ناوی خاوه‌نه‌كه‌ی نووسرابا باش بوو.
به‌دڵمه، ته‌ندروست بیت، هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ت دروسته.
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » مینی‌ماڵ (كورتیله چیڕۆك) » جوتیارێکی دانا » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
ناوی خاوه‌نه‌كه‌ی نووسرابا باش بوو.
به‌دڵمه، ته‌ندروست بیت، هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ت دروسته.
کوڕێکی گه‌نج وجوتیارێک به‌یه‌که‌وه کاریان ده‌کرد،،گه‌نجه‌که بهجوتیارهکهی وت:من ده‌زگیران دارم و ده‌زگیرانه‌که‌م زۆر منی خۆش ئه‌وێت و هه‌ستیی زۆری هه‌یه بۆ من،،به‌ڵام نازانم من بۆچی وه‌کو ئه‌و نیم ،ئه‌و هه‌سته‌ی ئه‌و به‌منی ئه‌به‌خشێت من ناتوانم بیبه‌خشم به‌ئه‌و؟ به‌هه‌رحاڵ نکوڵی له‌وه ناکه‌م منیش ئه‌وم خۆش ئه‌وێت،به‌ڵام به‌تێپه‌ڕبوونی کات ئه‌و هه‌سته‌م بۆی که‌م ئه‌بێته‌وه،،
جوتیاره‌که پێی وت:تۆ له‌گه‌ڵ كچی تر هاوڕێیه‌تیت هه‌یه؟
گه‌نجه‌که وتی:به‌ڵێ ،زۆر قسه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌که‌م،به‌ڵام ته‌نیا وه‌کو هاوڕێ و هیچ هه‌ستێکم نییه بۆیان و من باسی شتی گشتییان له‌گه‌ڵ ئه‌که‌م .
جوتیاره‌که وتی: ئایا هه‌ندێ جار وشه‌ی ڕۆمانسی ده‌که‌وێته نێوان قسه‌کانتان ئه‌وه‌ش وات لێبکات به‌راورد بکه‌یت له‌نێوان وته‌ی ده‌زگیرانه‌که‌ت و کچههاوڕێکانت؟
گه‌نجه‌که وتی: نکوڵی له‌وه‌ناکه‌م ،به‌ڵام هێشتا دهزگیرانهکهمم خۆشئه‌وێت و هه‌ستم بۆی هه‌یه....،،
جوتیاره‌که وتی: چاره‌سه‌ره‌که‌ت پێ ده‌ڵێم،به‌ڵام با ئێستا به کشتوکاڵهکهمانهوه خه‌ریک بین،
جوتیاره‌که سۆنده‌یه‌کی ئاوی دایه ده‌ستی گه‌نجه‌که‌و پێی وت:به‌باشی بیگره هه‌تا ئاوه‌که بهرئهدهمهوه دواتر لێت وهرئهگرمهوه،
جوتیاره‌که به‌بیانووی کردنه‌وه‌ی ئاوه‌که‌وه خۆی شارده‌وه و دوای ئه‌وه‌ی ئاوه‌که‌ی کرده‌وه ،به بزمارێک چه‌ند کونێکی کرده سۆنده‌ی ئاوه‌که پاشان هاته‌وه بۆلای کوڕه‌که‌و پێی وت: سۆنده‌که‌م بده‌ره‌وه،ئه‌ویش پێیدا
جوتیاره‌که وتی:ئه‌وه چییه؟؟بۆچی ئاوی که‌می لێ دێت ؟
گه‌نجه‌که وتی نازانم پێش ئێستا ئاوی زۆری لێ ده‌هات نازانم بۆچی ورده وردهکهم بوویه‌وه؟
جوتیاره‌که وتی:خێرا بڕۆ چاودێری سۆنده‌که بکه،گه‌نجه‌که ڕۆشت و پاشان گه‌ڕایه‌وه بۆلای جوتیاره‌که و وتی:ئاگاداربه،سۆنده‌که چه‌ند کونێکی تێدایه و ئاوی لێئهچێت له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ئاو ناگاته لای ئێمه.،
جوتیاره‌که‌ش زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی کرد‌و وتی: گیانه‌که‌م تۆش هه‌ستت چهندکونێکی تێبووه و له‌و کونانه‌وه هه‌ستت ده‌چێت بۆلای هاوڕێکانت و به‌شێکی که‌م له‌و هه‌سته ده‌گاته ده‌زگیرانه به‌سته زمانه‌که‌ت.
تۆ له‌گه‌ڵ یه‌ک که‌سدا ده‌ژیت نه‌ک هه‌موو که‌سێک..
پێویسته پارێزگاری له‌هه‌ست وناخی بکه‌یت،وه کاتێک ئاوه‌که به‌خێرای ده‌گاته کۆتایی سۆنده‌که که چاره‌سه‌ری کونه‌کان بکه‌ین،
تۆش کاتێک هه‌ستت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تا به‌رانبه‌ر ده‌زگیرانه‌که‌ت که‌په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و کچانه ببڕیت که‌کاریگه‌ری سلبی ده‌که‌نه سه‌ر خۆشه‌ویستییه‌که‌ت
یانەی سەرهەنگ موحسین » مینی‌ماڵ (كورتیله چیڕۆك) » جوتیارێکی دانا » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]