ده‌ستت له كه‌مانچه‌كه ههڵگـــــــــره ..
ئه‌ی جوانتر له (قه‌ده‌م)ی سه‌ر به‌فر ..
ئه‌ی دڵۆپه بارانی به‌جێماوی باوه‌شی هه‌ور ..
ده‌ستت له كه‌مانچه‌كه ههڵگـــــــــــــــره و ..
فرمێسكت بسڕه ئاخر كه‌س گوێی له‌م ئاوازه حهزینهت ناگرێ ..
كه‌سێ نییه په‌پوله بێ و شیله‌ی فرمێسكه‌كانت ههڵــــمژێ ..
كه‌سێ نییه سه‌رچۆپی بۆ ئاوازی ترپه‌ی دلت بگرێ ..
ئه‌ی فه‌رامۆشتر له گوڵدانی ســـــــــه‌ر مێزی نابینا ..
ئه‌ی فه‌رامۆشتر له كه‌شتی چارۆگ شكاوی دووره كــهناری ده‌ریا ..
ده‌ست بۆ گۆچانه‌كه‌ی مو‌سا به‌ره و توند بیكێشه به كهمانچهكهت ..
بیشكێنه وه‌كو دڵت چۆن شكاوه
ئاخر، ئێره هه‌ساره‌ی نابیستانه ..
ئێره مه‌زادخانه‌ی ویژدانه