تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

9

ئاساییه‌ بوراوی تۆ چاوی منی  برا  گه‌وره‌ی منی     وه‌ ده‌رباره‌ی  ئه‌وه‌ی كه‌  پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به‌ ئیمامی عمر(رضي الله عنه) ی وتوه‌ پاش من كه‌ پێغه‌مبه‌رێك هه‌بوایه‌ دوای من ئه‌تۆ ئه‌بووی ))))) ئه‌وا براكه‌م من ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ ئیمامی عمر پیاوێكی گه‌وره‌و به‌رێزه‌ هێناومه‌ته‌وه‌  وه‌ منیش له‌ مامۆستایه‌كم گوێ لێبووه‌    جا ئه‌وه‌ كێشه‌ نیه‌ چونكه‌ من به‌ نموونه‌ هێناومه‌ته‌وه‌ كه‌ ئیمامی عمر (رضي الله عنه) گه‌وره‌و به‌رێز بووه‌           كه‌واته‌ ئه‌گه‌ر ئیمامی ابو بكر(رضي الله عنه)بێت یان امامی عمر (رضي الله عنه) ئه‌وا هیچ كێشه‌ نیه‌ چونكه‌ هه‌روه‌كو وتم من به‌ه‌ نموونه‌ی ئه‌وه‌م هێناوه‌ته‌و  كه‌ پیاوێكی گه‌وره‌و به‌رێزبووه‌  ئه‌گه‌ر هه‌له‌ش بێت داوا له‌ خوا ده‌كه‌م بمبه‌خشێت

8

ره‌زوان نووسی:

من نه‌ صۆفیم نه‌ سلفی نه‌ مدخلی------- به‌لكو (مسولمانم)به‌نده‌ی خودا---------وه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌لێی نازانم جوتبوون له‌ دووری800كیلۆمه‌ترو نازانم چوچو  چ  من باوه‌رم به‌م شتانه‌ نیه‌ وه‌ زۆرم رك له‌ شێخ ده‌بێته‌وه‌ به‌لكو ئه‌گه‌ر كه‌سێكی به‌نده‌ خوا بێ و تاعه‌ت و عیباداتی زۆربێ من خۆشم ده‌وێ و علم و زانستی لێ وه‌رده‌گرم   جا ئه‌و كه‌سه‌ با نزمترین پلی هه‌بێ من قورئان و پێغه‌مبه‌رم به‌سه‌ گوێرایه‌لیم بكه‌ن بۆ رێگای راست و دروست

خودای گه‌وره‌ پاداشتت بداته‌وه‌ ،زۆر داوای لێبوردن ئه‌كه‌م له‌سه‌ر ئه‌و وڵامانه‌ی له‌م بابه‌ته‌ بۆتۆم نوسیوه‌ ،گه‌رده‌نمان ئازاكه‌ ،وام زانی تۆ صۆفی و مۆفی .
به‌ڵام دڵنیابه‌ له‌ هه‌ر بابه‌تێك كه‌ هه‌ڵه‌ی تیابوو مناقه‌شه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌كه‌م له‌بابه‌ته‌كه‌یتریشت هه‌ندێكم خوێنده‌وه‌ ،به‌ڵام دوای وڵامم ئه‌بێت ،
هه‌ر كه‌ خوێندمه‌وه‌ش زانم كه‌سێكی زۆر بێ زانست(علم) نوسیوه‌یه‌تی چونكه‌ هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ی تیایه‌ نوسراوه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌ وسلم) به‌ ئیمامی عمر(رضي الله عنه) وی وتوه‌ پاش من كه‌ پێغه‌مبه‌رێك هه‌بوایه‌ دوای من ئه‌تۆ ئه‌بووی ،به‌ڵام ئه‌مه‌ پێغه‌مبه‌رمان (صلی الله علیه‌ وسلم) به‌ ئیمامی ئه‌بو بكری وت نه‌وه‌ك به‌ ئیمامی عمر (خوایان لێ رازیبێ) .

