ان شاءلله
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » تێبینیەکی گرنگ لە سەر سڵاوات دان » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
ان شاءلله
دةستت خؤش بيت ... خواى كةورة سةركةوتوت بكات ان شاء الله
سوپاس
خودای گەورە پاداشتت بداتەوە:)
زۆر سوپاس
خودای گەورە پاداشتت بداتەوە
خوێندمهوه
خێری زۆره
دهست خۆش ههربژیت
[size=16]ده ستت خؤشبيت خوا بادا شتت بداته وه [/size]
دةستت خؤش بيت ... خواى كةورة سةركةوتوت بكات ان شاء الله
خوێندمهوه
خێری زۆره
دهست خۆش ههربژیت
[color=#FF00FF
شتێک هەیە پێم وایە گرنگە ڕوونی بکەمەوە ئەویش مەسەلەی سڵاوات دان لە سەر پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم بە داخەوە زۆر کەس کە ناوی پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەبات یان کەناوی ئەو ئەبیستێ سڵاوات نادا لە سەری ، ئەوە زیاتر دڵ گرانم ئەکا کە زۆر لە مامۆستایانیش ئەوانەی دەرس ئەڵێنەوە و لە نێو خەڵکا ناسراون لەمە کەم تەرخەمن وە هەروەها لە نوسینەکانیش کە ئەبینین سڵاوات وەک پێویست بەرچاو ناکەوێ ! وەک ئەوەی تەنها ئەنوسن ص یان صلعم یان بە ڕەمز بەسەر یەکەوە بە تێکەڵی ئەینوسن جاری واش هەیە بە زمانیش ئەوەنە بە پەلە سڵاوات لێ ئەدەن ئەڵێن صڵعسلم یان شتێکی وا بەڕاستی ئەمە لایەق نیە بە کەسێک کە بانگەواز بکا بۆ سوننەتی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم خۆشی لە سڵاوات لێدان کەم تەرخەم بێ بەو شێوە ! وە من دیارە ڕووی قسانم لەوانەیە کە ئەهلی سوننەن و بانگەواز ئەکەن بۆ سوننەت زیاتر لەوانەی کە هەر بانگەوازیان دژ بە سوننەتە! خوا پەنامان بدات بەداخەوە زۆر کتاب و نوسراو ئەبینم کە برای وا نوسیویانە من زۆر گومانی خێریان پێ ئەبەم وە لەمن زۆر زیاتر زانان بە سوننەت بە گشتی وە ئەو باسە بە تایبەتی ! بەڵام لە جیاتی سڵاوات ڕەمز ئەنوسن یان لە دەرسەکانیان ئەوەنە بە پەلە ئەیڵێن صڵعسلم ئەبیستین ! وەیەک لەو برایانەی کە خوا جەزای خێری بداتەوە نوسینی زۆرەو خوا بیخاتە میزانی چاکەی لە ڕۆژی قیامەت بەوە پاکانەی لای من کرد کە نوسینی صلى الله علیه وعلى اله وسلم شوێن زۆر ئەگرێ و پارەو ئیمکانیاتی زیاتری بۆ چاپ ئەوێت ! من هەر ئەو فەرموودانە بیری ئەو برا بەڕێزەو هەموو موسڵمانان ئەهێنمەوە کە هاتوون دەربارەی سڵاوات دان لە سەر پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم وە ئەڵێم من خۆزگەم ئەخواست پارەی من هەموو لە نوسینی سڵاوات بڕۆیشتبا و زۆرترین خەڵک بە هۆی من سڵاواتیان بدایە لە سەر پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ! وە شتێکی تریش کە پێویستە بزانین سڵاوات زیکرێکەو نابێ بەکوردی بینوسین و بیڵێین ! وەک هەر زیکرێکی تر کە لەکتابا یان لە دەرسا یان هەر کاتێک ناوی پێغەمبەری خوا هات صلى الله علیه وعلى اله وسلم باشترە لە سەر خۆ بڵێین صلى الله علیه وعلى اله وسلم یان بینوسین نەک بڵێین درودی لەسەر یان بنوسین د.خ با ئەوەش لە بیر نەکەین کە چاکترە وعلى اله لەگەڵ بێ چونکە لە فەرموودەکانی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم چۆنیەتی سڵاواتمان بۆ ڕوون کراوەتەوە هەمووی اله لە گەڵە ئەمەش صلى الله علیه وعلى اله وسلم دیارە کورت کراوەی ئەوەیە کە لە فەرموودەکان هاتووە با ئێستا بچینە خزمەتی ئەوەنە فەرموودەی بۆمان ئاسان ئەبێ لەو دەرفەتە لە سەر سڵاوات دان لە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم .
خوای بەرز ئەفەرموێ : [إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيمًا] الاحزاب 56 واتە : ( خوا وە فریشتەکانی -صلاة سڵاوات- ئەدەن لەسەر پێغەمبەر جا ئەی ئەو کەسانەی بڕوادارن ئێوەش سڵاوات بەن لە سەر پێغەمبەر وە سەلامی بۆ بنێرن -یانی لە خوا داوا بکەن کە سەلام بخاتە سەری-) .
وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : (من صلى علي صلاة صلى الله عليه بها عشرا ) رواه مسلم واتە : ( هەر کەسێک یەک سڵاوات با لە سەر من ئەوە خوا دە سڵاوات ئەدا لە سەری -یانى لە جیاتی یەک دە- ) .
وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( أكثروا علي من الصلاة يوم الجمعة ، فإن صلاتكم معروضة علي . قالو :كيف تعرض عليك و قد أرمت ؟ قال : إن الله تعالى حرم على الأرض أن تأكل أجساد الأنبياء ) سلسلة الاحاديث الصحيحة 1527واتە : ( زۆر سڵاوات بەن لە سەرم لە ڕۆژی جومعە ، چونکە سڵاواتی ئێوە لە سەرم عەرز ئەکرێ -لێی ئگادار ئەکرێمەوە و پێم ئەگات- ووتیان : ئەی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم چۆن پێت ڕا ئەگەیەنرێ وە ئەرزیش لاشەی تۆی خواردووە؟ پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم فەرمووی : خوای بەرز حەرامی کردووە لە سەر زەوی کە لاشەی پێغەمبەران بخوات ) .
وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( رغم أنف رجل ذكرت عنده فلم يصل علي ) رواه الترمذي وقال حديث حسن واتە : ( لوتی-کەپوی- لە خۆڵ بچەقێ پیاوێک کە ناوی منی لا دەهێنن و سڵاوات لە سەرم نادا ) .
وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ ( البخيل من ذكرت عنده فلم يصل علي ) صحيح الجامع 2878واتە : ( ڕەزیل ئەو کەسەیە کە ناوی منی لا ئەهێنن و سڵاوات نادا لە سەرم ) .
وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( لا تجعلوا بيوتكم قبورا و لا تجعلوا قبري عيدا و صلوا علي فإن صلاتكم تبلغني حيث كنتم ) صحيح الجامع 7226 واتە : ( ماڵەکانتان مەکەنە گۆڕ -بەوەی قورئان و زیکری تیا نەکرێ- وە قەبری من مەکەن بە جەژن -بەوەی ساڵانە یان مانگانە یان هەفتانە سەفەری درێژی بۆ بکەن و لە سەری کۆ ببنەوە- وە سڵاوات بەن لە سەر من سڵاواتی ئێوە بەمن ئەگات لە هەر شوێنێ بن -دوور یان نزیک- ) .
وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( ما من أحد يسلم علي ، إلا رد الله علي روحي حتى أرد عليه السلام ) سلسلة الاحاديث الصحيحة 2266 واتە : ( هیچ کەسێک نیە کە سەلام لە من بکات ، ئیللا خوا ڕۆحەکەم ئەگێڕێتەوەبەری تا وەڵامی سەلامەکەی بدەمە ) .
وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( إن لله ملائكة سياحين في الأرض يبلغوني عن أمتي السلام ) سلسلة الحاديث الصحيحة 2853 واتە : ( خوا فریشتەی وای هەن گەڕۆکن لە سەر زەوی ئەگەڕێن سەلامی ئوممەتەکەم پێ ئەگەیەنن ) .
وە لە کعب ی کوڕی عجرة خوا لێی ڕازی بێ ئەگێڕێتەوە کە ووتیان ئەی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەوە سەلام کردن لە سەرت ئەزانین بەڵام چۆن سڵاوات بدەین لە سەرت ؟ پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم فەرمووی بڵێن : (اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا بَارَكْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ ) متفق عليه
وە لە ابی مسعود ی ئەنساری خوا لێی ڕازی بێ ئەفەرموێ : پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم هاتە لامان وە ئێمە لە مەجلیسی سعد ی کوڕی عبادە بوین خوا لێی ڕازی بێ بشیر ی کوڕی سعد پێی ووت : خوا فەرمانی پێ کردوین کە سڵاولت بدەین لە سەرت جا چۆن سڵاوات بدەین لە سەرت ئەی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم =ابی مسعود= ووتی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم بێدەنگ بوو هەتتا خۆزگەمان خواست کە ئەو پرسیارەی لێ نەکردیایە پاشان پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم فەرمووی : بڵێن (اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ وَبَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا بَارَكْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ فِي الْعَالَمِينَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ) وە سەلامیش ئەزانن چۆنە . رواه مسلم
وە لە حمید الساعدی خوا لێی ڕازی بێ ئەگێڕێتەوە کە ووتیان بە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم چۆن سڵاوات بدەین لە سەرت ؟ پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم فەرمووی بڵێن ( اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَأَزْوَاجِهِ وَذُرِّيَّتِهِ كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ وَبَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَأَزْوَاجِهِ وَذُرِّيَّتِهِ كَمَا بَارَكْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ ) متفق علیه
هیوادارم هەموو ببینە هۆیەک بۆ سەرخستنی سوننەتی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم وە بڵاو کردنەوەی لە ناو خەڵکا .
وەرم گرتووە لە کتێبی (چەند باسێک لە فەرموودە ڕاستەکانی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم) کۆ کردنەوەو نوسینی : باوکى حارث
][/color]
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » تێبینیەکی گرنگ لە سەر سڵاوات دان » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]