تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

10

DEST XOSH

9

Sarhang Muhsin نووسی:
SanyNaseh نووسی:
Sarhang Muhsin نووسی:

تازه‌ گوێم له‌ جیرانه‌كمان بوو، گۆتی كه‌ركوك بۆ یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر مینا نه‌ڕۆیشتووه‌!!
كه‌واته‌ یانه‌كی كوردی بۆ ده‌ره‌وه‌ له‌ خولی عێڕاقی.

به‌ڵێ راسته‌

3 - 0 بۆ میناء نوسرا

به‌داخه‌وه‌. .

كـاك سـه‌رهـه‌نگ ئه‌گه‌ر كه‌س پاڵپشتیت نـه‌كـات ئه‌نجـامه‌كه‌ی هـه‌رواده‌بێت

8

SanyNaseh نووسی:
Sarhang Muhsin نووسی:

تازه‌ گوێم له‌ جیرانه‌كمان بوو، گۆتی كه‌ركوك بۆ یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر مینا نه‌ڕۆیشتووه‌!!
كه‌واته‌ یانه‌كی كوردی بۆ ده‌ره‌وه‌ له‌ خولی عێڕاقی.

به‌ڵێ راسته‌

3 - 0 بۆ میناء نوسرا

به‌داخه‌وه‌. .

7

سوپاس بۆ كۆمێنته‌كـانتــان خــاتوو سـه‌وسـان خـان و مـامۆستـا شه‌یدا گیـان به‌رێزن .

6

Sarhang Muhsin نووسی:

تازه‌ گوێم له‌ جیرانه‌كمان بوو، گۆتی كه‌ركوك بۆ یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر مینا نه‌ڕۆیشتووه‌!!
كه‌واته‌ یانه‌كی كوردی بۆ ده‌ره‌وه‌ له‌ خولی عێڕاقی.

به‌ڵێ راسته‌

3 - 0 بۆ میناء نوسرا

5

SAWSAN نووسی:

ده‌ست خۆش براکه‌م هه‌ربژیت.........

4

تازه‌ گوێم له‌ جیرانه‌كمان بوو، گۆتی كه‌ركوك بۆ یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر مینا نه‌ڕۆیشتووه‌!!
كه‌واته‌ یانه‌كی كوردی بۆ ده‌ره‌وه‌ له‌ خولی عێڕاقی.

3

ده‌ست خۆش براکه‌م هه‌ربژیت.........

2

كاتى ياريه‌كه‌ی سلێمـانی 5:00ی عـه‌صره‌

یاری قۆنـاغی یه‌كـه‌م ( هـه‌ولێر 1 – 0 زه‌ورا )

1

خولی بژارده‌ی عێراق: هه‌ولێر بۆپێشه‌نگ هه‌وڵ ده‌دات ، سلێمـانی چاوی له‌سێ خاڵی یارییه‌كه‌یه‌ ، دهۆك ده‌یوێت دیارییه‌ك پیشكه‌ش به‌هـه‌ولێربكات.

راپۆرت ـــ ئا/سـانی نـاصح

له‌دریژه‌ی یارییه‌كـانی خـولی بژارده‌یی یانه‌كـانی عێراق بۆتۆپی پێ ئه‌مـرۆ ئێواره‌ یـارییه‌كـانی جـه‌وله‌ی 14ی قۆنـاغی دووه‌م به‌رێوه‌ ده‌چێت ، یـانه‌ كـوردیه‌كـانیش هـه‌وڵی سێ خــاڵی یارییه‌كـه‌ ده‌ده‌ن .