7

من نه‌ صۆفیم نه‌ سلفی نه‌ مدخلی------- به‌لكو (مسولمانم)به‌نده‌ی خودا---------وه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌لێی نازانم جوتبوون له‌ دووری800كیلۆمه‌ترو نازانم چوچو  چ  من باوه‌رم به‌م شتانه‌ نیه‌ وه‌ زۆرم رك له‌ شێخ ده‌بێته‌وه‌ به‌لكو ئه‌گه‌ر كه‌سێكی به‌نده‌ خوا بێ و تاعه‌ت و عیباداتی زۆربێ من خۆشم ده‌وێ و علم و زانستی لێ وه‌رده‌گرم   جا ئه‌و كه‌سه‌ با نزمترین پلی هه‌بێ من قورئان و پێغه‌مبه‌رم به‌سه‌ گوێرایه‌لیم بكه‌ن بۆ رێگای راست و دروست

6

ره‌زوان نووسی:

سه‌ره‌تا   من  ئه‌و به‌لگانه‌م بۆ شێخ و مورید و ئه‌م شتانه‌ نه‌هێناوه‌ته‌وه‌ به‌لكو بۆ ئێوه‌یه‌ كه‌ هه‌ر باوه‌رتان پێ نیه‌  وه‌ خودای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ ئه‌ولیایان دۆستی منن منیش دۆستی وانم تۆ ده‌لێی بۆ شێخت هێناوه‌ته‌وه‌  به‌لام وانیه‌ من بۆ ئه‌وه‌م هێناوه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌موو كه‌سێكی سالح به‌ یارمه‌تی خوداكه‌ی خۆی ده‌توانێ كه‌رامه‌تێك بكات یاخود بڵێین كه‌رامه‌تی هه‌یه‌  --------  هه‌ر له‌خۆته‌وه‌ قسه‌مه‌كه‌ چونكه‌ تۆ خۆت به‌ شوێنكه‌وته‌ی قورئان و سونه‌ت داده‌نێیت  نابێت هه‌ر له‌ خۆته‌وه‌ قسه‌ بكه‌ی و بلێی خۆی كردۆته‌ ئه‌ندام بۆ بلاو كردنه‌وه‌ی صۆفی و نازانم چوچوچ  --------------- سبحان الله  هذا بهتان كبیر -------- من مسولمانم  نه‌ك (سلفی و صۆفی و ده‌روێ و نازانم چوچوچ ) به‌لام كامه‌ به‌لگه‌ی به‌ قوه‌ت بێت بۆخۆم ده‌یهێنم و كاری پێ ده‌كه‌م  جا هه‌ندێك شت هه‌یه‌ سلفیه‌كان به‌لگه‌یان به‌ هێزتره‌ وه‌هه‌ندێ صۆفی به‌لگه‌یان به‌ هێزه‌  -----  وه‌ من  هه‌ر بابه‌تێكم دانابێت به‌س به‌ به‌لگه‌ بووه‌و تا ئێستا نه‌تتوانیوه‌ وه‌لامی هیچیان به‌یته‌وه‌ بۆیه‌ وا  قه‌له‌ق بووی

كاك ڕه‌زوان
من هیچ كێشه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته‌ نیه‌ ته‌نانه‌ت ده‌سخۆشیشت لێ ئه‌كه‌م به‌ڵام ده‌ترسم ئه‌و گومرایه‌مان پێ بفرۆشی كه‌ شێخه‌كانتان وه‌كو كه‌ڕامه‌ت باسی ئه‌كه‌ن عه‌له‌ل ئه‌ساس كردویانه‌،ئاخر پیاو شه‌رم ئه‌كات باس له‌ هه‌ندێكیان بكات ،به‌ هه‌زاران خورافیاتان هه‌یه‌ ،به‌ ناوی كه‌ڕامه‌ت به‌ گوێی موسڵمانانی دائه‌چرپێنن و پێمانی ئه‌فرۆشن له‌ په‌نای دینه‌وه‌ .


