DAST XOsH BAHEWAE SARKAWTNY
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » خولی عێراق و ئاسیا » هاوار زێبارى له‌پاڵ هه‌ڵگوردى براى له‌هه‌ولێر یاری ده‌كات » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
DAST XOsH BAHEWAE SARKAWTNY
پاش نزیكه‌ى دوو ساڵ دابڕان له‌یاریگاكان ئه‌ویش بههوى بوونی كێشه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ یانه‌ى زوب ئاهن ئه‌سفه‌هانی ئێرانی، دواجار یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێ-فیفا (fifa) ئیستغناى یاریكردنی هاوار زێبارى یاریزانی نێوده‌وڵه‌تی كوردی به‌فه‌رمیی نارده یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عیراق.
به‌ڕێوه‌به‌رى كاره‌كانی هاوار زێبارى ئه‌م ئێواره‌یه له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا ئه‌وه‌ى بۆم ئاشكرا كرد كه پاش ئاگاداركردنه‌وه‌ى یه‌كێتی تۆپی پێی عیراق له‌لایه‌ن یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێ، ئه‌م یه‌كێتییه‌ش له‌لایه‌ن عه‌بدولخالق مه‌سعودى جێگرى سه‌رۆكه‌وه هاوار-یان له وه‌رگرتنی ئیستغناى یاریكردن له‌یه‌كێك له‌یانه‌كانی خولی عیراقی ئاگاداركرده‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت و نزیك له‌م یاریزانه ئه‌وه‌ى پێمان راگه‌یاند كه زێبارى له‌نێو یانه‌كانی عیراق و كوردستان و هه‌ر سێ تیپی یانه‌ى هه‌ولێر و سلێمانی و زاخۆ، به مسۆگه‌رى تیپی یانه‌ى هه‌ولێرى به‌شدار له‌جامی یه‌كێتی یانه‌كانی ئاسیا هه‌ڵده‌بژێرێت، به‌مه‌ش هاوار له‌گه‌ڵ هه‌ڵگورد مه‌لا محه‌مه‌دى براى له‌ڕیزى تیپى یانه‌ى هه‌ولێرى قه‌ڵا و مناره یاری ده‌كات.
شایه‌نی باسه له‌ژیانی یاریكردنیدا بۆ تیپی یانه‌كانی موسڵ و قووهجهوى له‌عیراق و ئه‌نسارى لوبنانی و ئه‌پۆلۆن لیماسۆلى قوبرسى و عه‌ینى ئیماراتی و خوورى قه‌ته‌رى و ئانۆرسۆسیس فاماگۆستاى قوبرسى و پرسپۆلیس و ئیستقلالى تاران و زوب ئاهن ئه‌سفه‌هانی ئێرانی یاریكردووه و دواجاریش به‌هۆى بوونی كێشه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى، یانه‌ى زوب ئاهن له‌یاریكردن رایگرت و دواجار له‌ڕێگه‌ى پاش چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆر له‌ڕێگه‌ى پارێزه‌ره‌كه‌یه‌وه ئیستغناى یاریكردنی بۆ یانه‌یه‌كی تر وه‌رگرت و له‌وانه‌شه له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی ئیستغناكه بڕه پاره‌ى داواكراوى یانه‌ى زوب ئاهن وه‌ك قه‌ره‌بوو بژمێرێت.
yariga.net
یانەی سەرهەنگ موحسین » خولی عێراق و ئاسیا » هاوار زێبارى له‌پاڵ هه‌ڵگوردى براى له‌هه‌ولێر یاری ده‌كات » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]