تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

3

kamarany salma نووسی:

دةست خؤش ماندوو نةبى

2

دةست خؤش ماندوو نةبى

1

راپۆرت: خولی نایابی ئینگڵته‌را كۆتـایی پێهـات و مـان یونایتد به‌شـایسته‌ی بوه‌ پـاڵه‌وان ،زانیاری زیاتر له‌سه‌رخوله‌كه‌.

ئـا/ سـانی نـاصیح
ئێواره‌ی ئه‌مـرۆ خـولی نـایابی ئینگڵته‌را بۆ تۆپی پێ له‌وه‌رزی 2012 / 2013 كـۆتـایی پێهـات ،  یـانه‌ی مـان یونـایتدیش به‌شـایسته‌ی بۆ جـاری 20 یه‌مین نـازنـاوه‌كـه‌ی به‌رز كـرده‌وه‌ .

ئێوه‌ره‌ی ئه‌مـرۆ له‌جـه‌وله‌ی 38ی خـولی نـایابی ئینگڵته‌ر كـه‌دوا جـه‌وله‌ بوو كـۆمـه‌ڵێك یـاری به‌رێوه‌ چوو كه‌تێدا پـاڵه‌وانی خـوله‌كه‌ " مـانشسته‌ر یونتیتد " كه‌به‌ر له‌ته‌واو بوونی یارییه‌كـانی خوله‌كه‌ توانی ببێته‌ پـاڵه‌وانه ئه‌وه‌  به‌رامبه‌ر بوو به‌ئه‌نجـامێكی گه‌وره‌ به‌ئه‌نجـامی ( 5 – 5 ) له‌گه‌ڵ یـانه‌ی ویست برۆمیچ ، له‌یـارییه‌كی دیكه‌دا یـانه‌ی مـانشسته‌ر سیتی خـاوه‌ن پله‌ی دووه‌م له‌نێو یاریگـایی خۆی نه‌ی توانی سه‌ركـه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت كـاتێك به‌ئه‌نجـامی ( 2 – 3 ) به‌رامبه‌ر یـانه‌ی نوریچ ستی دۆرا ، هه‌رله‌یـارییه‌كی دیكه‌دا یـانه‌ی چێلسی خـاوه‌ن پله‌ی سییه‌م توانی له‌نێو یاریگـایی خۆی به‌ئه‌نجـامی ( 2 – 1 ) سـه‌ركـه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت به‌سه‌ر یـانه‌ی ئیڤه‌رتۆن ، پله‌ی سێیه‌می مسۆگه‌ر كـرد ، له‌یـارییه‌كی دیكه‌شدا یـانه‌ی ئه‌رسنـاڵ توانی خۆی بگه‌ینێته‌ خولی یانه‌پـاڵه‌وانه‌كـانی ئه‌وروپا كـاتێك به‌ئه‌نجـامی گۆلێكی بێ وه‌ڵام سـه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنـا به‌رامبه‌ر یـانه‌ی نیوكـاسڵ یونایتد ، ئه‌رسنـاڵ به‌ژداری یارییه‌كـانی پـاڵاوتنی خولی یانه‌پـاڵه‌وانه‌كـانی ئه‌وروپـا ده‌كـات ،كـاتێك توانی پله‌ی چواره‌م بۆخۆی مسۆگه‌ر بكـات به‌كۆكـردنه‌وه‌ی 73 خــاڵ .