کتێبی (الطبقات) که‌ محمد النور ود ضيف الله هه‌ستاوه‌ به‌ دانان و نوسینی وه‌ کتێبه‌که‌ ناسراوه‌ به‌ (طبقات ود ضيف الله) وه‌ ئه‌م کتێبه‌‌ به‌ گه‌وره‌ترین وه‌ باشترین و یه‌که‌م سه‌رچاوه‌ی سۆفیگه‌ری له‌ سودان داده‌نرێت له‌ لایه‌ن هه‌موو ته‌ریقه‌کانیه‌وه‌ وه‌ هه‌موویان به‌ چاوی ڕێزه‌وه‌ سه‌یری ده‌که‌ن وه‌ باسی مێژووی سودان ده‌کات له‌ ساڵی 1505 هه‌تا 1821 ته‌نانه‌ت وه‌ك مێژووش مێژو نوسه‌کان به‌ سه‌رچاوه‌یه‌کی گرنگ و تاکه‌ سه‌رچاوه‌ی داده‌نێن که‌ باسی مێژووی سودان ده‌کات

له‌م په‌رتوكه‌ له‌ لاپه‌ڕه‌ 116 باس له‌ كه‌ڕاماتی الشيخ عبد الرحيم بن الشيخ عبد الله العركي إبن الخطوة ده‌كا
كه‌ ئه‌م شێخه‌ له‌ دوریی 1،800 کیلۆمه‌تره‌وه‌ له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌یدا جووت بووه‌ و منداڵێکیشی لێ بووه‌ !؟.
جا ئه‌ترسم تۆش ئه‌م جۆره‌ خورافیاتانه‌ به‌ ئێمه‌ بفرۆشی به‌ناوی كه‌راماتی پیاوچاكان

ده‌رباره‌ی قه‌له‌ق بوونم به‌بابه‌تی تۆ  ،تۆ زۆر هه‌ڵه‌ تێگه‌یشتوی من چ هاقم به‌ تۆیه‌ من هه‌ر بابه‌ت زۆر كه‌م ئه‌خوێنه‌وه‌ ،له‌ كۆی بابه‌ته‌كانت هه‌رچه‌نده‌ نازانم چه‌ن بابه‌ت و شتی وات هه‌یه‌ له‌م یانه‌یه‌ ،چونكه‌ ماوه‌یه‌كه‌ كه‌م سه‌ردانی ئێره‌ ئه‌كه‌م ،ته‌نها ئه‌و بابه‌ته‌م خوێندۆته‌وه‌ و بابه‌ته‌كیترم كره‌وه‌ دوو سێ ڕێزی یه‌كه‌مم خوێنده‌وه‌ بۆیه‌ هه‌ر زوو زانیم تۆ كه‌سێكی صۆفی و ئه‌شعه‌ری .

5

سه‌ره‌تا   من  ئه‌و به‌لگانه‌م بۆ شێخ و مورید و ئه‌م شتانه‌ نه‌هێناوه‌ته‌وه‌ به‌لكو بۆ ئێوه‌یه‌ كه‌ هه‌ر باوه‌رتان پێ نیه‌  وه‌ خودای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ ئه‌ولیایان دۆستی منن منیش دۆستی وانم تۆ ده‌لێی بۆ شێخت هێناوه‌ته‌وه‌  به‌لام وانیه‌ من بۆ ئه‌وه‌م هێناوه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌موو كه‌سێكی سالح به‌ یارمه‌تی خوداكه‌ی خۆی ده‌توانێ كه‌رامه‌تێك بكات یاخود بڵێین كه‌رامه‌تی هه‌یه‌  --------  هه‌ر له‌خۆته‌وه‌ قسه‌مه‌كه‌ چونكه‌ تۆ خۆت به‌ شوێنكه‌وته‌ی قورئان و سونه‌ت داده‌نێیت  نابێت هه‌ر له‌ خۆته‌وه‌ قسه‌ بكه‌ی و بلێی خۆی كردۆته‌ ئه‌ندام بۆ بلاو كردنه‌وه‌ی صۆفی و نازانم چوچوچ  --------------- سبحان الله  هذا بهتان كبیر -------- من مسولمانم  نه‌ك (سلفی و صۆفی و ده‌روێ و نازانم چوچوچ ) به‌لام كامه‌ به‌لگه‌ی به‌ قوه‌ت بێت بۆخۆم ده‌یهێنم و كاری پێ ده‌كه‌م  جا هه‌ندێك شت هه‌یه‌ سلفیه‌كان به‌لگه‌یان به‌ هێزتره‌ وه‌هه‌ندێ صۆفی به‌لگه‌یان به‌ هێزه‌  -----  وه‌ من  هه‌ر بابه‌تێكم دانابێت به‌س به‌ به‌لگه‌ بووه‌و تا ئێستا نه‌تتوانیوه‌ وه‌لامی هیچیان به‌یته‌وه‌ بۆیه‌ وا  قه‌له‌ق بووی

