تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

3

سوپاس هاوڕێی به‌رێز

2

[size=22]ماندونه‌بی برام ده‌ سته‌ كانت خۆش[/size]

1

زه‌وی تینووه‌

له‌ هه‌زاره‌ها ساڵ له‌ مه‌وبه‌ره‌وه‌، له‌و ده‌مه‌ی زه‌وی له‌دایك بووه‌، تا ئێستا و ئاینده‌ش، هه‌میشه‌ تامه‌زرۆیی ئاوێكه‌ قوڕگی وشكی ته‌ڕكاته‌وه؛ ئه‌و وه‌ك ئێمه‌ی مرۆڤ (چوون ئێمه‌ بۆنی به‌هه‌شتمان كردووه‌ و هه‌وای به‌هه‌شت لێی داوین... هه‌میشه‌ تامه‌زرۆیی گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌وێین) ئه‌ویش واتا - زه‌وی- كه‌ هاتووه‌ ببێ به‌ ماڵێك بۆ مرۆڤ و لانه‌یه‌ك بۆ سه‌رجه‌م گیاندار و بێ گیانه‌كان، به‌ڵی بوو به‌ لانه‌ و ماڵ... هه‌موومان ده‌زانین ماڵیش پێویستی به‌ خزمه‌تگوزاری چاك و چاڵاك هه‌یه‌ (ده‌بینی گه‌ر خانوویه‌ك هه‌ر دابنیشی تێیداو هیچ گرنگی پێ نه‌ده‌ی، ئه‌وا هه‌م خۆت بێزار ده‌بی و هه‌م ئه‌و خانووه‌ش وێران ده‌بێ)
زه‌ویش حه‌زده‌كات مرۆڤانێك تێیدا بژین كه‌ مرۆڤ بن نه‌وه‌ك ئامێر و رۆبۆت، مرۆڤی زیره‌ك بن نه‌وه‌ك ته‌مبه‌ڵێان لێ ببارێت.
ئه‌م زه‌وییه‌ی ئێمه‌ش له‌سه‌ری ده‌ژین، پێویستی به‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ ده‌فته‌ری ناشیرینییه‌كان ده‌ری بێنین، ئیدی ئه‌وه‌نده‌ به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی كه‌م و كوڕی و عه‌یبیدا نه‌گه‌رێین، هه‌رچی كه‌م و كوڕی خۆشمان وهه‌یه‌ بینوسێنین به‌ ناوچاوانی زه‌وییه‌وه‌؛ به‌رده‌وام كۆمه‌ڵه‌ مرۆڤێك هه‌بوونه‌ كه‌ به‌ دوای خۆیاندا گه‌ڕاون و ویستوویانه‌ حه‌قیقه‌تی ژین بدۆزنه‌وه‌ و له‌مانای ژیان تێبگه‌ن، كه‌چی ئه‌م زه‌مینه‌شیان فه‌رامۆش نه‌كردووه‌، هه‌میشه‌ ده‌ستی ئه‌و مرۆڤانه‌یان گرتووه‌ كه‌ خه‌ریكی تێكشكاندنی دره‌ختی هیوان، خه‌ریكی به‌ پاییزكردنی باغی ژینن، هه‌میشه‌ پشتگیری ئه‌و مرۆڤانه‌یان كردووه‌ كه‌ بایه‌خ به‌ پێشكه‌وتن و ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ ده‌ده‌ن... ئه‌وه‌تا ده‌بینین كه‌ له‌ ئایینی زه‌رده‌شتی یه‌كێك له‌ بنه‌ماكانی ئه‌وه‌یه‌ بایه‌خ به‌ سروشت دانه‌ - بێگومان سروشتیش په‌رچه‌می زه‌وییه‌- ...
هه‌وره‌ها له‌ ئایینی ئیسلامدا چه‌نده‌ گرنگی به‌وه‌ دراوه‌ كه‌كه‌سێك دارێك بچێنێ ( كه‌ هه‌ركه‌سێك له‌ سێبه‌ره‌كه‌ی دا دانیشێ و هه‌ر باڵنده‌یه‌ك له‌ به‌رهه‌مه‌كه‌ی بخوات، چاكه‌ بۆ ئه‌و كه‌سه‌ ده‌ڕوات كه‌ چاندوویه‌تی)
له‌رووی پێشكه‌وتن و ته‌كنه‌لۆجیا...هتد ئه‌مانه‌و چه‌ندانی تر كه‌ خه‌ون و خه‌یاڵی مرۆڤه‌ گه‌وره‌كان بووه‌ و زه‌ویش دڵخۆش بووه‌ به‌و مرۆڤه‌ زیندووانه‌.
ئه‌مه‌ له‌ لایه‌ك و له‌لایه‌كی تریش زه‌وی تینووه‌ بۆ مرۆڤی دڵسۆز ، بۆ مرۆڤێك كه‌ بگات به‌هه‌ر ده‌رگایه‌ك كلیلێكی پێبێ بتوانێ بیانكاته‌وه‌و له‌ نهێنییه‌كان و له‌و مه‌ته‌ڵانه‌ بگات كه‌ زه‌وی و ژین ده‌یخه‌نه‌ به‌رده‌ست ئاده‌می.
زه‌وی تینووی مرۆڤانێكه‌، كه‌ چیدی خوێنی براكانیان نه‌خه‌نه‌ ده‌مییه‌وه‌... ئه‌و به‌دوای ئاوه‌وه‌یه‌ به‌ده‌ستی مرۆڤه‌كان بدرێته‌ باخچه‌كه‌یه‌وه‌، كه‌چی ئێمه‌ هه‌ر (ناشیرینی و ده‌مارگیری و خوێنی مرۆ و خیانه‌ت و درۆ) ده‌ده‌ینه‌ ده‌ستی و وه‌ك نه‌یزه‌كێك به‌سه‌ریدا ده‌ده‌ین و دواتر ده‌ڕۆین!
حه‌یف، كه‌سێ په‌مپێك گوڵاو نادا له‌و جلانه‌ی زه‌وی، ئه‌و خه‌ریكه‌ ده‌مری له‌ داخا...

جاسم شوانی
http://s24.postimg.org/p5vzldkb9/hasarochka1122013bb.jpg