كاك كۆسره‌ت ئه‌وكاره‌ی تۆ ناكرێت چونكه ئه‌وه په‌یوه‌ندی به زمانی css ـه‌وه هه‌یه .
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ته‌كنه‌لۆژیا » كار پێكردنی App Serv و دانانی ماڵه‌ڕ بێ هێلی ئینته‌رنێت > وێنه » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
كاك كۆسره‌ت ئه‌وكاره‌ی تۆ ناكرێت چونكه ئه‌وه په‌یوه‌ندی به زمانی css ـه‌وه هه‌یه .
ده‌سته‌کانت خۆش کاک ئاسۆ به‌راستی شایه‌نی رێزیت
ئه‌ی ده‌بێت ئه‌مه چۆن سه‌یڤ بکرێت له‌گه‌ڵ ریفریشیك نه‌بێته‌وه ئینگلیزی
وێنه‌که؛
ده‌ست خۆش كاك ئاسۆ بابه‌تێكی زۆر به‌سووده زۆر جوان شیتكردۆتهوه
[center]به‌ناوی یه‌زدانی گه‌وره و باڵاده‌ست .
به‌رنامه‌ی ( App Serv ) ئه‌پاچی سێرڤه‌ر گرینگیه‌كی زۆری هه‌یه به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی كاری دروست كردنی وێب سایت و دیزاین ده‌كه‌ن
ده‌توانیت ماڵپه‌ڕ یاخود یانه یان هه‌ر جۆره سایتێك له‌ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت دروست بكه‌یت بێ ئه‌وه‌ی هێلی ئینته‌رنێت به‌كار بهێنیت .
سه‌ره‌تا له‌م لینكه‌وه به‌رنامه‌كه دابه‌زێنه .
ناوی به‌رنامه : App Serv
جۆری فایل : rar
قه‌باره : 14.5
http://www2.zshares.net/nglp37m4hbux
له‌كاتی سێت ئه‌پ كردنی ره‌چاوی ئه‌م خاڵانه بن
1 - كاتێك كه سێت ئه‌پ ده‌كه‌ی داوای ناوێك ده‌كات بنووسن ( root )
2 - داوای پاسوۆردی كرد ( 123456 ) دانێن .
3 - ئیمێڵ ( هه‌ر ئیمێلێك بێت بنووسن )
پاش سێت ئه‌پ كردنی به‌رنامه‌كه برۆ بۆ ( Local :C ) پاشان ( Appserv ) فۆلده‌ری ( www ) بكه‌وه فایلی ( index.php ) ڕه‌ش بكه‌وه .
لێره‌وه‌ش سكریپتی ( Punbb ) دابه‌زێنه چونكه ڕۆنكردنهوهكهم له‌سه‌ر ئه‌م سكرێپته داوه .
1 - سه‌ره‌تا سكریپته‌كه كۆپی بكه بڕۆ بۆ ( Local :C ) پاشان ( Appserv ) له فۆلده‌ری ( www ) په‌یستی بكه . به‌م شێوه‌ی خواره‌وه :
2 - له یه‌كێك له وێبگه‌ره‌كان له خانه‌ی گه‌ڕان بنووسه ( localhost ) و كلیك له ( Phpmyadmin ) بكه و ( Database ) دروست بكه .
3 - پاشان دووباره وێبگه‌رێك بكه‌وه بنووسه ( localhost ) و كلیك له ( Punbb ) بكه دواتر كلیك له ( install.php ) بكه وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه .
4 - له ( database server hostname ) بنووسه ( localhost ) و له ( database name ) ناوی داتابه‌یس بنووسه و له ( database username ) ناوی یوزه‌ری داتابه‌یس بنووسه و له ( database password ) پاسوۆردی ئه‌پاچی بنووسه و له ( administrator username ) ناوێك بۆ به‌ڕێوه‌به‌ر و له ( password ) و ( confirm password ) دوو پاسوۆرردی وه‌ك یه‌ك بۆ به‌ڕیوه‌به‌ر و له ( administratore email ) ئیمێلیك بۆ به‌ڕێوه‌به‌ر پتشتن ( Start Install ) داگر له‌م وێنه‌یه جوانتر ببینه :
5 - پاش ئه‌وه‌ی كلیكت له ( Start Install ) ئه‌م كۆده ده‌رده‌كه‌وێت و له‌ناو ( Notepad ) خه‌زنی بكه و به ( config.php ) سه‌یڤی بكه و بیخه ناو سكرێپتهكه .
6 - به‌م شێوه‌ی خواره‌وه فایلی ( config.php ) له‌م شوێنه‌وه دابنێ و پاشان ( install.php ) ڕه‌ش بكه‌وه بۆ جێگیربوونی .
7 - ئێستا وێبگه‌رێك بكه‌وه به‌م شێوه‌یه له گه‌ڕان بنووسه ( localhost/Punbb ) به‌م شێوه‌یه ببینه :
[/center]
یانەی سەرهەنگ موحسین » ته‌كنه‌لۆژیا » كار پێكردنی App Serv و دانانی ماڵه‌ڕ بێ هێلی ئینته‌رنێت > وێنه » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]