4

SMN21 نووسی:
ره‌زوان نووسی:

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سلفیه‌كان باوه‌ریان به‌ كه‌رامه‌تی ئه‌ولیاو پیاوچاكان نیه‌  پێویست بوو بابه‌تێك ده‌رباره‌ی كه‌رامه‌ت بنوسین.

- سه‌یره‌!! له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا بۆ؟
من له‌وه‌ بێ شكم كه‌ هه‌یه‌.

ئێمه‌ش بێ شكین كه‌ هه‌بووه‌ ئه‌م به‌ڵگانه‌ ،به‌ڵام ئه‌م به‌ڵگانه‌ تایبه‌تن ،یه‌عنی به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ندێ جار وه‌كو أعجازێك به‌ خه‌ڵكی ئه‌وكات نیشاندراون بۆ باوه‌ڕ هێنانیان به‌ ئاینی ئیسلام ،یان وه‌كو یارمه‌تیك خودای گه‌وره‌ پێی داون ،به‌ڵام صۆفی یه‌كان شتی وا ئه‌ڵێن كه‌ گوایه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی شێخه‌كه‌یان بۆته‌ كه‌ڕامه‌ت ئه‌مه‌ ئه‌مه‌ هیچ ئه‌صل و ئه‌ساسێكی نیه‌ ،جاری وایه‌ ئه‌بێته‌ درۆ خودا په‌نامان بدات .
""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""

كاك سه‌رهه‌نگ ئه‌مانه‌ش ئاوان ،من به‌ بینینی یه‌ك دوو بابه‌تی ئه‌م كه‌سه‌ ئه‌زانم ئه‌م براده‌ره‌ بۆ چ ئامانجێك بۆته‌ ئه‌ندام له‌م یانه‌یه‌ ،ته‌نها بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی فكره‌ی صۆفی گه‌ری (خودا په‌نامان بدات لێیان) ،ئێمه‌ش به‌ پشتیوانی خودا له‌وه‌و پاش پۆخڵه‌واتی ئه‌م صۆفی و قوطبی و ئه‌شه‌عه‌ری و ده‌روێش و مورید و نازانم چ و چ بڵاو ئه‌كه‌ینه‌وه‌ ،ئه‌گه‌ر ئه‌م كه‌سه‌ ده‌س هه‌ڵنه‌گرێ له‌سه‌ر قسه‌ وتن ڕێبازی ئه‌هلی سونه‌ و جه‌مه‌عات ئێمه‌ش بابه‌تمان ئه‌بێت له‌سه‌ر گومڕای صۆفی یه‌كان .

3

ببوره‌ به‌رێز   روونتر قسه‌ بكه‌  نازانم چی ده‌لێی

2

ره‌زوان نووسی:

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سلفیه‌كان باوه‌ریان به‌ كه‌رامه‌تی ئه‌ولیاو پیاوچاكان نیه‌  پێویست بوو بابه‌تێك ده‌رباره‌ی كه‌رامه‌ت بنوسین.

- سه‌یره‌!! له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا بۆ؟
من له‌وه‌ بێ شكم كه‌ هه‌یه‌.

1

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سلفیه‌كان باوه‌ریان به‌ كه‌رامه‌تی ئه‌ولیاو پیاوچاكان نیه‌  پێویست بوو بابه‌تێك ده‌رباره‌ی كه‌رامه‌ت بنوسین و وه‌لامی ئه‌و چه‌واشه‌كاریه‌یه‌ان بده‌ینه‌وه‌  سه‌ره‌تا