له‌یـاری یه‌كـه‌م دا یـانه‌ی كـه‌ركوك له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگـایی خۆی روبه‌ری یانه‌ی مینـاء ده‌بێته‌وه‌  كـاتژمێر 5:00ی عـه‌صر، یـانه‌ی  كـه‌ركوك ئه‌مســاڵ خراپترین ئـاستیـان پێشكه‌ش كـرد كه‌به‌ووته‌ی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیتارانی یانه‌كـه‌ هیچ هـاوكارییه‌ك نه‌كراوین بۆ كـرینی یاریزانان ئه‌مه‌ش هۆكـاری سـه‌ره‌كیـه‌ ئـاستی یانه‌كـه‌مـان له‌وپه‌ری خراپی بێت كـه‌ئێستـا له‌ دواین رێزبه‌ندی خـولی بژارده‌ی عێراق ده‌بین درێت ، یـانه‌ی كـه‌ركوك له‌ 30 یــاری 4 سـه‌ركـه‌وتنی هـه‌یه‌ و له‌گه‌ڵ 6 به‌رامبه‌ر و 20 دۆراندن ، به‌كـۆكـردنه‌وه‌ی 18 خــاڵ له‌پله‌ی 18 دێت ، به‌پێچـه‌وانه‌ی یـانه‌ی كوركوك یـانه‌ی مینـاء به‌بارودۆخێكی باش تێده‌په‌رێت له‌یـارییه‌كه‌ی ئـه‌مرۆش كه‌له‌نێو یاریگـایی خۆی یاری ده‌كـات هـه‌وڵی سێ خـاڵی یارییه‌كه‌ ده‌دات ، یانه‌ی میناء له‌ 30 یاری 13 بردنه‌وه‌ و 6 به‌رامبه‌ر و 11 دۆراندن هه‌یه‌ به‌كۆكردنه‌وه‌ی 45 خــاڵ له‌پله‌ی هه‌شته‌م دایه‌ ، ئه‌نجـامی یاری قۆنـاعی یه‌كـه‌م ( 1 – 1 )


له‌یـارییه‌كی دیكه‌دا كـه‌وابریـاره‌ سبه‌ی سێ شه‌ممه‌ به‌رێوه‌ بچێت یانه‌ی زاخۆ له‌نێو یاریگـایی خۆی روبه‌ری یانه‌ی سلێمـانی ده‌بێته‌وه‌  كـاتژمێر 9:30ی شـه‌و ، یـانه‌ی سلێمـانی بۆ یارییه‌كه‌ به‌باشی خۆی ئـامـاده‌ كـردووه‌ و چـاوی له‌سێ خـاڵی یارییه‌كه‌یه‌ تـاوه‌كـو دوور بكه‌وێته‌وه‌ له‌هـه‌ره‌شه‌ی دابه‌زیـان ، یانه‌ی سلێمـانی كه‌ئه‌مسـاڵ خۆی گه‌یانده‌ خولی بژارده‌ی عێراق یارییه‌كـانی وه‌ك پێویست نه‌بوو به‌ڵكو له‌ئاستێكی خراپ دا بوو ، یانه‌ی سلێمـانی له‌ 30 یاری 8 بردنه‌وه‌ و 4 به‌رامبه‌ر و 18 دۆرانی هه‌یه‌ كه‌ئیستا له‌پله‌ی 15 دایه‌ به‌كۆكـردنه‌وه‌ 28 خــاڵ ، به‌پێچه‌وانه‌ی یانه‌ی سلێمـانی یانه‌ی زاخۆ به‌بارودۆخێكی باش تێده‌په‌رێت له‌یـارییه‌كه‌ی سبه‌ش  كه‌له‌نێو یاریگـایی خۆی یاری ده‌كـات هـه‌وڵی سێ خـاڵی یارییه‌كه‌ ده‌دات ، یانه‌ی زاخۆ له‌ 30 یاری 13 بردنه‌وه‌ و 9 به‌رامبه‌ و 8 دۆرانی هـه‌یه‌ به‌كۆكـردنه‌وه‌ی 48 خــاڵ له‌پله‌ی 6 دایه‌ ، ئه‌نجـامی یاری قۆنـاعی یه‌كـه‌م (زاخۆ 1 – 0سلێمـانی )


