تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

2

DAST XOsH BAHEWAE SARKAWTNY

1

پاش نزیكه‌ى دوو ساڵ دابڕان له‌یاریگاكان ئه‌ویش به‌هوى بوونی كێشه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ یانه‌ى زوب ئاهن ئه‌سفه‌هانی ئێرانی، دواجار یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێ-فیفا (fifa) ئیستغناى یاریكردنی هاوار زێبارى یاریزانی نێوده‌وڵه‌تی كوردی به‌فه‌رمیی نارده‌ یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عیراق.
به‌ڕێوه‌به‌رى كاره‌كانی هاوار زێبارى ئه‌م ئێواره‌یه‌ له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا ئه‌وه‌ى بۆم ئاشكرا كرد كه‌ پاش ئاگاداركردنه‌وه‌ى یه‌كێتی تۆپی پێی عیراق له‌لایه‌ن یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێ، ئه‌م یه‌كێتییه‌ش له‌لایه‌ن عه‌بدولخالق مه‌سعودى جێگرى سه‌رۆكه‌وه‌ هاوار-یان له‌ وه‌رگرتنی ئیستغناى یاریكردن له‌یه‌كێك له‌یانه‌كانی خولی عیراقی ئاگاداركرده‌وه‌.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت و نزیك له‌م یاریزانه‌ ئه‌وه‌ى پێمان راگه‌یاند كه‌ زێبارى له‌نێو یانه‌كانی عیراق و كوردستان و هه‌ر سێ تیپی یانه‌ى هه‌ولێر و سلێمانی و زاخۆ، به‌ مسۆگه‌رى تیپی یانه‌ى هه‌ولێرى به‌شدار له‌جامی یه‌كێتی یانه‌كانی ئاسیا هه‌ڵده‌بژێرێت، به‌مه‌ش هاوار له‌گه‌ڵ هه‌ڵگورد مه‌لا محه‌مه‌دى براى له‌ڕیزى تیپى یانه‌ى هه‌ولێرى قه‌ڵا و مناره‌ یاری ده‌كات.
شایه‌نی باسه‌ له‌ژیانی یاریكردنیدا بۆ تیپی یانه‌كانی موسڵ و قووه‌جه‌وى له‌عیراق و ئه‌نسارى لوبنانی و ئه‌پۆلۆن لیماسۆلى قوبرسى و عه‌ینى ئیماراتی و خوورى قه‌ته‌رى و ئانۆرسۆسیس فاماگۆستاى قوبرسى و پرسپۆلیس و ئیستقلالى تاران و زوب ئاهن ئه‌سفه‌هانی ئێرانی یاریكردووه‌ و دواجاریش به‌هۆى بوونی كێشه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى، یانه‌ى زوب ئاهن له‌یاریكردن رایگرت و دواجار له‌ڕێگه‌ى پاش چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆر له‌ڕێگه‌ى پارێزه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ ئیستغناى یاریكردنی بۆ یانه‌یه‌كی تر وه‌رگرت و له‌وانه‌شه‌ له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی ئیستغناكه‌ بڕه‌ پاره‌ى داواكراوى یانه‌ى زوب ئاهن وه‌ك قه‌ره‌بوو بژمێرێت.

http://www.yariga.net/Babat/40931/hawr-mala


yariga.net