەویش بە بێ‌ هیچ كاردانەوەیەكی خراپ خوێنەكەی لابردووە و فەرمویەتی " اللهم اغفر لقومي فإنهم لا يعلمون "  واتە: خوایە لە گەلەكەم ببورە چونكە ئەوان نازانن (رواه البخاري: 3477).ئەم پێغەمبەرە – صلى الله عليه وسلم– جگە لەوەی لە گەلەكەی خۆشبوو لەو تاوانە گەورەیەی بەرامبەریان كرد، داوای لێخۆشبوونیشی لە خوای گەورە بۆ كردن، و عوزری ئەوەی بۆ هێنانەوە كە ئەوان نازانن بۆیە وای لێدەكەن.
با لە خۆمان بپرسین ئەگەر كەسێك تاوانێكی لەو شێوەیەمان بەرامبەر ئەنجام بدات كاردانەوەمان چی دەبێت؟
سوودەكانی وەڵامدانەوەی خراپە بە چاكە
1. پتەوبوونی برایەتی و خۆشەویستی لە نێوان تاكەكانی كۆمەڵگا و پاشانیش دروستبوونی كۆمەڵگایەكی ئیسلامی تۆكمە و بەهێز.
2. دەبێتە هۆی حەوانەوەی دەروون و پاك بوونەوەی لە ڕق و كینە و ئیرەیی.
3. دەستكەوتنی پاداشتی گەورە و نەبڕاوە و پلەی بەرز لای خوای گەورە.
4. خۆشەویستت دەكات لای خوای گەورە، و پاشانیش لای خەڵكی.
5. دۆست و خۆشەویستت زیاد دەكات و دوژمنت كەم دەبێتەوە.
بەپێچەوانەشەوە وەڵامدانەوەی خراپە بە خراپە یان بە خراپتر دەبێتە هۆی لاوازبوونی برایەتی و ناڕەحەتی دەروونی و لە دەستدانی پاداشت و پلەی بەرز لای خوای گەورە.
خوای گەورە دڵپاك و سنگ فراوان و لێبووردەمان بكات بەرامبەر بە یەكتر آمین.
والحمدلله رب العالمین
لة سايتى بةهةشت وةركيراوة.