له‌یـارییه‌كی دیكه‌ دا كـه‌وابریاره‌ رۆژی چوارشـه‌ممه‌ به‌رێوه‌ بچێت یانه‌ی یانه‌ی شورته‌ی پێشه‌نگ له‌نێو یاریگـایی خۆی روبه‌ری یانه‌ی دهۆكی پله‌ی 5م ده‌بێته‌وه‌ كـاتژمێر 5:00ی عـه‌صــر ، یـانه‌ی دهۆك هـه‌وڵی سێ خـاڵی یاریه‌كه‌ یاری ده‌كـات ، ئه‌گه‌ر یانه‌ی دهۆك سه‌ركـه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت ئه‌وه‌ دووسودی ده‌بێت یه‌كێكیـان ئه‌وه‌یه‌ سێ خـاڵی یارییه‌كه‌ ده‌چێته‌سـه‌ر خـاڵه‌كـانی دیكه‌ ، دووه‌میـان سودی ده‌بێت بۆ یانه‌ی هـه‌ولێر ئه‌گه‌ر یانه‌ی هـه‌ولێر سه‌ركـه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت ئه‌وه‌ هیوای به‌رز ده‌بێته‌وه‌ بۆ به‌رزكـردنه‌وه‌ی نـازنـاوی خولی بژارده‌ی عێراق بۆیه‌ یـانه‌ی دهۆك هـه‌وڵی سێ خـاڵی یارییه‌كه‌ ده‌دات ، یانه‌ی نـاوبراو له‌ 29 یاری 14 بردنه‌وه‌ و 8 به‌رامبه‌ر و 7 دۆرانی هه‌یه‌ به‌كۆكردنه‌وه‌ی 50 خـاڵ له‌پله‌ی پێنجـه‌م دایه‌ ، له‌لایـان خۆشیه‌وه‌ كـه‌ پێشه‌نگی گرتوه‌ یانه‌ی شورته‌ له‌نێو یاریگـایی خۆی بۆسێ خـاڵ یاری ده‌كـات تـاوه‌كـونزیك ببێته‌وه‌ له‌ نـازنـاوه‌كـه‌  یانه‌ی نـاوبراو له‌29 ساری 18 بردنه‌وه‌ و 9 به‌رامبه‌ر و 2 دۆرانی هه‌یه‌ به‌كـۆكردنه‌وه‌ی 63 خـاڵ له‌پێشه‌نگ دێت پله‌ی یه‌كه‌می گـرتووه‌ ، ئه‌نجـامی یاری قۆنـاعی یه‌كـه‌م ( 1 – 1 ).


له‌یـارییه‌كی دیكه‌ دا كـه‌وابریاره‌ رۆژی چوارشـه‌ممه‌ به‌رێوه‌ بچێت یانه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر له‌نێو یاریگـایی خۆی به‌بێ هـانده‌ر روبه‌ری یانه‌ی زه‌ورا ده‌بێته‌وه‌ كـاتژمێر 10:00ی شـه‌و ، یـانه‌ی هـه‌ولێر هـه‌وڵی سێ خـاڵی یارییه‌كه‌ ده‌دات تـاوه‌ك و له‌پێشه‌نگ نزیك ببێته‌وه‌ ، یانه‌ی هـه‌ولێر له‌27 یاری 16 بردنه‌وه‌ و 5 به‌رامبه‌ر 6 دۆرانی هه‌یه‌ به‌كـۆكردنه‌وه‌ی 53 خـاڵ له‌پله‌ی سێیه‌م دێت ، به‌گوێره‌ی رۆژنـامه‌نووسـان ئـاستی یانه‌ی هـه‌ولێر له‌م وه‌رزه‌دا ئاستێكی باشی به‌خۆوه‌ نه‌دیت ، یانه‌ی زه‌وراش كـه‌له‌پله‌ی دووه‌م دێت هـه‌وڵ ده‌دات له‌یاریگـایی هـه‌ولێر به‌سێ خـاڵ بگه‌رێته‌وه‌ و  به‌ره‌و پێشه‌نگ بروات ، یانه‌ی زه‌ورا له‌29 یاری 17 بردنه‌وه‌ و 9 به‌رامبه‌ر و 3 دۆراندنی هـه‌یه‌ به‌كۆكـردنه‌وه‌ی 60 خـاڵ له‌پله‌ی دووه‌م دێت .