تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

11

دەستەکانت خۆش زۆر جوان بوو ، سەرکەوتووبی ...

10

ده ستخوش سه ركه وتوبيت به راستي زور جوان بوو

9

kamarany salma نووسی:

خويندمةوة
دةستت خؤش بيت بةند و وانةيةكى جوان بوو بؤ هةموومان

زۆر سوپاس....

8

هه‌ڵكه‌وت نووسی:

ده‌سته‌كانت خۆش سه‌وسه‌ن خان زۆر به‌مانا بوو ئه‌زیزم

زۆر سوپاس....

7

halo hawlery نووسی:

چیرۆكێكی جوان بوو
وانه‌یه‌كی گرینگیش بوو بۆ ژیانی رۆژانه‌مان .

ده‌ست خۆش بۆ كوڕی سێ یه‌م هیوامان وایه‌ وه‌ك ئه‌و بین .

ده‌ستت خۆش سه‌وسه‌ن خان بۆ ئه‌م چیرۆكه‌ زۆر جوان بوو .

زۆر سوپاس.........

6

خويندمةوة
دةستت خؤش بيت بةند و وانةيةكى جوان بوو بؤ هةموومان

5

ده‌سته‌كانت خۆش سه‌وسه‌ن خان زۆر به‌مانا بوو ئه‌زیزم

4

K O S R A T نووسی:

هه‌موویم خوێنده‌وه‌ به‌راستی چیرۆکێکێ زۆر نوێبوو لایی خۆم به‌مانابوو ده‌ستت خۆش

زۆر سوپاس کۆسره‌ت.......

3

چیرۆكێكی جوان بوو
وانه‌یه‌كی گرینگیش بوو بۆ ژیانی رۆژانه‌مان .

ده‌ست خۆش بۆ كوڕی سێ یه‌م هیوامان وایه‌ وه‌ك ئه‌و بین .

ده‌ستت خۆش سه‌وسه‌ن خان بۆ ئه‌م چیرۆكه‌ زۆر جوان بوو .

2

هه‌موویم خوێنده‌وه‌ به‌راستی چیرۆکێکێ زۆر نوێبوو لایی خۆم به‌مانابوو ده‌ستت خۆش

1

رێگه‌بده‌ نوری ناخت هه‌ڵبێت...


له‌ شارێكی بچووك و دوور، لاوێك ده‌ستی دایه‌ كاره‌ تایبه‌ته‌كه‌ی: ئه‌و بازرگانی به‌ شتومه‌كی هه‌رزانه‌وه‌ ده‌كرد له‌ گۆشه‌یه‌كی نێوان به‌ یه‌كگه‌یشتنی دوو شه‌قامدا، ئه‌و گه‌نجێكی ده‌ستپاك و برِواپێكراو بوو، له‌ لای هه‌مووان خۆشه‌ویست بوو، كه‌ل و په‌له‌كانیان ده‌كرِی و له‌ هه‌مان كاتیشدا باسی ئه‌م لاوه‌یان بۆ كه‌سان و هاورِێیانیان ده‌كرد تا ئه‌وانیش بۆ كرِینی پێداویستییه‌كان بچن بۆ لای، ئه‌وه‌ش بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی كاره‌كه‌ی گه‌شه‌ بكات و شوێنی فرۆشتنی شمه‌كه‌كانی گه‌وره‌تر بكات، له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكدا ته‌نها بازرگانییه‌كه‌ی بووه‌ چه‌ند زنجیره‌یه‌ك كه‌ درێژه‌ی كێشا و له‌ كه‌ناره‌كانی رۆژهه‌ڵاته‌وه‌ گه‌یشته‌ كه‌ناره‌كانی رۆژئاوا...

