تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

3

زۆر سوپاس کاک سامان گیان

2

ده‌ست خۆش مامه‌ ئاری

1

ئافرەتێك لەماڵەکەی هاتە دەرەوە و ٣ پیرە پیاوی بینی کە ریشێکی سپی درێژیان هەبوو لە باخچەکەی تەنیشت ماڵیان دانیشتبوون،ئافرەتەکە ئەوانی نەناسی بەڵام ووتی : پێم وانیە ئێوە بناسم بەڵام لەوە ئەچێ برسی بن.تکایە فەرموون وەرنە ژوورەوە و نان بخۆن''

پیرە پیاوەکان پرسیاریان کرد : ''ئایا پیاوی ئەو ماڵە لەماڵە''؟

ئافرەتەکە وەڵامی دایەوە: ''نەخێر''

پیرە پیاوەکان : ''کەوایە ناتوانین بێینە ژوورەوە''

ئێوارە کە هاوسەری ئافرەتەکە گەڕایە ماڵەوە، بە پیاوەکەی ووت کە چی ڕوویداوە.

هاوسەرەکەی ووتی :''بڕۆ پێیان بڵێ کە هاوسەرەکەم ئێستا لەماڵە و دەعوەتیان بکە''

ئافرەتەکە ڕۆیشتە دەرەوە و دەعوەتیانی کرد

پیرە پیاوەکان ووتیان: ''ئێمە بەیەکەوە نایەینە ژوورەوە''

ئافرەتەکە پرسی :''بەڵام بۆ ئاوا''؟

یەکێ لە پیرە پیاوەکان ڕوونی کردەوە : ئاماژەی بۆ یەکێ لە هاوڕێکانی کرد ووتی ناوی ئەمەیان ''سەروەت و سامانە'' وە ئاماژەری بۆ ئەوی تریان کرد ووتی ئەوەیان ''سەرکەوتنە'' و منیش ''خۆشەویستیم''.ئینجا ووتی : ''ئێستا بڕۆ ماڵەوە و لەگەڵ هاوسەرەکەت گفتوگۆ بکە بزانە کام لە ئێمەت ئەوێت''؟

ئافرەتەکە رۆیشتە ژوورەوە و بە هاوسەرەکەی ڕاگەیاند،هاوسەرەکەی لەڕادەبەدەر خۆشحاڵ بوو !! ووتی :چەند خۆشە! مادام وایە با ''سەروەت و سامان'' دەعوەت بکەین.با ئەو بێت و ماڵەکەمان پڕ سەروەت و سامان ئەکەین!''

خێزانەکەی ناڕازی بوو بەمە و ووتی : ''ئازیزەکەم بۆ ''سەرکەوتن'' دەعوەت نەکەین؟''

نەوەکەیان لەلایەکی ژوورەکەوە گوێی لە قسەکان بوو ،ڕایکردە لایان بە پێشنیاری خۆیەوە :''باشتر نیە کە''خۆشەویستی'' دەعوەت بکەین؟ ماڵەکەمان پڕ دەکەین لە خۆشەویستی!''

هاوسەرەکە بە خێزانەکەی ووت :''با گوێ لە ئامۆژگاری نەوەکەمان بگرین ، بڕۆ دەرەوە و بانگی 'خۆشەویستی' بکە با ببێ بە میوانمان''

ئافرەتەکە رۆیشتە دەرەوە و لەسێ پیرە پیاوەکەی پرسی:'' کام لە ئێوە 'خۆشەویستیە' ؟ تکایە با ئەو ببێ بە میوانمان''

'خۆشەویستی'هەڵسایەوە و دەستی کرد بە رۆیشتن بەرەو ماڵەکە، دوو پیاوە پیرەکەی تر لەگەڵی هەڵسانەوە و دوای کەوتن.ئافرەتەکە سەری سوڕما پرسی : ''سەرکەوتن و سەروەت و سامان'' من تەنها ''خۆشەویستی''ـم دەعوەت کرد بۆ ئێوە دێن؟

دوو پیرە پیاوەکە وەڵامیان دایەوە:''گەر تۆ 'سەروەت و سامان یان سەرکەوتنت' دەعوەت کردبا دوانەکەی تر لە دەرەوە ئەمانەوە،بەڵام چونکە خۆشەویستیت دەعوەت کرد ئەو بۆ هەرکوێ بڕوا ئێمە لەگەڵ ئەو ئەڕۆین، خۆشەویستی لە هەر کوێ بێت سەرکەوتن و سەروەت و سامان لەوێ هەن!!!!''

کەوایە با ماڵەکانمان،خێزانمان ، کارمان ،، یەکەمجار لەسەر ڕەگی خۆشەویستی بنیات بنێین
http://www.kurdupload.com/images/sWjl1xmm1374512478/166018_490330194373845_394420790_n.jpg