ئه‌نجـامی یاریییه‌كـانی دیكه‌ش به‌م شێوه‌ بوو

لیڤه‌رپول ( 1 – 0 ) كوینز پارك رینجز

ساوثهامتون( 1 – 1 ) ستۆك سیتی

تۆتنهـام ( 1 – 0 ) سنده‌رلاند

ویست هـام ( 4 – 2 ) ریدینگ

ویگـان( 2 – 2 )  ئه‌ستۆن ڤێلا

سوانزی سیتی ( 0 – 3 ) فولهام


*رێزبه‌ندی یـانه‌كـانی خولی نایابی ئینگڵته‌را(10 ) یانه‌
1- مان یونایتد 89 خــاڵ // ( پــاڵه‌وان )به‌ژدار بوو له‌خـولی یانه‌پـاڵه‌وانه‌كـانی ئه‌وروپـا (راسته‌خۆ )

2- مان سیتی 78 خــاڵ // به‌ژدار بوو له‌خـولی یانه‌پـاڵه‌وانه‌كـانی ئه‌وروپـا (راسته‌خۆ )

3- چێلسی 75 خــاڵ // به‌ژدار بوو له‌خـولی یانه‌پـاڵه‌وانه‌كـانی ئه‌وروپـا (راسته‌خۆ )

4 ئه‌رسنــاڵ 73 خــاڵ به‌ژدار بوو له‌خـولی یانه‌پـاڵه‌وانه‌كـانی ئه‌وروپـا (پاڵاوتن )

5- تۆتنهــام 72 خــاڵ

6 – ئیڤه‌رتۆن 63 خــاڵ

7- لیڤه‌رپول 63 خــاڵ

8- ویست برۆمیچ 49 خــاڵ

9- سوانزی ستی 46 خــاڵ

10 – ویست هـام 46 خــاڵ

*هـه‌ریه‌ك له‌یـانه‌كـانی ( ویگـان و ریدینگ و كوینز پارك رینجز )دابه‌زینه‌ خولی پله‌یه‌كی ئینگڵته‌را .


رێزبه‌ندی پێنج یـاریزانی گۆڵكـار*

1    ڤـان پێرسی 25 گۆڵ له‌یـانه‌ی ( مـان یونایتد )
سواریز 23 گۆڵ له‌ یـانه‌ی ( لیڤه‌رپول )
گاریس بیل 22 گۆڵ له‌ یـانه‌ی ( تۆتنهـام )
كریستیان بنتیكی 19 گۆڵ له‌یـانه‌ی ( ئه‌ستۆن ڤێلا )
میگیل 18 گۆڵ له‌ یـانه‌ی ( سوانزی سیتی )


*پـــاڵه‌وانی خــوله‌كـه‌( مـان یـونـایتد  )20 یه‌مین نـازنـاوی خۆی .
كــۆكـردنه‌وه‌ی خــاڵ له‌ 38 یــاری 89 خــاڵ
رێژه‌ی گۆڵ تۆمـاركـردنی 86 گۆڵ
رێژه‌ی گۆڵ لێكراوی 43 گۆڵ
براوه‌ی یـارییه‌كـان 28 یـــاری
به‌رامبه‌ر بوون 5 یــاری
دۆراندن 5 یـــاری
له‌ســه‌رجـه‌م یارییه‌كـان كه‌یـاری كـردبێت له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رامبه‌ر، 4 كـارتی سور به‌رز كـرایته‌وه‌ ، 115 كـارتی زه‌رد به‌رز كـرایته‌وه‌ ، 127 گۆڵ تـۆمـار كـراوه‌ .

رێژه‌ی كـارتی زه‌ردو سور و رێژه‌ی گۆڵ له‌سـه‌رجـه‌م یـارییه‌كـانی خـوله‌كه‌ .

ئه‌نجـام دانی یـاری 380 یـــاری كـراوه‌ .

رێژه‌ی به‌رزكـردنه‌وه‌ی كـارتی ( زه‌رد ) له‌لایـان نـاوبژوانان ( 1182 ) كـــات
رێژه‌ی به‌رزكـردنه‌وه‌ی كـارتی ( سور ) له‌لایـان نـاوبژوانان ( 51 ) كـــات

رێژه‌ی سه‌رجـه‌م گۆڵه‌كـان كه‌تۆمـار كـراون ( 979 )گۆڵ .


http://smn21.com/up/uploads/jpg/c261e6031a.jpg