بەڵگەی كەڕامەت لەقوڕئانی پیرۆز
1. خوای گەورە لە چیرۆكی حەزرەتی (مریم) دەفەرمووێ‌: [وَهُزّى اليْكِ بِجِذْعِ النَّخْلَةِ تُسَاقِطْ عَلَيْكِ رُطَباًجَنِيّاً] (1) واتە:ئەولقە دارخورمایە بەرەولای خۆت بجولێنەرەوە,بەسەرت دا بەردەبێتەوە خورمای وەها,كەبشێ‌ بۆخواردن. جا ئەو لقە هیشك بوو, بەڵام بە ئەمری خوا سەوز بوەوە, وخورمای پێگەیشتوی لێبەربوەوە بێ‌ ئەوەی كاتی خورمابێت. جا ئەمەش كەڕامەت بوو بۆحەزرەتی (مریم) سەلامی خوای لەسەر بێ‌.
2. هەروەها خوای گەورە دەفەرمووێ‌:لەبارەی چیرۆكی (أصحاب الكهف): ): [وَلَبِثُوافي كَهْفِهِمْ ثَلاَثَمِئَةِ سِنِينِ وازْدَادُوا تِسْعَاً].(.(2) واتە: مانەوە لەناو ئەشكەوتەكەیان سێ‌ سەد ساڵ, وە نۆساڵیشیان زیاد كرد ,ئینجا مانەوە بەدرێژایی ئەو ماوەیە لەحاڵەتی خەوتن وەزیندوش بوون وەپارێزراویش بوون لەهەموو بەڵایەك,ئەوەش لەبەر كەڕامەت و ڕێزی خوابو بۆیان.
3. هەروەها خوای گەورە لەبارەی چیرۆكی,هاوڕێی حەزرەتی (سلیمان) (عَلی نَبِیِّنَا ۆعَڵیْهِ الصَّڵاەُ ۆالسَّلام)كەناوی:(اصف بن برخیا)بوو دەفەرمووێ‌: [أنَاآتِيكَ بِهِ قَبْلَ أنْ يَرْتَدَّ اليْكَ طَرْفُكَ] (3) واتە: حەزرەتی (ێ‌صف بن برخیا) فەرمووی: من بۆت دێنم ئەو عەرشە, پێش ئەوەی چاوەكانت بۆلای خۆت بگەرێنیەوە, لەپاش ئەوەی كە تەماشای شتێك دەكەی.
4. هەروەها خوای گەورە لە بارەی چیرۆكی حەزرەتی (زكریا) سەلامی خوای لەسەربێ‌, لەگەڵ حەزرەتی (مریم) دەفەرمووێ‌: [كُلَّمَادَخَلَ عَلَيْهَازَكَرِيَّاالمِحْرَابَ وَجَدَ عِنْدَهَا رِزقاً قَال يَامَرْيَمُ انَّى لَكِ هَذَا قَالتْ هُوَمِنْ عِنْدِاللهِ](4) واتە: هەركاتێك حەزرەتی (زكریا) دەچوە ئەو ژورەی كە حەزرەتی (مریم) خواپەرستی لێدەكرد, خواردەمەنی چاو پێدەكەوت, ئەویش لێی پرسیاردەكرد, ئەو خواردەمەنیەت لەكوێ‌ بۆ هاتوە ? حەزرەتی (مریم)ەش دەیفەرموو: لە لایەن خواوە بۆم دێت لە بەهەشت.
1- سورە مریم اڵایە (25).
2- سورە الكهف اڵایە (25).
3- سورە النمل اڵایە (40).
4- سورە ال عمران اڵایە (37).