به‌تێپه‌رِ بوونی ساڵ ئه‌م لاوه‌ بووه‌ خاوه‌نی ماڵ و منداڵ و سه‌روه‌ت و سامانی بێ شومار، به‌ڵام له‌ هه‌مان كاتدا رۆژگاره‌كانی ژیان كه‌ به‌سه‌ر ته‌مه‌نیدا تێده‌په‌رِی، ئه‌ویان به‌ره‌و به‌ ساڵاچوون و ده‌ردی پیری كرد... رۆژێكیان ته‌ندروستی ته‌واو نه‌بوو، ئازار زۆری بۆ هێنا، نه‌وه‌كانی زۆر به‌ خێرایی گه‌یاندیانه‌ نه‌خۆشخانه‌، پزیشكه‌كان دوای پشكنین بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ له‌ دوا ساته‌كانی ته‌مه‌نیدایه‌ء پێده‌چێت به‌م زووانه‌ دڵه‌ پاكه‌كه‌ی له‌ لێدان بكه‌وێت و بۆ دواجار ماڵئاوایی له‌ دۆستان و ئازیزان و خۆشه‌ویستانی بكات!
دوای ئه‌وه‌ی له‌ ئاماژه‌ی پزیشكه‌كان تێگه‌یشت، بانگی هه‌ر سێ كورِه‌كه‌ی كردو پێشنیارێكی خسته‌ به‌رده‌میان و پێی وتن: یه‌كێك له‌ ئێوه‌ ده‌بێته‌ سه‌رۆكی ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ بنیاتم ناوه‌و له‌ پێناویدا ئه‌رك و ماندووبوونی زۆرم چه‌شتووه‌، بۆئه‌وه‌ی برِیاری بوون به‌ سه‌رۆك بۆ شیاوترینتان بده‌م، برِی یه‌ك دۆلار ده‌ده‌مه‌ هه‌ریه‌كێكتان ئه‌مرِۆ بچن هه‌رشتێك كه‌ ده‌تانه‌وێت به‌و دۆلاره‌ بیكرِن و ئێواره‌ بگه‌رِێنه‌وه‌ بۆ ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌، به‌ مه‌رجێك ئه‌و شته‌ی كه‌ ئێوه‌ به‌و برِه‌ پاره‌یه‌ ده‌یكرِن پێویسته‌ هه‌موو لا و قوژبنێكی ئه‌م ژووره‌ بگرێته‌وه‌‌و پرِاوپرِی بێت!!
ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ كورِه‌كانی سه‌رسام كردو هه‌ریه‌كه‌یان به‌ لای كاری خۆیه‌وه‌ چوو، برِی دۆلاره‌كه‌یان خه‌رج كرد به‌ مه‌به‌ستی كرِینی ئه‌و شته‌ی كه‌ باوكی داوای لێ كردبوون، كاتێك ئێواره‌ گه‌رِانه‌وه‌ باوكی له‌ كورِی یه‌كه‌می پرسی؟ چیت كرد به‌ دۆلاره‌كه‌؟
وتی: بابه‌ گیان من چوومه‌ كێڵگه‌ی یه‌كێك له‌ هاورِێكانم، به‌ دۆلاره‌كه‌ دوو فه‌رده‌ (كا)م لێكرِی، كاتێك كورِه‌كه‌ له‌ ژووره‌كه‌ چووه‌ ده‌ره‌وه‌ء دوو فه‌رده‌كه‌ی ئاماده‌كردء هه‌ڵی وه‌شاندن هه‌موو (كا)كه‌ی به‌هه‌وادا بڵاوكرده‌وه‌ له‌ماوه‌ی خوله‌كێكدا ژووره‌كه‌ پرِبوو له‌ كا، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م هه‌مووی كه‌وته‌ سه‌ر زه‌وییه‌كه‌، به‌ڵام هه‌موو ژووره‌كه‌ی نه‌گرته‌وه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ باوكی ویستی.
پاش ئه‌و له‌ كورِی دووه‌می پرسی: تۆ چیت به‌ دۆلاره‌كه‌ كرد؟
وتی: بابه‌ گیان، چوومه‌ فرۆشگه‌یه‌ك و دوو سه‌رینم كرِی كه‌ ناوه‌كه‌ی پرِن له‌ په‌رِی باڵنده‌، ئه‌ویش سه‌رینه‌كانی بۆ هێنا و په‌رِه‌كانی به‌ ژووره‌كه‌دا بڵاوكرده‌وه‌، به‌ هه‌مان شێوه‌ی براكه‌ی هه‌موو ژووره‌كه‌ پرِبوون له‌ په‌رِء پاشان له‌سه‌ر زه‌وییه‌كه‌ مانه‌وه‌، واته‌ ئه‌میش پرِاوپرِی ژووره‌كه‌ی نه‌گرته‌وه‌.
نۆره‌ی كورِی سێیه‌م هات، به‌ویشی وت: ها كورِم ئه‌ی تۆ چیت له‌ پاره‌كه‌ كرد؟
ئه‌ویش له‌ وه‌ڵامدا وتی: بابه‌ گیان ئه‌و دۆلاره‌ی لێتم وه‌رگرت بردمه‌ فرۆشگه‌یه‌ك وه‌ك ئه‌و فرۆشگه‌یه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ تۆ بنیاتت نابوو، دۆلاره‌كه‌م دایه‌ خاوه‌ن فرۆشگه‌كه‌ء داوام لێكرد كه‌ بۆم ورد بكاته‌وه‌، په‌نجا سه‌نتم لێ دا به‌ دوو رێكخراوی خێری شاره‌كه‌مان، بیست سه‌نتی ترم به‌خشیه‌ خێزانێكی هه‌ژار، ئه‌وه‌شی كه‌ پێم مایه‌وه‌ دوو شتم لێ كرِی، ده‌ستی كرده‌ گیرفانیء پاكه‌تێكی شقارته‌و مۆمێكی بچووكی ده‌رهێنا، پاشان مۆمه‌كه‌ی داگیرساندء ئه‌و گڵۆپانه‌ی له‌و ژووره‌دا هه‌ڵكرابوون كوژاندنییه‌وه‌، ژووره‌كه‌ نه‌ به‌ په‌رِ نه‌ به‌ كا پرِ نه‌بووه‌وه‌، به‌ڵكو رووناكی سه‌راپای ژووره‌كه‌ی گرته‌وه‌!
باوكی به‌ كاری كورِی سێیه‌می زۆر خۆشحاڵ بوو، وتی: ئافه‌رین كورِی خۆم، تۆ ده‌بیته‌ سه‌رۆكی ئه‌و كۆمپانیایه‌، چونكه‌ تۆ وانه‌یه‌كی گرنگت له‌ ژیان زانی، ده‌زانیت چۆن نوری خۆت هه‌ڵبێنی ئه‌وه‌ش كارێكی زۆر گرنگه‌.