تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

7

SAWSAN نووسی:

بابه‌تێکی زۆر جوان بوو له‌م سه‌ردمه‌ زۆربه‌ی مرۆڤه‌کان پێویستان به‌و جۆره‌ ئامۆژگاریانه‌یه‌ نه‌ک ته‌نها کچه‌کان..........
ده‌ست خۆش ..........

سوپاس بێگومان زۆرمان هەن کە پیویستمانە.............

6

Rausht Hawlery نووسی:

ئينجا فه‌رقی کچ و کور نيه‌ پێچه‌وانه‌ی بکه‌وه‌ بۆ کوريش ده‌بێت

به‌رده‌وامبه‌ هه‌ربژيت.

سوپاس کاک رەوشت گیان

5

شه‌ یدا نووسی:

[size=22]ماندونه‌بی ده‌سته‌ كانت خۆش[/size]

سوپاس بەقوربان دەستی تۆش خۆشبێت

4

بابه‌تێکی زۆر جوان بوو له‌م سه‌ردمه‌ زۆربه‌ی مرۆڤه‌کان پێویستان به‌و جۆره‌ ئامۆژگاریانه‌یه‌ نه‌ک ته‌نها کچه‌کان..........
ده‌ست خۆش ..........

3

ئينجا فه‌رقی کچ و کور نيه‌ پێچه‌وانه‌ی بکه‌وه‌ بۆ کوريش ده‌بێت

به‌رده‌وامبه‌ هه‌ربژيت.

2

[size=22]ماندونه‌بی ده‌سته‌ كانت خۆش[/size]

1

[size=24]
ئەم بابەتە هەندێک تایبەتمەندی تیایە کە بۆ کچان نوسراوە، بۆیە بە چرپە بە کچان دەوترێت، دوای خوێندنەوەی ئەم بابەتە، ئەگەر قەناعەتت کرد، ئەوا ئیتر لە متمانەبەخۆبوونەوە کارو رەفتارەکانت ئەنجام بدە.
یەکەم:

ئه‌گه‌ر کوڕێک له‌ ده‌رگای دڵی دایت، ئەوا زوو دڵی بۆ نەکەیتەوە، چونکه‌ هه‌ندێک لە کوڕان ئه‌و خووه‌ی مناڵیان تیاماوه‌، کە له‌ جه‌ڕه‌سی ماڵانیان ئەداو خێرا رایان ئەکرد.
بۆیە بەزووی نەکەویتە داوی کوڕانەوە، تەماشای هەڵسوکەوت و رەفتاریان بکە و بزانە مەبەستیان چییە لە نزیکبوونەوە لە تۆ، ئایا مەبەستێکی کاتی و هەڵپەرستانەی هەیە، یان مەبەستێکی راستەقینەی هەیە بۆ دروستکردنی هاوسەرگیرییەکی سەرکەوتوو.
دووەم:

بە جوانی و ماڵ و خوێندن و بنەماڵەوە مەنازەو بەهۆیەوە بەسووک سەیری کەسانی دیکە مەکە، چونکە ئەوانە شایستەی لە کیسچوونن، هەندێکیان مرۆڤ خۆی دەستی نییە لە بنیاتنانییدا، بەڵکو بنازە بەوەی کە خەڵک پرسیار:ی چاکەکانت بکەن پرسیار:ی رەفتارە وتە و جوانەکانت بکەن.

سێیەم:

ئەگەر هەستت بە شکست یان دڵتەنگی و ناخۆشی کرد لەبەر هەر هۆیەک، ئەوا شکست نەخۆی، بێ هیوانەبییت، بەڵکو هەوڵبدە بۆ لابردنی هۆکارەکانی دڵتەنگییەکەت، تەسلیم نەبیت بە شکست ، دەست نەکەیت بە گلەییکردن لە بەختی خۆت و خەفەت خواردن•

خەمەکان هەڵمەگره چونکە ماندووت دەکات.

بەهیچ جۆرێک ڕقت لە خۆت نەبێتەوەو رێگە مەدە هەستی خراپ و سلبی زاڵ بێت بەسەرتا.

ئەوە بزانە کە دوای هەموو ناخۆشییەک لەم ژیانەدا خۆشییەک هەیە، دوای هەموو بارگرانییەک ، خۆشبەختی دێت، دوای هەموو زستانێکی سارد، بەهارێکی خۆش بەڕێوەیە، دوای هەموو شەوە زەنگێک، رۆژی رووناک هەیە.
هەوڵبدە هەردەم شادبن، بێ ئەوەی هۆیەکی دەرەکی هەبێت بۆ شادییتان، بەمەش دەگەنە ئارامیی ، ئەوە بزانن کە شادی و خۆشبەختی لەدەرەوەی مرۆڤەوە نییە، شادی بە پارەو سامان و هاوسەر بەدەست نایەت، بەڵکو پەیوەستە بەخوودی ناخی خۆتەوە، بۆیە پێویستە ناخی خۆتان ئاوەدان بکەنەوە، شادبە بەوەی کە خوایەکی بەخشتندەو میهرەبانت هەیە، بەردەوام ئاگای لێتە و خەمەكانتی بۆ پرسیار: بکەو داوای یارمەتی لێ بکەو پشتی پێ ببەستە.

ئەوەش بزانە کە هەمووان بەنرخ و بەهادارین ، هەمووان دیاریەکین لەلایەن خوداوە.

چوارەم:

بۆ سەرکەوتن و زاڵبوون بەسەر شکست و دڵتەنگییەکانت، بەهیچ جۆرێک تەسلیم نەبیت، بەڵکو:

بە هێمنی و له‌سه‌ر خۆیی و په‌له‌نه‌کردن و ناهه‌ڵه‌شه‌یی هه‌لێکت بۆ دێتەپێشەوە.

پێش بڕیاردان بۆ هه‌ر کارێک پێویسته‌ بیربکه‌یته‌وه‌، پاشان بیربکه‌ره‌وه‌، پاشان بیربکه‌ره‌وه‌.

بۆ بڕیاردان لەسەر کاری گرنگ، سوود لە راوێژکردن وەربگرە لەگەڵ دایک و باوک یان هاوڕێ دڵسۆزەکانت.
[/size]