بەڵگەی كەڕامەت لە فەرموودەی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)
1.    دەگێڕنەوە لە حەزرەتی (أبو هریرە  .رضى الله عنه) ئەویش لە پێغەمبەر( صلى الله عليه وسلم) كە فەرمووی:(هیچ كەس لەناو بێشكە قسەی نەكردوە تەنها سێ‌ كەس نەبێ‌:
یەكەم: حەزرەتی (عیسی).
دووەم: پیاوێك هەبوو لەناو (بنی ئیسرائیل) پێی دەوترا (جُرَیْج) كاتێك نوێژی دەكرد, دایكی هات وبانگی كرد (جُرَیْج) ووتی ئایا وەڵامی بدەمەوە باشترە یان نوێژ بكەم ? دایكەكەش دوعای لێكرد, ووتی: ئەی خودایە نەیمرێنی, تاكو دەم وچاوی ئافرەتانی داوێن پیسی پیشان نەدەی, ئینجا ڕۆژێك (جُرَیْج) لە پەرست گایەك دابوو,ئافرەتێك چو بۆ لای داوای ئیشی خراپی لێكرد, ئەویش ڕازی نەبوو, لەپاشان ژنەكە چو بۆ لای شوانێك, ئیشی خراپی لەگەڵ كرد, ئینجا منداڵێكی بوو, وە بوختانی بە (جُرَیْج)كرد, و ووتی ئەو منداڵە لە (جُرَیْج)ە, خەڵكەكەش چونە لای (جُرَیْج) پەرستگاكەیان شكاند, وە دایان بەزاند وجنێویان پێدان, لەپاشان (جُرَیْج) دەست نوێژێكی شوشت و نوێژی كرد, ئەوجا هاتە لای منداڵەكە, ووتی: ئەی منداڵ كێ‌ بابتە? منداڵەكەش وەقسە هات و ووتی: شوانەكە بابمە ئینجا,خەڵكەكە,پەشیمان بوونەوە, و ووتیان پەرستگاكەت بۆ دروست بكەینەوە لەزێڕ? ووتی نەخێر دەبێ‌ بۆم لەقوڕ دروست بكەنەوە  ئەوەش كەڕامەت بوو بۆ (جُرَیْج)
سێیەم: جارێكیان ژنێك منداڵێكی خۆی پێ بو كە شیرە خۆرە بوو, لەكاتێك گەنجێكی جوان كە خاوەن ڕوخسار و سیمایەكی جوان بوو, بەلای ژنەكەدا تێپەڕی ژنەكە ووتی: ئەی خودایە كوڕەكەی منیش وەكو ئەو گەنجە لێبكە, منداڵە شیرەخۆرەكە بە زوبان هات و ووتی: ئەی خودایە وەكو ئەو گەنجەم لێنەكەی, لەپاشان بە لای ئەوژنەدا تێپەڕی ژنێك خەڵك باسیان دەكرد بەخراپە دەیان ووت ئەو ژنە دزی كردیە زینای كردیە وە سزاش درابوو, ژنەكەی خاوەن منداڵ ووتی: ئەی خودایە كوڕەكەی من وەكو ئەو ژنە لێمەكە منداڵەكە ووتی: ئەی خودایە وەكو ئەو ژنەم لێبكە, ئینجا دایكەكە لێیپرسی لەبارەی ئەو وەڵامانەی , منداڵەكە ووتی: ئەو گەنجەی كە تۆ وتت خودایە منداڵی من وەكو ئەولێبكە ئەو زۆردارێك بو لە زۆر دارەكان منیش پێم خۆش نەبو وەكو ئەوم لێبێت, بەڵام ئەوژنە گوتراوە كە زینای كردوە زیناشی نەكردوە, وە گوتراوە دزی كردوە, دزیشی نەكردوە, وە ئەو ژنە دەڵێت خودا بەسمە كە ئاگای لێم بێت.
اخرجه البخاری (2215) ومسلم (6884) وأحمد (2/307-308)
2.    چیڕۆكی ئەو سێ‌ كەسانەی چونە ناو ئەشكەوتەكە, وە كە بەردەكە لەپێش دەركی ئەشكەوتەكە لاچوو, لەپاش ئەوەی كە دەركی ئەشكەوتی گرتبو. اخرجه البخاري (4/369),ومسلم (2743).
3.    هەروەها حەزرەتی (أبو هریرە  .رضى الله عنه) بۆمان دەگێیڕێتەوە لە پێغەمبەر ( صلى الله عليه وسلم) كە فەرمووی: ((ڵقَدْكَانَ فِیمَنْ قَبْڵكُمْ مِنَ اڵاُمَمِ مُحَدَّثونَ, فَأِنْ ێكُ فی اُمَّتِی أَحَدٌ فَانَّهُ عُمَرُ)). واتە: بەڕاستی هەبوو لە ئوممەتەكانی پێش ئێوە, كەسانێك لە لایەن خوا شتیان پێدەگوترا, ئەگەر لەئوممەتی من كەسێك لەوان هەبێ‌ ,ئەوە حەزرەتی (عمر)ە. اخرجه البخاري (7/40) ,ومسلم (2398).